Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13711 بابەت
هەواڵ
24-02-2026

بۆ یەکەمجار ئافرەتێک دەبێتە سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە ڕۆڵی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتیکردندا، عەمیدی مافپەروەر چرا ئەحمەد لەتیف، وەک یەکەم ئافرەت لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/ دوو بە وەکالەت دەستبەکار بوو. وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێشوازی لە عەمیدی مافپەروەر چرا ئەحمەد کرد و وێڕای پیرۆزبایی گەرم هیوای سەرکەوتنی لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ خواست، جەختی لەسەر بەردەوامی پشتگیریکردنی تواناکانی ئافرەتان کردەوە لە پۆستە باڵاکانی ناو وەزارەتی ناوخۆدا. ئەم هەنگاوە وەک دەستکەوتێکی نوێ بۆ ئافرەتانی کورد لە بواری یاسایی و سەربازیدا هەژمار دەکرێت و نیشاندەری هەوڵەکانی حکومەتە بۆ چەسپاندنی هاوسەنگی لە هەموو سێکتەرە جیاوازەکاندا

هەواڵ
24-02-2026

پەیامی مەسرور بارزانی لەکاتی کردنەوەی ڕێگای هەولێر-گۆمەسپان

ئەمڕۆ سێشەممە 24-02-2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا پڕۆژەی دوو سایدی هەولێر -گۆمەسپانی كردەوە. سەرۆکوەزیران لەکاتی کردنەوەی ڕێگاکەدا ڕایگەیاند، ئەم ڕێگەیە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاووڵاتییان دەکات؛ سوپاسی 'هێمن گرووپ' دەکەم کە پڕۆژەکەیان بە ستانداردی نێودەوڵەتی تەواو کردووە. ڕێگەی پێشوو مەترسیدار بوو، بەڵام ئەم دووسایدە هەم کاتی هاتوچۆی کەم کردووەتەوە، هەمیش سەلامەتترە.  سەرکۆوەزیران گوتی: داوا لە شۆفێران دەکەم بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان، پابەندی ڕێنماییەکان بن و بە خێرایی لێنەخوڕن." درێژیی ڕێگای کەسنەزان-گۆمەسپان 16 کیلۆمەترە و 8 کیلۆمەتر ڕێگەی خزمەتگوزاریی لەگەڵدایە. پانی هەر ئاراستەیەک 11 مەترە، لە 3 ڕێڕەو پێکهاتووە، کە ڕێڕەوێکیان بۆ یەکەمجار وەک "هێڵی فریاگوزاری" تەرخان کراوە.

هەواڵ
24-02-2026

مەسرور بارزانی ڕێگای کەسنەزان - گۆمەسپان دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگای کەسنەزان - گۆمەسپان دەکاتەوە، کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ڕێگاوبان. تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەکە: پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ جێبەجێ کراوە، ڕێگاکە بە کوالێتییەکی بەرزی نێودەوڵەتی دروستکراوە: درێژی: 16 کیلۆمەتر ڕێگای سەرەکی و 8 کیلۆمەتر ڕێگای خزمەتگوزاری. پانی: هەر سایدێک 10 مەتر و 75 سانتیمەترە. پێکهاتە: لە 5 پرد، 1 ژێرپرد و 50 ئاوەڕۆی سندووقی پێکدێت. قیرتاوکردن: بە بەرزی 21 سانتیمەتر و بە 3 چین قیر کراوە، بەرگەی قورسایی بارهەڵگرەکان دەگرێت. سەلامەتی و خێرایی ئەندازیار ئەمیر ئەحمەد، بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێگاوبان لە کۆمپانیای هێمن گرووپ ڕایگەیاند، شۆفێران دەتوانن بە خێرایی 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە ڕێگاکەدا بڕۆن، نشێو و چەمانەوە ناڕێکەکانی ڕێگاکەش نەهێڵراون. گرنگی پڕۆژەکە ڕێگاکە شاری هەولێر بە چوارڕێیانی دەربەندی گۆمەسپان دەبەستێتەوە. دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ئاسانکاری بۆ گەشتیاران دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی بوژانەوەی جوڵەی بازرگانی لە ناوچەکە و ڕووداوەکانی هاتووچۆش کەمدەکاتەوە.

هەواڵ
24-02-2026

هەلیکۆپتەرێک لە ئەسفەهان کەوتەخوارەوە و چوار کەس گیانیان لەدەستدا 

هەلیکۆپتەرێک لە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران کەوتەخوارەوە و چوار کەس گیانیان لەدەستدا. ئەمڕۆ سێشەممە، هەلیکۆپتەرێک لە شارۆچکەی "دۆرچە" سەر بە قەزای خومەینی شەهرلە پارێزگای ئەسفەهانی ئێران کەوتەخوارەوە و لەنێو مەیدانی میوە و سەوزەیشارۆچکەکە گیرساوەتەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی میدیای فەرمیی ئێران، هەلیکۆپتەرەکە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتیفڕیندا، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کەوتووەتە خوارەوە.بەڕێوە بەرگریی شارستانی ئاگرکوژێنەوەی خومەینی شەهر رایگەیاند: "بەهۆی رووداوەکە، چوار کەسگیانیان لەدەستداوە کە فڕۆکەوان، یاریدەدەری فڕۆکەوان و دوو کەس لەو کاسبکارانەیکە لەناو عەلوەی میوە و سەوزەکەدا کاریان دەکرد."

هەواڵ
23-02-2026

دلاوەر ئاژگەیی بۆ باڵکێش: مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعشمان لەگەڵ گەو...

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، لەگەڵ سەرۆکی پارتی (NVA)ی دەسەڵاتداری بەلجیکا کۆبووەوە و رایگەیاند، بارودۆخی هەرێمی کوردستان و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعشیان تاوتوێ کردووە. دەشڵێت: "ئەو پارتە هەمیشە پاڵپشتێکی بەهێزی دۆزی کورد بووە." د. دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، بە هاوکاریی شاندێکی پارتە سیاسییەکانی کوردستان، سەردانی بارەگای سەرەکی پارتی (NVA)ی لە بەلجیکا کرد. لەوێ لەلایەن سەرۆکی پارتەکە، سەرۆکی پەرلەمانی فیدراڵیی بەلجیکا و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێکرا. د. دلاوەر ئاژگەیی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ باڵکێش رایگەیاند: "لە دیدارەکەدا بە وردی تیشکمان خستە سەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە. باسیان لە سیاسەتی حەکیمانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریدا." نوێنەری حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، پرسی ئەمنی و مەترسییەکانی تیرۆر بووە و گوتی: "گفتوگۆمان لەسەر ئەگەری سەرهەڵدانەوەی چەکدارانی داعش و ئەو مەترسییانە کرد کە هێشتا لە ناوچەکەدا هەڕەشەن." هەر لەو دیدارەدا، ئاژگەیی سوپاسی هەڵوێستە نیشتمانی و مرۆییەکانی پارتی (NVA)ی کرد و گوتی: "ئەم پارتە لە رۆژی دامەزراندنییەوە هەمیشە پاڵپشتی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بووە، چ لەسەر ئاستی حکومەتی فیدراڵیی بەلجیکا و چ لەسەر ئاستی حکومەتی هەرێمی فلاندەرز." پارتی (NVA) بە گەورەترین و کاریگەرترین پارتی سیاسی لە بەلجیکا دادەنرێت؛ لە ئێستادا پۆستی سەرۆکوەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمانی فیدراڵ و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی فلاندەرزی لایە و خاوەن پێگەیەکی بەهێزی بڕیارە لەو وڵاتەدا.

هەواڵ
23-02-2026

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە تۆم باراک کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا دەكات ڕۆژی دووشەممە 23ی شوباتی 2026 لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز تۆم باراك نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا كرد. لە دیدارەكەدا كە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی بوو، بەڕێز تۆم باراك وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی، پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە ڕێگەگرتن لە فراوانبوونی شەڕ و توندوتیژی و هەروەها هەوڵدان بۆ هێوركردنەوەی پێشهاتەكانی ئەم دواییەی سووریا و سەرگرتنی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات. ئاماژەشی بەوە دا كە بۆ كێشە و گرفتەكانی عێراقیش سوود لە حیكمەت و ڕێنوێنیی سەرۆك بارزانی وەربگیرێت. هەروها بەڕێز تۆم باراك جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیاری ئەوەیە عێراق خاوەنی سەروەریی خۆی بێت و لەو چوارچێوەیەشدا گرنگە ئەمەریكا پەیوەندی و شەراكەتی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەبێت. هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر مێژوو و خەباتی گەلی كوردستان و ئەو تاوان و جینوسایدەی بەرانبەر گەلی كوردستان كراوە و هێمای بەوەدا كە گەلی كوردستان هەمیشە خوازیاری ئاشتی و پێكەوەژیان بووە و ویستویەتی كێشەكان دوور لە توندوتیژی چارەسەر بكرێن. لەبارەی عێراقیش سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە پابەندبوون بە دەستوور و بنەماكانی هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی وا دەكات كە عێراق گەشە بكات و بەرەو پێشەوە بچێت و بەرژەوەندیی گەلانی عێراقیش هەر لەوە دایە دەستوور جێبەجێ بكرێت و عێراق خاوەنی بڕیار و سەروەریی خۆی بێت و لەگەڵ سەرجەم دراوسێكاندا بەرژەوەندیی هاوبەشی هەبێت و شەراكەتی نێوان ئەمەریكا و عێراقیش ڕەچاو بكرێت. سەرۆك بارزانی دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی داهاتووی عێراق پابەندی جێبەجێكردنی دەستوور و بنەماكانی فیدڕاڵیزم بێت و هەروەها لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان یاسا بۆ ئەوە بابەتانە دەربچێت كە هێشتا چارەسەر نەكراون و بۆ داهاتووی گەلانی عێراق گرنگ و پڕبایەخن وەك یاسای نەوت و گاز و ماددەی 140 و ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە جێبەجێبوونی بنەماكانی فیدڕاڵیزم لە دەوڵەتی عێراق. لەبارەی بابەتی سەرۆككۆماریش سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو مادام ئەو پۆستە پشكی گەلی كوردستانە پێویستە میكانیزمێكی شاییستە بۆ دیاریكردنی بەربژێری سەرۆككۆمار هەبێت كە دەرخەری ئیرادەی خەڵكی كوردستان بێت. سەبارەت بە بابەتی سەرۆكوەزیرانی عێراقیش سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە پێویستیی پابەندبوون بە بەرژەوەندییەكانی عێراق ڕاشیگەیاند كە چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن كە كێ بەربژێری پۆستی سەرۆكوەزیران بێت و بەلای ئێمەشەوە گرنگە كە سەرۆكوەزیران پابەندی دەستوور و بنەماكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بێت. پڕۆسەی ناوخۆی هەرێم و بارودۆخی ناوچەكە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون و سەرۆك بارزانی هیوای خواست كە كێشەكانی ناوچەكە بە ئاشتی چارەسەر بكرێت و ناوچەكە دوور بێت لە شەڕ و توندوتیژی.

هەواڵ
23-02-2026

لە مالیکییەوە بۆ ئەمریکا: ناکشێمەوە

 نووری مالیکی، کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ناکشێتەوە. مالیکی وتی: پاراستنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پێشکەوتنی عێراق کارێکی بنەڕەتی و پێویستە. دەشڵێت، رێگری لە هەر پێشێلکاری و هێرشێک بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان و بەرژەوەندییەکانی وڵاتان لە عێراقدا دەکەن. 23ی شوباتی 2026، مالیکی رایگەیاند، هەرچەندە پەیوەندییەکانی بەغدا لەگەڵ تاران لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لە سەروەری عێراق بنیاد نراوە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە پەیوەندی لەگەڵ واشنتۆن گرنگ نییە. ناوبراو ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە باس لە خراپی پەیوەندییەکانی ئەو و ئەمریکا دەکەن لە ماوەی هەردوو خولی سەرۆکایەتییەکەیدا لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2014. سەبارەت بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان، مالیکی بەڵێنی دا کە ئەگەر وەک سەرۆکوەزیران دەستبەکار بێت، رێگری لە هەر هێرش و پێشێلکارییەک دەکات بۆ سەر باڵیۆزخانەکان یان ئەو بەرژەوەندییانەی کە بە فەرمی لە عێراقدا ناسراون.

هەواڵ
23-02-2026

دادگاییکردنی ئارام قادر دواخرا و دۆسیەکەی گەڕێندرایەوە بۆ لێکۆڵینەوە

بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە 2026/02/23، دادگاییکردنی ئارام قادر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام پڕۆسەکە بەڕێوەنەچووە و کاغەز و بەڵگەکانی دۆسیەکەی گواستراونەتەوە ئاسایشی سلێمانی. بەکر سدیق، پارێزەری ئارام قادر ڕایگەیاند، دادگاییکردنەکە دواخراوە و گۆڕانکاری لە ڕێڕەوی دۆسیەکەدا کراوە، دادگا بڕیاری ڕەوانەکردنی دۆسیەکەی بۆ دادگای تاوان هەڵوەشاندووەتەوە، سەرجەم کاغەز و بەڵگەکانی بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش ناردووە. بەکر سدیق، پارێزەری ئارام قادر ئاشکرای کرد، لە ئێستادا هیچ وادەیەک بۆ دادگاییکردن دیار نییە، دەبێت چاوەڕێی تەواوبوونی ڕێکارەکان لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش بکرێت. ئەم پێشهاتە یاساییە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە ئارام قادر دوای زیاتر لە هەشت مانگ بەندکردن بە تۆمەتی سیخوڕی، بە کەفالەت ئازاد کرا و دوای چوونە دەرەوەشی لە زیندان، سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە لەو ماوەیەدا هاوسۆزییان بۆ دەربڕیبوو

هەواڵ
23-02-2026

تۆم باراک و فوئاد حوسێن پرسی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێ د...

ئەمڕۆ دووشەممە 23/02/2026، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە شاری بەغدا پێشوازیی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا کرد. هەردوولا بە وردی باسیان لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و ئەو ئاستەنگانە کرد کە ڕووبەڕووی دیاریکردنی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران بوونەتەوە. دیدگای واشنتن بۆ عێراق لە کۆبوونەوەکەدا نێردەی ئەمریکا دیدگای واشنتنی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان خستەڕوو لە بەرامبەریشدا وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە کە پێکهێنانی حکومەت پرسێکی ناوخۆییە، بەڵام بایەخ بە بۆچوونی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەتی ئەمریکا وەک هاوپەیمانێکی ستراتیژی دەدەن. دۆسیەی چەکدارانی داعش و گەڕاندنەوەی زیندانییەکان لە دیدارەکەدا تۆم باراک، پێزانینی وڵاتەکەی بۆ دەستپێشخەرییەکانی عێراق دەربڕی سەبارەت بە گواستنەوەی زیندانییەکانی چەکدارانی داعش لە سووریاوە بۆ ناو خاکی عێراق. فوئاد حوسێن ئاشکرای کرد کە بەردەوامن لە پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتانی جیهان بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانیان کە لە نێو ڕیزەکانی داعشدا بوون، ئاماژەی بەوەش کرد کە تورکیا ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ وەرگرتنەوەی هاووڵاتییەکانی خۆی. هەماهەنگی سەربازی و پەرەسەندنە ناوچەییەکان لە کۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەردەوامی هەماهەنگی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە، باسیان لە ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی دیمەشق، دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا کرد، جەختیان لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

هەواڵ
23-02-2026

تۆم باراک: عێراق پێویستیی بە سەرکردایەتییەکی کارا هەیە بۆ گونجان لەگەڵ...

تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا کە بە شێوەیەکی نافەرمی دۆسیەی عێراقیش لە ئیدارەی ترەمپدا بەڕێوەدەبات، پەیامێکی لەبارەی داهاتووی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکە پێویستیی بە سەرکردایەتییەک هەیە کار بۆ بەهێزکردنی سەروەری و خۆشگوزەرانی بکات. دیداری باراک و سوودانی ئەم پەیامەی باراک دوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هات، کە باسیان لە ئامانجەکانی عێراق بۆ چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش کردووە. نێردەکەی ترەمپ جەختی کردووەتەوە کە پێویستە سیاسەتەکانی بەغدا بە جۆرێک بێت لەگەڵ نەخشەڕێگای دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاسایشی ناوچەکەدا بگونجێت. مەرجەکانی واشنتن بۆ ئامانجە هاوبەشەکان بەگوتەی تۆم باراک، بەدیهێنانی ئارامی و خزمەتکردنی گەلی عێراق پێویستی بە ڕەفتار و سیاسەتێکی کارا هەیە، کە پاڵپشتیی لە سەقامگیری بکات و ئەمانەش وەک بنەمای سەرەکی بۆ بەردەوامیی ئامانجە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و واشنتن تێبینی دەکرێن و دەبێت سەرکردایەتی داهاتووی عێراق لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدا بێت. لە ماوەی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق نووری مالیکی، سەرۆکی حیزبی دەعوەی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید کردووە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ کاندیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستەکە ڕەتکردەوە.

هەواڵ
23-02-2026

140 هەزار هاوبەش بە ئەلیکترۆنی پارەی کارەبایان داوە

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی کارەبا نزیکەی 140 هەزار هاوبەش لە ڕێگەی پڕۆژەی ئی پسوولە و بە شێوازی ئەلیکترۆنی پارەی کارەبای مانگی یەکیان داوە، ئەم هەنگاوەش بۆ ئاسانکاری و نەهێشتنی نۆرەی دوور و درێژی بەردەم فەرمانگەکانە کە هاووڵاتیان دەتوانن لە چەند خولەکێکدا پارەکە بدەن. سەرچاوەیەک لە وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، ئەم مانگە هاووڵاتیان گلەییان لە زۆری پارەی کارەبا نابێت، چونکە بڕی پارەکە کەمتر دەبێتەوە. ئەمەش بۆ سێ هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە؛ یەکەمیان: گۆڕینی کاتی پسوولەیە بۆ مانگانە و چیتر پارەی 45 ڕۆژ پێکەوە وەرناگیرێت. دووەم: سوودمەندبوونی هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکییە لە لێخۆشبوونی 20٪ لە کاتی پارەدانی ئەلیکترۆنی کە وەک ڕەسید بۆیان دەگەڕێتەوە. سێیەم: نەمانی سەرما و سۆڵەی سەختە لە سەرەتای مانگی دوو، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەکارهێنانی کارەبا بۆ گەرمکردنەوە و دابەزینی بڕی تێچووەکە لەسەر هاووڵاتیان. لە مانگی تەممووزی ئەمساڵ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری و چیتر هاونیشتمانیان پشت بە کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیستمانی نابەستن، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان دروست دەکات.

هەواڵ
22-02-2026

ڕێبەر ئەحمەد: داعش هێشتا هەڕەشەیەکی بەهێزە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی شوباتی 2026، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە ئاسایشی ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆری خستەروو. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، جەختی لە سیاسەتی جێگیری هەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند: "کوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک، هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری پەیوەندیی دۆستانە و سەقامگیرییە لەگەڵ دراوسێکانیدا. رێبەر ئەحمەد، هۆشداریدا لە سەرهەڵدانەوە و زیادبوونی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و گوتی: "داعش هێشتا هەڕەشەیەکی بەهێزە، ئەو رێکخراوە لەم دواییانەدا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و سووریا چالاکتر بووە، ئەوەش پێویستیی بە هەماهەنگیی زیاتری ئەمنیی هەیە بۆ ئەوەی تیرۆریزم لەناو ببرێت." وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان جەختی لە پاراستنی ئارامیی ناوچەکە کردەوە و گوتی؛ پێویستە هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوە بن کە عێراق و هەرێمی کوردستان لە مەترسییەکانی شەڕ و ململانێکان دووربخرێنەوە، تاوەکو خەڵک لە ئاسایش و ئارامیدا بژین.

1 2 ... 48 49 50 ... 1142 1143