جیهان

کۆریای باکور تۆپبارانی کۆریای باشور دەکات

19-10-2022
کۆریای باکور تۆپبارانی کۆریای باشور دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کۆریای باکوور وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە مانۆڕە سەربازییەکانی کۆریای باشوور، بۆ زیادکردنی تواناکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئەتۆمی و مووشەکییەکان، تۆپبارانی کەناراوەکانی کۆریای باشووری کرد.

سەرۆک ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کە کۆریای باکوور نزیکەی 250 مووشەکی ئاراستەی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای وڵاتەکە کردووە.