ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، دانوستانێکی ئاشکرا نەکراوی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕوسیا ئەنجامداوە بە هیوای کەمکردنەوەی مەترسییەکانی شەڕی ئۆکراینا و پەرەنەسەندنی شەڕی ئەتۆمی. ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە بڵاویکردۆتەوە کە سولیڤان لە چەند مانگی ڕابردوودا گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ هاوتاکەی "نیکۆلای پاترۆ-شێڤ"، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا و "یوری ئۆشا-کۆڤ" یاریدەدەری سەرۆکی ڕوسیا کردووە. بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەکە وردەکارییەکانی گفتوگۆیەکە ئاشکرا نەکراون.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشبینیكرد، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان بگاته 8 ملیار كه‌س. به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان له 15ی ئه‌م مانگه‌دا، ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان ده‌گاته 8 ملیار كه‌س. ئیداره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، رایگه‌یاند، له 1950ه‌وه تا ئێستا یه‌كه‌مجاره جیهان وا به هێواشی له رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه گه‌شه بكات. روونیكرده‌وه، له 2020دا رێژه‌كه كه‌متر بوو له له‌سه‌دا یه‌ك. پێشبینی ده‌كرێت له 2030دا ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان بگاته 8 ملیار و نیو و له 2050دا بگاته 9 ملیار و 700 ملیۆن كه‌س، هه‌روه‌ها له 2080دا بگاته 10 ملیار و 400 ملیۆن كه‌س و له‌و ژماره‌یه بمێنێته‌وه تا ساڵی 2100. وه‌چه‌خستنه‌وه له 61 وڵاتی جیهان به ئاستێكی زۆر دابه‌زیوه، هه‌ندێك وڵات رێژه‌ی گه‌شه‌یان له رووی دانیشتوانه‌وه ته‌نیا له سه‌دا یه‌كه. به گوێره‌ی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پێشبینی ده‌كرێت تا 2050 نیوه‌ی زیاتری ئه‌و ژماره‌یه‌ی دانیشتوان كه زیاد ده‌بن له 8 وڵات بن، ئه‌وانیش وڵاتانی كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی، میسر، ئه‌سیوپیا، هندستان، نایجیریا، پاكستان، فیلیپین و ته‌نزانیان. هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه، رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته 65 ساڵ یان زیاتر له 2022دا رێژه‌یان %10ی دانیشتوانی جیهانه، به‌ڵام له 2050دا رێژه‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ %16. k24
ئافرەتێک بە تۆمەتی دزینی (٢٨٠ هەزار دۆلار) دەستگیر کرابەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، لە گەڕەکی (بەفرین ستی) ئافرەتێکیان بەناوی (ھ. م. م) بە تۆمەتی دزینی (٢٨٠ هەزار دۆلار) واتا (٢٨ دەفتەر دۆلار) دەستگیر کرد. تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە خەڵکی (توركیا)یە و لە بنکەکانی پۆلیسی حەدیاب و خانەقا بەپێی ماددە (٤٥٣) و (٤٥٩) لە یاسای سزادان داواکرابوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کرا. پۆلیسی هه‌ولێر
کرێملین ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو هەواڵانە بدات کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا سەبارەت بە پەیوەندی ڕوسیا لەگەڵ ئەمریکا بڵاوبوونەتەوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکانی ئۆکرانیا و کرێملین ڕایگەیاند کە وڵاتەکە هەمیشە کراوەیە بۆ دانوستان. دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین رۆژی دووشەممە 7-11-2022 بۆ ڕۆژنامەنووسانی پشتڕاستکردەوە کە مۆسکۆ بە "کراوەیی" ماوەتەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئۆکراینی. هەروەها گوتیشی "نازانین ئەو ڕاپۆرتانەی پەیوەندی نهێنی ڕاستەقینەن یان نا، هەندێکیان ڕاستەقینەن، بەڵام قسە و باس زیاترە" و بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز کیێڤ هەموو دانوستانێک لەگەڵ روسیا ڕەتدەکاتەوە" بەپێی ڕاپۆرتتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە کاربەدەستانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد کە جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە چەند مانگی ڕابردوودا لەگەڵ یاریدەدەرە باڵای ڤلادیمیر سەرۆکی ڕوسیا گفتوگۆی نهێنی کردووە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان.
لە کاتێکدا خۆپیشاندانەکان لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە لە ئێران بەردەوامن، هەڵمەتی سەرکوتکردن و دەستگیرکردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان، وەک ڕاپەری بەناوبانگی تۆماج ساڵحی کە کۆتایی مانگی ڕابردوو (ئۆکتۆبەر) دەستبەسەر کرابوو، بەردەوامە. ئێقباڵ ئەغبەلی، مامی ساڵحی کە پێشتر لە شاهین شار دەژیا کە نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری شاری ئەسفەهانەوە دوورە، پشتڕاستی کردەوە کە ئەو گۆرانیبێژە ناسراوە کە هەفتەی ڕابردوو هێرشی کرایە سەر و دەستبەسەر کرابوو، ئێستا لە زیندانێکی شاری ئەسفەهان ڕاگیراوە. مامی ساڵحی جەختی لەوە کردەوە کە ئەشکەنجە دراوە و دەڵێت "هێشتا هیچ لەبارەی تەندروستیەوە نازانین". جگە لەوەش ڕوونیکردەوە کە "خێزانەکەی زۆر هەوڵیانداوە پەیوەندی پێوە بکەنبکەن یان تەنانەت تەنها گوێیان لە دەنگی بێت، بەڵام رێگەیان پێنەدراوە". "نازانین لە ژیاندایە یان نا"مامی تۆماج ساڵحی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "سی ئێن ئێن" ئەمڕۆ دووشەممە 7-11-2022 ئاماژەی بەوەکرد"تەنانەت نازانین تۆماج و هاوڕێکانی لە ژیاندان یان نا". جگە لەوەش ئاماژەی بەوەدا ئەوانەی لەگەڵ تۆماج ساڵحی دەستگیرکراون، پاڵەوانی بۆکسێن محەمەد ڕەزا نیکرەفەر و کیک بۆکسێر نەجەف ئەبو عەلییە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا تۆماج ساڵحی تەمەن ٣٢ ساڵان ڕووبەڕووی تۆمەتی تاوانی لە سێدارەدان بووەتەوە. https://twitter.com/AlinejadMasih/status/1588553033847574528?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1588553033847574528%7Ctwgr%5Ec800510ca63023d1f9644d3554c21123abe761f3%7Ctwcon%5Es1_c10&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.alarabiya.net%2Firan%2F2022%2F11%2F07%2FD8B9D985-D8A7D984D985D8BAD986D98A-D8A7D984D8A7D98AD8B1D8A7D986D98A-D8AAD988D985D8A7D8AC-D8B5D8A7D984D8ADD98A-D8B9D8B0D8A8D988D987-D981D98A-D8A7D984D8B3D8ACD986
ئیلۆن ماسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێی تویتەر ڕایگەیاند، ئەرکی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا ئەوەیە ببێتە وردترین سەرچاوەی زانیاری لە سەرانسەری جیهان، ئەمەش مشتومڕی دروست کرد کە کێ دیاری دەکات چی هەواڵێک ڕاستە و کامەش ناڕاستە و چۆن چۆنیش تویتەر ببێت بە سەرچاوەیەکی هەواڵی جیهانی. ماسک ڕێوشوێنی توندی گرتووەتەبەر لەدوای کڕینی تویتەر بە گرێبەستێکی 44 ملیار دۆلاری نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر، یەکەم کاری؛ دەرکردنی نیوەی ستافەکە و وەرگرتنی پارە لە بەکارهێنەران بوو، ئەمەش چەند ئاماژەیەکی پێشوەختە دەدات کە چۆن دەوڵەمەندترین کەسی جیهان پلاتفۆرمەکە سەر لە نوێ دادەڕێژێتەوە. بە پێی تویتێکی ماسک ڕۆژی یەکشەممە گووتویەتی: "تویتەر پێویستە ببێتە وردترین سەرچاوەی زانیاری لە سەرانسەری جیهاندا، ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە وای لێ بکەین". یەکسەر تویتەکەی دەیان هەزار وەڵام و گفتوگۆی لەبارەی چۆنیەتی گەیشتن بەم ئەرکە بەدوای خۆیدا هێنا جاک دۆرسی دامەزرێنەری تویتەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی تویتەر پرسیاری کرد: "بەتەواوی بۆ کێ؟" ماسک کە جگە لە تویتەر کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلا و کۆمپانیای موشەکی سپەیس ئێکس بەڕێوەدەبات، مانگی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، تویتەر کاردەکات بۆ دامەزراندنی بۆردێکی هەڵسەنگاندی ناوەڕۆک کە "بۆردەکە دیدگایی فراوان و هەمەچەشنیان" هەبێت. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ماسک ڕایگەیاند، ئەو بەکارهێنەرانەی تویتەر کە خاوەن ئەکاونتی فەیک و ساختەن بەبێ ئەوەی بە ڕوونی ئاماژە بەوە بکەن کە یەکێکن لە "قوشمەچییەکان" بەبێ ئاگادارکردنەوە ڕووبەڕووی ڕاگرتنی هەمیشەیی دەبنەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر پلاتفۆرمەکە پێش ئەوەی لێدوان بدات هۆشدارییەکی بڵاودەکردەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی تویتەر بە شێوەیەکی بەرفراوان تر بەردەست دەبێت گرنگی بەوە دەدات ببێت بە ژێدەر، چیتر هیچ هۆشدارییەک بوونی نابێت. ماسک ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە مەرجێکی ڕوون دەبێت لەکاتی ناو تۆمارکردن لە تویتەر بلو، و هەر گۆڕانکارییەک لە ناوی تویتەر دەبێتە هۆی لەدەستدانی هێمانی ڤێریفایی تویتەر بۆ ماوەیەکی کاتی. ڕۆژی شەممە، تویتەر ئەپەکەی لە فرۆشگاکانی سیستمەکان نوێکردەوە بۆ ئەوەی دەست بکات بە وەرگرتنی ٨ دۆلار بۆ ئەکاونتە نیشانە شینەکان(ئەکاونتە ڤێریفای کراوەکان)، ئەمەش هۆی ئەوەیە کە پلاتفۆرمەکە هەوڵدەدات داهاتەکەی بەرزبکاتەوە. تویتەر ئاماژەی بەوەشکردووە، سوودەکانی خزمەتگوزاریی ئەکاونتی ڤێریفایی بریتی دەبێت لەوەی "بەکارهێنەر نیوەی ڕیکلامی بەکارهێنەرێکی ئاسایی دێتە بەردەم" و، توانای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی بە کاتی درێژ تر و کوالێتی بەرزتر دەبێت. بەڵام ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕۆژی یەکشەممەی پێشوو بڵاویکردەوە کە پلاتفۆرمەکە "یاسا تازەکان بۆ ئەکاونتی ڤێریفای" دوادەخات بۆ دوای هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی ئەمریکا کە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت.
مەسعود حەیدەر لەسەر دەرنەچوونی لە کۆنگرەی پارتی روونکردنەویەکی دیکەی بڵاوکردەوە دەقی ڕوونکردنەوەکەی: پەیامێک بۆ مەدرەسەی ئیرھابی فکری ! ١- من بە ریزبەندی رێکخستن نەرۆشتووم و هيچ حەقێکی حزبیم لەسەر کادرو ئەندامانی کۆنگرەی پارتی نەبوو، بۆیە ھەر دەنگێکی کۆنگرە بۆ من بە قەد ھەزار دەنگە. ٢- متمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی بە بەندە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە و نوێنەرایەتی کردنی جەنابیان لە چەندین مەلەفی گرنگ لە عێراقدا گەورەترین شانازییە. ٣- چەندین سەرکردەو و وەزیر و کادری پێشکەوتوو سەرکەوتن یاوەریان نەبوو، منیش وەکو ئەوان. ٤- بوونم بە ئەندامی کۆنگرەو و کاندیدبوونم بۆ کۆمیتەی ناوەندی بە ئەمری جەنابی سەرۆک بارزانی ، سابیقەیەکی سیاسیە لە ناوچەکەو پەیامێکە کە پارتی و سەرۆک بارزانی رێز لە تێکۆشەران و نیشتمانپەروەران دەگرن و متمانە و مافی بوون بە ئەندامی سەرکردایەتیان ھەیە. ٥- بە نەفەسی کوردانە و نیشتمانپەروەرانە بە سەرۆکایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و لە رێگەی پارتیمان پێشمەرگە ئاسا لە گۆڕەپانی سیاسەتدا بەرگری لە دۆزی گەلەکەمان دەکەین و خزمەت بە خاک و گەلی کوردستان دەکەین. مسعود حيدرراوێژکاری سەرۆک مسعود بارزانى٢٠٢٢/١١/٧
ڕۆژێک لەمەوبەر چەند سەرچاوەیەک باسیان لە پاکێجێکی نوێی سزاکان کرد کە بەسەر ئەو بەرپرسانەدا دەسەپێندرێت کە بەشدارن لە سەرکوتکردنی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە ماوەی دوو مانگە لە ئێران بەردەوامە و ئەڵمانیا بە فەرمی ئەو بابەتەی پشتڕاستکردەوە. وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، کار بۆ سەپاندنی پاکێجێکی سزا نوێیەکان بەردەوامە. "سوپای پاسداران"بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە یەکێتی ئەوروپا بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر سوپای پاسداران بدات، بەهۆی ڕۆڵی لە سەرکوتکردنی بەردەوامی خۆپیشاندەران لەو وڵاتەدا. وەزیری دەرەوە، ئانالینا بیربۆک، هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بەرلین و یەکێتی بیر لەوە دەکەنەوە کە سوپای پاسداران بخەنە ناو لیستە تیرۆریستییەکانەوە. جێگای سەرنجە کە وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا لە کۆتایی مانگی ڕابردوو (تشرینی یەکەم) گەمارۆکانی سەر چەند بەرپرسێکی ئێرانی لەوان فەرماندەی "پۆلیسی رەوشتی"یان دا بە هۆی تێوەگلانیان لە سەرکوتکردنی ئەو ناڕەزایەتیانەی دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دروست بوون. هاوکات دەسەڵاتی ئەمنی و سیاسی پەنایان بۆ شێوازەکانی سەرکوت و توندوتیژی بردووە، جا چ بە بڕینی ئینتەرنێت بێت یان بە بەکارهێنانی چەک بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران و دەستگیرکردنی خوێندکارانی زانکۆ و تەنانەت منداڵانی قوتابخانەش، هەروەها خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 300 کەس. شەممەی ڕابردوو، فەرماندەی سوپای پاسداران، حوسێن سەلامی، هەڕەشەی لە خۆپیشاندەران کرد، ئەگەر بڕژێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانەکانی بە ئاژاوەگێڕی وەسفی کرد.
ده‌زگایه‌كی ئه‌مه‌ریكی پێشبینی ده‌كات، سه‌درییه‌كان چاوه‌ڕوانی شكستی كابینه‌كه‌ی سوودانیبن بۆ پابه‌ندنه‌بوون به به‌ڵێنه‌كانی تا ده‌ست به خۆپیشاندان بكه‌نه‌وه. ماڵپه‌ڕی ئێم ئێس ئێنی ئەمه‌ریکی ئاشكرای كرادووه، رەوتی سەدرییه‌كان لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا بۆ رووخاندنی حکومەتی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، ده‌ست به خۆپیشاندان ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لایه‌نگرانی سه‌در، سوودانی به‌شوێنكه‌وتووی نوری مالیكی ده‌زانن و پێشبینی ده‌كه‌ن له‌داهاتوودا ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی به‌كاربهێنێت و له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌وانیش ده‌سته‌وه‌ستان نابن و شه‌قام له‌دژی ده‌جوڵێنن. جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، به‌ڕه‌چاوكردنی دۆخی وڵات و رێژه‌ی بێكاری كه نزیكده‌بێته‌وه له 40%، هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی سوودانی له‌حكومڕانیدا به‌هۆی داڕشتنی بودجه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵئاوسانی ئابووری و بارگرانی به‌سه‌ر هاووڵاتیانه‌وه، ئه‌وا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له چه‌ند مانگی داهاتوودا له به‌رده‌م لایه‌نگرانی سه‌در ئه‌گه‌رێكی كراوه ده‌بێت. رۆژی هه‌ینی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له رێوره‌سمێكدا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ئه‌نجامدرا. سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی له رۆژی هه‌ینییدا كه پشووه، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وه نیشانه‌ی جددیه‌تی كاركردنی حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی. دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا. له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بۆ متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی خوێندنه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، باشتركردنی دۆخی ئابووری و دابینكردنی هه‌لی كار، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرده‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، سوودانی به‌ڵێنی به گه‌لی عێراقدا به‌زووترین كات ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كان تێبه‌ڕێنن و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به حكومه‌ته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختی له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا. K24
پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆنگرەی خۆی كرد و سەركەوتووانەش كۆتایی پێ ھێنا، ئەوەی چەند ڕۆژێكی پێش كۆنگرە و ھەتا ئێستاش سەرنجم دابێت، ھەندێك كەس و لایەن كە پارتی نیین خۆیان ھەڵقورتاندووەتە ناو پێڕەوی ناوخۆی حزبێك كە تایبەتە بە ژیانی سیاسیی ناوخۆی ئەو حزبە خۆیەوە، بە مانایەكی تر ئەو پێڕەوە بۆ بێجگە لە پارتییەكان خۆیان بۆ ژیانی سیاسیی ناوخۆی ھیچ حزب و ھیچ گرووپێكی سیاسی دانەنراوە. وای بۆ دەچم ئەو جۆرە كەس و لایەنانە ھەتا ئێستا جیاوازی لەنێوان پرۆگرام واتە بەرنامەی سیاسی و پێڕەوی ناوخۆدا ناكەن و ڕەنگە ھەشبێت نەزانێت پرۆگرامی سیاسی و پێڕەوی ناوخۆ دوو بابەتی لێكتر جیان، ڕەنگە ئەوانە نەزانن كە پرۆگرامی سیاسی پارتی پەیوەندیی بە ژیانی سیاسیی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و تەنانەت بارودۆخی سیاسیی نێودەوڵەتیی ئێستاوە ھەیە واتە بە دەرەوەی پارتییشەوە ھەیە، ھەر بۆیە ھەر كەس و لایەك پارتی‌یش نەبێت، دەتوانێت باری سەرنجی خۆی لەسەر تەوەرە جیاجیاكانی ناو پرۆگرامی سیاسیی پارتی دەرببڕێت. بەڵام پێڕەوی ناوخۆی پارتی، پەیوەندیی بە ژیانی سیاسیی ناوخۆی ئەو حزبە خۆیەوە ھەیە و پەیوەندیی بە ڕێكخستنی ژیانی حزبی و سیاسیی ھیچ كەس و لایەكی دەرەوەی پارتییەوە نیە، لەبەر ئەوە سەرم سوڕماوە كە ھەندێك كەسی دەرەوەی پارتی و ھەندێك لایەن خۆیان ھەڵدەقورتێننە ناو بابەتەكانی تایبەت بە پێڕەوی ناوخۆی پارتی، چۆن سەرم سوڕ نەمینێت كە: 1- باشە ئاخر تۆ كە پارتی نییت، حەقت چیە بەسەر ئەوەی پارتی چەند ئەندامی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی بۆ خۆی دادەنێت؟ خۆ ئەو حزبە بۆ خۆی دادەنێت نەك تۆ كە پارتی نییت! 2- تۆ كە پارتی نییت، حەقت چیە بەسەر ئەوەی كە پارتی چەند جێگری سەرۆك بۆ خۆی دادەنێت؟ خۆ ئەوە پەیوەندیی بە ژیانی سیاسیی ناوخۆی پارتییەوە ھەیە نەك تۆ كە پارتی نییت، ئیتر بۆچی بەمە پلەی گەرمای لەشت بەرز دەبێتەوە؟ 3- تۆ كە پارتی نییت، حەقت چیە بەسەر ئەوەی پارتی چەند كارگێڕ بۆ ھەر لقێك یان ناوچەیەكی خۆی دادەنێت؟ خۆ ئەو كارگێڕانە بۆ تۆ دانانێت كە پارتی نییت، ئیتر تۆ كە پارتی نییت بۆچی بەمە ژان دەتگرێت؟ 4- ھەر بەجدی تۆ كە پارتی نییت، حەقت چیە بەسەر ئەوەی كە پارتی پێڕەوێك بۆ ڕێكخستنی ناو ماڵی خۆی دادەنێت؟ حەقت چیە بەسەر ئەوەی كە پارتی لەناو ماڵی خۆیدا چی دەخوات و چی لەبەر دەكات و گوێ لە چی دەگرێت و چۆن كۆ دەبێتەوە و چۆن بڕیاری حزبییانەی خۆی دەدات؟ تۆ كە پارتی نییت لە باشترین حاڵەتدا دراوسێی پارتییت، ئنجا پێم بڵێ تۆ حەقت بەسەر دراوسێكەتەوە چیە كە ژیانی ناو خێزانی خۆیان چۆن ڕێك دەخەن؟
بەڕێزان کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان: پاش رێز‌و سڵاو بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێ دەکەین. ئومێدمان وایە راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت . مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ڕێکخراوەی دامەزراوەی مافەکانی مرۆڤی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانەوە لە چەند پارێزگایەکی ئێران، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە ٣٠٤ کەس". ڕاشیگەیاندووە" زۆرینەی قوربانییەکان لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە خەڵکی پارێزگاکانی سیستان، کوردستان، تاران و مەزدران بوون". ئاماژەی بەوەشکردووە، ٤١ کەس لە کوژراوەکان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە، جگە لە ٢٤ ژن.