گهنجێكی دانیشتووی سۆران له گۆمی چنارانی رووباری جوندیان خنكا، كه بۆ مهبهستی راوهماسی چووبووه ئهو شوێنه. ئهمڕۆ ههینی (14ی تشرینی یهكهم/ئۆكتۆبهری 2022)، بهرگری شارستانی سۆران رایگهیاند، دوای نیوهڕۆی ئهمڕۆ ئاگاداركراونهتهوه له رووداوێكی خنكان له گۆمی چنارانی رووباری جوندیان له قهزای رواندز، دوای نزیكهی كاتژمێرێك تهرمی گهنجێكیان لهو شوێنه دۆزیوهتهوه و رهوانهی پزیشكی دادی سۆرانیان كردووه. بهرگری شارستانی سۆران ئاماژهی بهوهكردووه، ئهو گهنجه ناوى (عهبدوڵڵا شههاب نهجمهدین)ە دانیشتووى قەزاى سۆرانە و لە دایکبووى ساڵی (1995)ە لە ناوچەى پیشەسازى سۆران كاردهكات، كه بههۆی راوهماسییهوه سهردانی ئهو گۆمهی كردبوو. له راگهیهندراوهكهی بهرگری شارستانی سۆرندا هاتووه، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تاوهکو ئێستا 12 هاووڵاتى بە رووداوى جیاجیا لە رووبارەکانى سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، خنکاون. k24
بەرەبەیانی رۆژی پێنج شەممە ١٣ / ١٠ / ٢٠٢٢ سەعات ٤:١٠ دەقە چەند کەسێکی دەرچوو لە یاسا بەجلوبەرگی سەربازی و چەکەوە ھەڵدەکوتنە سەرماڵی بەڕێز ( یونس قادر ئەحمەد ) لە گەڕەکی ئاشتی سلێمانی کە پیشەی بازرگانەو یەکێکە لە سەرمایەدارەکان و دەیڕفێنن و ئۆتۆمبێلکەی لەجۆری لێکزز و بڕێکی پارەو ئاڵتوون دەدزن و ھەڵدێن . پاش ئاگادارکردنەوەی ھێزەکانمان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی ورد سەرەداو دەستکەوت کە ئەم تاوانکارییە لەرێگای گروپێکەوە ئەنجام دراوە کە پێکھاتبوون لە کورد و عەرەب ، سەرئەنجام لەسەر پێشنیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ژورێکی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێکھێنراو شوێنی تۆمەتباران ئاشکراکرا کە بەرەوەبەغدا ھەڵھاتوون . پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەر تیمێکی تایبەتی ئاسایشی سلێمانی ھەمان رۆژ گەیشتنە دیالەو بەھاوبەشی ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی توانرا لەھەڵمەتێکی سەرکەتوودا دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی ( ئ ، م ) و ( ھ . ی ) دەستگیربکرێت و ھاوڵاتی بارمتەكراو یونس قادر ئەحمەد یش رزگار بکەن . دواتر لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوە و لەدوو ھەڵمەتی جیادا رۆژی پێنج شەممە ١٣ / ١٠ / ٢٠٢٢ لە قەزای کفری گەرمیان تۆمەتبار ( م . م ) دەستگیرکراو رۆژی ١٤ / ١٠ / ٢٠٢٢ لە سلێمانی تۆمەتبار ( ح . ع ) دەستگیرکرا و لەلایەن ھێزەکانیشمانەوە دەست بەسەر جبەخانە و چەک و جلوبەرگە سەربازییەکانیشدا گیرا . بۆ ھەموولایەکی رووندەکەینەوە ئاشکراکردنی ئەم گروپە و دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە تۆمەتباران لەماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعات بەرئەنجامی شەونخونی و کارکردنی بەردەوامی ھێزەکانمان بوو ، کە وەک ھەمیشە ئامادەو سازبوونە لەپێناو ئاسایش و ئارامی ھەرێم و پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان .ھەروەک سوپاسی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکەین کە ھەماھەنگ و ھاوکاربوون لەسەرخستنی ئەم چالاکییەکدا و لێکۆڵینەوەش لەرووداوەکە بەردەوامە و لە داھاتوودا لەبارەی ئەم گروپە تاوانکارییە زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو . بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی١٤ / ١٠ / ٢٠٢٢
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەچوارچێوەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و گەیاندنی خزمەتگوزاریی پێویست و دەستی ئاوەدانی زیاتر بە شێوەیەکی یەکسان و بەبێ جیاوازی لەنێوان سەنتەری شار و گوند و ناحییە و قەزاکان، لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لەسنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە، لەئێستاشدا بەگوژمەی (1 ملیار و 48 ملیۆن و 231 هەزار دینار) (4) پڕۆژەی دیکەی گرنگی خزمەتگوزاریی لەسەر بودجەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و 15%ی داهاتی شارەوانی هەولێر دەست بەجێبەجێکردنیان کراوە، پڕۆژەکانیش بریتین لە:- یەکەم/ پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 30مەتری لەگەل ئاوەڕۆی لولەیی لە تەنیشت شوقەکانی نەورۆز ستی بەگوژمەی (440 ملیۆن و 480 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بەشێوەی بەلێندەرایەتی و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (120) ڕۆژە. دووەم/ پرۆژەی قەشتکردن و قیرتاوکردنی شەقامی شەهید سامی لە گەڕەکی گلکەند بە گوژمەی(219 ملیۆن و 750 هەزار دینار) لەسەر داهاتی 15% سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەشێوەی بەلێندەرایەتی و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (60) ڕۆژە. سێیەم/ پرۆژەی راخستنی چینی ستایبلایزەر بۆ سێ شەقام لە گەڕەکی قەتەوی بە گوژمەی (59 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەشێوەی بەلێندەرایەتی و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (30) ڕۆژە. چوارەم/ پرۆژەی (دروست کردنی شەقامێکی 20مەتری تەریب بە کەندی کۆرنیش لە گەرەکی زیلان (5)ی حەسارۆکان و قیرتاوکردنی چوار شەقام لە گەڕەکی هاوکاری (5)حسارۆکان بەرامبەر مزگەوتی شێخ بیلال خەیلانی و قیرتاوکردنی گۆڕەپانی گەراجی ئۆتۆمبێل پێش پارکی پێشمەرگە) بە گوژمەی (329 ملیۆن و 1 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بەشێوەی بەلێندەرایەتی و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش (150) ڕۆژە. جگە لەدەستکردن بەم پڕۆژانە دەرخستەی پیویست بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکەش ئامادەکراوە، دوای دابینکردنی بودجەی پێویست دەست بەجێبەجێکردنیان دەکرێت. ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
سەرۆك مەسعوود بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی قوربانیانی ڕووداوەكەی هەولێر دەكات، دەڵێت بە داخێكی زۆرەوە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە یەكێك لە شەقامەكانی هەولێر پێنج كەس بوونە قوربانی. ئەمڕۆ هەینی 14ـی تشرینی یەكەم، لە پەیامێكی سەرۆك بارزانی هاتووە، بە داخێكی زۆرەوە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتوچۆ لە یەكێك لە شەقامەكانی هەولێر پێنج كەس بوونە قوربانی كە چواریان منداڵ بوون و دوو كەسی تریش بریندار بوون. سەرۆك بارزانی دەڵێت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و خزم و كەسوكاری قوربانیانی ئەو رووداوە دڵتەزێنە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم. لە كۆتایی پەیامەكەی هاتووە، لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێرداو کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ. لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت پشتیوانی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا کار بکات و متمانەی ڕاستەقینە لە نێوان ھەولێر و بەغدا بەھێز بکات دەربڕی کە مافەکانی هەموو پێکھاتەکان بپارێزێت و بە گیانیی هاوبەشی ڕاستەقینە کار بکات و جێی متمانەی خەڵک بێت.
دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2022ی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر، کە تێیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەناوی عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ شەهید بوو و، چوار سەرنشینی دیکەش کە پێکهاتبوون لە هاوسەری و دوو منداڵەکەی و خوشکێکی بریندار بوون. دژەتیرۆری سلێمانی وەڵامێکی زور شڵەژاوانە و بێسەروبەریان بڵاو کردەوە کە ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لە لاوازییان لە بەرگریکردن لەو تاوانبارانەی کە بە بەڵگەوە تێوەگلاون لەو کردەوە تیرۆریستییەی کە خرایە ڕوو. بەڵام لە میانی ئەو وەڵامە لەرزۆکەدا داوای لێکوڵینەوەیەکی نێودەڵەتی دەکەن بو ئاشکراکردنی ڕاستییەکان. هەرچەندە بەڵگە و دانپێدانانی تاوانباران هیچ گومانێکی بۆ کەس نەهێشتووەتەوە کە ئەم هێرشە ترسنۆکە تیرۆریستییە بە چ شێوەیەک ئەنجام دراوە، بەڵام وەک ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لاریمان نییە لە بەشداریی هەر لایەنێکی نێودەوڵەتی لەپێناو دڵنیابوونی هەموو لایەک لە ئەنجامەکان و ئاشکرابوونی ئەو دەستانەی لەپشت ئەو کردەوە تیرۆریستییەوەن. لە هەمان کاتیشدا دووبارە داوا دەکەین کە هەموو ئەو تاوانبارانەی لەو کردەوە تیرۆریستییەدا بەشداربوون ڕادەستی دادگا بکرێن. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان13/10/2022
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبانخۆشحاڵم کە دەبینم کەیسی تیرۆرکردنی شەهید هاوکار جیاوازتر لە کەیسی تیرۆرکردنی شەهید موراد و هاوڕێکانی ڕێڕەوی ڕاستی خۆی وەرگرتووە، سەرەڕای دەستخۆشی زۆرم بۆ هێزە ئەمنییەکان کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وردیان دەستپێکرد و توانیان لە ماوەیەکی کەمدا بکەرانی ئەم تاوانە تیرۆریستییە بێویژدانییە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا بکەن.لە ئێستاشدا لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و نوێنەری دیبلۆماسی وڵاتان لەسەر خەتین بۆ ئەوەی هەموو ڕێکارێکی یاسایی بگیرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون لەم تاوانە قێزەونە تیرۆریستییە، بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی کەتنی لەم جۆرە کە نەک تەنیا شەهید هاوکاریان کردە ئامانج، بەڵکو دەستیان برد بۆ خێزان و منداڵەکانیشی، هەر لێرەوە ڕوودەکەمە کەسە دڵسۆزەکانی نێو دەزگای دژەتیرۆر و هێزە ئەمنییەکانی تر، من دڵنیام زۆرینەتان دڵسۆزی خەڵک و خاکەکەتانن، لە ڕابردووشدا بە گیانفیدایی و ئازایەتی خۆتان سەلماندووتانە، هەروەک لە دواین کۆبوونەوەم لەگەڵ ئێوەدا پێم ڕاگەیاندن کە ڕێگە مەدەن هیچ کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگتان لەکەدار بکەن، چونکە ئێوە ئەو پلەیەتان بە خوێن بەدەستهێناوە، نابێت لە پێناو پۆست و پارە لەدەستی بدەن، لە ئێستادا هەرگیز ڕێگەمەدەن بەو کەسانەی کە لە دوای کەتنەکەی ٨ی تەمووزەوە لە پێناو پۆست و پارە خۆیان فرۆشت، چیتر ناو و ناوبانگتان لەکەدار بکەن.شەرمەزار و سەرشۆڕیی بۆ بکەرانی ئەم کەتنە، بۆ ئەوانەشی کە بەردەوام هانیان دەدەن و دەست لە پشتیان دەدەن.ڕوحی پاکی شەهید هاوکار و شەهید موراد و هاوڕێکانی شاد و ئاسوودە بێت.
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دواجار لە پرۆسەی سیاسیی عیراق، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبەکەی خۆتان سەرکەوتنی بەدەستھێنا و سەرباری ھەموو پیلان و مەرامەکان نەتوانرا ئیرادەی تێکبشکێنرێت و سوربووە لەسەر ھەڵوێست و بڕیاری نیشتمانیی خۆی. بەدەستھێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و ھەڵبژاردنی بەڕێز د.لەتیف رەشید، سیاسەتمەدار و تێکۆشەری یەکێتی وەک سەرۆککۆماری عیراقی فیدڕاڵ، سەرکەوتنی ئیرادەی گەل، پرۆسەی دیموکراسی و یەکێتی بوو. وێڕای پیرۆزبایی گەرمم لە بەڕێزیان، دڵنیام پشتبەستوو بە ڕابردوو، رۆڵی لە پرسە سیاسی و نیشتمانییەکان و بەشداری لە حوکمڕانی و کاری رێکخراوەیی، لەم ئەرکە نوێ و چارەنووسسازەدا لە راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و دەستوورییەکان سەرکەوتوو دەبێت. لێرەوە بۆ ھەموولایەکی رووندەکەینەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە پارێزەری مافی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانی وڵات دەبێت. لە سەنگەری پێشەوەی داکۆکی و بەرگری دەبین بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پارێزگاریکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان. لە هەوڵەکانمان بۆ پتەوکردنی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان بەردەوام دەبین لەپێناو بەهێزترکردنی پێگەی هەرێم و خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان. دواجار گەلی کورد و عیراق لەم پرۆسە گرنگ و چارەنووسسازەدا سەرکەوت. بەھەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانمانەوە ھەر بۆچوونێکمان ھەبووبێت، یەک ئەرکمان لەسەر شانە ئەویش پاراستنی یەکڕیزیی نێوماڵی کورد و یەکگوتاریمانە لە ناوەند. دەمەوێت لە کۆتاییدا سوپاسی تیمی یەکێتی و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکەم کە لەماوەی رابردوودا پاڵپشت و هاوکارمان بوون. هەروەها سوپاس بۆ هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان و عیراق. ھەر شاد و سەرفرازبن دڵسۆزتانبافڵ جەلال تاڵەبانیسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە دكتۆر لەتیف ڕەشید كرد بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆككۆماری عێراق و وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا. هەروەها سەرۆك بارزانی هیوای ئەوەشی خواست پڕۆسەی سیاسیی عێراق بكەوێتە قۆناغێكی تازە و ئیجابی.
فەخامەتی سەرۆک دکتۆر عەبدولـلەتیف بەبۆنەى هەڵبژاردنتان بە سەرۆک کۆمارى عێراقى فیدراڵ، گەرمترین پیرۆزبایی تان ئاراستە دەکەم و هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لەم ئەرکە نیشتمانییە نوێیەدا، دڵنیام عێراق لە سایەى سەرۆکایەتیی کردنتدا پاڵپشت بە دەستوور، قۆناغێکی نوێ بەخۆوە دەبینێت لە بنیاتنان و خۆشگوزەرانیدا.متمانەى تەواوم هەیە کە گرتنەدەستى ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە لەلایەن فەخامەتتانەوە، پاڵپشتێکی گرنگ دەبێت بۆ هێنانەکایەى ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانى زیاتر لە وڵات و لەسەر هەمان رێبازى سەرۆک مام جەلال هەنگاوەکانت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان پێکهاتەکان و پێکەوەژیان دەبێت لە عێراقى هەموواندا، گەلى کوردستانیش بە ماف و ئاواتەکانی خۆی دەگات. شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە لەتیف ڕەشید کرد بەبۆنەی هەلبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت لە تویتێکیدا ڕایگەیاند” پیرۆزباییم لە د. لەتیف ڕەشید کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆك کۆماری نوێی عێراقی فیدراڵ. داوام لێکرد لە ئاست بەرپرسیارێتیی گرنگیی خۆیدا بێت بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت عێراقییەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە. هەموومان بەرگەی ئاڵۆزی زۆمان گرتووە. ئێستا دەبێت ئیرادەیەکی ڕاستەقینە هەبێت بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دەست پێ بکەینەوە. چیتر ناکرێت خواست و پێداویستییەکانی خەڵک پەراوێز بخرێت. “ https://twitter.com/masrourbarzani/status/1580581589897031680?s=20&t=H8N1OHsdP0hVjvKHwkPlbw