جیهان

ئێران.. ژنێک بەهۆی وێنەگرتنەوە دەکوژرێت

26-10-2022
ئێران.. ژنێک بەهۆی وێنەگرتنەوە دەکوژرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ژنێک بەناوی شیرین عەلیزادە، لە ٣١ی ئەیلولدا دوایین ساتەکانی ژیانی خۆی لەنێو خۆپیشاندانێکی رێگای نێوان تۆنکابن - چالوس تۆمار دەکات.

ڤیدیۆی ناوبراو لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کاتێک لەگەڵ کورەکەی بەنێو خۆپیشاندەراندا تێپەڕ دەبن و لە لایەن چەکدارانی بەسیجەوە دەکرێتە ئامانج.

لە تۆرە کۆمەڵاتییەکان وا بڵاو بووەتەوە کە بەهۆی وێنەگرتنەوە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.