وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، روسیا بەردەوامە لە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکان لە سەرانسەری ئۆکراینا.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت ڕوسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەهد-١٣٦ی ئێرانی بەکاربهێنێت بۆ چوونە ئاسمانی ئۆکرانیا و وەک بەدیلێک بۆ چەکی وردی دوور مەودا کە لە ڕووسیا دروستدەکرێت.
وەزارەتەکە هەوڵەکانی ئۆکراینای بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە سەرکەوتوو وەسف کرد.