Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
08-11-2022

هەولێر.. دوو برا به‌تۆمه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی ژنێك له‌ ڕووداوێكی هاتووچ...

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی شوفێرێكی راگه‌یاند كه‌ له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ ژنێكی به‌ڕه‌گه‌ز سووری ده‌دات و ده‌یكوژێت و دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌ڵدێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8-11-2022 هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئۆتۆمبێلێكی ته‌كسی له‌ ژنێكی سووری به‌ ناوی (نه‌سرین ئیبراهیم حه‌سه‌ن)ی ته‌مه‌ن 28 ساڵان ده‌دات له‌ناو شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامی (هه‌ولێر – كۆیه‌)، دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌ڵدێت و به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی شۆفێری كه‌سێكی دیكه‌ له‌بری ئه‌و خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد. گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر گوتیشی، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ دره‌كه‌وت ئه‌و كه‌سی خۆی راده‌ستی پۆلیس كردووه‌، شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ نه‌بووه‌، بۆیه‌ توانییان تۆمه‌تباری راسته‌قینه‌ به‌ناوی (أ. ن. ك) كه‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌، بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیری بكه‌ن. هۆگر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سی خۆی وه‌ك شۆفێری تاكسییه‌كه‌ ناساندبوو ناوی (ص. ن. ك)ه‌ و برای تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه‌ كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی شۆفێری هه‌وڵی به‌لاڕێبردنی په‌ڕاوی لۆكۆڵینه‌وه‌یان داوه‌، ئێستاش هه‌ر‌دووكیان به‌ بڕیاری داده‌وه‌ر راگیراون و په‌ڕاوه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ به‌پێی مادده‌ی (24ی هاتووچۆ).

هەواڵ
08-11-2022

نانسی پیلۆسی دەیەوێت خۆی خانەنشین بکات

رۆژی دووشەممە 7-11-2022 نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشکردنە سەر هاوسەرەکەی کاریگەری دەبێت لەسەر بڕیارەکەی سەبارەت بە خانەنشینبوونی لە کۆنگرێس ئەگەر کۆمارییەکان کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بگرنە دەست. پیلۆسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە، بڕیارەکەی "بەهۆی ئەو رووداوەی چەند رۆژی رابردوو بەسەر هاوسەرەکەیدا هاتووە، بیر لە خانەنشینبوونی دەکاتەوە". پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕایگەیاند، دەستدرێژکارێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر پاوڵ پیلۆسی هاوسەری سەرۆکی دیموکراتەکانی کۆنگرێس دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی هێرشی کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاوسەرە لە سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هێرشەکە "کردەوەیەکی هەڕەمەکی نییە". بەگوێرەی لێدوانی وتەبێژی درو هامیل، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پۆڵ پیلۆسی بۆ چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، لەوێ "نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کراوە بۆ چارەسەرکردنی شکانی سەری و برینداربوونی سەختی قۆڵی ڕاست و دەستەکانی".

هەواڵ
08-11-2022

میدیاکانی روسیا: پوتین بەشداری لوتکەی گروپی 20 ناکات

میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی 20 لە بالی پایتەختی ئەندەنوسیا ناکات. ڕۆژنامەی "ڤێدۆمۆستی" لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاندووە کە "پۆتین ناچێتە لوتکەی جی ٢٠ لە بالی" و ئاماژەی بەوەشکردووە، "سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە نوێنەرایەتی ئەو دەکات لە کاتی کارەکانی لوتکەدا". دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، بڕیاری پوتین بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کرێملین کە لە ١٥-١٦ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت لە دوورگەکەدا ڕادەگەیەنرێت. پێسکۆڤ سەبارەت بە گەشتەکە بۆ لوتکەی گروپی ٢٠ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "کاتێک بڕیارەکە درا هەمووتان ئاگادار دەکەینەوە". جێگای سەرنجە پوتین لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەمدا ئاشکرای کرد کە هێشتا بڕیاری نەداوە کە ئایا بەشداری لە لوتکەکانی داهاتووی گروپی ٢٠ و ئاپێک لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا دەکات یان نا. پوتین دوای کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: نەخێر، ئەم بڕیارە (بەشداریکردن لە لوتکەی جی ٢٠ و ئاپێک) هێشتا نەدراوە. لە ٧ی ئۆکتۆبەردا، پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند کە ڕوسیا بەشداری لە لوتکەی جی ٢٠ دەکات، بەڵام هێشتا شێوەی بەشداریکردنەکەی دیاری نەکراوە. لوتکەی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن لە 18-19ی ئەم مانگە لە تایلەند بەڕێوەدەچێت، تایلەند سەرۆکایەتی کۆڕبەندی ساڵی 2022 دەکات و میوانداری سەرجەم چالاکییەکانی دەکات، لەنێویاندا بۆنە سەرەکییەکە، کە لوتکەی سەرکردەکانی ئاسیا و زەریای هێمن. پوتین ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا بڕیاری بەشداریکردنی لە دوو لووتکەدا نەداوە.جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕەتی نەکردەوە کە لەگەڵ هاوتا ڕوسیەکەی لە میانی کۆبوونەوەی داهاتووی گروپی ٢٠ لە دوورگەی بالی لە ئەندەنوسیا کۆببێتەوە. بایدن لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا لە میانی لوتکەکەدا کە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، "ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین". کۆشکی سپی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە ناکرێت.

هەواڵ
08-11-2022

ئێران ناهێڵێت پارێزەرانی ژینا ئەمینی کەیسەکەی ببینن

پارێزەرانی دۆسیەی ژینا ئەمینی رایانگەیاند، تائێستا رێگەیان پێنەدراوە دۆسیەکەی ببینن و دەزگای دادی ئێران وەڵامی تانەکانیان لە راپۆرتەکەی پزیشکی دادیی ئێران ناداتەوە. د. ساڵح نیکبەخت، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی ماڵباتی ژینا ئەمینی لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 08.11.2022 بڵاویکردەوە دەڵێت، چەندینجار داوایان کردووە چاویان بە دۆسیەی ژینا ئەمینی بکەوێت، بەڵام تائێستا رێگەیان پێنەدراوە. هەروەها تانەیان لە راپۆرتی کۆمیسیۆنی پزیشکیی پزیشکی دادی ئێران لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی داوە و داوایانکردووە، کۆمیسیۆنێک بە بەشداری ژمارەیەک پزیشکی شارەزای جێی متمانەی کەسوکاری ژینا پێکبێت، بەڵام تائێستا ئەو داواکارییەشیان پەسند نەکراوە. پارێزەرانی دۆسیەی ژینا ئەمینی دەڵێن، داوایان کردووە فیلمی کاتی دەستبەسەرکردن و گواستنەوەی ژینا ئەمینی بۆ بنکەی پۆلیسی رەوشتی تارانیان پێبدرێت و هەروەها لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو چوار پۆلیسەدا بکرێت کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، بەڵام ئەوانەش جێبەجێ نەکراون. ئاماژەیان بەوەشداوە، ماڵباتی ژینا پێداگرن لەسەر وەرگرتنی گوتەی ئەو کەسانەی لەگەڵ ئەو دەستبەسەرکرابوون، بە ئامادەبوونی برا و کچە پووری ژینا کە شایەدحاڵی رووداوەکە بوون. پارێزەرانی دۆسیەی ژینا دەڵێن، ئەگەر لە قۆناخی سەرەتاییدا لێکۆڵینەوەی تەواو و دادپەروەرانە نەکرێت، رەوتی دادگایی دۆسیەکە بەلاڕێدا دەچێت، بۆیە داوا دەکەن داواکاریی کەسوکار و پارێزەرانی دۆسیەکە جێبەجێ بکرێن. دەشڵێن، ئەگەر بەرپرسانی دادوەری و پۆلیس، پێداگری لەسەر بۆچوونی خۆیان بکەن و ناڕەزایی یاسایی کەسوکاری ژینا لەبەرچاو نەگیرێت، کاریگەری خراپی لەسەر رەوتی دادگاییەکە و متمانەی گشتی دەبێت. پارێزەرانی دۆسیەکە دەڵێن، تەنیا کاتێک دەتوانن کار لەسەر دۆسیەکە بکەن و داکۆکی لە سیستەمی دادوەری ئێران بکەن کە خواستەکانیان لەبەرچاو بگیرێت و جێبەجێ بکرێن. ژینا ئەمینی لە 16/09/2022 لە تاران گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی سێ رۆژ پێشتری لە بنکەی پۆلیسی رەوشتی تاران تەندروستیی تێکچوو. باوکی ژینا ئەمینی دەڵێت، کچەکەی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە لێی دراوە و بەو هۆیە گیانی لەدەستداوە.

هەواڵ
08-11-2022

بۆچی سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو کەسەدا نەسەپێندرا کە 51 کەسی کوشت؟

هێرشکردنە سەر نوێژخوێنانی موسڵمان لە شاری کرایستچەرچ خراپترین تەقەی بەکۆمەڵ بوو لە مێژووی نیوزلەندا بەرپرسانی نیوزلەندا دەڵێن، ئەنجامدەری هێرشی مزگەوتی نیوزلەندا لە ساڵی ٢٠١٩ کە بووە هۆی کوژرانی ٥١ کەس، تانەیەکی لە دژی سزادانی خۆی تۆمار کردووە بەرپرسانی دادگا ئاماژەیان بەوەشکردووە، برێنتۆن تارانتی تەمەن ٣٢ ساڵ تانەیەکی لە دۆسیەکەی و سزاکەی تۆمارکردووە و هێشتا دانیشتنی تانەدانەکەی دیارینەکراوە. تارانت لە ساڵی ٢٠٢٠ بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و هەوڵدان بۆ کوشتنی نوێژخوێنانی موسڵمان سزای زیندانی هەتاهەتایی بەبێ پارێزبەندی بەسەردا سەپێندرا. جاسیندا ئاردرن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، هەوڵدەدات "دووبارە زیان بە خەڵک بگەیەنێت". لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە تانەدانەکەی، ئاردرن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "ئەمە ناوێکە نابێت دووبارە بکرێتەوە و هەمان یاسا بەکاردەهێنم بۆ لێدوان لەسەر هەوڵەکانی بۆ دووبارە زیانگەیاندن بە خەڵک، نابێت هیچی پێبدەین و بە بڕیاری دادگا بچینەوە"." حکومەتی ئاردرن ڕەتیدەکاتەوە بە ئاشکرا ناوی تارانت بهێنێت بۆ ئەوەی ناوی نەچێتەوە هیچ پلاتفۆرمێکی سۆشیال میدیاوە. ئیمام جەمال فودا، ڕزگاربووی هێرشەکەی سەر مزگەوتی ئەلنوور لە شاری کرایستچەرچ، ڕایگەیاندووە، "بەزەحمەت تێدەگات" لە تانەکەی تارانت، "چونکە بە شێوەیەکی شەخسی و لە بەردەم دادگا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە". ناوبراو بە ڕۆژنامەی نیوزلەندا هیرالدی وتووە: "ناتوانم خۆم بپارێزم لەوەی باوەڕم بەوە نەبێت کە ئەمە کردەوەیەکی دیکەی ئەم تیرۆریستەیە بۆ ئەوەی دووبارە ئازاری قوربانییەکانی بداتەوە ئەویش بە دووبارە پێداچونەوە بە بڕیای داگا"." ڕزگاربووانی هێرشی نیوزلەندا "خوایە با فیشەکەکان تەواو بن" تارانت، خەڵکی ئوسترالییە و لە ساڵی ٢٠١٧دا ڕووی لە شاری کرایستچەرچ کردووە، لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٩، هەڵیکوتایە سەر دوو مزگەوتی باشووری شارەکە، کە بە تفەنگی نیمچە ئۆتۆماتیکی شێوە سەربازی پێبوو "نیازی کوشتنی زۆرترین موسڵمان بوو، هێرشەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ڕێگەی کامێرای سەرەوە پەخش کرد، هەروەها مانیفێستێکی ٧٤ لاپەڕەیی لە مەکۆکانی پەرەپێدانی توندڕەوی بڵاوکردەوە". دادگاییکردنەکەی لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامدرا، و لە کاتی دادگاییکردنەکەدا هەڵیبژارد کە هیچ شایەتحاڵییەک نەدات، هەروەها دانی بە تاوانەکەیدا ناوە بە تۆمەتی کوشتن و هەوڵدان بۆ کوشتن و تیرۆر، هەروەها ڕەتیکردەوە دژایەتی داواکارییەکەی داواکاری گشتی بکات بۆ زۆرترین سزای مومکین. سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا بەبێ پارێزبەندی، ئەمەش بۆ یەکەمجارە نیوزلەندا سزای لەو شێوەیە دەربکات. چونکە لەو وڵاتدا سزای لەسێدارەدان نییە. دادوەری سزادان لەو کاتەدا ئاماژەی بەوەدا کە تارانت هیچ پەشیمانی و شەرمێکی نیشان نەداوە بۆ ئەو کارەی کە کردوویەتی و دادوەر کامیرۆن ماندەر پێی وتووە: تاوانەکانت ئەوەندە خراپن کە تەنانەت ئەگەر بۆ ژیانت تا مردنیش زیندانی بکرێیت، ئەوە هێشتا باجی تاوانەکەت نەداوە. لە ئێستادا لە نیوزلەندا لێکۆڵینەوە لە کوژراوەکان و لە هێرشەکەدا دەکرێت، دەسەڵاتداران ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند کە بیر لەوە دەکەنەوە کە ئایا تانەدانەکە کاریگەری لەسەر لێکۆڵینەوەکە دەبێت یان نا. هێرشەکەی کرایستچەرچ بە خراپترین تەقەکردن بەکۆمەڵ لە مێژووی نیوزلەندا وەسفکرا و تەقەکردنەکان وایکرد پەرلەمان یاسای توندتری چەک دەربکات و هەندێک جۆری دەمانچە لە خاوەنەکانی بکڕێتەوە و هەندێکش قەدەغە بکات.

هەواڵ
08-11-2022

ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئەمریکییەک لە عێراق دەکات

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وەزارەتەکە ئاگاداری ئەو هەواڵانەن کە باس لە کوشتنی هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە عێراق دەکەن. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پرایس ڕایگەیاند، ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە کوشتنی هاووڵاتییەکی ئەمریکی دەکات لە بەغدا و ئاماژەی بەوەشکرد، کە کەسوکاری قوربانییەکە لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە ئاگادار کراونەتەوە. هەروەها وەزارەتەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی ئاڕاستە کرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی تیرۆرکردنی هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە بەغدا و لایەنەکانی پشت تیرۆرکردنەکە بە زووترین کات. لە ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق هاتووە، کە سوودانی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆی عێراق عەبدولئەمیر ئەلشەمەری کردووە بۆ پێکهێنانی تیمێک لە دەزگا تایبەتمەندەکان و دەزگا ئەمنییەکانی تر بۆ بەدواداچوون لە کوشتنی ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییە. ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییەی لە ناوەڕاستی بەغدا کوژراوە ناوی ستیڤن ئێدوارد ترۆل بووە.

هەواڵ
08-11-2022

وەزارەتی دارایی لەبارەی دەرماڵەی خوێندکاران بڕیار دا

وەزیری دارایی و وەزیری خوێندنی باڵا کۆبوونەوە و پرسی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکارانیان تاووتوێ کرد، وەزارەتی دارایی دەڵێت، بڕیاری پێویستیان لەوبارەیەوە داوە.    دەقی ڕاگەیەندراوە:  وەزیری دارایی و وەزیری خوێندنی باڵا پرسی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکاران تاوتوێ دەکەن  ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 2022/11/8، بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لەبەرێز دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.  لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری ڕۆڵی وەزارەتی خوێندنی باڵای لە ناو دام و دەزگاکانی حکومەت بەرز نرخاند لە پێگەیاندنی دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان لە بازاڕی کار.  هەردوولا تاوتوێی چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانى وەزارەتی خوێندنی باڵاو گرفتەکانى خوێندکاران کرد و بڕیاری پێویستیان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێ کردنی کێشەکان و پاڵپشتى دارایی خوێندکاران دا.

هەواڵ
08-11-2022

لاهور شێخ جەنگی روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

دەقی ڕوونکردنەوەیەی نوسینگەی لاهور شێخ جەنگی: لەسەر بنەمایی پاراستنی ئاشتی و یەکریزی سیاسی، بەڕێز لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد. بۆچوونی بەرێز لاهور شێخ جەنگی وایە کە سیاسەت لەسەر بنەمای رقی شەخسی ناکرێت، بەتایبەت لەکاتێکی وەک ئێستادا کە بەشێک لە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی زەنگی دوو ئیدارەیی لێدەدەن. خراپی دۆخی کوردستان و گوزەرانی هاوڵاتیان بە گرژی نێوان پارتی و یەکێتی زیاتر دەبێت،لەو سۆنگەیەوە و بەبۆنەیکۆتایهاتنی کۆنگرەی 14ی پارتی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی ئاشتی ئاراستەی حزبەکە کرد. بەڕێز لاهور شێخ جەنگی لە رابردوودا جەختی لەسەر ئەوەکردوەتەوە کە کێشەی نێوان لایەنە سیاسیەکان لەسەر بنەمایی ئاشتی و دوور لە رقی شەخسی چارەسەر ببن. ئەمەش دەقی پیرۆزبایی بەڕێز لاهور شێخ جەنگیە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانبەڕێز کاک مەسروردواى سڵاوو ڕێز دەمەوێت پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەتان لێبکەم وە هەروەها لە ڕێگەی جەنابتەوە پیرۆزبایی لە کاک مەسعود بکەم بۆ هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردوستان، بە هیوای ئەوەی کە ئامانجەکانی کۆنگرە کۆتایهێنان بێت بە گرژی و ئاڵۆزیەکانی بەینی هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و دروستبونی یەکڕیزی ڕاستەقینە لە پێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتیمان. نوسینگەی رۆژنامەوانیبەڕێز لاهور شێخ جەنگی

هەواڵ
08-11-2022

لە كەركووك دەستڕێژی گوللـە لە ماڵی پێشمەرگەیەك دەكرێت 

لە گەڕەكی لەتیفاوای شاری كەركووك، لەلایەن چەكدارێكەوە تەقە لە ماڵی پێشمەرگەیەك كرا، لە ئەنجامدا هاوسەرەكەی بریندار بوو. بەپێی زانیارییەكان، درەنگی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەكی لەتیفاوای كەركووك، لەلایەن چەكدارێكەوە تەقەیەكی زۆر لە ماڵی هاووڵاتییەك كرا، كە پێشمەرگەیە. بەهۆیەوو هاوسەری پێشمەرگەكە، كە تەمەنی 41 ساڵە، بریندار بووە و پاشان بەمەبەستی چارەسەركردنی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و هێشتاش نەزاندراوە هۆكاری تەقەكردن لەو ماڵە بۆچی دەگەڕێتەوە.

هەواڵ
08-11-2022

بارانبارین دەستپێدەکات

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت.  سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی، لە پاشنیوەرۆ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. ئەگەری بارانبارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک، سەنتەری شاری دهۆک، سنووری پارێزگای هەولێر بە تایبەتی بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، لە کاتەکانی درەنگانی شەودا بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی نمە بارانی کەم دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : 25 سلێمانی : 22 دهۆک : 25 کەرکووک : 27 هەڵەبجە : 25 زاخۆ : 24 سۆران : 22 گەرمیان : 28

هەواڵ
07-11-2022

لاهور شێخ جەنگی پەیامێک ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی لە لاهور جەنگی پێگەیشت بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ پارتی خواست.مەسرور بارزانی سوپاسی لاهور جەنگی کرد بۆ پیرۆزباییەکەی.

هەواڵ
07-11-2022

سویسرا دووپاتی دەکاتەوە کە چەک بۆ ئۆکراینا دابین ناکات

سەرەڕای ئەوەی خۆی لەگەڵ ڕۆژئاوا هاوتەریب کردووە لە سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیادا بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە ئۆکراینا، بەڵام سویسرا کە پابەندە بە بێلایەنی سەربازییەوە، ڕۆژی دووشەممە 7-11-2022 ڕەتیکردەوە چەک بۆ هێزەکانی ئۆکراینا دابین بکات. سویسرا داواکارییەکی ئەڵمانیای ڕەتکردەوە بۆ دابینکردنی تانک و تۆپخانەی بۆ کیێڤ، بەو پێیەی ئەو تەقەمەنیانەی تانکەکانی ئەڵمانیا بەکاریدەهێنن لە سویسرا دروستکراون. "سویسرا پابەندە بە پرەنسیپی بێلایەنی و دابیننەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ناوچە جێناکۆکەکان". دەسەڵاتدارانی سویسرا لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر دووبارە هەناردەکردنەوەی ئەو تەقەمەنیانەی لە تاقیگەکانیدا دروستکراون کە لە تانکی دژە فڕۆکەدا بەکاردەهێنرێن لە ئەڵمانیاوە بۆ ئۆکراینا، هەروەها سویسرا داواکارییەکی پۆڵەندای ڕەتکردەوە بۆ پێدانی چەک بۆ یارمەتیدانی دراوسێکەی. جێگای سەرنجە سویسرای بێلایەن داوا لە وڵاتانی بیانی دەکات کە چەکیان لێ دەکڕن داوای مۆڵەت بکەن بۆ دووبارە هەناردەکردنی چەک. لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێی ڕوسیا و ئۆکراینا لە ٢٤ی شوباتەوە، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەک و کەرەستەیان بۆ کیێڤ ناردووە ، هاوکات سویسرا پابەند بووە بە گەمارۆکانەوە بۆ سەر روسیا.

1 2 ... 476 477 478 ... 1147 1148