هەردوو رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی بە کەفالەت ئازادکران. ئازادکردنی ئەو دوو رۆژنامەنووسە لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بووە کە پارێزەرەکانی خۆی بۆ ئازادکردنیان ڕاسپاردبوو.
لهبارهی ئهو دهنگۆیانهی باس له تێكچوونی رهوشی تهندروستی لهتیف رهشید، سهرۆ كۆماری ههڵبژێردراوی عێراق بڵاوكراونهتهوه، روونكردنهوه دهدرێت. فارس عیسا، سهرۆكی نوێنهرانی حكومهتی ههرێمی كوردستان له بهغدا رایگهیاند، تهندروستی لهتیف رهشید، سهرۆككۆماری ههڵبژێردراوی عێراق، زۆرباشه و هیچ كێشهیهكی تهندروستی نییه. ههروهها ئهو دهنگۆیانهشی رهتكردهوه كه باس له تێكچوونی رهوشی تهندروستی ناوبراو و گواستنهوهی بۆ نهخۆشخانه دهكهن. رۆژی پێنجشهممه 13-10-2022 به دهنگی 162 پهرلهمانتار له گهڕی دووهمی دهنگدان، لهتیف رهشید، لهلایهن ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراقهوه به پێنجهمین سهرۆككۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سهدام، ههڵبژێردرا.
لە تیف رەشید سەرۆك كۆماری نوێی عێراق تەواوی تیمی راوێژكاریو فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی كۆمار دەگۆڕێت.بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لەتیف رەشید ئامادەكاری كردووە، بۆ ئەوەی دوای دەستبەكاربوونی تەواوی تیمی راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بگۆڕێت. هەر بەپێی زانیارییەكان، ئامادەكارییەكە بەشێوەیەكە، ئەوانەی بە هەمیشەیی لە سەرۆكایەتی كۆمار كراون بە راوێژكار راژەكانیان دەگوازێتەوە بۆ شوێنی تر، ئەوانەشی گرێبەستن گرێبەستەكانیان هەڵدەوەشێنێتەوەو كەسانی تر لە شوێنیان دادەنرێن. بوار ئەوەشی زانیوە، كە ئەو گۆڕانكارییە زۆرینەی بەرێوەبەرو فەرمانبەرەكانی بەشەكانی سەرۆكایەتی كۆمار دەگرێتەوە، ئەوەش لەپێناوی دوورخستنەوەی ئەو كەسانەی لەبەرهەم ساڵح نزیكن لە سەرۆكایەتی كۆمار.زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، ئەم پرۆسەیە لەلایەن تیمێكی تایبەت ئەنجامدەدرێت، خودی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری لەتیف رەشید سەرپەرشتی دەكرێت. ژیدەر: بوار
یەکشەممەی رابردوو تۆڕی هەواڵی بوار رایگەیاند، دوو ڕۆژنامەنووسیان لەلایەن هێزێکی دژەتیرۆرەوە لە رێگەی سلێمانی و نزیک کۆیە دەستگیرکراون. ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی یەکێتی تیمی پارێزەرانی تایبەتی خۆی راسپارد کە کار بۆ ئازادکردنی هەردوو رۆژنامەڤانە بکەن. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "سلێمانی شوێنێک نییە بۆ زیندانیکردن و ئازاردانی رۆژنامەنووس و نووسەران، بەڵکو پایتەختی رۆشنبیری جێگەیەکە بۆ رێزگرتن لە رەخنە و ئازادییەکانی رۆژنامەنووسان و خاوەن قەڵەمە ئازا و بوێرەکان." ڕاگەیاندراو. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتییڕا نیشتمانیی کوردستان، تیمی پارێزەرانی تایبەتی خۆی راسپاردووە لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان کار بۆ ئازادکردنی هەردوو رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەلی و سەرتیپ وەیسی بکەن بە کەفالەت تاوەکو ئەوکاتەی دۆسیەکە رێڕەوی یاسایی خۆی وەردەگرێت و دادگا بڕیاری خۆی دەدات. ھاوکات سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندووە، سلێمانی شوێنێک نییە بۆ زیندانیکردن و ئازاردانی رۆژنامەنووس و نووسەران، بەڵکو پایتەختی رۆشنبیری جێگەیەکە بۆ رێزگرتن لە رەخنە و ئازادییەکانی رۆژنامەنووسان و خاوەن قەڵەمە ئازا و بوێرەکان. نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی چەکی بە هیچ کام لە لایەنە ناکۆکەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا نەداوە. پاش ئەوەی ئۆکراینا رایگەیاند کە روسیا بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئێران-ی هێرس دەکاتە سەر هێزەکانیان، یەکێتی ئەوروپا بڕیارێکی دەرکرد بۆ سەپاندنی گەمارۆی زیاتر بەسەر ئێراندا. وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، کە ئێران هیچ چەکێکی بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینادا دابین نەکردووە و لە داهاتووشدا نایکات.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، عهزیز وهیسی، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، ئهمڕۆ شەممە 15-10-2022 له شاری جوانڕۆ له رۆژههڵاتی كوردستان، له لایهن هێزه ئهمنییهكانی ئێرانهوه دهستگیر كرا. ئاماژه بهوهش كراوه، گوایه دهستگیركردنهكهی بههۆی بڵاو كردنهوهی گۆرانییهكهوه بووه، كه وهك پشتگیری بۆ خۆپیشاندانهكانی خهڵكی رۆژههڵاتی كوردستان بڵاوی كردۆتەوه.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی (SPA) ئەمڕۆ شەممە 15-10-2022 بڵاویکردەوە، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە 400 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری مرۆیی بۆ ئۆکرانیا راگەیاند. ئەمە دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان شازادەی جێنشین و ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا هات لە ڕۆژی هەینیدا کە شازادەی جێنشین جەختی لەسەر "هەڵوێستی شانشینەکەی کردەوە لە پشتگیریکردن و بەردەوامبوونی هەوڵەکانی بۆ نێوەندگیری." زێلێنسکی لە تویتێکدا سوپاسی شازادەی جێنشینی کرد بۆ دەنگدانی ڕیاز لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئیدانەکردنی لکاندنی ناوچەکانی ئۆکراینا بە روسیاوە. شازادەی جێنشین جەختی لەوە کردەوە کە دەنگدانی شانشینی بۆ بڕیارنامەکە لە پابەندبوونی بە بنەما قووڵەکانی ناو میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، هەروەها پابەندبوونی بە ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەت و بنەماکانی، هەروەها چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە رێگەی ئاشتیانە. سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو سەرکردە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کاربکەن بۆ ئازادکردنی دیلەکانی جەنگی ئۆکرانیا کە لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە دەستبەسەرکراون. شازادەی جێنشینی سعوودیە لە مانگی رابردوودا رۆڵی سەرەکی گێڕا لە هەوڵەکانی نێوەندگیریدا کە سەرکەوتووانە بووە هۆی ئازادکردنی 10 دیلی جەنگ کە دوو کەسیان ئەمریکی بوون.
بەهۆی دزەکردنی غازەوە لە کانگایەکی خەڵووز لە شارۆچکەی ئاماسرات -ی تورکیا و تەقینەوەی کانگاکە، 40 کەس گیانیان لەدەستدا. ئەمرۆ شەممە 15-10-2022 فەهرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار ژمارەی گیانلەدەستدان لە تەقینەوەیەکەی باکووری تورکیا بۆ 40 کەس بەرزبووەوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری چووە ناحیەی ئاماسرات لە ویلایەتی بارتن. فاتیح دۆنمەز وەزیری وزە ڕایگەیاند، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو تەقینەوەیەی ڕۆژی هەینی ڕوویداوە بەهۆی دزەکردنی غازەوە بووە.
لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کە مانگی رابردوو دوای کوژرانی ژینا ئەمینی لە دەستبەسەری پۆلیسدا سەریهەڵدا، هێزە ئەمنییەکانی ئێران 224 کەسیان کوشتووە. ئاژانسی هەواڵی مافی مرۆڤ (HRANA) کە سایتێکی هەواڵییە و لە لایەن دەستەیەک لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێت رایگەیاند، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان 224 کەسیان کوشتووە و 29 کەسیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە. بەپێی ئامارەکانی HRANA تا ئێستا 24 کەس لە نێو هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوە. ئەو گرووپە مافخوازە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون بە نزیکەی شەش هەزار کەس مەزەندە دەکات. بەپێی راپۆرتەكە، لە 112 شاری سەرتاسەری ئێران خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچووە. لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا خۆپیشاندان لە سەرانسەری ئێران سەریهەڵدا، دوای ئەوەی ژینا ئەمینی، کە کچێکی کوردی تەمەن ٢٢ ساڵان بوو، لە دەستبەسەری پۆلیسدا گیانی لەدەستدا. ناڕەزایەتییەکان بە خێرایی پەرەی سەندووە و لە سەرانسەری وڵاتدا بەڕێوەدەچێت، کە خۆپیشاندەران داوای ڕووخانی ڕژێم دەکەن.
ئیلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، پێشوازی لە بەڵێنی محەممەد سودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرگریکردن لە سەروەری و ئاسایشی عێراق. لە تویتێکدا رۆمانۆڤسکی پشتگیریی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی تایبەت بە خزمەت کردنی گەلی عێراق راگەیاند. باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوونی ئەمریکا بە پاڵپشتی و هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم ئامانجە هاوبەشانە
رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی نوێی عێراق راگەیاند و دەڵێت: ئەوەی بەشداری لە وەزارەتەکانی حکومەتی نوێدا بکات، لە ئێمە بێبەرییە و نوێنەرایەتی ئێمە ناکات. محەمەد ساڵح عێراقی وەزیرەکەی سەدر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی میللیشیای تاقیکراوەییە". دەشڵیت: "هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی لە عێراق شکستیان هێناوە". وەزیرەکەی سەدر، ئاماژەی بەوەشداوە: "پلانی مانەوەی گەندەڵ و گەندەڵکاران لە عێراق هەیە و رەوتی سەدر رێگە نادات داهاتی عێراق بچێتە بانکە گەندەڵەکانەوە". لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێمە نیشانی هەموو لایەكی دەدەین کە پلانی بەدخوازانەیان هەیە بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتییان و تێکدانی هەموو شتێکی دیکە لەپێناو زیادبوونی گەندەڵی و دەستێوەردان لە داهات و چارەنووسی گەل، ئەمەش لە رێگەی شاردنەوەی بەڵگەنامەکان و سەپاندنی هەژموونی خۆیان بەسەر دەسەڵاتی دادوەری و ئەمنی و دەستە سەربەخۆکاندا.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی خێرای بەخۆوە بینی و ئێستا یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٩١ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٩٤ دۆلار و ٥٧ سەنت بوو. تەنها ئەمڕۆ نرخی نەوت بە رێژەی -٣% پلە دابەزیوە. نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٥ دۆلار و ٣٦ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٨٩ دۆلار و ١١ سەنت بوو. تەنها ئەمڕۆ نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرێژەی -٤% دابەزیوە.