Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
16-10-2022

لەبارەی خەرجکردنی کرێی خوێندن ڕوونکردنەوەیەک دەدرێت

وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون ڕایگەیاند، ھەر کوڕ و کچێکی شەھید دەیەوێت لە زانکۆی تایبەت درێژە بەخوێندن بدات، کرێی خوێندنی بۆ خەرج دەکرێت.   حاکم عادل، وتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان (یەکشەممە 16-10-2022) رایگەیاندووە، "حکوومەتی ھەرێم لە رێگەی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان بەردەوام دەبێت لەسەر خەرجکردنی کرێی خوێندنی بۆ کوڕ و کچی سەربەرزی شەھیدان و جینۆسایدکراوان، بۆ ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو ھەر کوڕ و کچێکی شەھید بیەوێت بە پارە درێژە بە خوێندن بدات ئەوە لەلایەن وەزارەتەوە کرێی خوێندنی بۆ خەرج دەکرێت و لەسەر ئەرکی حکوومەت کرێی بۆ خەرج دەکرێت".   ئاماژەی بەوەشکردووە، "چەند مەرجێک دیاریکراون بۆ خەرجکردنی کرێی خوێندن لەوانەش دەبێت قوتابی کوڕ یان کچی شەھید بێت و مەرجەکانی خوێندن لەو زانکۆ یان پەیمانگایە بیگرێتەوە دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سنووری خۆی نووسراوی پشتگیری بۆ زانکۆکە دەکرێت و کرێکە دەکەوێتە سەر حکوومەت".   ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ساڵانی رابردووش وەزارەت بەردەوام بووە لەسەر خەرجکردنی کرێی خوێندن و لە ئێستا ژمارەیەکی بەرچاوی کوڕ و کچی شەھید لە زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درێژە بە خوێندن دەدەن و ئەمساڵ قۆناغێکی دیکەش دەچنە پاڵ ئەوانەی ساڵانی رابردوو".  

هەواڵ
16-10-2022

سەرۆکی ئیمارات تێچووی نەشتەرگەری منداڵێکی عێراقی لە ئەستۆ دەگرێت

شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، تێچووی چارەسەرکردنی کچە عێراقییەک لە ئەستۆ دەگرێت. شەمس پێویستی بە نەشتەرگەرییەک بوو کە تێچووەکەی نزیکەی دوو ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و لە تەمەنی یەک ساڵ و هەشت مانگیدایە و تاقانەی دایک و باوکیەتی، تووشی نەخۆشییەکی دەگمەنی وەرینی ماسولکەکانی بڕبڕەی پشتی بووە و پێویستی بە چارەسەر هەیە پێش ئەوەی تەمەنی ببێتە دوو ساڵ. ئێستا شەمس چارەسەری لە نەخۆشخانەی پسپۆڕی ئەلجەلیلە لە دوبەی وەردەگرێت و سەرۆکی ئیمارات تیچووی نەشتەرگەرییەکەی دابینکردووە کە 2 ملیۆن دۆلارە.

هەواڵ
16-10-2022

یۆنان: مامەڵەی تورکیا لەگەڵ پەنابەران شەرمەزارییە

وەزیری کۆچبەرانی یۆنان رایگەیاند، هەڵسوکەوتی تورکیا بەرانبەر 92 پەنابەر مایەی شەرمەزارییە و نۆتیس میتاراچی رایگەیاند، پێویستە ئەنقەرە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات. دوێنێ شەممە 15-10- 2022، هێزە ئەمنییەکانی یۆنان لەسەر سنووری نێوان یۆنان و تورکیا، 92 کۆچبەریان دۆزیەوە کە سەرجەمیان پیاو بوون و جلوبەرگیان لەبەردا نەبووە. ئیسماعیل چاتاکلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە تویتێکدا بە وەزیری کۆچبەرانی یۆنان دەڵێت: " دەتانەوێت زوڵمەکەی خۆتان بخەنە ئەستۆی تورکیا". گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هۆشداری دایە یۆنان و رایگەیاند: لەبری ئەوەی خەریکی ساختەکاری و دەستێوەردان بن، پابەندی مافەکانی مرۆڤ بن.

هەواڵ
16-10-2022

به‌هۆی بۆردومانی توركیاوه‌ ژنێك بەسەختی بریندار دەبێت

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیه‌ی سیدەکان رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان چەند ناوچەیەکی دەڤەری برادۆستی لە سنووری ناحیەی سیدەکان بۆردوومان کرد، ڕاشیگەیاند بە هۆیەوە ژنێکی تەمەن 30 ساڵ لە کوێستانەکانی لۆلانی سنووری سیدەکان بەسەختی برینداربوو.

هەواڵ
16-10-2022

عەزیز وەیسی ئازاد کرا

کەمێک لەمەوبەر هونەرمەند عەزیز وەیسی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ئازاد کرا.

هەواڵ
16-10-2022

سوپای فەرەنسا ڕاهێنان بە 2 هەزار سەربازی ئۆکراینا دەکات

سێباستیان لیکۆرنو وەزیری بەرگری فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی پلانی هەیە مەشق بە دوو هەزار سەربازی ئۆکراینی بکات و ئەمەش چەند رۆژێک دوای رادەستکردنی بارێکی چەک و مووشەکی سوپای فەرەنسا دێت بە سوپای ئۆکرانیا. وەزیری بەرگری فەرەنسا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی "لی پاریسین" ئاشكرای كرد، كە وڵاتەكەی پێشتر راهێنانی بە سەربازانی ئۆكراینا كردووە بۆ بەكارهێنانی تۆپی "هۆڤیتزەر-سیزار"، بەڵام ئاماژەی بەوەدا كە قەبارەی مەشق و راهێنانەكان لە قۆناغەكانی دواتردا كەمێك زیاد دەكات. لیکۆرنۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانی مەشقکردنەکە بریتییە لە ڕاهێنانیان لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو چەکانەی کە بۆ ئۆکراینا دابینکراوە، دواجاریش دابینکردنی لۆجستیکی.

هەواڵ
16-10-2022

ئێرانییەك لەکاتی خۆپیشاندان هەوڵی هێنانە خوارەوەی ئاڵای کوردستان دەدات

هاووڵاتییەکی ئێرانی لەکاتی خۆپیشاندانی ژمارەیەك هاووڵاتی کورد لە سوید، هەوڵی هێنانە خوارەوەی ئاڵای کوردستان دەدات. رەشاد کوردە، هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی سوید بە کوردستان24ـی راگەیاند، خۆپیشاندانەکە بۆ پشتیگریکردن بووە لە خۆپیشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری ئۆرێبرۆ لە سوید بەڕێوەچووە. ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتی خۆپیشاندانەکەدا هاووڵاتییەکی ئێرانی هەوڵی هێنانە خوارەوەی ئاڵای کوردستانی دا بەڵام، رێگری لێکرا و سەرکەوتوو نەبوو. دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی کە لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی کۆمەڵایەتی تارانەوە گیرابوو، خۆپێشاندان زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێرانی گرتەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاردانەوەی فراوانی بەرامبەر بەو پرسە نیشان دا. k24

هەواڵ
16-10-2022

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان كۆبو...

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2022/10/16 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ ماتيو ماكفارلان فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له‌ عێراق و سووريا، دوا ياداشتى لێكگه‌يشتنى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌. هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ تا له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش و نه‌هێشتنى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانيان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى. له‌مباره‌يه‌وه‌ جه‌نه‌راڵ ماكفارلان پابه‌نديى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى به‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆردا دووپاتكرده‌وه‌ و هه‌ردوولا هاريكاريى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌يان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌ پێويست زانى. دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمارى عێراق و ئه‌ركداركردنى سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێزان وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.

هەواڵ
15-10-2022

دژە تیرۆر ئەو گەنجەی خەڵاتکرد کە منداڵەکانی هاوکار عەبدوڵڵای لە مەرگ ڕ...

دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی یەکەم، قاسم هاشم حەمەد، ئەو گەنجەی کە لە کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2022ی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر توانیی بوێرانە و ئازایانە منداڵەکانی شەهید عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ لە مەرگ ڕزگار بکات، لەبەر ئازایی و بوێرییەکەی لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە ڕێزی لێ نرا و خەڵات کرا.

بیروڕا
15-10-2022

د.بەرهەم، قوربانییە یان سەرنەكەوتوو؟

عارف قوربانی ئەگەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەم ئەنجامەی لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماردا وەك ئەمری واقیع بەسەریدا سەپێندرا، لە سەرەتاوە ئەمەی پەسەند بووایە،‌ رەنگە 10 مانگ پێش ئێستا و لە دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، لەتیف رەشید ببووایەتە سەرۆككۆمار و عێراقیش ئەم دە مانگەی رابردوو بەو هەموو قەیرانەدا تێنەدەپەڕی. هۆكاری چەقبەستنی پرۆسەی سیاسیی عێراق و ئەو گێرمە و كێشانەی لە دوای هەڵبژاردنی ساڵی رابردووی عێراق هاتنە ئاراوە كە ماوەی یەك ساڵ بەسەر هەڵبژاردنەكاندا تێپەڕین و نەدەتوانرا رێكارەكانی پێكهێنانی حكومەت بگیرێتەبەر، بەهۆی ئەوەوە بوو كە یەكێتی موكڕبوو لەسەر ئەوەی تەنیا د.بەرهەم بەربژێر دەكەن بۆ سەرلەنوێ‌ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە. لە بەرانبەر داواكاری پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ گۆڕینی د.بەرهەم بە كەسێكی دیكە لەناو یەكێتی كە پارتیش رەزامەندی لەسەری هەبێت، یەكێتی ئەمەی بە بەزاندنی هێڵی سوور ناو دەبرد و دەیانگوت پارتی و هیچ حیزبێكی دیكە مافی ئەوەیان نییە بەربژێر بۆ ئێمە دیاری بكەن، بەڵام دواجار ئەوان دیاریانكرد. لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2021 وە تاوەكو چركەساتی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە 13ی ئۆكتۆبەری 2022، یەكێتی دەیان كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی كردووە، لە راگەیەندراوی هەموو كۆبوونەوەكان و ئەو دیدار و چاوپێكەوتنانەش كە پەیوەستبوون بە پرسی سەرۆككۆمارەوە، یەكێتی هەر جەختی لەوە كردووەتەوە بەرهەم ساڵح تاكە بەربژێرمانە. وەڵامی روون و راشكاویشیان بۆ هەموو ئەو كەسایەتی و لایەنە سیاسیانەی نێوەندگیرییان دەكرد بۆ لێك نزیككردنەوەی لایەنەكان و دیاریكردنی بەربژێرێكی هاوبەش، هەر جەختكردنەوە بووە لەوەی بەهیچ جۆرێك د.بەرهەم ناكشێنینەوە. تەنانەت كە باس لە مەترسی تێكچوونی هەرێمی كوردستان و ئەگەری بەریەككەوتنی پارتی و یەكێتیش دەكرا بەوهۆیەوە، بێباك بوون لەوەی چی دەبێت با ببێت. واتە تاوەكو ئاستی شەڕیش ئامادەی هیچ سازشێك و دەستبەرداربوونی د.بەرهەم نەبوون. بۆیە ئەو تۆمارە دەنگی و ڤیدیۆییانەی لە دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بڵاودەبنەوە كە گوایە ئەمە جۆرێك بووە لە تاكتیكی یەكێتی خۆی و لەو رێگەیەوە ویستوویانە لەتیف رەشید بكەنە سەرۆككۆمار، ئەمە جۆرێكە لە خۆهەڵخەڵەتاندن و تەنانەت پەرلەمانتارانی یەكێتیش دەنگیان بە د.لەتیف رەشید نەداوە. خۆ ئەگەر ئەمە راست بووایە كە تاكتیكە، ئەوە خیانەتێكی گەورەیە لە بەرهەم ساڵحیان كردووە پێش هەر كەسێكی دیكە. هەرچەندە ماڵپەڕە ئەلیكترۆنی و پەیجەوانەكانی نزیك لە د.بەرهەم زۆر تەرویج بۆ ئەوە دەكەن و دەیانەوێ‌ ئیستسماری بكەن تاوەكو بەرهەم ساڵح وەك قوربانییەك دەركەوێت كە خیانەتی لێكراوە، نەك ئەوەی دۆڕابێت لە هەڵبژاردن. وەك چۆن بۆ یەكێتی ئەوە راستییەكەیە كە بەوجۆرە تەنیا خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت نەك خەڵك، ئەمە بۆ خودی د.بەرهەمیش وایە كە ئەویش خۆی هەڵدەخەڵەتێنێ‌ ئەگەر خۆی بە قوربانی بزانێت و هەست بەوە نەكات دۆڕانێكی زۆر خراپ دۆڕاوە. ئەو لە خولی پێشووتری هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە 2018 ماوەی شەش ساڵ بوو هیچ پلەو پۆستێكی كرداریی نەبوو، دابڕاو بوو لە هاوكێشە ناوخۆیی و هەرێمایەتییەكان و بە پێگەیەكی سیاسی لاوازەوە چووە كێبڕكێی هەڵبژاردنەوەو بووە سەرۆككۆمار. ئەمجارە بە چوار ساڵ تەمەنی سەرۆككۆماری و بە بوونی بە جەمسەرێكی گەورەی هاوكێشەكان لە ناوچەكە و عێراق، بە پەیوەندییەكی فراوانی سیاسی و بە توانایەكی دارایی زۆرەوە ‌و بە پشتیوانییەكی سەرسەختانەی یەكێتی و بەشێك لە هێزە شیعییەكان، بە پشتیوانیی ئێران و هەندێ‌ لە ناوەندەكانی ئەمریكا و وڵاتە هەرێمییەكان، لە بەرانبەر بەربژێرێك شكستی هێنا كە تاوەكو یەك رۆژ بەر لە هەڵبژاردنەكەی هیچ كەس بە ئاشكراو بە نهێنی پشتیوانی نەدەكرد. بۆیە دۆڕانی د.بەرهەم، شكستێكە بۆ ئایندەی سیاسییەكەی یەكجار زۆر كاریگەرە‌. هۆكاری سەرەكی ئەم شكستەش پێش هەر كەس و لایەنێكی دی، خودی د.بەرهەم خۆیەتی، لە هیچ ئاماژەو پەیامێك تێنەگەیشت كە دەیانەوێ‌ سەری بە بەردی گەورەدا بدەن، ئەوە هەر پارتی نەبوو كە بە روون و ئاشكرا دەیانگوت نابێت د. بەرهەم ببێتەوە‌ سەرۆككۆمار، سەركردەی هەموو سوننەكان و بەشێك لە سەركردەی شیعەكانیش ئەو پەیامەیان بە یەكێتی دەدا كە بە قسەی ئێران ناكەین و دەنگ نادەینەوە بەو، بەڵام خۆی ئەمەی دەویست. پەندی لە ئەزموونی ساڵانی رابردوو وەرنەگرت و تەنانەت نەیتوانی یەك هەنگاو بەشوێن پێی مام جەلالی مامۆستایدا بڕوات كە عێراقییەكان ئێستاش شانازی بەسەردەمی ئەوەوە دەكەن. لە كوردستانش هەر ئاخ بۆ ئەو رۆژگارانە هەڵدەكێشن كە مام جەلال لە بەغدا بوو.  كەچی پارتی و بەشێك لە یەكێتی و خەڵكانێكی زۆر لە دەرەوەی ئەو دوو حیزبەش پێیان وایە لەو (نەخشەو پلانە ستراتیژیانەوە كە بۆ گۆڕینی رێڕەوی بازرگانی نێودەوڵەتیی عێراق لە ئارادایە، هەروەها بڕیارەكانی دادگەی فیدراڵی دژی‌ ستراتیژی خاوەنداریێتی كوردستان بۆ نەوت و تەنانەت ئەو مووشەك و درۆنانەش كە بە كوردستانەوە دەنران، تاوەكو راگرتنی ئەو سەدەقەیەش كە لەلایەن كازمییەوە كە پێشتر عەبادی و عادل عەبدولمەهدی بۆ كۆمەكی مووچەی هەرێمی كوردستان بڕیبوویانەوە)، د.بەرهەم لە پشتی هەموو ئەمانەوەیە. ئەگەر ئەمە تۆمەتیش بووبێت خرابێتە پاڵی، نە خۆی و نە بازنەكەی دەوری هیچ وەڵامێكیان نەدەدایەوە. بگرە هەندێ جار لە بەرانبەر ئەو هەموو پێشێلكارییە دەستوورییانەی ئەنجام دەدران، بێ هەڵوێستی و بێدەنگی سەرۆككۆماریان دەبەستەوە بەوەوە كە بارزانی دژایەتی دەكات و ئەویش بۆچی شەڕیان بۆ بكات. ئەمەش بەو مانایە دەهات ئەگەر بارزانی پشتیوانی بكات، كوردستانی دەبێت و ئەگەر بارزانیش دژی بێت، ئەوە پشتیوانی لە میللەتەكەی ناكات. د.بەرهەم چوار ساڵی رابردوو بەم تێزە كاری كرد. بۆیە ئێستا لە سیمای خەڵكدا نەك نیگەران نین لە شكستەكەی، شادی دەخوێنێتەوە. ئەگەر تاكە شتێك لەم هاوكێشەیەدا جێگەی پرسیاربێت ئەوەیە د.بەرهەم زۆری كرد بۆ ئێران و بۆ شیعەكان، كە هێشتا مانشێتی (مقاوەمەتل مەكە) لە زهنی تاك بەتاكی شیعەی عێراق و ئێران دا بە تۆخی ماوەتەوە، چۆن ئاوا بە ئاسانی لە دوا ساتدا دەستبەرداری بوون؟ ئەوەش هەر پەیوەندی بە خراپ یاریكردنی خۆیەوە هەیە لەنێوان دوو لایەنە ناكۆكەكەی شیعە. یاریەكانی لە نێوان سەدر و مالیكی، بە ئەندازەیەك بێ متمانەی كردبوو كە مالیكی وەك دۆخی ناچاری پشت بكاتە دۆستە راستەقینەكەی كە یەكێتییە و دەست بخاتە ناو دەستی ركابەرە لە مێژینەكەی، بارزانی. تازە زەمەن ناگەڕێتەوە و رۆژگار یارمەتیدەری د.بەرهەم نابێت كەڵك لە هەڵەكانی خۆی وەرگرێت، بەڵام دەكرێت بۆ خەڵكی دیكە ببێتە وانە.

هەواڵ
15-10-2022

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی تورکیا دەکات

سەرۆکی حکومەت ھاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی تورکیا دەردەبڕێت ئەمڕۆ شەممە 15ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و ھاوخەمی بۆ خێزان و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵوزەکەی شاری ئەماسرای تورکیا دەربڕی. لە پەیامێکدا بۆ مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی بە خێزان و کەسوکاری قوربانییان گەیاند  .

هەواڵ
15-10-2022

ئەمەریکا هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و پێنتاگۆن ڕایانگەیاند, کە واشنتۆن 725ملیۆن دۆلاری دیکە وەک یارمەتی سەربازی بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو هاوکارییانە دوای هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دێت. لای خۆیەوە پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەكی جیادا رایگەیاندووە، ئەم پاكێجە هاوكارییە سیستەمی هیمارس و چەكی دژە تانك و مووشەك و راداری دژە تیشك و ئۆتۆمبێلی سەربازی و كەرەستەی پزیشكی لەخۆدەگرێت. کۆی گشتی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا گەیشتە 18.3ملیار دۆلار، لەوەتەی ئیدارەی جۆ بایدن لە سەرەتای ساڵی 2021 دەستبەکاربووە.

1 2 ... 505 506 507 ... 1147 1148