Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
27-10-2022

گەنجێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناوی ئەفشین ئاشام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکان گیانی لەدەستدا.ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، شەوی چوارشەممە 26-10-2022 لە ڕاپەڕینی خەڵکی شاری قەسری شیرین، هێزەکانی حکومەت، دەستڕێژییان لە خەڵک کردووە و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک بە ناوی ئەفشین ئاشام گیانی لەدەستداوە.بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سوپای نەبی ئەکرەمی کرماشان تەرمی ئەفشین ئاشامیان بردووە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەیان نەکردووەتەوە.ئەفشین ئاشام خەڵکی گوندی سورخەکی سنجاوی و دانیشتوو گەڕەکی پالیاوای قەسری شیرین بووە.

هەواڵ
27-10-2022

ڤیدیۆ..لە رۆژهەڵات خۆپیشاندان و لە مهاباد شەڕە

خۆپێشاندان لە شاری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردەوە. زۆربەی دووکان و بازاڕەکانی شارەکەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر کوشتنی خۆپێشاندەرێک داخراون. دوای بە خاکسپاردنی تەرمی ئیسماعیل مەولوودی ناسراو بە سمکۆ لە گۆڕستانی بوداغ سوڵتان خەڵک بە رێپێوان و دروشم لەدژی رێبەری کۆماری ئیسلامی و ئەندامانی جۆجێی سوپای پاسداران بەرەو قایمقامییەتی شارەکە رۆشتن. ئیسماعیل مەعرووفی، ناسراو بە سمکۆ، لە خۆپێشاندانەکانی گەڕەکی "پشت تەپی" مهاباد گیانی لەدەستدا. بەڵام کەسوکار و خۆپێشاندەران تەرمەکەیان رادەستی پزیشکی دادی نەکرد و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەزاران هاونیشتمانی لە گۆڕستانی بوداغ سوڵتان بەخاکسپێردرا. هاونیشتمانییان لە کاتی بەخاکسپاردنی دروشمی "کوردستان، کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان" و "شەهید نامرێ" گوتەوە.

هەواڵ
27-10-2022

مەسرور بارزانی بڕیاری تەرخانکردنی پارەیەكی زۆری دەركرد

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27-10-2022، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات: "لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگه‌وبانەکانی کوردستان، بە مەبەستی خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و سەلامەتیی زیاتری شوفێران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار و 210 ملیۆن و 312 ھەزار دینار، بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە ڕێگای دوو سایدی ھەولێر - خەباتگ. لە ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، بە شێوەی ڕاگواستن لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر بۆ ساڵی 2022 تەرخان دەكرێت.

هەواڵ
27-10-2022

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا

بڕیاربوو کاتژمێر 02:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت بۆ دەنگدان بە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی، بەڵام دانیشتنەکە بۆ کاتژمێر 06:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دواخرا.

هەواڵ
26-10-2022

بنەماڵەی ھاوکار جاف ھەڕەشە لە بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەکەن

سامان جاف، برازای ھاوکار عەبدوڵڵا (ھاوکار جاف) کە عەقید بوو لە ئەنجوومەنی ئاساشی ھەرێمی کوردستان، ھەرەشە لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەکات و دەڵێت: لێتان خۆش نابین. سامان جاف وێنەیەکی ھاوکار جاف و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: تا دڵۆپێک خوێن لە جەستەمان مابێت لێتان خۆش نابین، ئێوە بریاردەری تیرۆرکردنی شەھید ھاوکارن. ئەمە لە کاتێکدایە کە 7ی ئۆکتۆبەر هاوکار جاف لە گەڕەکی سەربەستی شاری هەولێر بەهۆی بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبیلەکەی لە تیرۆر کرا. ئەنجوومەنی ئاسایسی هەریمی کوردستان لیکۆلینەوەی لە رووداوەکەمە کرد و رایگەیاند، کردوەکە لە لایەن تیمێکی دژە تیرۆری سلێمانی ئەنجام دراوە بە فەرمانی راستەوخۆی وەهاب هەڵەبجەیی. تیمەکە لە ١٠ تۆمەتبار پێک دەهاتن و ئرفسەر و کارمەندی دژە تیرۆری یەکێتین

هەواڵ
26-10-2022

ژینۆ محەمەد هەڕەشە لە یەکێتی دەکات

ژینۆ محەمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و نزیك لە لاهوور جەنگی كە لە حزبەكە دوور خراوەتەوە، هەڕەشە لە یەكێتی دەكات و دەڵێت، ئەو رۆژە دەبینین كە یەكێتی بكەوێتەوە سەر رێچكە و دروشمە جوانەكانی و جارێكی تر ببێتەوە بە حزبی گەل. ژنیۆ محەمەد نووسیویەتی، ئەوەی دەگوزەرێ و ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكەن لە بایكۆت خۆشیان قەناعەتیان پێی نیە و هەر بڕواش بەوە ناكەن كە چۆن جورئەتی ئەوەیان كردووە بۆ راگەیاندن بێت ئەوەیان وتووە، ئەوان نە لەبەر یەكێتیەكان و نە لەبەر خەڵكیش ئامادە نەبوون و نین بۆ یەك چركە دەست بەرداری بەرژەوەندیە زۆر و زەوەندەكانیان بن، بە پێچەوانەوە هەموو یەكێتییان كردە قوربانی دەسەڵاتدارتر بوون و پڕ پارە كردنی خۆیان. ئاماژەی بەوەشکردووە كە یەكێتیان بە ئاقارێكدا بردووە كە بۆتە مایەی ئەسەف بۆ هەموو دڵسۆزانی ، بەڵام ئەو رۆژە دەبینین كە یەكێتی بكەوێتەوە سەر رێچكە و دروشمە جوانەكانی و جارێكی تر ببێتەوە بە حزبی گەل.

هەواڵ
26-10-2022

لە ئێران شەڕ روویدا؛ 15 کوژراو هەن

سێ کەس لە شاری شیرازی ئێران هێرش دەکەنە سەر مەزارگەی سەید ئەحمەد مووسا کازم و میدیای ئێران دەڵێ، لە ئەنجامی هێرشەکە 15 کەس کوژراون و ژمارەیەکیش بریندارن. میدیای ئێران ئاماژەی بەوەکردوە، دوو لە هێرشکەرەکان دەستگیرکراون و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی سێیەم بەردەوامە.

هەواڵ
26-10-2022

بۆچی کازم فارووق ئەدرەسی خۆی بە نەوەی نوێ نەوتوە؟

جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر دیارنه‌مانی د. كازم فارووق، په‌رله‌مانتاری پێشووی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێن: ماوەی یەک ساڵە ئەحواڵی دەپرسن و دەیانەوێت سەردانی بکەن، بەڵام بە هیچ شێویەک ئەدرەس و شوینی خۆی بە هیچ کەسێک ناڵێت روونكردنه‌وه‌كه‌یەک لە نەوەی نوێ-وە: روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتیی دەربارەی بەڕێز کازم فاروق ‎چەند رۆژێکە لە هەندێک پەیجی سەر بە دەسەڵات کۆمەڵێک بابەت بڵاودەکرێتەوە بە پێویستمان زانی چەند خاڵێک بۆ هاوڵاتیان ڕوونبکەینەوە: ‎١- ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ و خودی پەرلەمانتارەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا، ماوەی یەک ساڵە ئەحواڵی دەپرسین و دەمانەوێت سەردانی بکەین، بەڵام بەرێزیان بە هیچ شێویەک ئەدرەس و شوینی خۆی بە هیچ کەسێک ناڵێت و دەیانجار وتومانە چیت پێویستە لە سەرۆکی جوڵانەوەکە تا بۆت جێبەجێ بکەین، بەڵام بە هەمانشێوە هیچ وەڵامی نەبووە. ‎٢- ئێستا لامان سەیرە لە میدیاکانی پارتیی و یەکێتیی و سێبەرەکانیان هەواڵی بەڕێزیان دەبیستین و دەیان دیعایە و هەواڵ دەبیستین، لەکاتێکدا دەبوو بەڕێزیان بە ئێمەیان بوتایە و وەڵامی نامە و سەرنجەکانی ئێمەیان بدایەتەوە. ‎٣- لە رێکەوتی ١٧ ی ١ ی ٢٠٢١ بە نوسراوی فەرمیی و لە میدیاکانیشەوە بڵاومان کردەوە کە بەڕێزیان مووچەی پەرلەمانتاری وەرناگرن، چونکە دەوام ناکات، لەبری ئەوە بە بەرێز کازم فاروقمان ڕاگەیاندووە کە هەرچی پێویستە، تەنانەت لە خودی مووچەکەی زیاتریشی دەدەینێ بەس ئەو موچەیە وەرنەگرێت، چونکە ئەو بەڕێزە دەوام ناکات و دەبێتە عەیبەیەکی گەورە بۆ جوڵانەوەکە و بۆ خۆیشی. ‎٤- لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەردەوام تەئکیدمان کردۆتەوە لەم بابەتە و دوایینجار چوار رۆژ پێش ئێستا و لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/٢٢ ئاگاداری بەرێزیمان کردۆتەوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک مووچە وەربگرێت و دەبێت ئەو پارەیەی ساڵ و ٧ مانگی رابردوو کە وەریگرتووە و دەوامی نەکردووە، بیگێریتەوە بۆ بودجەی گشتیی، لە بەرامبەردا هەرچی پێویستە ئێمە دەیدەینێ و هاوکاریی دەکەین. ‎٥- بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە هەواڵی مەترسی لەسەر گیانی و دانهەڵوەرین و ئەو قسانەی کە میدیاکانی پارتیی و یەکێتیی بڵاوی دەکەنەوە دوورن لە راستییەوە و دڵنیابن مانگەکانی داهاتو و ساڵانی داهاتوو ئەم قسەیەی ئێمە دەسەلمینێت لە کاتی خۆیدا. ‎٦- بە هەموو لایەکی رادەگەێنین کە کازم فاروق خۆی بە فەرمی ئیستیقالەی کردووە و هیچ پەیوەندیی و لینکێکی نەماوە لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێدا. بەرێزیان نە پەرلەمانتارە و نە هیچ ئەندامێتییەکی ماوە لە نەوەی نوێدا. بەڵام سەرباری ئەوەش چەندین جارە داوامان لێکردوە و ئێستاش داوای لێ دەکەین کە ماوەی ساڵێک و ٧ مانگە دەوام ناکات لە پەرلەمان بەڵام مووچە وەردەگرێت، بۆیە بۆ ناو و مێژووی خۆی باشتروایە ئەو پارەیە بگێرێتەوە بۆ بوجەی گشتیی. ئەوە ئەسڵی بابەتەکە و قەزیە و مەبدەئە گرنگەکەیە لای نەوەی نوێ، خزمەتی خەڵک و چارەسەری کێشەی خەڵک، نەک درووستکردنی قەزیەی لاوەکی  بۆ خەڵک. نەک هەموو جار کە باسی گێرانەوەی موچە و وەرنەگرتنی موچەمان کرد، راستەوخۆ لە پەیجەکانی دەسەڵاتەوە بابەتی نەخۆشکەوتن ببیستین. ‎‎هیمداد شاهین‎وتەبێژی فەرمیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

هەواڵ
26-10-2022

ئێران.. لەسەر هینانە خوارەوەی وینەیەک گەنجێکی خۆپیشاندەر کوژرا

بەپێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی فارسی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەیان لە خۆپیشاندەرێک کردووە کاتێک بینراوە پۆستەرێکی گەورەی حکومەتی لابردووە کە وینەی ڕێبەری رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەسەر بووە. بی بی سی فارسی بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەکە بڵاویکردەوە، ئەو خۆپیشاندەرە تەمەن 21 ساڵە، بە دەمانچەیەک لە مەودای نزیکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە. رووداوەکە لە 21ی ئەیلول رووی داوە، بەپێی زانیارییەکان ئەو بنەماڵەیە لەژێر گوشاری حکومەتدا بوون، تاوەکو بە زۆر دان بەوەدا بنێن کە رەزایی لە لایەن هاوڕێیەکی خۆپیشاندەرەوە تەقەی لێکراوە. تا ئێستا بەرپرسانی حکومەتی ئێران هیچ لێدوانێکیان لەسەر رووداوەکە نەداوە. دایکی ڕەزایی دوای ئەوەی دەسەڵاتداران لە شوێنی ڕازایی ئاگاداریان کردبووەوە، بەپەلە چووە نەخۆشخانە بەڵام پەرستارەکان ئامادە نەبوون یارمەتی بدەن بۆ دۆزینەوەی کوڕەکەی. پەیامنێری بی بی سی فارسی رایگەیاند، دوای سێ کاتژمێر لە گەڕان، دواجار کوڕەکەی لە ژوورێکی نەشتەرگەری بە جلە خوێناوییەکانیەوە دۆزیوەتەوە. دەسەڵاتداران رێگەیان بە بنەماڵەی رەزایی داوە تەرمەکەی دوای دوو رۆژ ببەن بۆ ناشتن بەو مەرجەی "پرسەیەکی بێدەنگ" ئەنجام بدەن. دایکی دڵشکاوی قوربانییەکە لە ئینستاگرام لەگەڵ ڤیدیۆیەکی گۆڕەکەیدا نووسیویەتی: “من چاو لە وێنەکەت دەکەم و ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک دەگریم”. ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، تا رۆژی چوارشەممە، پۆلیس بە ژمارەیەکی زۆرەوە لە سەقزی زێدی ژینا ئەمینی بڵاوەیان پێکراوە، پاش ئەوەی چالاکوانان داوای خۆپیشاندانیان لە سەرانسەری وڵاتدا کرد پاس تێپەڕبوونی 40 رۆژ بەسەر مردنی ژیناوە لە دەستبەسەری پۆلیسی رەوشتی تارانەوە

هەواڵ
26-10-2022

ئێران.. ژنێک بەهۆی وێنەگرتنەوە دەکوژرێت

ژنێک بەناوی شیرین عەلیزادە، لە ٣١ی ئەیلولدا دوایین ساتەکانی ژیانی خۆی لەنێو خۆپیشاندانێکی رێگای نێوان تۆنکابن - چالوس تۆمار دەکات. ڤیدیۆی ناوبراو لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کاتێک لەگەڵ کورەکەی بەنێو خۆپیشاندەراندا تێپەڕ دەبن و لە لایەن چەکدارانی بەسیجەوە دەکرێتە ئامانج. لە تۆرە کۆمەڵاتییەکان وا بڵاو بووەتەوە کە بەهۆی وێنەگرتنەوە کراوەتە ئامانج و کوژراوە. بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. https://www.instagram.com/reel/CkKn9fDpvdR/?utm_source=ig_web_button_share_sheet

هەواڵ
26-10-2022

لەبارەی هەبوونی ناوی وەزیری دارایی لە لیستی مووچەی زیندانیانی سیاسی رو...

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە: لە پاش دەرچوونى یاسای چاکسازی ژمارە (٢) ى ساڵى (2020) پێویستە ناوی سەرجەم زیندانیانى سیاسی ووردبینی و پێداچوونەوەى بۆ بکرێت و بە فلتەرى لیژنەکانى چاکسازیدا تێپەڕببن و پشتڕاست بکرێنەوە.هەر بەپێی یاساى چاکسازى هەر زیندانێکى سیاسی لەپاش ١٠ ساڵ بۆى هەیە یەک مووچە یان (مینحە) وەربگرن، واتا ئەگەر مووچەیەکی تری هەبێ ناتوانێت ئەو مینحەیەى زیندانى سیاسی وەربگرێت، لە پاش وەرگرتنى ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران و پشتڕاستکردنەوەیان تەنها بۆ ئەوانە خەرج دەکرێت کە هیچ مووچە و منحەى تریان نییە.شیاوى باسە بەڕێز(ئاوات شێخ جەناب ) یەکێک بووە لەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانەى کە ماوەیەکى تەمەنى لە زیندانەکانى بەعسدا بەسەر بردووە، ئەو هەواڵە چەواشەکارانەیەش کە بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاسیتیەوە و بەڕیزیان هیچ مووچەیەکى زیندانى سیاسى وەرناگرێت.ئةوليستی ٥۷٨ ناوەش کە وەزارەتمان بڵاویکردۆتەوە تەنها بۆ پشت ڕاستکردنەوەو ڕاست و درووستی زیندانی بوونیانە. بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانوەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.۲٦ / ۱۰ /٢٠٢٢

هەواڵ
26-10-2022

ئەنجومەنی وەزیران دیدگا و ستراتیجی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئۆکتۆبەر( تشرینی یەکەم)، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی دیدگا و ستراتیجی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی وەزیفەی گشتیی کە لەلایەن سیراج بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی خرایەڕوو.سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە گرنگیی هەبوونی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی کرد، کە دامەزراوەیەکی زۆر پێویستە بۆ ڕێکخستنەوەی میلاکات و وەزیفەی گشتی و یەکێکیشە لە بڕگەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە ئاراستەی ئەنجامدانی چاکسازی ئیداری و ڕێکخستنەوەی میلاکی گشتی فەرمانبەران و سەرمووچە و پلەبەرزکردنەوە و پێداچوونەوە بە پەیکەری پێکهاتەی وەزارەتەکان و دامەزراوەکان، بە میکانیزمێکی زانستی و گونجاوتر و لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان، بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی حکومەت لە‌ پرسی ڕێکخستنەوەی میلاکات و درێژەپێدانی ڕیفۆرمی ئیداری و ڕێکخستنی پلەبەندی ڕاژەی فەرمانبەران لە کەرتی گشتی بەپێی پێویستی و پسپۆڕییان و دیاریکردنی پلە و وەسفی وەزیفی فەرمانبەران لەناو دامەزراوەکانی حکومەت، پشتبەست بە میلاكاتی ئە‌لیكترۆنی کە بڕیارە بە ئامانجی بەئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی فەرمانبەران و شەفافکردن و نەهێشتنی ناڕێکییە کارگێڕییەکان دروستبکرێت،.ئەنجومەنی وەزیران دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیەکی بەرفراوان، دیدگا و ستراتیجی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی پەسەند کرد، هەر لەم ڕوانگەیەشەوە ، ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی ڕاسپێردرا، بە تاووتوێکردنی بابەتی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و کارمەندانی گرێبەست لە دامەزراوەکانی هەرێم، لەبەر ڕۆشنایی دیدگا و ستراتيجی پەسەندکراوی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی.لە بڕگەی دووەمدا، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لە پێناو ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانی موڵکی گشتیی، پێشنیارێکی وەزارەتەکەی خستەڕوو، سەبارەت بە هەموارکردنی شێوازی بەکرێدانی ناوچە پیشەسازییەکان، کە موڵکی گشتین. بە مەرجێک ڕەچاوی ئاسانکاریی پێویست بکرێت، بۆ برەودان بە پڕۆژە و چالاکیيە پیسەشازییەکان و ڕێگەنەدرێت بە کەسانێک کە خاوەنی هیچ پیشە و چالاکیەکی پیشەسازیی نین، بە شێوەیەکی ناڕەوا، سوود لە زەوی پڕۆژەکان وەربگرن و زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنن.دوای خستنەڕووی چەندین تێبینی و ڕاسپاردە ، ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیارەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشنیار و تێبینیانەی خرانەڕوو، پەسەند کرد.پاشان ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ڕاپۆرتێکی تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاسووری و ئەرمەن و پێشنیاریان بۆ جێگیرکردنی ڕۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە ڕۆژمێری فەرمیی هەرێمی کوردستان بەناوی ( ڕۆژی بەیەکەوەژیان) پشتبەست بە یاسای یاسای مافی پێکهاتەکان ژمارە 5ی ساڵی 2015 پێشکەش کرد.سەرۆک وەزیران، جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان کردەوە کە بووەتە سیمایەکی گەش و مایەی شانازی هەمووان و دووپاتی کردەوە کە هەرچی پێویست بێت بۆ برەودان بە کولتووری پێکهاتە جیاوازەکان دەیکەین، لە پێناو زیاتر لەیەک نزیککردنەوەی پێکهاتەکان و دەوڵەمەندکردنی کولتووری هەمەڕەنگی کوردستان و خزمەتکردنی گشت هاونیشتمانییانی کوردستان بە بێ جیاوازی.دوای گفتوگۆ وڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەت ودامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، بۆ بەدواداچوونی پێشنیارەکانی هاتوو لە ڕاپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، لە پێناو برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتیيانە لە کوردستان، کە نیشتیمانی هاوبەشی گشت پێکهاتە نەتەوەیی وئایینیەکانە بە بێ جیاوازیی ، لەسەر بنەمای هاووڵاتی بوون لە چوارچێوەی یاسای پاراستنی مافی پێکهاتەکان.لە بڕگەی چوارەم و کۆتاییدا، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی کەمال موسلیم ، ڕاپۆرتێکی دەربارەی کێشەکانی تایبەت بە بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان وکۆگاکان و گواستنەوەی ئەو بەشەخۆراکە و هەماهەنگیکردن لە گەڵ وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی فیدراڵی بۆ مسۆگەرکردنی بەشی هەرێمی کوردستان لە تەرخانکراوەکانی بودجەی عێراق بۆ دابینکردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان پێشکەش کرد، بە ئامانجی چارەسەکردنی ئاستەنگ و کێشەکانی تایبەت بەم بابەتە و چارەسەرکردنی دواکەوتنی گەیشتنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییانی هەرێم.ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشیكردن لە وەزیری بازرگانی وپیشەسازیی، بۆ سەردانی ئەم دواییەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی فیدڕاڵیی و دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەم بارەیەوە، بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی دەستووریی هەرێم. لەهەمانکاتدا، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەکانی (بازرگانیی وپیشەسازیی و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و پلاندانان و دارایی وئابووری) ڕاسپارد کە لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری ئەم کابینەیە، کار بکەن بۆ دابینکردنی ئاسایشیی خۆراک لە هەرێم و لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی هاوبەشدا، پێشنیارەکانیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئامادە بکەن.

1 2 ... 491 492 493 ... 1147 1148