وێندی شێرمان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وتی: ئه‌مریکا توانا سه‌ربازییه‌کانی خۆی لە به‌رگریی ئه‌تۆمی و ئاسایی و مووشه‌کی ده‌خاته خزمەتی هاوپه‌یمانه‌کانی کە ژاپۆن و کۆریای باشوورن و هۆشداریشی دایه کۆریای باکوور. شێرمان وتیشی: دووبارە تەقاندنی مووشەکی بالیستیک و تۆپبارانکردنی کۆریای باکوور لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، کردارێکی سەربازیی ورووژێنەرە کە کۆریای باکوور ئەنجامی داوە. شێرمان لە وتووێژەکانیدا لە تۆکیۆ، لەگەڵ چۆ هیونگ دۆنگ جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور جەختی کردەوە کە "ئەمە کارێکی نابەرپرسانە و مەترسیدار و ناسەقامگیرکەرە کە کۆریای باکوور دەیکا". ئەمە دووەم کۆبوونەوەی ئەو سێ بەرپرسە دەبێت لە دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی کۆریای باشوور، یۆن سیۆک یۆل لە مانگی ئایاردا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و کۆریای باشوور. ساڵێک لەمەوبەر جێگرانی وەزیرانی ژاپۆن و کۆریای باشوور دوای گفتوگۆی سێ قۆڵی لە واشنتۆن ئامادە نەبوون بەشداری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش بکەن. شێرمان ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت کۆریای باکوور لەوە تێبگات کە پابەندبوونی واشنتۆن بە ئاسایشی کۆریای باشوور و ژاپۆن "بڕیارە". ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا تواناکانی بەکاردەهێنیت بۆ بەرگریکردن لە هاوپەیمانەکانیان، لەوانەش توانای بەرگری ئەتۆمی و ئاسایی و مووشەکییەکانی. وەزیری بەرگری ژاپۆن یاسوکازو، لەم دواییانەدا رایگەیاند کە کۆریای باکوور سەرکەوتوو بووە لە کڵاوەی ئەتۆمی، هەروەها توانا موشەکییەکانی زۆر پەرەپێداوە بە هەمەچەشنکردنی تەکنەلۆژیایی، ئەمەش وایکردووە رێگریکردن لێی قورس‌تر بێت. هەروەها بەرپرسانی ژاپۆن هۆشدارییان داوە لە ئەگەری تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کۆریای باکوور لە داهاتوویەکی نزیکدا.
300 کەس لە خۆپیشاندانەکانی تاران دەوستگیرکراون و چواریان ئەگەری هەیە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا بسەپێنرێت. دادوەری تاران ئەمڕۆ دووشەممە 25-10-2022 رایگەیاند، زیاتر لە 300 کەس لەسەر ناڕەزایەتییەکانی تاران کە بەهۆی کوژرانی ژینا ئەمینیەوە سەریهەڵداوە، تۆمەتبارکراون و تۆمەتی چوار کەسیان بە تاوانێکە کە دەتوانێت سزای لەسێدارەدان بەسەردا بسەپێندرێت. كۆماری ئیسلامی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی به‌خۆوه بینی له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له 16ی ئه‌یلوول، پاش ده‌ستگیركردنی له لایه‌ن پۆلیسی رەوشتی تارانەوە، به تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاسای توندی جلوبه‌رگی ئه‌و وڵاته بۆ ژنان. توندوتیژییەکانی سەر شەقامەکان بووەتە هۆی کوژرانی دەیان کەس کە زۆربەیان لەنێو خۆپیشاندەراندا بوون، بەڵام لەنێو هێزە ئەمنییەکانیشدا کوژراو هەن و سەدان خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون. ماڵپەڕی هەواڵی میزان ئۆنلاین لە زاری عەلی ساڵحی، دادوەری تاران رایگەیاند: تۆمەتبارکردنی 315 کەس بە تۆمەتی "خۆپیشاندان و ئاژاوە دژ بە ئاسایشی وڵات"، دەرچووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، " 4 کەس بە تۆمەتی 'جەنگ دژی خودا' تۆمەتبار کراون، تۆمەتێک کە دەتوانێت سزای لە سێدارەدانی لەسەر بێت. ساڵحی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خۆپیشاندەرانەی دەستگیرکراون، تۆمەتەکەیان بریندارکردنی ئەفسەرانی ئاسایش، سووتان و لەناوبەدنی موڵک و ماڵی گشتی و حکومەت بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵاتە". لەلایەکی دیکەوە، غوڵام‌حسێن موحسێنی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران ڕایگەیاند کە مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکانی پەیوەست بە خۆپیشاندەران "پێشتر دەستی پێکردووە". جەختیشیكردەوە: “دادگاییكردنی ئەو كەسانەی تاوانیان ئەنجامداوە بە وردی و بەپێی یاسا بەڕێوەدەچێت، ئەو كەسانەش بەپێی یاسا سزا دەدرێن”. پێشتریش دەزگای دادوەری لە 12ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاندبوو کە زیاتر لە 100 کەس لە پارێزگای تاران و پارێزگای هورموزگان بە هۆی نائارامییەکانەوە تۆمەتبار کراون.
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له ریشی سوناك ده‌كات. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25-10-2022 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ریشی سوناك كرد. له تویتێکدا، مەسرور بارزانی، جه‌ختی له‌سه‌ر كاركردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا كردووه‌ته‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگی و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25-10-2022 ریشی سو‌ناک وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستنیشانكرا، پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه به ده‌نگی 187 ئه‌ندامی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا به سه‌رۆكی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا.
هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی، میریام فارس كۆنسێرتێك لە شاری هەولێر ساز دەكات. میریام فارس، هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی رایگەیاند، لە 4ی مانگی داهاتوو لە شاری هەولێر كۆنسێرتێك بۆ هەوادارانی سازدەكات. میریام فارس بە "شاژنی شانۆ" ناسراوە و لە ساڵی 1983 له لوبنان له دایكبووه و خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپه و خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "چوارشەممە 26-10-2022، لە ئەنجامی چالاکبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان ئاسمانی ھەرێمی کوردستان لە کاتەکانی نیوەرۆ بەدواوە بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لە کاتەکانی شەودا کاریگەری زیاتر دەبێت و ئەگەری تاوە باران دەبێت لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسکە لەناوچە جیاجیاکاندا." ڕاشیگەیاند، پلەکانی گەرما بە رێژەی یەک تا دوو پلە بەرزتردەبنەوە و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم لەنێوان 10 بۆ 28 پلەدا دەبن.
ڤۆلۆدیمیر زیلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەی رایگەیاند، مووشەكەكانی روسیا و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دروستكراوی ئێران زیاتر لە یەك لەسەر سێی كەرتی وزەی ئۆكرانیایان لەناوبردووە. زیلێنسکی ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا ئۆکراینا پلانی چاکبوونەوەی خێرای بەدەست نەهێناوە و کۆی گشتی تێچووی کەرتی وزەی وڵاتەکە 17 ملیار دۆلارە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕوسیا هەموو شتێک لەناو دەبات بۆ ئەوەی زستان سەختتر بێت بۆ خەڵکی ئۆکراینا.
هێزێکی سەر بە دژەتیرۆری یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵدەکوتێتە سەر ماڵی ئەژی ئەمین لە سلێمانی کە ژن و منداڵەکانی لەماڵەوە بوون و ئەویش لە بەرامبەردا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات ئەگەر هەر زیانێک بە ئەندامانی خێزانەکەی بگەیەنرێت یان دەست بەسەر ماڵ و موڵکیدا بگیرێ. شەوی رابردوو هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتی، لە قەیوان ستی لە گەڕەکی راپەڕین چوونەتە سەر ئەو ماڵەی پێشتر ئەژی ئەمین تێیدا ژیاوە و دەرگا و پەنجەرەکانیان شکاندووە. بەپێی زانیارییەکان جگە لەو ماڵەی، دەست بەسەر چەند ماڵ و موڵکێکی تری ئەژی ئەمیندا گیراوە و هێزی تێدا جێگیرکراوە. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، ئەژی ئەمین، هۆشداری بە قوباد تاڵەبانی داوە لەو ڕەفتارانەی دژەتیرۆر و پێی وتووە، ئەگەر واز لە دایکی و خێزانەکەی نەهێنن و دەستبەرداری موڵک و ماڵەکەی نەبن، لە هەولێر بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی داگیر دەکات وەکو قەرەبووکردنەوەی موڵک و ماڵەکەی. ئەمە لەکاتێکدایە کە بەپێی زانیاریەکان، دوو برای حاکم والی ئێناخی کە ئەویش بەرپرسێکی دەزگای زانیارییە و جێگری ئەژی ئەمینە و ئێستا ئەویش لە هەولێرە، بە ناوەکانی سۆران و حەمید ماوەی دوو رۆژە لە هەڵەبجە دەستگیرکراون.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، "یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پێوەری زیرەکی کارەبا ئەوەیە کە دەتوانین کارەبا بکەین بە کارت، واتە کارتەکەت پڕدەکەیتەوە وەک کارتی مۆبایل و دواتر کارەباکە بەکاردەهێنیت." وتیشی، "لە سلێمانی لە ئەمڕۆوە لە هەردوو فیدەری 126 و 128 کە عەلوە کۆنەکە دەکات، هەروەها لە دوو شوێنی نیشتەجێبوونی دیکە ئەو سیستمە کارا کراوە و هاوبەشەکانی ئەو ناوچانە لەمڕۆوە کارتیان پێدەدرێت و بە کارت کارەبا بەکاردەهێنن." ڕاشیگەتاند، "لەو سیستمەدا پارەی کارەبا بە هیچ شێوەیە زیاد ناکرێت، بەڵکو تەنها جیاوازییەکەی ئەوەیە کاتێک دەبێت بە کارت، پارەی کارەبا پێشوەختە دەدەیت و کارتەکەت پڕدەکەیتەوە و کارەبا بەکاردەهێنیت، کارتیش لە 10 هەزارەوە تاوەکو 100 هەزار دینارە."
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ كارل هاريس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد .لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هەبوونی هێزی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم کرا.لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگیی و سازان تاووتوێ کران.
سەرۆک مەسعود بارزانی، له به‌رگی پێنجه‌می كتێبی (بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد/ ڕاپه‌ڕین، ده‌رفه‌ت و ئاستنه‌گه‌كان 1991-2002)، باس لە دەستبەسەرداگرتنی ئه‌و چه‌كانه ده‌كا، كه توركیا بۆ بەرەی تورکمانیی ناردبوو له ساڵی 2002، له‌و رووه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه لەمەڕ ئەم هەڵوێستە، تورکیا شاندێکی دوو جەنەڕاڵیی بە ناوەکانی یاڤوز باشا و ئایتاج پاشای ناردە کوردستان، سه‌رۆك بارزانی پێی راگه‌یاندوون: توركمانه‌كان برامانن و سه‌رپێچی و پێشێلكارییه‌كانی به‌ره‌ی توركمانی تێكه‌ڵی ماف و داهاتووی برا توركمانه‌كان نه‌كرێ.سه‌رۆك بارزانی، یه‌كێك له‌جه‌نه‌ڕاڵه‌كان كه ناوی یاڤوز پاشا بووه، بە کەسێکی ”لەخۆبایی و تێكده‌ر“ ناو هێناوە و دەڵێ بۆ ئەو مەبەستە هاتن سەردانیان کردم و منیش پێم گوتن: ”ئەگەر کەسێک دەمانچەیەک بۆ مەکتەبەکەمان لە ئه‌نقه‌ره بنێرێت، ئێوە چ هەڵوێستێکتان دەبێت؟“یاڤوز پاشا زۆر بە لووتبەرزی و تووڕەییەوە گوتی : "چۆن هەولێر دێنیتە ریزی ئه‌نقه‌ره؟ هیچ کەسێک ناتوانێت دەست بەسەر چەکی کەسێکدا بگرێت کە تورکیا پێی ده‌دات"سەرۆک بارزانی نووسیویەتی، کاتێک بەم زمان و بەم ئاستنزمییە قسەی کرد، منیش پێم گوت: "باش گوێم لێ بگرە، کاتێک هەولێر ئاوەدانی و ژیانی تێدا هەبوو، هێشتا تورکیا هەر لەسەر نەخشە نەبوو، ئەو چەکەشی بە قاچاخ بۆ بەرەی تورکمانییت ناردووە، ئاسایش دەستی بەسەردا گرتووە و ناشاردرێتەوە و ئەگەر ئازای بڕۆ وەریان بگرەوە، چی تر پێویستیش بە بەردەوامیی کۆبوونەوەکەمان ناکات و مومکینیش نییە لە کەسێک یان لە دەوڵەتێک قبووڵ بکەم بەم زمان و هەڵسوکەوتە قسەم لەگەڵدا بکات." ئیتر كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه" به هیچ جۆره سه‌یركردنی ڕاسته‌وخۆی خۆرگیران نه‌كه‌یت، به تایبه‌ت رێگه نه‌ده‌ن منداڵه‌كانتان به راسته‌وخۆ ته‌ماشای خۆرگیران بكه‌ن، چونكه خۆرگیران ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی بینینی هه‌میشه‌یی، زیانه‌كان به خێرایی ڕوده‌ده‌ن به‌بێ هه‌ستكردن به هیچ ئازارێك، له‌ده‌ستدانی بینین تا دوای خۆرگیران ڕونادات، هیچ چاره‌سه‌رێك نییه و منداڵان به تایبه‌تی مه‌ترسییان له‌سه‌ره، زانایان وشاره‌زان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه به هیچ جۆرێك ڕاسته‌وخۆ ته‌ماشای خۆرگیران نه‌كرێت، بینینی ڕاسته‌وخۆی خۆرگیرانی ته‌واو یان به‌شێكی ده‌بێته هۆی تێكچونی هه‌میشه‌یی چاوه‌كان، زانایان پێشنیاری بینینی خۆرگیران ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی ڕێگه‌ی ناڕاسته‌وخۆ". ئاماژەی بەوەشکردووە" خۆرگیران كاتێك ڕووده‌دات كه مانگ له نێوان خۆر و زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت و مانگ به ته‌واوی یان به‌شێكی خۆر ته‌مومژاوی ده‌كات، ته‌نانه‌ت له كاتی خۆرگیرانیشدا ڕاسته‌وخۆ سه‌یری خۆر بكه‌یت مه‌ترسییه‌كی زۆری له‌سه‌ره، هه‌رگیز نابێت هه‌وڵ بده‌یت به چاوی ڕوت چاودێری خۆرگیرانێكی ته‌واو، به‌شه‌كی یان بازنه‌یی بكه‌یت، سه‌لامه‌تترین ته‌كنیك بۆ بینینی خۆرگیران بینینی ناڕاسته‌وخۆیه، بۆ نمونه ده‌توانیت به ئاسانی وێنه‌یه‌كی خۆرگیران له تیڤی یان ئۆنلاین سه‌یری په‌خشی ڕاسته‌وخۆی كه‌ناڵه‌كان بكه‌یت، چاوی منداڵان به تایبه‌تی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ناسكه و ڕوناكی زیاتر ده‌گوازنه‌وه بۆ تۆڕی چاو، ئه‌مه‌ش واده‌كات چاوی منداڵان زیاتر توشی زیان ببن به‌هۆی ڕوناكی تونده‌وه". باسی له‌وه‌شكردوه، به‌كارهێنانی چاویلكه‌یه‌ك كه به چاویلكه‌ی خۆرگیران ده‌خرێته بازاڕه‌وه، زیاتر بوه‌ته جێی بایه‌خ، به‌كارهێنانی سه‌لامه‌تی ئه‌م چاویلكانه پشت به توانای فلته‌ركردنی عه‌ده‌سه‌كان و دیزاینی چوارچێوه‌كان ده‌به‌ستێت، ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه عه‌ده‌سه‌كان بڕوانامه‌یان پێدراوه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ستاندارده كارپێكراوه‌كاندا بگونجێت، به‌كارهێنانی نادروستی ئه‌م چاویلكانه هێشتا ڕه‌نگه ببێته هۆی تێكچونی جددی چاوه‌كان و پێشنیار ده‌كرێت كه نابێت چاویلكه‌ی خۆرگیران به‌كاربهێنرێت بۆ بینینی ڕاسته‌وخۆی خۆرگیران.
پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی ئێران، دەستی لەکار کێشایەوە و بە تووندی دژی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیاننامەیەکی دەرکرد. "بەناوی خودامن بێهزادی ڕەحیمی نوێنەری خەڵکی شەریفی شارەکانی سەقز و بانە.وێڕای مەحکومکردنی ڕووداوەکانی ئەم چەند حەفتەی دوایی لە هەموو شارەکانی ئێران، بەتایبەتی لە کوردستان,کە بووبەهۆی کوژرانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانم، سەرخۆشی لە خەڵکی شەریف و ئازارچەشتووی کوردستان دەکەم.وەکو پشتگیری لە مانگرتنەکان و ئیعترازە سەرانسەرییەکانی خەڵکی ئێران و مەحکومکردنی کوشتاری خەڵکی ڕاپەریو لەلایەن هێزەچەکدارەکانی حکومەتەوە، دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕادەگەیەنم.دەبێت بڵێم ئەو ترسەی کە ساڵەهای ساڵ لەسەر فەزای داخراو فەرمانڕەوا بوو شوێنی خۆی داوە بە دلێرییەکی بێ هاوتا بۆ بەدیهێنانی سادەترین و سەرەتایترینی مافە ئینسانییەکان، ناکرێ خەڵکی ئازار و ستەم چەشتوو بە ببانووی جودایخوازی بدرێنە بەر ڕیژنەی گوللە، ئەمە هاواری مەحرومیتەو ڕەوایە، کۆمەڵگەی ئێران ئەم دڵرەقی و وەحشییگەرییە تەحەمول ناکات.بێدەنگی ئێمە هەناسە بە ستەم دەدا.