جیهان

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ژنێک بووە سەرۆکی ئیتاڵیا

22-10-2022
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ژنێک بووە سەرۆکی ئیتاڵیا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

رۆژی شەممەی 22-10-2022 جۆرجیا مێلۆنی وەک سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا, سوێندی یاسایی خوارد و بووە یەکەم حکومەتی راستڕەوی توندڕەو کە لە دوای کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمەوە سەرۆکایەتی حکومەتی ئەو وڵاتە بکات.

مێلۆنی تەمەن 45 ساڵ لەبەردەم سێرجیۆ ماتارێلا، سەرۆکی ئیتاڵیا لە باڵەخانەی کۆشکی سەرۆکایەتی سوێندی یاسایی خوارد و بووە یەکەم ژن کە ئەم پۆستەی لە وڵاتەکەدا هەبێت.

مێلۆنی بەڵێنیدا دڵسۆزی کۆماری ئیتالیا بێت و "بەتایبەت لە بەرژەوەندی میللەت" کار بکات.

هه‌روه‌ها 24 وه‌زیر له‌ حكومه‌تی مێلۆنی سوێندی یاساییان خوارد كه‌ 5 كه‌سیان ته‌كنۆكراتن، كه‌ نوێنه‌رایه‌تی هیچ لایه‌نێك ناكه‌ن.