Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
27-10-2022

متمانە بە کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانی درا 

کابینەی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی لە پەرلەمانی عێراق متمانەی پێدرا. وەزیرەکانی کابینەکە سوێندی یاساییان خوارد: 1. عۆن زیاب، وەزارەتی سەرچاوەکانی 2. ئیڤان فایق، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران 3. زیاد عەلی فازڵ، وەزارەتی کارەبا 4. ئەحمەد ئەسەدی، وەزارەتی كار 5. سابت محەممەد، وەزارەتی بەرگری  6. حەیان عەبدولغەنی، وەزارەتی نەوت 7. خالد بەتاڵ، وەزارەتی پیشەسازی 8. ساڵح مەهدی، وەزارەتی تەندروستی  9. ئیبراهیم نامس، وەزارەتی پەروەردە 10. رەزاق محێبس، وەزارەتی گواستنەوە 11. عەبدولئەمیر شەمەری، وەزارەتی ناوخۆ 12. هەیام یاسری، وەزارەتی گەیاندن 13. ئەسیر داود سولەیمان، وەزارەتی بازرگانی 14. ئەحمەد موبەرقەع، وەزارەتی  وەرزش و لاوان  15. عەباس جەبەر، وەزارەتی کشتوکاڵ  16. نەعیم عەبوودی، وەزارەتی خوێندنی باڵا  17. خالید شوانی، وەزارەتی داد  18. ئەحمەد فەکاک ئەحمەد، وەزارەتی رۆشنبیری  19. فوئاد حسێن، وەزارەتی دەرەوە  20. محەمەد تەمیم، وەزارەتی پلاندانان 21. تەیف سامی، وەزارەتی دارایی

هەواڵ
27-10-2022

پوتین: مرۆڤایەتی دوو رێگەی هەیە

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا جەختی لەوە کردەوە کە رۆژئاوا یارییەکی "مەترسیدار و خوێناوی و پیس" بە ئۆکرانیا دەکات، بەڵام درەنگ یان زوو ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناچار دەبن لەگەڵ مۆسکۆ قسە بکەن. بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، پوتین لە لێدوانێکیدا لە کۆڕبەندی دیالۆگی ڤاڵدای رۆژی پێنجشەممە، رایگەیاندووە: "رۆژئاوا بەهۆی کۆلۆنیالیزمەوە کوێر بووە و هەوڵدەدات تەواوی جیهان قووت بدات". پوتین: مرۆڤایەتی دوو ڕێگای هەیە.پوتین هۆشداری دایە رۆژئاوا و دەڵێت: "ئەو کەسەی با دەچێنێت گێژەڵوکەیەک دەچنێتەوە"، لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە "دۆخی جیهان بەرەو خراپترین سیناریۆ دەڕوات". پوتین ئاماژەی بەوەدا کە جیهان بە وەرچەرخانێکی مێژووییدا تێدەپەڕێت، کە مەترسیدارترین و گرنگترین وەرچەرخانە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە. دەشڵێت "ئەو قەیرانە ئێستا كاریگەری لەسەر هەمووان هەیە، وە مرۆڤایەتی دوو رێگەی هەیە، یان بەرەو داڕمان هەنگاو بنێت یان پێكەوە كار لەسەر سیستمێكی نوێ بكەین". چەکێک بۆ بڕینی نەیارەکانیپوتین رۆژئاوایی تۆمەتبار کرد بەوەی کە سزای ئابووری وەک چەکێک بۆ سنووردارکردنی نەیارەکانی بەکاردەهێنێت، چونکە ناتوانێت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە رکابەری لەگەڵ دەسەڵاتی ئابووری و سیاسیی ئاسیا بکات کە لە گەشەکردندایە. هەروەها پێیوابوو کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی هەژموونی خۆیان بپارێزن، ئەو کارانە دەکەن. هەزاران سزای توندجێگای ئاماژەیە لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕوسیا بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە، وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، هەزاران سزای توندیان بەسەر ڕوسیادا سەپاندووە، کە کاریگەریی لەسەر هەموو کەرتە ئابووری و بازرگانییەکان هەبووە، هەروەها سیاسەتمەداران، پەرلەمانتاران و وەزیرەکان، جگە لە زۆرێک لە دەوڵەمەندانی وڵاتەکە کە پشتگیری لە کرێملین دەکەن. ئەمریكا دەستی بەسەر نزیكەی 600 ملیۆن دۆلاردا گرت كە لە لایەن دەسەڵاتدارانی روسیاوە لە بانكەكانی ئەمریكادا بوون. جگە لەوەش، سەروەت و سامانی بانکی ناوەندی بلۆککرا، بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە بەکارهێنانی یەدەگی دراوی بیانی، کە بڕی 630 ملیار دۆلار بوو.

هەواڵ
27-10-2022

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: تواناکانمان ڕێکدەخەینەوە

لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لە وتارێکدا رایگەیاند، ئەمریکا پێداچوونەوە بە ستراتیژی ئەتۆمی دەکات. لۆید ئۆستین، وتی: "ستراتیژی ئێمە پێوەرێکی سەرەکییە بۆ چارەسەرکردنی هەڕەشەکانی ئاسایشی جیهانی و ئێمە هەوڵ دەدەین تواناکانی سوپای ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگەکان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەرز بکەینەوە". وتیشی: ستراتیژی ئەمریکا پێوەری سەرەکییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئاسایشی جیهانی. دەربارەی چەکی ئه‌تۆمی ئاماژەی بەوەکرد، کە چین و ڕوسیا و کۆریای باکوور و ئێران و ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کان، سه‌رچاوه‌ی سەرەکی هەڕەشەی ئەتۆمین. لە لایەکی دیکەوە پێنتاگۆن هۆشداری دەدات کە ڕوسیا "هەڕەشەی گەورە" لەسەر ئەمریکا دروست دەکات.

هەواڵ
27-10-2022

وەزارەتی کارەبا: کارەبا دەکەین بە 24 کاتژمێری

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستمی پریپەید و کردنی کارەبا بە 24 کاتژمێری سەرکەوتوو بووە و کاردەکەن بۆ فراوانکردنی.   ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 27-10-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی وت، " پێوەری زیرەک و سیستەمی پریپەیت ھاووڵاتیان سنووردار دەکات لە بەکارھێنانی کارەبا و سەرپێچی سەر کارەبا ئاشکرادەکات، واتا ئەو وزەی بەکاری دەھێنێت بەشێوەیەکی ورد و زانستی دەیخوێنێتەوە، مافی حکوومەت و ھاوبەشانی کارەبا دیاری دەکات".   ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە سیستەمی پریپەیت پڕۆژەیەکی ئەزموونیمان لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر دەستپێکرد، پاشان لە دھۆک دەستمان پێکرد کارەبایی ٢٤ کاتژمێری و ئاستی بەکارھێنانی کارەبا لەو شوێنانە بۆ نیوە دابەزی، ھاوبەشی کارەبا لە پێشی مانگ پارە بدات و لە کۆتایی مانگ پارە بدات وەک یەکە، لەم سیستەمەدا دەبێ وەک ڕەسید پێش وەختە سیستەم پڕبکەیتەوە و ھاوبەش دەتوانێت چاودێری بەردەوامی بەکارھێنانی کارەباکەی بکات، تاکو ئێستا سیستەمەکە زۆر سەرکەوتووە، لە سلێمانیش لە چەند شوێنێک دەستمان پێکردووە تەنھا ئەوەیە بەکارھێنانی کارەبامان سنووردار نەکردووە و  پریپەیتەکەمان بۆ داناون".   ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەو پڕۆژەی ئەزموونیەی جێبەجێمان کردووە، ھەموو زانیارییەکان لە ھەرسێ پارێزگاکە وەردەگرینەوە، لە پڕۆژەی پێوەری زیرەک و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان، خەڵکانی شارەزا شیکاری بۆ داتاکان دەکەن لە دەرئەنجامی شیکارییەکەدا دیراسە دەکرێ و کۆمەڵێ دەرئەنجامان بداتێ، واتا چۆن دەتوانین ھەنگاو بە ھەنگاو ئەم پڕۆسەیە لە ئەزموونییەوە بکەین بە سەرتاسەری، بۆیە تاکو ئێستا دەرئەنجامەکان باشی ھێناوە".   ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: "ملیۆنێک و ٨٠٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبا ھەیە، دەبێت دیراسەی ورد بکرێ تاکو بۆ سەرتاسەری سیستەمەکە پەیڕەو بکرێ، نامانەوێ ھەنگاوێ بنێن ھەڵەی تێدابکرێت و گرفتی ترمان بۆ بێتە پێشەوە، ھەروەھا ئەمە پلانێکی زانستی ئابووری دروستە، بەپێی دەرئەنجامەکان و توانای بەرھەمھێنان و شەبەکە و لایەنە تەکنکییەکان تاکو ھەنگاو بە ھەنگاو فراوانی بکەین".   ھاوکات دەشڵێ: "کارتی پڕکردنەوەی پریپەیت لە ١٠ ھەزار دینار بۆ ١٠٠ ھەزار دینار بەردەست دەبێ، پێوەری زیرەک ھەیە لەگەڵ ئەو مۆنیتەرە بۆیان دادەندرێ کارتەکەی پێ داخل دەکەی، ئەپڵیکەیشنێکیشی بۆ دادەنێن لەسەر مۆبایلەکەت چاودێری بەکارھێنانی کارەبا دەکات، لەو شوێنانەی دامان ناوە زۆر لێ ڕازین و دووکاندارێکی بازاڕی لەنگە وتی، ٥٠ ھەزارم داخل کردووە مانگ تێپەڕی کردووە ڕەسیدی تێداماوە، ئەو ئامێرانەی پێویست نیین دەیان کوژێنینەوە، لە مانگەکانی رابردوو ٢٤ کاتژمێر نەبوو ٧٠ ھەزار دینارم بۆ ھاتووەتەوە".  

هەواڵ
27-10-2022

وەزیرێکی یەکێتی لە هەرێم دەستلەکاردەکێشێتەوە

بەهۆی وەرگرتنی پۆستی وەزیری لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا لە حکومەتی هەرێم دەستلەکاردەکێشێتەوە. خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا لە حکومەتی هەرێمی کوەدستان، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری داد لە حکومەتی نوێی عێراق. بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بدرێت، هەربۆیە خالید شوانی دەست لە پۆستە وەزارییەکەی لە حکومەت دەکێشێتەوە.

هەواڵ
27-10-2022

زانیاری نوێ لەسەر نەخۆشکەوتنی کازم فارووق ئاشکرا دەکرێت

دوو پەرلەمانتاری کوردستان ئاشکرای دەکەن کە لەسەرەتای نەخۆش کەوتنی کازم فاروقەوە گومانیان هەبووە و زانیاری نهێنییان لە زاری خۆیەوە دۆکۆمێنت کردووە. رووپاک ئەحمەد و بەدریە ئیسماعیل پەرلەمانتارانی هەرێم رایانگەیاند کە لە ژێر فشاردا کازم فاروق دەستی لەکاری پەرلەمانی پێ کێشاوەتەوە. دەقی نووسینەکە: ئـێمە لە یەکەم ڕۆژی نەخۆشیەکەی دکتۆر کازم ئـاگاداری ھەندێک نھێنین‎ئـێمە ھەر لە سەرەتای نەخۆشکەوتنی دکتۆر کازم ئـاگادار بووین و پەڕلەمانی کوردستانمان ئـاگادار کردەوە لەوەی کە دکتۆر کازم فاروق بە بابەتێکی گوماناوی نەخۆش کەوتووە و خواردن و خواردنەوەی لە دەست داوە‎ئـێمە وەک ئـەرکی شەرعی خۆمان لەگەڵ سەرۆکی پەڕلەمان کۆبوینەوە و پێمان ڕاگەیاند کە دکتۆر کازم بە ویستی خۆی مەبەستی نیە دەست لە کاری پەڕلەمانی بکێشیتەﻭﻭە ،بۆیە لەوێ دکتۆر ڕێواز فایق پێ ڕاگەیاندن کە ئـەو ئـستیقاڵەکەی ناخاتە بەرنامەی کار و قبوڵی نیە.‎لەوێ سەرۆکی پەڕلەمان پێ ڕاگەیاندن کە پەڕلەمان تەواوی خەرجی نەخۆشکەوتنی دەگرێتە ئـەستۆ،بەڵام بەھۆی دۆخی خراپی تەندروستی دکتۆر نەمان توانی دکتۆر ببینن‎لە ماوەی ڕابردوو چەندین جار پەیوندیمان بە دایکی دکتۆر کازم کردوە و لە نزیکەوە ھەواڵی کوڕەکەیمان پرسیوە،کۆتا جار کە پەیوەندیمان بە دایکی کرد پێ ڕاگەیاندین کە نەندروستی کوڕەکەی بەرەو و خراپەی و ماوەی سێ مانگە لە ژێر ھەناسەی دەستکرد دایە‎ئـێمە لە یەکەم ڕۆژی نەخۆشکەوتنی دکتۆر تا ئـێستا لەسەر خەت بووین بەشێک لە گومانەکانمان دیکۆمێنت کردوە و لە زاری خودی دکتۆر ھەندێک زانیاری ﻭﻭردمان لایە لەسەر ھۆکاری نەخۆشیەکەی،بەڵام بەھۆکاری ئـەوەی ئـێستا دکتۆر لە نێوان ژیان و مەرگدایە ھیچ نالێین.‎ڕوپاک احمد وەرتی ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان‎بەدریە اسماعیل ئـەندامی پەڕلەمانی کورستان

هەواڵ
27-10-2022

بەڕێوبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان دەستگیر کرا

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر دیارنەمانی هەندێك ستوونی كارەبا، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە. وتیشی، "بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان بەپێی ماددەی 316 تایبەتە بە بەهەدەردانی موڵكی گشتی". بەپێی زانیارییەکان، رۆژی 25ی ئەم مانگە دەستبەسەرکراوە و بە بڕیار دادوەر بۆ ماوەی 15 رۆژ راگیراوە.

هەواڵ
27-10-2022

مۆسکۆ: ڕۆژئاوا خاکی ئۆکراینای کردۆتە تاقیگەیەک بۆ چەکی مۆدێرن

لە کاتێکدا وڵاتانی رۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەردەوامن لە پشتیوانی سەربازی بۆ هێزەکانی ئۆکراینا، بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی روسیا، وەزارەتی دەرەوەی روسیا دووپاتیکردەوە کە رۆژئاوا لە سەر خاکی ئۆکراینا چەکی مۆدێرن تاقیدەکاتەوە. ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتەکە رۆژی پێنجشەممە 27-10-2022 لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "رۆژئاوا خاکی ئۆکرانیایان کردووە بە تاقیگەی چەکی مۆدێرن". جگە لەوەش، ئەو پێی وابوو کە ڕۆژئاوا هەوڵدەدات پارە کۆبکاتەوە بۆ پشتگیریکردنی ئۆکراینا لە ڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو سەروەت و سامانانەی ڕوسیا کە لە دەرەوەی وڵات بلۆککراون. سەبارەت بە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتۆمی، سەرۆکی ئۆکراینا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی تۆمەتبار کرد بە هەوڵدان بۆ دەستپێکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتۆمی لە جیهاندا. لای خۆیەوە کرێملین دەسەڵاتدارانی ئۆکراینای بە کشانەوە لە دانوستانەکانی ئاشتی لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا تۆمەتبار کرد.

هەواڵ
27-10-2022

حکومەتی هەرێم وەڵامی بایکۆتەکەی قوباد تاڵەبانی دەداتەوە

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەر نیگەرانییەك هەبێت لە هەر لایەنێك، پێویستە لە ناو ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ بكرێت و چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە. ئێمە بە شیاوی نازانین نیگەرانییەكان لە رێگەی هۆیەكانی راگەیاندن باس بكرێت. جووتیار عادل وتیشی، ئەركی حكومەت ئەوەیە كە دۆخێك و ژینگەیەكی ئارام بۆ بازاڕ و هاووڵاتیان فەراهەم بكات. ئاماژەی بەوەشکرد، هەق بە خۆمان نادەین بچینە تەفاسیل، چونكە ئەنجوومەنی وەزیران هەیە و هەموو شتێك لەوێ باس دەكرێت.

هەواڵ
27-10-2022

مۆسکۆ کیێڤ بە کشانەوە لە دانوستانەکان تۆمەتبار دەکات

کرێملین ڕۆژی پێنجشەممە 27-10-2022 کیێڤی تۆمەتبار کرد بە کشانەوەی لە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ مۆسکۆ لە مانگی ئازاردا کە واشنتۆن نێوەندگیری دەکرد. دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕوسیا وتی: لە ڕاستیدا شتەکان ئامادەبوون بۆ دانوستانی ئاشتی، بەڵام لەناکاو لایەنی ئۆکراینی وتیان: چیتر نایەوێت لە دانوستانەکان بەردەوام بن. پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤلادیمێر پوتین پێی وایە "ڕەتکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنانەی کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتوون، بە فەرمانی واشنتۆن بووە". عومەر سیسۆکۆ ئیمبالۆ، سەرۆکی کۆمەڵگەی ئابووریی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا، ڕۆژی چوارشەممە لە کیێڤ پشتڕاستی کردبووەوە کە پوتین ڕۆژێک پێشتر لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵیدا رایگەیاندووە" کە ئامادەیە دانوستان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بکات". ڕۆژی چوارشەممە 26-10-2022، زیلێنسکی ڕەتیکردەوە هیچ ئەگەرێکی دانوستانیان لەگەڵ مۆسکۆدا هەبێت، تا ئەو کاتەی سوپای ڕوسیا هێرش بکاتە سەر "ژێرخانی ئۆکراینا".

هەواڵ
27-10-2022

سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت ‘خۆپیشاندانەکان’ ڕێگە بۆ هێرشی تیرۆریستی خۆش د...

ڕۆژێک دوای هێرشێک بۆ سەر مەزارگەیەک لە شاری شیراز کە ئیران دەڵێت: “گروپی داعش بەرپرسیارەتییەکەی لە ئەستۆ گرتووە”، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران رۆژی پێنجشەممە 27-10-2022 وتی کە ‘خۆپیشاندانکان’ ڕێگە بۆ بۆ هێرشی ‘تیرۆری’ خۆش دەکەن. ئیبراهیم ڕەئیسی لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا وتی: مەبەستی دوژمن تێکدانی پێشکەوتنەکانی ئێرانە، دواتر ئەم خۆپیشاندانانە زەمینە بۆ کردەوەی تیرۆریستی خۆش دەکەن. دوینێ چوارشەممە لە هێرشێکدا بۆ سەر مەزارگەیەک لە شیراز، بە لایەنی کەمەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەزاران کەس دوای 40 ڕۆژ لە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە دەستبەسەری پۆلیسدا، بەردەوامن لە خۆپیشاندان.

هەواڵ
27-10-2022

زانیارى نوێ لەبارەى دۆخى تەندروستی کازم فاروق ئاشکرا کرا

سێ پەرلەمانتاری کوردستان کە پێکهاتوون لە (عەلى حەمەساڵح، ئەبوبەکر هەڵەدنى، عومەر گوڵپى) راگەیەندراوێکى هاوبەشی نوێیان لەسەر تەندروستی د. کازم فاروق بڵاوکردەوە دەقى راگەیەنراوەکە: ‎هاوڕێمان كاك دکتۆر کازم فاروق، لە دۆخێکی تەندروستی خراپدایە، لە خودا داوا دەكەین شیفای بدات، لە ئێستەدا کەس و كارەكەی تەنیا داوای دوعای خێریان هەیە لە خەڵكی كوردستان.کە ٧٢ کاتژمێری بۆ دانراوەو ٢٤ کاتژمێری ئەو ماوەیە تێپەڕیوە.. بۆ نوێترین زانیاری لە دۆخی تەندروستی چاوەڕێی وەڵامی بۆردی پزیشکی چاودێری دکتۆر کازمن. ‎هەرچەندە موچە لەم دۆخەی كاك دکتۆر كازمدا بابەتێکی لاوەکیە، موچە بەیاساش ڕێکخراوە و تا ئێستاش دکتۆر كازم بە پێی یاسا ئەندامی پەرلەمانە، ئەگەر دکتۆر کازم دەوامی نەکردبێت بەویستی خۆی نەبووەو خۆی ئامادەبووە ئەركەكانی ڕاپەڕێنێت. ‎بەهۆی نیگەرانی کەسوکاری لە وروژاندنی بابەتی موچە، ئێمە بەدواداچونمان کرد، بزانین ئایا کەس لەبری دکتۆر کازم موچەکەی وەرگرتوە؟ ‎داوای حساباتی بەڕێز دکتۆر کازممان کردو داوامان لە بەشی حسابات کرد زانیاریمان پێبدات، دەرکەوت : لەماوەی ئەم چەند مانگەی کە دۆخی تەندروستی خراپە، نەخۆی و نەهیچ کەسێکی هیچ بڕە پارەیەکی لە ژمارە حسابی دەرنەکردوە. ‎ئەمڕۆ پاش هەواڵپرسینی، بەڵێنمان بە کەسوکاری دایەوە، لەگەڵ هاوڕێ پەرلەمانتارەکانمان هەموو لێکۆڵینەوەو بەدواداچونێک بۆ دۆخی دکتۆر کازم دەکەین و ئەو كاتەی پێویست بوو بە ئاگاداری خۆی یان كەس و كاری ڕایگشتی ئاگادار دەكەینەوە. خودا شیفای دکتۆر کازم فاروق بدات.‎عەلی حەمە ساڵح‎ئەبوبەکر هەڵەدنی‎عومەر گوڵپی‎٢٧ی ١٠ی ٢٠٢٢

1 2 ... 490 491 492 ... 1147 1148