بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونیش دەڵێت، لە هەندێک شوێن ژمارەی فەرمانبەر.. زیاد لە پێویستە و لەو شوێنانەدا پلەبەرزکردنەوە تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە شایستەن. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی هەرێم رایگەیاند "ساڵانە کە یاسای بودجە ئامادە دەکرێت، ئەوەی پێویستە دەستنیشان بکرێت ئەوەیە چەند پلەی بەتاڵ و چەند پلە بەرزکردنەوە پێویستە.. ئێستاش ئەنجوومەنی راژە لەو چوارچێوەیەدا سەرقاڵی کارەکانییەتی". سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون دەڵێت، ئەوەی لە هەرێم دەیکەن "جیاوازە لە یاسای عێراق و ئێستا ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ئەوەی پلە بەرزکردنەوە لە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستاندا جێگیربکرێت، ئەوەش پشت بەو بەشە بودجەیە دەبەستێت کە لە عێراقەوە بۆیان تەرخان دەکرێت". ئاماژەی بەوەشکرد "لە هەندێک وەزارەت و فەرمانگە ژمارەی فەرمانبەر زیاترە لەوەی کە پێویستە.
دوای ئەوەی خێرسۆن کەوتە دەستی سوپای ئۆکرانیا، دوابەدوای کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لێی، کیێڤ دەستی کرد بە شتێک کە ناوی لێنا “ڕێوشوێنی سەقامگیری و گەڕان بەدوای سەربازانی ڕووسیادا کە جلوبەرگی سەربازییان داکەند و لەنێو خەڵکی مەدەنیدا خۆیان حەشاردا”. کۆنتڕۆڵکردنی مۆسکۆ بۆ سەر خێرسۆن کە تاکە پایتەختی ناوچەیی بوو کە سوپای ڕووسیا لە شەڕەکەدا دەستی بەسەردا گرتبوو، ڕۆژی هەینی کۆتایی هات، بەو پێیەی دەزانێت لەسەرەتای ئەو شەڕەی کە لە کۆتایی مانگی شوباتدا سەریهەڵدا، کەوتۆتە دەستی ڕووسەکان. ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، هەواڵگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند، پێیان وایە هەندێک لە سەربازانی ڕووسیا لەدوای خۆیان ماونەتەوە و وازیان لە جلوبەرگی مەدەنیانە هێناوە بۆ ئەوەی جلوبەرگی مەدەنی لەبەر بکەن بۆ ئەوەی دەستنیشان نەکرێن. بەگشتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەقامگیری دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە مەدەنیانە لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە ئەنجامدەدرێت کە لەدەستی دوژمنان‌دا بوون، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا نەچوونە ناو وردەکاری زیاترەوە. ئەم هەنگاوەی ئۆکرانیا سەبارەت بە گەڕان بەدوای سەربازە نهێنییەکان دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک: نزیکەی لەسەدا ٧٠ی ناوچەی خێرسۆنی گەورە هێشتا لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە. کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا بۆ کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دنیپەر لە خێرسۆنەوە، واتە دوور نەبوون لە شارەکەوە. نیگەرانی ئەوە هەیە کە کشانەوەی ڕووسیا ببێتە تەڵە.
به‌لاغی كۆتایی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ، شه‌ممه 12ی 11ی 2022، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی پارتیمان، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی 14، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا. له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌نابی سه‌رۆك پیرۆزبایی خۆی راگه‌یاند به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره و، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له هه‌ڤاڵان كرد به‌بۆنه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی متمانه و بوونیان به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان. هاوكات داوای كرد له ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌دابن ئه‌ویش به كاركردن له پێناو گه‌یاندنی په‌یام و راسپارده‌كانی كۆنگره كه له خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتیمانن به تایبه‌تی. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر قۆناغی داهاتووی پارتیمان و پیاده‌كردنی پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی نوێ و به‌جێگه‌یاندنی راسپارده‌كانی كۆنگره و هه‌نگاونانی پێویست به تایبه‌ت له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه كوردستانی و عێراقی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. كۆبوونه‌وه به په‌سه‌ندی زانی له پێناو به‌هێزخستنی نێوماڵی كوردستانی ده‌رگای وتووێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان به كراوه‌یی بمێنێ و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكرێته‌وه و هه‌نگاوی پێویست له‌و پێناوه‌دا بنرێ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان له رێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری دۆزی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان. له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش، كۆبوونه‌وه به په‌سه‌ندی زانی جه‌خت له‌سه‌ر رێككه‌وتنی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی فیدراڵ و جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كان بكرێته‌وه و، كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، 17 هه‌ڤاڵی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان هه‌ڵبژێردران و، كۆبوونه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دایه مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراو بۆ ئه‌و نوێكاریی و گۆڕانكارییانه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌رك و راسپاردانه‌ی كه پێویسته ئه‌نجامبدرێن له دوای به‌ستنی كۆنگره‌ی چوارده به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتیمان. له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه سوپاسی به‌رده‌وامی و خۆڕاگری ئه‌ندام و هه‌ڤاڵ و كادیرانی پارتیمان و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستانی كرد كه هه‌میشه هێز و وزه‌ی به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانن. كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ١٢ـی ١١ـی ٢٠٢٢
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە لە عێراق گەیشتووەتە ٣٧ هەزار كەس و شێرپەنجەی سییەکان و مەمک و بۆرییەکانی ھەوا بەربڵاوترینییانە. خزەیر ڕواق، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی دواین ئاماری توشبووانی شێرپەنجە، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ تۆمارکراوە، ٣١ ھەزار کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون و شێرپەنجەی مەمک لەنێو ژنان و بۆرییەکانی ھەوا لە نێو پیاواندا باوترین جۆری نەخۆشییەکەیە. خزەیر رواق دەشڵێت: ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ ئامادەکراوە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی توشبووانی شێرپەنجە بگاتە نزیکەی ٣٧ ھەزار کەس. باس لەوەش دەكات، كە وەزارەتی تەندروستی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ دابینکردنی دەرمان و چارەسەری بێبەرامبەر بۆ توشبووانی شێرپەنجە، بەتایبەت ھەندێک دەرمانی تایبەت بە بەرگری، کە لە نەخۆشخانەکاندا کەمبووەتەوە.
پۆلیسی سلێمانی دوو كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لەهاوڵاتییەك دەستگیردەكات یەكێكیان لەدایكبووی 2003 و ئەوی دیكەیان لەدایكبووی 2005 ە پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكیان بە فیشەك بریندار كردبوو . ئەوەشی خستووەتەڕوو: ڕۆژی 26ی10 ی 2022 ، هاوڵاتییەك تەقەی لێكراو بریندار بوو و تۆمەتبارانی ڕوداوەكە هەڵاتن ، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا هەردوو تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن . ♦لەئێستادا تۆمەتباران : د ، س ، ج لەدایكبووی 2003 س ، أ ، م لەدایكبووی 2005 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە
پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: کۆنگرە پێداچوونەوەیەکی وردی بە پەیڕەوی ناوخۆدا کرد و ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گۆڕدرا بۆ کۆمیتەی ناوەندی.لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگا گۆڕدرا بۆ مەکتەبی رێکخستنی پارێزگا. هەروەها سەرکەوتنی کۆنگرە، سەرکەوتی خواست و بەرژەوەندیی گەلی کوردستانە و کۆنگرە دەسەڵاتی بە سەرۆک بارزانی دا، بۆ ئەوەی کوردێکی ئێزدی بکاتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی. دەقی ڕاگەیەنراوەکە له رۆژانى 3، 4، 5 و 6ی نۆڤێمبه‌رى 2022، پارتيمان كۆنگره‌ى 14ى خۆى له ژێر دروشمى (ئازادى، ديموكراسى، دادپه‌روه‌رى) له شارى دهۆك به به‌شدارى 1061 ئه‌ندام گرێدا. كۆنگره، به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی رێكخراو ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد و دواى چه‌ند ئايه‌تێك له قورئانى پيرۆز، سروودى نيشتيمانیى عێراق و سروودى ئه‌ى ره‌قيب پێشكه‌ش كران. له ده‌ستپێكدا سه‌رۆك بارزانى وتارێكى پێشكه‌شكرد، تییدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه به‌هۆى شه‌رى داعش و پاراستنى يه‌كێتى خاكى كوردستان و په‌تاى كۆڕۆناوه، كۆنگره دواكه‌وتووه. هه‌روه‌ها به گشتى باسى له بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جيهان كرد، به تايبه‌تى له وتاره‌كه‌يدا تيشكى خسته سه‌ر دوو خاڵ كه جێگه‌ى شانازيى به‌ڕێزيانن له‌و سه‌رده‌مه‌ى كه پۆستى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستانی هه‌بووه، يه‌كه‌ميان؛ ناردنى هێزى پێشمه‌رگه بۆ پشتيوانیى كۆبانێ بووه، دووه‌ميان؛ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه. له به‌شێكى ديكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سوپاسى خۆڕاگریى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانی كرد له به‌رگريكردنى قاره‌مانانه‌يان له شه‌ڕى دژى داعش و پاراستنى خاكى كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگریی و پشتیوانیی پێشمه‌رگه و داموده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌و شه‌ڕه‌دا. پاشان فیلمێكى ديكۆمێنتارى له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى سه‌ركردايه‌تى كه له‌ماوه‌ى نێوان كۆنگره‌ی سێزده و ئه‌م كۆنگره‌يه‌دا كۆچى دواييان كردووه نيشاندرا، دواتر ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆنگره هه‌ڵبژێردرا. هه‌ر له دانيشتنى يه‌كه‌مدا؛ كۆنگره به كۆى ده‌نگ رێزدار سه‌رۆك بارزانيان به سه‌رۆكى پارتى دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژارده‌وه، هه‌روه‌ها كۆنگره متمانه‌ی به‌خشی به جێگری یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆك. دواتر راپۆرتى سياسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى خوێندرايه‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا هۆكارى دواكه‌وتنى كۆنگره‌ى به روونی خراوه‌ته روو كه وێڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه سه‌رۆك ئاماژه‌ی پێداون، ریفراندۆم و خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و لێكه‌وته‌كانی، هۆكاربوون بۆ دواكه‌وتنی كۆنگره. له‌و راپۆرته‌دا، په‌يوه‌ست به پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستان، ئه‌وه‌خراوه‌ته روو كه ئێمه له‌گه‌ڵ داوا ره‌واكانیانین له هه‌مان كاتدا، داوا له هێزه سياسييه‌كانى هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ى كوردستان كراوه سه‌رده‌ميانه خه‌باته مه‌ده‌نييه‌كانيان به‌گه‌ڕ بخه‌ن، داواش له هه‌ر سێ وڵاتى دراوسێ كراوه كه سنوورى جوگرافى، قووڵاى مێژويى، تێگه‌يشتنى ديبلۆماسی، به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانى و كولتورى و كۆمه‌ڵايه‌تيمان پێكه‌وه هه‌يه، به كرده‌يى بير له چاره‌سه‌رى سياسیى پرسى كورد بكه‌نه‌وه، چاره‌سه‌رێك كه ببێ به مايه‌ى ئاشتى و سه‌قامگيرى و بوژانه‌وه‌ى ناوچه‌كه به گشتى. له‌سه‌ر ئاستى عێراقيشدا هاتووه كه پارتيمان له رێگه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ كار ده‌كات له‌سه‌ر ياسادانان و كاراكردن و جێبه‌جێكردنى كۆمه‌ڵێك ياساى گرنگ و بنچينه‌يى بۆ پاڵپشتى سيسته‌مى فيدراڵى و ديموكراسى له عێراقدا، وه‌ك له ده‌ستوورى عێراقی فيدراڵدا هاتووه. دواتر ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆنگره؛ ده‌رگاى پێكهێنانى ليژنه‌كانى بۆ ئه‌ندامانى كۆنگره كرده‌وه و له ئاكامدا چوار لیژنه له لايه‌ن كۆنگره‌وه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر درا، كه بريتی بوو له (ليژنه‌ى په‌يڕه‌وى ناوخۆ، ليژنه‌ى پرۆگرام، ليژنه‌ى راپۆرتى سياسى، ليژنه‌ى سكاڵا و پێشنياز). له دانيشتنى دووه‌مى هه‌مان رۆژدا ليژنه‌كان گفتوگۆى چڕ و ورديان له‌سه‌ر راپۆرته‌كانيان كرد و به تێبينى و سه‌رنجه‌كانى ئه‌ندامانى كۆنگره ده‌وڵه‌مه‌ند كرا و، له دانيشتنى يه‌كه‌مى رۆژى دووه‌مى كۆنگره‌دا، راپۆرته‌كان دواى خوێندنه‌وه، خرانه ده‌نگدانه‌وه و له لايه‌ن كۆنگره‌وه په‌سه‌ند كران. هاووڵاتیانی به‌ڕێز هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر... كۆنگره به‌پێويستى زانى له‌م قۆناخه‌دا، پێداچوونه‌وه‌يه‌كى ورد به په‌يڕه‌وى ناوخۆدا بكات، له رووى هه‌يكه‌ليه‌ت و رێكخستن و په‌يوه‌ندیى نێوان ئۆرگانه‌كاندا، به‌شێوه‌يه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ واقعيى ئه‌مڕۆى كارى حزبايه‌تيدا. له لايه‌كى ديكه‌وه له په‌يڕه‌وى ناوخۆدا ناوى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى گۆڕدرا بۆ كۆميته‌ى ناوه‌ندى، هه‌روه‌ها گۆڕانكارى له به‌شێك له هه‌يكه‌ليه‌تى حزبدا ئه‌نجامدرا و ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارێزگا گۆڕدرا بۆ (مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگا)، هه‌روا بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نى باڵاى تێكۆشه‌ران درا. يه‌كێكى ديكه له گۆڕانكارييه‌كانى په‌يڕه‌و بريتييه له به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌شداریى ئافره‌ت له كۆميته‌ى ناوه‌ندى به‌جۆرێك له 15% كه‌متر نه‌بێت. له رۆژی دووه‌مدا، سه‌رۆك بارزانی پێشنیاری 10 هه‌ڤاڵی خسته به‌رده‌م كۆنگره كه، هه‌ر ده هه‌ڤاڵ به ده‌نگی راسته‌وخۆی ئاشكرا بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردران. پاشان، كۆنگره ده‌رگای خۆكانديدكردنى بۆ كۆميته‌ى ناوه‌ندى كرده‌وه كه (129) هه‌ڤاڵ خۆيان كانديد كرد بۆ 41 ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى و (9) يه‌ده‌ك. له رۆژانى سێيه‌م و چواره‌میشدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆميته‌ى ناوه‌ندى و لێكجیاكردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێكرد كه له لايه‌ن كۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنی عێراق و (7) دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. جێگاى باسه كۆنگره كۆمه‌ڵێك له پڕه‌نسيب و ستراتيژيه‌تى پارتى له چه‌ندين بوارى جياجيادا په‌سه‌ند كرد كه گرينگترينيان بريتييه له كاركردن له پێناو به‌هێزكردنى سيسته‌مى په‌رله‌مانى و به ديموكراتیزه‌كردنی سیستمی حوكمڕانی به پشتبه‌ستن به پره‌نسيبه‌كانى: گه‌ل سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌ڵاته؛ لێك جيايى و هاوسه‌نگى ده‌سه‌ڵاته‌كان؛ سه‌ربه‌خۆيى و كارايى دامه‌زراوه‌كان؛ سه‌روه‌رى ياسا و پاراستنى ماف و ئازادييه‌كان و مافی ئافره‌ت؛ هه‌روه‌ها رێزگرتنى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييه بنه‌ڕه‌تييه‌كان و رێزگرتن له پڕه‌نسيبى شه‌فافيه‌ت و لێپرسينه‌وه و سزا و پاداشت له حوكمڕانى هه‌رێم و عێراقدا. له به‌شێكى ديكه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێويسته چه‌سپاندنى مۆدێلى حوكمڕانى باش و وه‌ڵامده‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ى باش‌ترين خزمه‌تگوزاریى گشتى پێشكه‌شى گه‌لى هه‌رێمى كوردستان بكات. له‌سه‌ر ئاستى مرۆيى و كۆمه‌ڵايه‌تيدا، پارتيمان كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانى كوولتوریى، كه به جۆرێك ره‌نگدانه‌وه‌ى راسته‌قينه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى بێت و فره‌كولتوورى و فره‌ئايينى و يه‌كترقبووڵكردن و رێزگرتن له جياوازييه‌كانمان تێيدا به‌رجه‌سته بێت، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رزركردنه‌وه‌ى ئاستى هزرى و هۆشيارى و نيشتمانى كوردستانيان بێت. له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا، كۆنگره جه‌ختی له یه‌كڕیزی و په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه و به پێویستی زانی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان بكرێته‌وه و كێشه و گرفته‌كان به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش كۆنگره جه‌ختی كرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراو و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان و، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سیاسی و دامه‌زراندنی حكوومه‌ت كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراوه. هاووڵاتيانى به‌ڕێز هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر.. پارتى ديموكراتى كوردستان سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى به سه‌ركه‌وتنى خواست و به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌لى كوردستان ده‌زانێت، به‌و پێيه‌ى پارتى هه‌ميشه و له‌مه‌ودواش ئامرازێكى خه‌بات و تێكۆشانى جه‌ماوه‌ريى گه‌له‌كه‌مانه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ره‌واكانى نه‌ته‌وه‌ى كورد و گه‌لى كوردستان، بۆيه پارتيمان پيرۆزبايى له خه‌ڵكى كوردستان و هه‌ڤاڵانى تێكۆشه‌ر ده‌كات و به‌ڵێن دووپاتده‌كاته‌وه وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌ل و به‌ده‌ستهێنه‌رى ماف و پاراستنى ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورى و نيشتمانی و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى بێت كه درێژه‌ده‌ری رێبازی بارزانیی نه‌مره. كۆنگره به تێكڕای ده‌نگ ته‌خویلی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ دیاریكردنی هه‌ڤاڵێك له كوردانی ئێزدی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان. سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چوار‌ده‌هه‌مينى پارتى ديموكراتى كوردستان پيرۆز بێت. دروود بۆ گيانى پاكى سه‌رجه‌م شه‌هيدانى كورد و كوردستان و سه‌روه‌ريان بارزانى نه‌مر و كاكه ئيدريسى هه‌ميشه زيندوو. بژى كورد بژى كوردستان
ئەگەر تۆ گووشاری دەروونیت هەیە بەهۆی له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌ت یان كێشه‌یه‌كی تایبەت، یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هۆكاره‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ی، خراپترین شتیش ئه‌وه‌یه په‌نا بۆ چاره‌سه‌رێكی ناته‌ندروست ببه‌ی، وه‌كو جگه‌ره‌كێشان یاخود مه‌ی خواردنه‌وه.پرۆفیسۆر کاری کووپەر پسپۆڕ له بواری ته‌ندروستیی پیشه‌یی له زانكۆی لانكه‌ستە لە بەریتانیا دەڵێت: ''لە ژیانماندا هه‌موو كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری خۆی هه‌یه."هەروەها پڕۆفیسۆر كووپه‌ر ده‌ڵێت: "له هه‌ر بارودۆخێكدا، له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆل یان ده‌سته‌وه‌ستان و هیچ نه‌كردن كێشه‌كانت گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن.'' باشترین رێگه بۆ مامه‌ڵه‌كردن و چاره‌سه‌رکردنی گووشاری ده‌روونی ئه‌وه‌یه، كه هێزی سۆزداری كۆبكه‌یه‌وه و بنیاتی بنێی و كۆنتڕۆڵی خۆت و دۆخه‌كه بكه‌ی، تۆڕی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانت به‌هێز بێ، هه‌روه‌ها تێڕوانین و دیدگایه‌كی ئه‌رێنیت بۆ دۆخه‌كه هه‌بێ. رێنماییه‌كانی پڕۆفیسۆر كووپه‌ر بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گووشاری دەروونی: چاڵاك به: وه‌رزش و ڕاهێنان بكه، چونکە ده‌توانێت هه‌ندێ له‌و گرژییه سۆزدارییه كه‌مبكاتەوە كه تۆ به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنی. واتلێده‌كا كه مێشك و هۆشت چاڵاكتر و باشتر بێت و بتوانی هێمنانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كه‌ت بكه‌ی. كۆنتڕۆڵ بکە: هه‌موو كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری خۆی هه‌یه. " ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ر به نه‌رێنی بمێنییه‌وه و هیچ هه‌نگاوێك نه‌هاوێژی و هه‌ر بڵێی من نازانم چی بكه‌م، ناتوانم ئه‌و كێشه چاره‌سه‌ر بكه‌م، ئه‌وا گووشاری دەروونیت خراپتر ده‌بێ. ئه‌م هه‌سته نه‌رێنی و خراپه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ هه‌ست به ئاسووده‌یی نه‌كردن، چونكه كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه خۆی له‌خۆیدا تواناسازییه‌كه بۆ هه‌وڵدان و گه‌یشتنه بە چارەسەر. هامووشۆی خه‌ڵك بكه: پاراستنی تۆڕی په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تی، خێزان و هاوكارانت هۆكارێكی باشه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی رۆژانه و هه‌بوونی دیدگای جیاواز بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانت. پڕۆفیسۆر كووپه‌ر ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر تۆ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بێ، ئه‌ی كێ هاوكار و پاڵپشتت بێ له كاتی ته‌نگانه؟". بۆیه بینین و دانیشتن له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كه‌سانی نزیك وه‌ك پشوودانێك وایه. مرۆڤ قسه ده‌كات و پێده‌كه‌نێ و …هتد، ئه‌مه‌ش باشترین رێگه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گووشاری ده‌روونی و تاوتۆكردنی كێشه و گرفته‌كان. كات بۆخۆت ته‌رخان بكه: زۆر جار، كاروباری ڕۆژانه رێگره له‌وه‌ی كات بۆ خۆمان ته‌رخان بكه‌ین. پڕۆفیسۆر كووپه‌ر ده‌ڵێ: " پێویسته هه‌موومان كات بۆ خۆمان ته‌رخان بكه‌ین، تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌هێز بكه‌ین و هەناسەیەک هه‌ڵكێشین و راهێنان و وه‌رزش بكه‌ین''. ئه‌م پسپۆڕه پێشنیاز ده‌كات، هه‌فتانه یەک بۆ دوو رۆژ بۆ خۆمان ته‌رخان بكه‌ین. باشتره له‌م رۆ‌ژانه‌دا ئیش نه‌كه‌ین (بێگومان ئه‌گه‌ر بۆمان بگونجێ). بەرەنگاری خۆت ببەوە: ئه‌رك و ئامانجی نوێ بۆ خۆت دیاریبكه، چ له كاروپیشه‌كه‌ت یان له هه‌ر بوارێكی تر بێت، زمانێكی بیانی فێرببه، وه‌رزشێكی نوێ بكه، ئامێرێكی مۆسیقا بژه‌نه…هتد. ئه‌مه هێز و متمانه‌ت پێده‌دا و گوشاری ده‌روونیت ناهێڵی یان كه‌میده‌كاته‌وه. پڕۆفیسۆر كووپه‌ر ده‌ڵێ: " فێربوونی به‌رده‌وام مێشك و هۆش چاڵاك و به‌هێز ده‌كات و هێز و تینت پێده‌به‌خشێ، هه‌روه‌ها ئاستی زانین به‌رزده‌كاته‌وه.'' له خووه ناته‌ندروسته‌كان دوور بكه‌وه: بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گووشار یان له‌كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك، په‌نا بۆ جگه‌ره‌كێشان یان مه‌ی خواردنه‌وه مه‌به، ته‌نانه‌ت زۆر قاوه و كافاینیش مه‌خۆره‌وه. پڕۆفیسۆر كووپه‌ر ده‌ڵێ: "زياتر پیاوان ئه‌م ره‌فتارانه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پێیده‌لێن ره‌فتاری خۆلێدوورخستنه‌وه، له‌م رووه‌وه ژنان باشترن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.''له كۆتاییدا ئه‌م ئازارشكێنانه كێشه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، به‌ڵكو كێشه‌ی تر دروستده‌كه‌ن. پڕۆفیسۆر كووپه‌ر ده‌ڵێ: "ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه سه‌ری خۆت له‌نام لم بشاریته‌وه، ره‌نگه چاره‌سه‌رێكی كورتخایه‌ن بێ، به‌ڵام كۆتایی به كێشه‌كه ناهێنێ. بۆیه پێوسته تۆ له هۆكاری كێشه‌كه بكۆڵیته‌وه و هه‌وڵبده‌ی له ره‌گه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ی.'' هاوكاری خه‌ڵك بكه: به گوته‌ی پڕۆفیسۆر كووپه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به‌ده‌نگ خه‌ڵكه‌وه ده‌چن له رێگەی كاری خۆبه‌خش و خێرخوازی، ئه‌وانه له رووی ده‌روونی و سۆزدارییه‌وه به‌هێزن و به‌رگه‌ی گووشارەکان ده‌گرن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پڕۆفیسۆر كووپه‌ر ده‌ڵێ: "یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له دۆخێكی خراپدان و پێویستیان به هاوكاریه، واتلێده‌كا تێڕوانینت بۆ كێشه‌كانی خۆشت بگۆڕی و به‌جۆرێكی دیکە سه‌یریان بكه‌ی. چه‌ند زیاتر ببه‌خشی، ئه‌وه‌نده ئاسووده‌تر و به‌هێزتر ده‌بی، به‌تایبه‌تی له لایه‌نی ده‌روونی و سۆزدارییه‌وه.'' زیره‌كتر كار بكه نه‌ك زۆرتر: واته له شته گرنگه‌كانه‌وه ده‌ستپێبكه، كاره له‌پێشینه‌كه‌ت به ئه‌نجام بگه‌یه‌نه، ورد و قووڵ به، جیاوازی دروستبكه، نوێكاری و داهێنان بكه، كاره بچووكه‌كان دوابخه و به‌رهه‌مدار به. ئه‌رێنی به: به چاوێكی ئه‌رێنیه‌وه له ژیان بڕوانه، هه‌ستی سوپاسگوزاریت هه‌بێ، دڵخۆش به به‌وه‌ی كه هه‌ته، پڕۆفیسۆر كووپه‌ر ده‌ڵێت: "خه‌ڵك به‌ها و نرخی ئه‌و شتانه نازانن كه هه‌یانە هەربۆیە تۆ له‌وانه‌به كه په‌رداخه‌كه به نیوه پڕ ئاو ده‌بینن، نه‌ك ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن په‌رداخه‌كه نیوه‌ی به‌تاڵه.'' هه‌وڵ بده ڕۆژانه سێ شت به‌بیر خۆت بهێنه‌وه كه دڵت پێیانخۆشه و به نرخن له لات. رازیبە بەوشتانەی ناتوانی بیانگۆڕیت: هه‌موو كات ناتوانین دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان یه‌كلابكه‌ینه‌وه کەواتە ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه بكه كه پێی ده‌وێری و به‌سه‌ریدا زاڵی.ئه‌گه‌ر دۆخێك هاته پێش و ئیشه‌كه‌ت له‌ده‌ستدا به هۆكارێك كه له توانای تۆدا نیه و خه‌تای تۆش نیه، ئه‌وا ده‌بێ قبووڵی بكه‌ی، چونكه چاره‌ی ترت نیه هەربۆیە ده‌بێ تۆ ئه‌و شته بكه‌ی كه پێتده‌كرێ، ئه‌ویش گه‌ڕان به‌دوای كارێكی نوێیە. ئامادەکردن و وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: عه‌لی عه‌باسسه‌رچاوه: ده‌زگای خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیی نیشتمانی - به‌ریتانی NHS
لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتیدا، چەند ئەندامێک بۆ یەکەمجار بوونە ئەندامی مەکتەبی سیاسی. ئەندامە هەڵبژێردراوەکانی مەکتەبی سیاسیی پارتی: فازڵ میرانی فوئاد حوسێن هۆشیار زێباری ئازاد بەرواری مەحموود محەممەد رێبوار یەڵدا کەمال کەرکووکی زەعیم عەلی سیداد بارزانی ھێمن ھەورامی پشتیوان سادق ھیوا ئەحمەد مستەفا سەربەست لەزگین زاگرۆس فەتاح نەوزاد هادی ئامینە زیکری عەلی حوسێن
کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێرن. کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانییە و ١٥ یان ١٧ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بە دەنگدان دەبنە ئەندامی مەکتەبی سیاسی. ئەوانەی چانسیان بەهێزە بۆ بوون بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی کەمال کەرکووکی، هۆشیار زێباری، فوئاد حوسێن، مەحموود محەمەد و ئامینە زکری، ئازاد بەرواری و زەعیم عەلی.
داواکاری گشتی سوید ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دوو برای سویدی بە تۆمەتی سیخوڕی‌کردن بۆ دەزگای هەواڵگری سەربازی ڕووسیا لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠٢١ بە تۆمەتی "سیخوڕیی مەترسیدار" تۆمەتبار کراون و دەزانن یەکێکیان بەرپرسی پێشووی هەواڵگری بووە. پێر لیندکڤیست، داواکاری گشتی سوید لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "ئەو زانیاریانەی بەدەست دەهێنرێن و دەگوازرێنەوە و ئاشکرا دەکرێن ... ئەگەر بگاتە دەستی زلهێزێکی بیانی دەتوانێت زیان بە ئاسایشی سوید بگەیەنێت". ناسنامەی ئەو دوو برایە لە تۆمەتەکەدا بە ناوەکانی پەیام کیا تەمەن 35 ساڵ و پەیمان کیا تەمەن 42 ساڵ ئاشکرا کراوە. میدیاکانی سوید باسیان لەوە کردووە کە بە ڕەچەڵەک ئێرانین. پێمان کیا لە دەزگای هەواڵگری "ساپۆ"ی سوید و یەکەکانی هەواڵگری لە سوپادا کاری کردووە. داگێنس نیهێتەر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە لە "نووسینگەی کۆکردنەوەی زانیاری تایبەت" کار دەکات، ئەم نوسینگەیەش؛ نهێنیترین بەشی دەزگای هەواڵگری سەربازییە. پێمان کیا لە دەزگای هەواڵگری "ساپۆ"ی سوید و یەکەکانی هەواڵگری لە سوپادا کاری کردووە. داگێنس نیهێتەر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە لە کاتێکدا لە "نووسینگەی کۆکردنەوەی زانیاری تایبەت" کار دەکات، کە نهێنیترین بەشی دەزگای هەواڵگری سەربازییە. ناوبراو تۆمەتبار کرابوو بە وەرگرتنی زانیاری بە شێوەیەکی نایاسایی لە ماوەی مانەوەی لەگەڵ سابۆ و هێزە چەکدارەکان. سەبارەت بە پەیام کیا، ئەو ڕووبەڕووی تۆمەتی "بەشداریکردن لە پلاندانان بۆ چالاکییەکە و گرتنەبەری پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا و دەزگای هەواڵگری سەربازییەکەی، GRU، لەوانەش پێدانی زانیاری و وەرگرتنی قەرەبووکردنەوە"ی لەسەرە. میدیاکانی سوید بڵاویانکردەوە، ئەو دوو برایە کە ئەگەری سزادانیانی زیندانی هەتاهەتایییان هەیە. پۆڵ جۆنسۆن، وەزیری بەرگری سوید ڕۆژی هەینی لە پەرلەمانی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند کە دۆسیەکە "لە ڕادەبەدەر هەستیارە" و وڵاتەکەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی توندتر کردووە.
لە یەکەم پشتڕاستکردنەوەی فەرمی لە ئۆکرانیا کە هێزەکانیان چوونەتە ناو خێرسۆن، دەزگای هەواڵگری سەربازی ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە یەکە سەربازییەکانی ئۆکرانیا دەچنە ناو شاری خێرسۆن لە باشووری ئەو وڵاتە، هەروەها دوای ئەوەی شارەکە دەگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی کیێڤ و، لە مانگی ئازارەوە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە. لە بەیاننامەیەکدا، بەشی هەواڵگری سەرەکی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا داوای کرد هەر هێزێکی ڕوسیا هێشتا لەو شارەدا بێت دەستبەجێ خۆی ڕادەست بکات. بەشێک لە ڕووسیا پێش جەختکردنەوەی ئۆکرانیا بە ڕاگەیاندنی کرێملین کە هەموو خێرسۆن و پایتەختەکەی بەشێکن لە ڕووسیا. دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ناوچەی خێرسۆن "سەر بە فیدراسیۆنی ڕووسیایە". ناوبراو لە یەکەم سەرنجی سەرۆکایەتیی ڕووسیا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی لە خێرسۆن کە ڕۆژی چوارشەممە ڕاگەیەندرا، زیادی کرد: "ناتوانرێت هیچ گۆڕانکارییەک ڕووبدات، سەرۆکایەتی ڕووسیا پەشیمان نییە لەو ئاهەنگە گەورەیەی کە لەمیانەیدا ڤلادیمێر پوتین لە مانگی ئەیلولدا لکاندنی هێزەکانی ڕاگەیاند". لە چوار ناوچەی ئۆکرانیا بۆ ڕووسیا، لەنێویاندا خێرسۆن”. پێسکۆڤ ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر کشانەوە لە خێرسۆن بدات، کە پاش 9 مانگ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکرانیا پاشەکشەیەکی بەهێز پێکدەهێنێت، لەکاتێکدا ئەم شارە کە تاکە پایتەختی ناوچەیی ئۆکرانیایە، لەلایەن ڕووسیا داگیرکرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی هه‌ڵاتووی راگه‌یاند كه پێش چه‌ند رێژێك له به‌غدا، سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشتبوو. له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی هه‌ڵاتووی راگه‌یاند كه پێش چه‌ند رۆژێك له به‌غدا سێ كه‌سی خێزانه‌كه‌ی كوشتبوو، كه نیازی هه‌بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبێت. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر تۆمەتبارێکی هەڵاتوو بە ناوی عەلی مەجید هاشم محەممەد دەستگیر دەکەن، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی سێ ئەندامی خێزانەکەی لە شاری بەغدا. تۆمەتبار (عەلی مەجید هاشم محەممەد) لەدایکبووی 1999 و دانیشتووی شاری بەغدا، لە ڕێکەوتی 8ی تشرینی دووەمی 2022، سێ ئەندامی خێزانەکەی کە پێکهاتبوون لە دایکی بەناوی (زەهرا عەلی حسێن) و دوو خوشکی دیکەی بەناوەکانی (دوعا مەجید هاشم محەممەد و بوشرا مەجید هاشم محەممە) دەکوژێت، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵدێت بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی خۆدەربازکردن لە دەست هێزە ئەمنییەکان و هەڵاتن بۆ دەرەوەی وڵات. پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتباری ناوبراو و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە توانرا لە ڕۆژی پێنجشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2022 تۆمەتبار دەستگیر بکرێت و لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.