ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ئەگەری دروستبوونی ناکۆکی لە جیهان و ناوچەکەدا هێشتا زۆرە و جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ئاگاداری پلانەکانی ئۆکرانیایە بۆ بەکارهێنانی "بۆمبی پیس". پوتین ڕاپۆرتی سێرگی شۆیگوی وه‌زیری به‌رگری ڕوسیای سه‌باره‌ت به پێشکه‌وتنی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی پێگه‌یشت. کرملین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "بە سەرپەرشتی سەرۆکی روسیا، مەشقی رێگریی ستراتیژیی هێزە وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەکانی روسیا ئەنجامدراوە، لەو ماوەیەدا مووشەکی بالیستی و کروز هەڵدراون". لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەری (یارس) لە بنکەی پلێسێتسکەوە هەڵدراوە، هەروەها مووشەکی بالیستیکی (سینێڤ) لە دەریای بارێنتسەوە بەرەو رێڕەوی کورا لە کامچاتکا هەڵدراوە. هەروەها فڕۆکەی دوور مەودای Tu-95MS بەشدارییان کرد و مانۆرەکە 5 ڕۆژ پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی ڕوسیایە لە ئۆکرانیا. سێرگی شویگو وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند "لەژێر چاودێری پوتین، مانۆرەکە ئەنجامدرا".
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی سوودانی ده‌داته‌وه. له نووسراوێكی فه‌رمیدا نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو ده‌داته‌وه، كه داوایكردبوو رۆژی پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق بۆ متمانه‌به‌خشین به كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی كۆببێته‌وه. له وه‌ڵامه‌كه‌دا هاتووه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌تان بۆ دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان به كابینه وه‌زارییه‌كه ره‌تكردووه‌ته‌وه و به سه‌رپێچی ده‌ستووری و یاسایی داده‌نێت. له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و نووسراوه‌ی ئاراسته‌تان كردووه، به‌پێی (مادده‌ی 3ی بڕگه‌ی ب) له ده‌ستوور و مادده‌كانی 5 و 7 له یاسای زمانی فه‌رمی ژماره 7ی ساڵی 2014، ده‌بێت له‌پاڵ زمانی عه‌ره‌بیدا زمانی كوردی به‌كاربهێنرێت. سه‌باره‌ت به داواكاری دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌بێت پرۆگرامی وه‌زاریتان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی تایبه‌ت بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیاریكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه به‌پێی مادده‌ی 11ی بڕگه‌ی دوو، له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ناوخۆی په‌رله‌مان، هه‌ر بۆیه داواكارییه‌كه‌تان بۆ دیاریكردنی دانیشتن پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕگه‌یه‌یه. دوێنێ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردبوو كه رۆژی پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) بۆ متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی كۆببێته‌وه. رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق، هه‌ڵبژێردرا. دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا K24
شایەتحاڵێک بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە26-10-2022 هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەیان لەو کەسانە کردووە کە لەو گۆڕستانەی ژینا ئەمینی تێیدا نێژراوە گردبوونەوە، پاش تێپەڕبوونی 40 رۆژ بەسەر مردنی ئەمینییەوە لە دەستبەسەری پۆلیسی رەوشتی تارانەوە. ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە لە سەقز و ناوچەکانی دیکەی ئێران خۆپیشاندان کرا، بۆ تێپەڕبوونی 40 ڕۆژ بەسەر مردنی ژینا ئەمینییەوە. شایەتحاڵێک بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە: "پۆلیسی تەقە لەو ماتەمینگرانە دەکەن کە لە گۆڕستانەکە بۆ مەراسیمی یادکردنەوەی ژینا کۆبوونەوە و دەیان کەس دەستگیرکراون." گرتە ڤیدیۆییەکان کە لەلایەن گروپی مافی کورد هێنگاوە بڵاوکراونەتەوە، لە گۆڕستانی ئایچی لە سەقز کە ژینا ئەمینی تێدا نێژراوە، جەماوەرێکی زۆر دروشمی دژە حکومەت دەڵێنەوە. لە 16ی سێپتەمبەرەوە خۆپیشاندانەکان لە سەرانسەری ئێرانی گرتووەتەوە کە ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەری پۆلیسدا گیانی لەدەستدا. بەپێی ئامارەکانی گروپە مافخوازەکان زیاتر لە 200 خۆپیشاندەر کوژراون و هەزاران کەسیش دەستگیرکراون. ڤیدیۆ https://fb.watch/goY_BTJPz7/
جاسم محه‌مه‌د عه‌لی خان، بەڕێوبەری هاتوچۆی قەزای ده‌ربه‌ندیخان ڕاگه‌یاند، "كارمه‌ندانی هاتوچۆ به‌راورد به هاوڵاتیانی دیكه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاتره، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی هاتوچۆ به‌راورد به‌هاوڵاتیانی دیكه زۆرتر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن و ڕۆژانه زیاتر به‌ركه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ژینگه‌و هه‌موو ئه‌و گازه مه‌ترسیدارانه‌ی له بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه تێكه‌ڵ به ژینگه ده‌بن". وتیشی، "تائێستا به‌ته‌نها له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان سێ كارمه‌ندی هاتوچۆ توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون، كه دوانیان ئه‌ركی ڕۆژانه‌یان له‌تونێلی ده‌ربه‌ندیخاندا بووه".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوادەخوازێت دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی داهاتووی عێراق بتوانن لە بەغدا و هەولێر یاسایەک بنووسن بۆ نەوت و گاز کە دواتر لە پەرلەمانی عێراق پەسند بکرێت کە ئەوەش "لە خزمەتی عێراق و کوردستانیشدا بێت." رۆژی چوارشەممە 26-10-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی بەگەڕخستنی پاڵاوگەی لاناز-دا گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، "چاوەڕوان بووین دوای پەسندکردنی دەستوور، بەبێ جیاوازی دەستوور جێبەجێ بکرێت و دەسەڵاتدارانی بەغدا هەموو دەستوور وەکو خۆی جێبەجێ بکەن، بەڵام ئەمە رووینەدا و هەندێک کەس بە حەز و ویستی خۆیان تەفسیریان بۆ دەستوور کرد، لە هەندێک شوێنیش دەستووریان یان جێبەجێ نەکرد یان لە بەرژەوەندی هەندێک کەس جێبەجێ کرا کە بەداخەوە خەڵکی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستانیش سوودمەند نەبوون." مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، "وەک دەبینین لە زۆر شوێنی تری عێراق خەڵکی عێراق لە خزمەتگوزارییە هەر سەرەتاییەکان بێبەشن، ئەمەش بەو مانایە نییە عێراق خاوەنی سامانێکی سرووشتی زۆر نییە بەپێچەوانەوە سامانێکی زۆر لە عێراق هەیە، بەڵام ئیدارەدانێکی خراپ هەبووە و پێشل‌کردنی دەستوور تاوەکو ئێستاش بەردەوامە." رووداو
حکومەتی نوێی بەریتانیا، ڕۆژی چوارشەممە 26-10-2022، پێشکەشکردنی پلانی بودجەی بۆ ماوەی دوو هەفتە دواخست کە ئامانج لێی دڵنیاکردنەوەیە سەبارەت بە سەقامگیری دارایی. لە بەیاننامەیەکی هاتووە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ریشی سو‌ناک و وەزیری دارایی جێرمی هانت "رێککەوتن لەسەر وادەیەک لە 17ی ئەم مانگە بۆ پەردەلادان لەسەر ئەم ڕێوشوێنە چاوەڕوانکراوانە دوای شکستی (بودجەی بچووک) کە لەلایەن حکومەتی پێشووەوە پێشکەشکرا بە سەرۆکایەتی لیز ترەس". سو‌ناک لە یەکەم وتاریدا دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتی حکومەتی بەریتانیا، بەڵێنیدا هەڵەکانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا "دەستبەجێ" چاک بکاتەوە، بەڵام ئاماژەی بەو تەحەدایانە کرد کە پێویستیان بە هەڵبژاردەی قورس هەیە.
ئەژی ئەمین رۆژی چوارشەممە 26-10-2022 بڵاویکردەوە، به دڵێكی گه‌رم و پڕ له سۆز و خۆشه‌ویستیه‌وه پێشوازیمان كرد له برای به‌ڕێزم كاكه ئامانج، كوڕی شه‌هیدی سه‌ركرده مامه شه‌وكه‌تی حاجی مشیر و به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌زگای پاراستن و زانیاری/زانیاری. دڵنیام هه‌ڵوێستی به‌ڕێزیان، ئه‌زموون و لێهاتووییان كاریگه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتمان له‌پێناو پاراستنی ئه‌م نیشتیمانه‌دا هێز و گوڕ و تینی زیاتر بێت و ڕۆحی شه‌هیدانی ڕێگای ئاشتی و نیشتیمان ئاسووده بێت، به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی ڕێگای خه‌بات دژ به تاریكی و تیرۆرزم.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە: ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١٠/٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، ڕێوڕەسمی دەستاودەستكردنی دەسەڵاتی بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی كرا، بەڕێز سەرۆكی شارەوانی ئاماژەیدا، بە كار‌و چالاكیی باخچەكان و گرنگیی ئەم بەڕێوەرایەتییە لە خزمەتكردنی ژینگەو سەوزایی شارەكەماندا. وێڕای دەستخۆشی بۆ بەڕێز (كامران حمەساڵح) كە چەندین ساڵە لەو پۆستەدا كاردەكات، هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ (بەهرۆز سالار) بەڕێوەبەری نوێ خواست لە كارەكەیدا. سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی. ٢٠٢٢/١٠/٢٦
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 26-10-2022 ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە، بەڵام ئاماژە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆکوەزیران نەکراوە. لە ڕاگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا چوار تەوەر خراونەتەڕوو، کە ئەمانەی خوارەوەن: -بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دیدگە و ستراتیژی ئەنجوومەنی گشتی راژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی وەزیفەی گشتی. -بڕگه‌ی دووەم، بریتییه له خستنه‌ڕووی پێشنیازی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی ژماره (5) له بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه پیشه‌سازییه‌كان. -بڕگەی سێیەم، خستنەڕووی راپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانە تایبەت بە رەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاشووریی و پێشنیازیان بۆ جێگیرکردنی رۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە رۆژمێری فەرمی هەرێمی کوردستان بە ناوی (رۆژی پێکەوەژیان). -بڕگەی چوارەم، تایبەتە بە خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان. بەپێی زانیاریەکان، قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە نابێ بەهۆی رووداوەکانی ئەمدواییەی ناو یەکێتی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی.
بنەماڵەی کازم فارووق رایانگەیاند، ناوبراو لە ژیاندا ماوە، بەڵام بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستییەوە لە دەرەوەی وڵات چارەسەر وەردەگرێت. ڕوونکردنەوەیەک لە بنەماڵەی کازم فارووق: دەقی روونکردنەوەکە خانەوادەی دكتۆر كازم فاروق:ئەزیزان و دۆستان…لەدوای ھەواڵپرسین و تەلەفۆن و خەمخۆری ئێوەی ئەزیزەوە، بەپێویستی دەزانین بە ھەموو خۆشەویستانی ڕابگەیەنین کە (دکتۆر کازم فاروق) لەژیاندا ماوە، بەڵام بەھۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستیەوە لە ئێستادا لەدەرەوەی وڵات چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.سوپاسی خوای گەورە دەکەین لەسەر ھەموو بارودۆخێك و دووبارە زۆر سوپاس بۆ ھەواڵپرسین و دوعا خێرەکانتان.خانەوادەی د.کازم فاروق٢٠٢٢/١٠/٢٥
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25-10-2022، ئاشتن كارته‌ر، وه‌زیری پێشووتری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد. ئاشتن بۆڵدوین کارتەر لەدایکبووی ساڵی 1954 بوو، له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆبامادا له ماوه‌ی نێوان ساڵه‌كانی 2015 تا 2017 وەزیری بەرگری ئەمریکا بووە. له‌و ماوه‌یه‌دا كه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكابوو، شه‌ڕی داعش به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرتبوو، له ساڵه‌كانی 2015 و 2016، دووجار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی کورد کۆبوونەوەی هەبووە. رۆژی (11ی كانونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2016)، له رێوڕه‌سمێكدا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشتن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، میدالیای ئازایه‌تی ئه‌مه‌ریكای به‌خشییه چوار پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لەپێناو قارەمانیتی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە لە تێکشاندنی جەکدارانی داعش. وێنەی ساتی گەیشتنی ئاشتن کارتەر بۆ لای سەرۆک بارزانی لە هەولێر
جەمال عەبدوڵڵا: حزب كە سەركردە و سەركردایەتیی نەبوو، وەك یەكێتییەكەی ئێستای لێ دێت، كە دەڵێم سەركردە و سەركردایەتی، لای من سەركردە و سەركردایەتی پێناسە و مواسەفاتی خۆی ھەیە، لای من سەركردە و سەركردایەتی ئەوە نیە كە كۆمەڵێك قەوم و قیلە خڕ ببنەوە و بە یەكێك بڵێن سەرۆك فڵان و فڵانی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی. ھەر بۆ ڕوونكردنەوە با ئەم نموونە سادە و بچووكە بێنمەوە: دەڵێن پێش ئەوەی لافاوە گەورەكە دروست ببێت، بێجگە لە حەزرەتی نووح كەسی تر نەیدەزانی ئەو لافاوە دروست دەبێت، بەڵام حەزرەتی نووح چونكە سەركردە بوو و مواسەفاتی سەركردەی تیا‌بوو، دەیزانی لافاوێكی گەورە دروست دەبێت، بۆیە گوتی: ”كەشتییەكی گەورە دروست بكەن“ دواتر كە كەشتییەكەیان دروست كرد و ئنجا لافاوە گەورەكە دروست بوو، چوونە ناو كەشتییەكە، ئەمجارەیان حەزرەتی نووح دەڵێت: ”فیل لای كەروێشكەوە دامەنێن و مەھێڵن فیل كەروێشك ببینێت“ جا ئەوەی یەكەمیان واتە دروستكردنی كەشتییەكە پێش لافاو، ئەوە قیادەیە، بەڵام كە لەناو كەشتییەكەدا نووح دەڵێت فیل لای كەروێشكەوە دامەنێن، ئەمەیان ڕێكخستنە. لێ ئەوەندەی من سەرنج لەم یەكێتییەی ئێستا دەدەم، نە قیادەیە و نە ڕێكخستن، چونكە ئەگەر قیادە هەبوایە پێشتر دەبوایە بیزانیایە كاندیدە فەرمیەكەیان بۆ پۆستی سەركۆمار دەرناچێت، ئەگەر ڕێكخستنیش هەبوایە، نەدەبوو خۆی لای فیلەوە دابنێت و ململانێ لەگەڵ فیلدا بكات! ئەزانن بۆچی؟ ئەوە بۆ ئەوەی كە دكتۆر لەتیف ڕەشید دەرچوو، ھەر یەكسەر نەیانگوتایە ئەویش كاندیدی یەكێتییە! بەڵام كە ئێستا دەزانن سەركۆماریان وەك یەكێتی حساب كردووە و خاڵەكانی پۆستی سەركۆمار ھیچ پۆستێكی تری بۆ یەكێتی نەھێشتووەتەوە، ئنجا دەڵێن: ”نا نا، دكتۆر لەتیف ڕەشید نابێت لەسەر یەكێتی حساب بكرێت!“ ئەمەش لەبەرئەوەی كە وەزارەتیان بەربكەوێت، یەعنی سەركۆمار ھی یەكێتییە و ھی یەكێتییش نیە! سەرەتا بۆ ئەوەی ئیحراج نەبن، گوتیان لەتیف ڕەشید كاندیدی ئیحتیاتی یەكێتی بووە و خۆشحاڵین ئەو پۆستە لای یەكێتی ماوەتەوە! بەڵام كە ئێستا كاتی دابەشكردنی وەزارەتەكان ھاتووە، دەڵێن: ”نا ئاخر خۆی تۆ با عەرزت بكەم، لەتیف ڕەشید نابێت بە تەنیا لەسەر یەكێتی حساب بكرێت!“ واتە بەم حسابە تازەیەی یەكێتی، لەتیف ڕەشید نیو پارتی و نیو یەكێتییە، بۆیە دەبێ چوار وەزارەتەكەی كە لە كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق بەر كورد دەكەوێت، ئەویش نیو بە نیو بێت! واتە دوانیان بۆ پارتی و دوانیشیان بۆ یەكێتی بێت، ئاخر خۆ لە خۆمەوە ناڵێم یەكێتییەكەی ئێستا نە قیادەیە و نە ڕێكخستن! نە پێش لافاو دەزانێت لافاو ڕوو دەدات و نە لەناو كەشتییەكەشدا فیل لە كەروێشك جیا دەكاتەوە!