جیهان

کرێملین: ئێمە هەمیشە کراوەین بەرامبەر بە دانوستان

07-11-2022
کرێملین: ئێمە هەمیشە کراوەین بەرامبەر بە دانوستان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کرێملین ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو هەواڵانە بدات کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا سەبارەت بە پەیوەندی ڕوسیا لەگەڵ ئەمریکا بڵاوبوونەتەوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکانی ئۆکرانیا و کرێملین ڕایگەیاند کە وڵاتەکە هەمیشە کراوەیە بۆ دانوستان.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین رۆژی دووشەممە 7-11-2022 بۆ ڕۆژنامەنووسانی پشتڕاستکردەوە کە مۆسکۆ بە "کراوەیی" ماوەتەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئۆکراینی.

هەروەها گوتیشی "نازانین ئەو ڕاپۆرتانەی پەیوەندی نهێنی ڕاستەقینەن یان نا، هەندێکیان ڕاستەقینەن، بەڵام قسە و باس زیاترە" و بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز کیێڤ هەموو دانوستانێک لەگەڵ روسیا ڕەتدەکاتەوە"

بەپێی ڕاپۆرتتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە کاربەدەستانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد کە جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە چەند مانگی ڕابردوودا لەگەڵ یاریدەدەرە باڵای ڤلادیمیر سەرۆکی ڕوسیا گفتوگۆی نهێنی کردووە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان.