جیهان

40 کەس لە کانێکی خەڵووزی تورکیا گیانیان لەدەستدا

15-10-2022
40 کەس لە کانێکی خەڵووزی تورکیا گیانیان لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەهۆی دزەکردنی غازەوە لە کانگایەکی خەڵووز لە شارۆچکەی ئاماسرات -ی تورکیا و تەقینەوەی کانگاکە، 40 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمرۆ شەممە 15-10-2022 فەهرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار ژمارەی گیانلەدەستدان لە تەقینەوەیەکەی باکووری تورکیا بۆ 40 کەس بەرزبووەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری چووە ناحیەی ئاماسرات لە ویلایەتی بارتن.

فاتیح دۆنمەز وەزیری وزە ڕایگەیاند، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو تەقینەوەیەی ڕۆژی هەینی ڕوویداوە بەهۆی دزەکردنی غازەوە بووە.