دەقی پەیامەکەی ئەژی ئەمین: چهند باره هێرشكردنهوه سهر خهڵكی سڤیل و بارهگا و كۆمهڵگهی نیشتهجێبوونی هێزهكانی ئۆپۆزسیۆن له نێو خاكی ههرێمی كوردستان و عیراقدا، شهرمهزار و مهحكوم دهكهین. ئهم هێرشانه بهشێكن له ههوڵه نهزۆكهكانی ناردنه دهرهوهی كێشه ناوخۆییهكان كه به بنبهست گهیشتوون. هاوخهمی هاوڵاتیانی ههرێم و ڕۆژههڵاتی كوردستانین.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی بۆردوومانکردنی کۆیە و زرگوێز دەکات کە ئەمڕۆ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە مووشەک و درۆن بۆردوومانکران. مەسرور بارزانی لە گوتارێکیدا لە مەراسیمی ئینستیتیوتی نوێگەری و داهێنان لە کوردستان گوتی: بەداخەوە کۆیە و زرگوێز بۆردوومان کرانەوە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا باسی لەوەکرد، ماوەیەکی زۆرە خۆیان بۆ ئەم بۆنەیە ئامادە کردووە، تا لە کەشێكی ئارامدا بتوانن ئەم ئینستیتوتە رابگەیێنن، بەڵام "بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بیستمان کە کۆیە و زڕگوێز بۆردوومان کراونەتەوە و، هەندێک شەهید و برینداریش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان". مەسرور بارزانی گوتیشی: ئێمە لەلایەک ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە و پێشێلکردنی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین، لەهەمانکاتدا هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، ئارەزوو دەکەین شەهیدەکان جێگەیان بەهەشت بێت. بەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە 14ـی تشرینی دووەم)، بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆیە و زڕگوێز هێرشیان کرایەسەر. بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان بە هۆی هێرشەکانەوە تا ئێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و هەشتی دیکەش برینداربوونە.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، زڕگوێزیش لە سنووری سلێمانی کرایە ئامانج کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لەو سنوورەدان. بەپێی زانیارییەکان، لە کۆیە پێشمەرگەیەکی دیموکرات شەهید بووە و هەشتی دیکە بریندارن.
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئیدانهی تهقینهوهكهی ئیستانبوڵ دهكات و سهرهخۆشیش له قوربانییهكانی ئهو رووداوه دهكات. ئهمڕۆ یهكشهممه (13ی تشرینی دووهم/نۆڤێمبهری 2022)، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له تویتێكدا، ئیدانهی تهقینهوهكهی ئیستانبوڵی كرد و سهرهخۆشی ئاراستهی حكومهت، خهڵكی توركیا و كهسوكاری قوربانییهكانی ئهو رووداوهكرد. له تویتهكهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه، "به توندی ئیدانهی ئهو تهقینهوه ترسنۆكانهی ئهمڕۆی ئیستانبوڵ دهكهم. سهرهخۆشی له حكومهت و خهڵكی توركیا و قوربانیان و كهسوكاریان دهكهم."
سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەدواداچوون بکات بۆ کەیسی ئەو مێردمنداڵ بکات کە لە بنکەی پۆلیسى سلێمانى گیانی لە دەستدا. دەقى راگەیەنراوەکە: لە رێکەوتی ١٣/١١/٢٠٢٢ بەرێز سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان دادوەر ( کاوە فتحی معصوم ) دوابەدوای هەوالی گیان لە دەست دانی ئەو مێرد مندالەی کەلە بنکەی پۆلیسی سەرچنار گیانی لە دەست دا پەیوەندی کرد بە بەرێوەبەری گشتی پۆلیس بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتەو پێکهێنانی لیژنەیەک بە چاودێری دادوەری داواکاری گشتی تایبەتمەند بۆ زانینی راستیەکان و هۆکاری گیان لە دەست دانی ئەم مێرد مندالە و لە ئەنجامەکان ئاگادارمان بکاتەوە وە سەرۆکی داواکاری گشتی لە لای خۆیەوە پەیوەندی کرد بە بەرێوەبەری پزیشکی دادی سلێمانی داوای کرد وێنەیەک لە راپۆرتەکانی بۆ بنێرێت و هەروەها پەیوەندی کرد بە بەرپرسی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی و داواکاری گشتی تایبەتمەند لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار بۆ ناردنی راپۆرت لەسەر ئەم بابەتە . یەکەی راگەیەیاندن و پەیوەندیەکانیسەرۆکایەتی داواکاری گشتی
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، داوای کردووە لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە دەست لە پۆستەکەی هەڵبگرێت، بەڵام تائێستا وەزیری پێشمەرگە ئامادە نییە بچێتە ژێر باری ئەو داوایە. باڵکێش زانیویەتی، بافڵ تاڵەبانی، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی و لادانی هەڕەمەکی بەرپرسانی حیزبی و حکومی، ترسی ئەوەی لێ نیشتووە کە کودەتایەکی بەسەردا بکرێت، چونکە زۆربەی بەرپرسانی یەکێتی خاوەنی هێزی چەکدارن. بەپێی زانیاریەکان، ئێستا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە سلێمانیە و بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی ڕێگەی پێ نادرێت بگەڕێتەوە بۆ هەولێر بۆ دەوامکردن تا ئەو کاتەی کە دەست لە کار دەکێشێتەوە، بەڵام تا ئێستا وەزیری پێشمەرگە ئامادە نیە ئەو کارە بکات. هەر بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، بافڵ تاڵەبانی بڕیاری داوە چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزیری ناوخۆ لە کارەکەی دوور بخاتەوە و سەرکەتی کوبە بخاتە شوێنەکەی. ڕۆژ بە ڕۆژ کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی قووڵتر دەبنەوە، بەتایبەتی دوای تیرۆرکردنی هاوکار جاف لەلایەن وەهاب هەڵەبجەی و چەند چەکدارێکی و برینداربوون فەرماندەی دژەتیرۆر لە رووداوێکی تەم و مژاویدا، دۆخی ناوخۆی یەکێتی بەرەو خراپتر دەڕوات و بەرپرسە باڵاکان متمانەیان بە یەکتر نەماوە.
تەقینەوەیەک لە شەقامی ئیستقلال لە ناوچەی تاکسیمی ئیستەنبووڵ روویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ژمارەیەکی زۆر بریندار هەن، هەندێ سەرچاوە دەڵێن: 11 کوژراو و بریندار هەن.
رۆژی سێشەممە 15-11-2022 پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەش، پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) دەخرێتە دەنگدان و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیش بۆ چەند پرۆژەیاسایەك دەكرێت. سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بڵاویكردەوە، رۆژی سێشەممە، 15-11-2022، كاتژمێر 10ی بەیانی، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، تێیدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵیی عێراقی ژمارە ٧٦ی ساڵی ٢٠١٢ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، دەكرێت. هەر لە دانیشتنەكەدا، دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق) دەكرێت و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە دەكرێت:١ - پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق). ٢ - پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە ٧٨ی ساڵی ٢٠١٢). ٣ - پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف ژمارە ٦٤ی ساڵی ١٩٦٦ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق). ٤ - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٠٨).
ئەمڕۆ شەممە 13-11-2022 هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٧٧١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە ماوەی هەفتەیەکیشدا ١٥ هەزار دینار بۆ هەر ئونسەیەک بەرزبۆتەوە. نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مسقاڵێک بەم جۆرەیە: زێڕی عەیار ٢٤ به ٤٢٢ هەزار دینارە. زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٨٧ هەزار دینارە. زێڕی عەیار ٢١ به ٣٧١ هەزار دینارە. زێڕی عەیار ١٨ به ٣٣٠ هەزار دینارە.
دادوهر عهلا ساعدی سهرۆكی دهستهی دهستپاكی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند: "وەرگرتن لە پۆستێکی گرنگ لە ئۆرگانە چاودێرییە نیشتمانییەکاندا بابەتی شەرەف و گەشت نییە کە کەسی بەرپرس بتوانێت چێژی لێ وەربگرێت". عەلا ساعدی دهشڵێت" له دهرهوهی ئهو بهرپرسیارێتییه نهتهوهییهی كه پێمان سپێردرابوو، بهو پۆستهوه گیرنهدراوین، لهبهرئهوهی نهمانتوانی له ههڵوێستی خۆماندا بهردهوام بین، دوای ههڵمهتهكانی شێواندن و چهواشهكاری و ناوزڕاندن بهرامبهر به دامهزراوهكهمان، داواكارییهك پێشكهشی سهرۆكی حكومهت دهكهین بۆئهوهی لهپۆستهكهمان ببهخشێت، هیوای سهركهوتن بۆ ههركهسێك دهخوازین كه پۆستهكه لهداهاتودا وهربگرێت بهمهبهستی جێبهجێكردنی ئهو ئهركه قورسه".
ئەو هاوڵاتیە ئێرانیەی 18 ساڵ لەناو فرۆکەخانەی پاریس ژیانیکرد و چیڕۆکی ژیانی کرا بە فیلم، لەنێوان بەریتانیا، بەلجیکا و فەرەنسا بێ پاسپۆرت مایەوە، رۆژی شەممە 12-11-2022 لەناو فرۆکەخانەی پاریس کۆچی دوایی کرد فڕۆکەخانەی شارڵز دوگڵی پاریسی فەرەنسا، رایگەیاند مێهران کەریمی ، ئەو هآوڵاتیە ئێرانەی دوای 18 ساڵ ژیانکردن لە تێرمیناڵەکانی نێو فڕۆکەخانەکە، پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 12ی تشرینی دووەم کۆچی دوایی کرد فڕۆکەخانەکە ، ئاماژەی بەوەکردوە، ، ‘مێهران کەریمی لەتێرمیناڵی 2F لە تەمەنی 77 ساڵی کۆچی دوایی کرد مێهران کەریمی ناسری (لەدایکبووی 1945ی ئێران) لە ساڵی 1988 وەک پەنابەرێکی ئێرانیی دوای گەران و ژیانکرد لە کۆمەڵێک وڵات ویستی بچێتە فەرەنسا، بەڵام هیچ دۆکیۆمێنتیکی پێنەبوو ، بۆیە پۆلیسی فرۆکەخانە نەیانهێشت بچێتە ناو فەرەنسا، ناچار لە 8ی ئابی 1988 تا ئابی 2006 لەناو فڕۆکەخانەی پاریس مایەوە و دەستی بەژیانکرد چیڕۆکی ژیان و چارەنووسی مێهران کەریمی هێندە کاریگەر بوو لە ساڵی 2004 ستیڤن سپیلبێرگی دەرهێنەر فیلمی “تێرمیناڵ The terminal ” ی لە بارەوە بەرهەمهێنا، کە تۆم هانکس ڕۆڵی سەرەی تێدا دەبینی مێهران کەریمی بەهۆی چیڕۆکەکەیەوە پارەی تایبەتی لە داهاتی فیلمەکە پێدرا. مێهران کەریمی، دوای گەیشتنی بە ئەوروپا لە ساڵی 1980 لە بەلجیکا داوی مافی پەنابەری سیاسی کرد و داواکەی قبوڵکرا، بەڵام دواتر دەچیتە بەریتانیاڤ پاسپۆرت و سەرجەم دۆکۆمێنتەکانی دەسوتێنت، بۆ ئەوەی داوای مافی پەنابەرای بکات لە بەریتانیا، بەڵام بەریتانیا قبوڵی ناکات، چونکە لە بەلجیکا مافی پەنابەری هەبوو. بەریتانیا دیپۆرتی بەلجیکای دەکاتەوە، بەهۆی نەبوونی بەلگەنامەکانەوە بەلجیکا جاریکی دیکە دیپۆرتی بەریتانیای دەکاتەو، بۆیە لە هاوینی 1988 بڕیار دەدات بچێتە فەرەنسا لە رێگەی فڕۆکەخانەی شارڵز دوگڵ لە پاریس کاتێ گەیشتە فرۆکەخانەی هیچ بەڵگەنامە و ناسنامەیەکی پێ نەبوو، بۆیە نەیانهێشت بچێتە فەرەنسا و هاوکات پۆلیسی فەڕەنسا بەهۆی نەبوونی ناسنامە و پاسپۆرت نەیانتوانی بیگەڕێننەوە بۆ بەلجیکا یا بەریتانیا، هاوکات بەهۆی ئەوە پەنابەری سیاسی بوو نەیانتوانی بینێرنەوە بۆ ئێران. مێهران بەناچاری لە فرۆکەخانە دەمێنێتەوە و چاوەڕوانی چون بۆ فەرەنسا دەکات، بەڵام هیچ وەڵامێک وەرناگرێت و دوای زیاتر لە دە ساڵ مانەوە لەفرۆکەخانە، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوای پێدانی مافی پەنابەر بۆ دەکەن و داواکاریی پەنابەریی لە ساڵی 1999 لە فەرەنسا پەسندکرا و ڕێگەی پێدرا لە فەڕەنسا بمێنێتەوە و بژیت بەڵام ئەوکاتە درەنگبوو بۆ مێهران، چونکە لەگەڵ ژیانی فرۆکەخانە راهاتبوو ئامادە نەبوو جێیبهێڵێت، سەرجەم کارمەند، پاسەوان و پۆلیسی فرۆکەخانەی پاریس دەناسێت و دەبێتە هاوڕێیان و ئەوانیش قبوڵی دەکەن. دوای ئەوەی لە ساڵی 2004 فیلمی تێرمیناڵی لەبارەوە بەرهەمهێنرا بڕێک پارەی پێدراوە، بەگوێرەی زانیاریەکان ۱٠٠ هەزار یۆرۆ بووە، بەڵام ئەوە ژیانی نەگۆری، تەنها وایکرد ناوە ناوە بچێتە پاریس و لەنزیک فرۆکەخانەکە شوقەیەک بگرێت و بژیت، بەڵام بە هەمان شێوەی ژیانی پێشوو. بەگوێرەی سەرچاوەکان، لەم چەند مانگەی دوایی مێهران کەریمی گەڕابوویەوە بۆ فڕۆکەخانە، ئەوەش دوای خەرجکردنی ئەو پارەیەی کە لەفیلمەکەدا بەدەستی هێنابوو سەرچاوەکانی فرۆکەخانە بەمیدیاکانی فەرەنسایان راگەیاندووە، مێهران دوای مردنی جگە لە چیرۆکە تراژیدیەکەی، سێ هەزار یۆرۆی لەدوای خۆی جێهێشت هەروەها دەڵێن” چیڕۆکی مێهران مێژوویەکی تراژیدی و خەمناکە لە پرسی پەنابەران و کۆچکردن، هەرگیز لەیادی مرۆڤ، فەرەنسا و کارمەندانی فرۆکەخانە ناچێتەوە لە فارسییەوە هانا چۆمانی
دیمیتری مێدڤێدێڤ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بەتەنیا ڕووبەڕووی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی "ناتۆ" دەبێتەوە لە ئۆکرانیادا. مێدڤێدێڤ ئاشکرای کرد کە هێشتا ڕووسیا هەموو دەسەڵاتی خۆی لە ئۆکرانیا بەکارنەهێناوە، هەروەها سوپای وڵاتەکەی هێشتا هەموو تواناکانی هێرشبەری بەکارنەهێناوە، هەروەها پەنای بۆ لێدانی هەموو ئامانجەکانی ئۆکرانیا نەبردووە کە لە ناوچە مەدەنییەکان دابەشکراون، پێش ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە هەموو بڕیارێک کاتی خۆی هەیە . مێدڤێدێڤ، لە هەژماری خۆی لە تەلەگرام وتی: "لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییە و ئەو بڕیارە سەختانەی کە لەلایەن سەرکردایەتی سەربازییەوە درا، هەندێک ڕاستی بنەڕەتی لەبیرکراون و بۆیان لەناوچوون، و دەبێت لەبیریان بێت": هەموو لایەک بیردەخەینەوە کە ئەوە ڕووسیایە بەرگری لە هاووڵاتیانی دەکات و ئەوە وڵاتی ئێمەیە کە خاکەکانی وەرگرتەوە نەک بە پێچەوانەوە و ئەم پرۆسەیەش بەردەوامە بەردەوامە. مێدڤێدێڤ وتی: وەبیرمات دێنمەوە کە ئەوە ڕوسیایە کار بۆ دووبارە داڕشتنەوەی نەزمی نوێی جیهانی دەکات نەک ئەمریکا و بەریتانیا و کیێڤ، ئەم نەزمە دادپەروەرە و دادەمەزرێت. وتیشی: کە ڕووسیا بە تەنیا ڕووبەڕووی ناتۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەبێتەوە. ئێمە توانای بەرگەگرتنی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەمان هەیە. ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕووسیا بەوپەڕی وریاییەوە شەڕ دەکات و سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە شەڕکەرەکان دەکات، خەڵکی مەدەنی ناکاتە ئامانج و بە زۆرترین شێوە هەوڵدەدات بۆ پاراستنی گیانی سەربازەکانی و ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی. لە کاتێکدا دوژمن هیچ ڕەچاوی ژیان و سەلامەتی خەڵکی مەدەنی ناکات، لێرەدا جیاوازی ئەخلاقی نێوان ئێمەیە و ئەوان دەردەکەوێت.