پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/11/22 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيی یه‌كهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی كرده‌وه و یه‌كڕیزی و هه‌ماهه‌نگييان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارييه‌كان له بوارى ئابووری و بژێوی ژیان و خزمه‌تگوزاریه‌كاندا به پێویست زانی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هه‌موو هاووڵاتیيانى عێراق. سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی فیدراڵ پابه‌ندى ده‌ستووری عێراقه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكات. لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووباره پیرۆزبایی له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كرد بۆ متمانه‌وه‌وه‌رگرتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی و گه‌شبینيی خۆی به تواناكانی حكوومه‌تی نوێ له گواستنه‌وه‌ی وڵات بۆ قوناغێكی جیاوازتر ده‌ربڕى كه زمانی لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری تيايدا زاڵ بێت. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ئه‌منی له ناوچه سنووریيه‌كانی عێراق كرا و داكۆكى له هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا كرايه‌وه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ريی عێراق و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌زاندنه به‌رده‌وامه‌كان و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی خاكی عێراق نه‌بێته پێگه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكى دراوسێ.
بریندارێكی تەقینەوەكەی دهۆك گیانی لەدەستدا و بەوپێیە، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج كەس. ئەوەی گیانی لەدەستداوە ناوی (كۆڤان محەمەد سەعید)ە، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی تەقینەوەی تانكی سیستەمی غاز لە دهۆك گیانیان لەدەستدا گەیشتە (5) كەس. ناوەكان رائید عه‌لی به‌رواری، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی دهۆك غه‌فور عومه‌ر دێرگژنیكی، پۆلیسی فریاكەوتنی دهۆك كۆڤان محەمەد سەعید پۆلیسی فریاكەوتن نیهاد عه‌لی چێیی - قوتابی ئەیاد سعود ئەحمەد، كرێكار
بەداخەوە بەهۆی تەقینەوەی سەمونخانە و بینایەی بەشەناوەخۆیی لەشاری دهۆک تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و ژمارە 122ی تەندروستی دهۆک بەردەوامن لە وەرگرتن و گواستنەوەی برینداران بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن و نەخۆشخانەی سوتان. بەپێی ئاماری سەرەتایی تەندروستی دهۆک تائێستا چوار گیان لەدەستدان و بیست و شەش بریندار گەیاندراوەتە نەخۆشخانە کە بەشێکیان باری تەندروستیان خراپە و پێشبینی بوونی بریندارانی دیکە دەکرێت چاودێری دۆخی برینداران دەکەین و دەرەنجامی کۆتایی قوربانیان ڕایدەگەینین. ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی 22 نۆڤێمبەر 2022
بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غازی شۆڤاژ لە دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٧ی دیکە برینداربوون. رووداوەکە کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمشەو ڕوویداوە.
لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی شاری جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاونیشتمانی شەهیدبوون. رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی شاری جوانڕۆ سێ هاونیشتمانی شەهیدبوون. شەهیدەکان: بەهائەدین وەیسی، لوقمان کاکەیی و عیرفان کاکەیی
بەهمەن کاکە عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێک ئاراستەی بێستوون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی دەکات. بەهمەن كاك عەبدوڵا نووسیویەتی: "بۆ بێستوون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، گەر حزبەکەت پرەنسیپی مابێت، دەبێ لەسەر ئەو نووسینەت لێپرسینەوەت لەگەڵدا بکات، ئەوەی قسەی نابەجێی کردووە تۆیت نەک ئەو مام حاجییەی کۆستی کەوتووە." پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: "دەبێ یەکێتی بتنێرن بۆ پزیشکی دەروونی بۆ ئەوەی بزانن لە کاتی نووسینی ئەو قسانەت لەباری ئاسایی‌دا بوویت؟ کاکی سەرکردایەتی ئەو مام حاجییە تەنیا قسەیەکی کۆنی سەردەمی مەلا مستەفای بارزانیی گێڕاوەتەوە کە گوتویەتی بنەماڵەکەمان لقێکە لە بنەماڵەی بارزان، ئەوەش روونە کە هەمیشە بارزانیی گەورە و سەرۆک بارزانیش هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەریان بە بەشێک لە بنەماڵە و حزبی خۆیان ئەژمار کردووە." لە پەیامەکەی بەهمەن کاکە عەبدوڵادا هاتووە: "ئەوە ئێوەن و تۆی سەرکردایەتیی حزبیت کە لە کاتی کۆستکەوتنی خەڵکیشدا بەدوای بانگەشەی حزبیەوەن، وامزانی بەوە دڵتان ئاوی خواردەوە ئەمڕۆ کۆمێنتنووسە جنێوفرۆشە دەمپیسەکانی خۆتان هان دابوو هەرچی قسەی ناشرینە بەو بنەماڵە جەرگسووتاوە کۆستکەوتووە بکەن، بەڵام كینەی پیسی حزبیتان بەرامبەر بنەماڵەی سەربەرزی بارزان و ئەو خانەوادەی تێکۆشەرەی سلێمانی وا بەرچاوی رەش کردوون بە ناوی ئەندامی سەرکردایەتییەوە شت بنووسن، من لام ئاساییە بەڵکوو هیچ غەریب نەبوو بەلاغی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیتان دژی ئەو پیاوە نەجیبە دەربکردایە." بەهمەن كاك عەبدوڵا بە بێستوون سابوراوایی دەڵێت: "ئێوە چۆن پەروەردە کراون؟ ئێوە لە چ مەملەکەتێکەوە هاتوون؟ ئێوە نامۆن بە هەموو کولتوورێکی کوردەواری، کابرا ۱٥ کەس لە خێزانەکەی بووەتە قوربانی ئێوە لە خەمی ئەوەن بزانن پارتییە یان یەکیتی، گەر ئێوە نەخۆشی دەستی حقد و كینە نەبن، هەر ئەمڕۆ کەسێکی تری ئەو خێزانە بە قوباد تاڵەبانیی گوتووە تۆ کوڕی مام جەلالی کە تۆ هاتی سەبووریم بۆ هات، بینیتان یەک ئەندامی سادەی پارتیش جنێوێک بدات؟" لە کۆتاییدا دەڵێت: "ئەگەر ئێوە نەخۆش نین بە حقد و كینە و خۆت بە سەرکردەی دواکەوتووی مام جەلال دەزانیت، بڕۆ سەیری ئەرشیڤتان بکە و لە کوڕانی تاڵەبانی بپرسە بزانە مام جەلال هەر لە نەخۆشکەوتنی تا کۆچی دوایی، ماڵی بارزان و سەرۆک بارزانی و کوڕ و برا و برازاکانی چیان بۆ کردووە."
هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: پێویسته حكومه‌تی ئێستای محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، رێوشوێنی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌پێی ئه‌و ماوه‌یه‌ی دیاریكراوه، بگرێته‌به‌ر. هاوپه‌یمانی نیشتمانی داواش ده‌كات، یاسای حزبه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موواربكرێته‌وه و بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌بێت و گۆڕانكاری له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا بكرێت و كۆمیسیۆنێكی نوێ و سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژێردرێت. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش به‌ڕێوه‌بچێت و تاكو هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كانیش بتوانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن. رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی. K24
دەقی ڕاگەیەندراوەکە: زیاتر لە 134 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تا رۆژی 20/11/2022، بڕی 28 ملیۆن و 560 هەزار و 243 لیتر نەوتی دابین كردووە. لەو بڕەش 26 ملیۆن و 848 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان دابەش كردووە و 134 هەزارو 244 خێزان لێی سوودمەند بوون. پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامە و دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەم لە ناوچە شاخاوییەكان راستەوخۆ قۆناغی دووەمی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ناوچەكانی دەوروبەری شارەكاندا دەستپێدەكرێت و، دوا قۆناغیش لەناو سەنتەری شارەکاندا دەبێت.
حکومەتی سوید ھەشت منداڵ له خێزانێكی کورد وەردەگرێتەوە، به‌ر له دوو رۆژ باوكی منداڵه‌كان هه‌وڵیدا كۆتایی به ژیانی خۆی بێنێت، دوای مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه، ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا. به‌هزادی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، له ساڵی 2009ـه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی روو له سوید ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن سۆشیالی ئه‌و وڵاته‌وه 8 منداڵه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت، دوای هه‌وڵی زۆری به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌یان، بێ‌ئومێد ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری دهۆك و كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت. یه‌كێك له كه‌سوكاری به‌هزاد رایگه‌یاند، ماوه‌ی دوو ساڵه سۆشیالی سوید هه‌شت منداڵی له به‌هزاد وه‌رگرتبوو، به‌هزاد زۆر هه‌وڵیدا وه‌ریانبگرێته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێسوودبوون. گوتیشی: "زۆری وه‌كو به‌هزاد له وڵاتانی ئه‌وروپی به‌مشێوه ژیان و ماڵیان لێتێكچووه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "به‌هزاد ژیانێكی زۆر تایبه‌تی هه‌بوو، به‌ڵام دواجار له‌لایه‌ن سۆشیالی سویده‌وه ئه‌و سته‌مه‌ی لێكرا و منداڵه‌كانی لێسه‌ندرایه‌وه".
لەکاتی پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ ئێران، برێت مەکگۆرک ڕێکخەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕایگەیاند، ئەمریکا کار بۆ بنیاتنانی ژێرخانی بەرگری ئاسمانی و دەریایی "یەکگرتوو" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. مەکگۆرک هەروەها لە کۆنفرانسی ساڵانەی "دیالۆگی مەناما" لە بەحرەین، ئەمڕۆ یەکشەممە، جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی سەرنجی لەسەر ڕێگریکردنە لە "هەڕەشە نزیکەکان" لە ناوچەی ستراتیژی دەوڵەمەند بە سەرچاوەی وزە. "هەڕەشەکانی ئێران"مەکگۆرک وتی: وڵاتەکەی ئێستا کار لەسەر بنیاتنانی پێکهاتەیەکی یەکگرتووی بەرگری ئاسمانی و دەریایی لەم ناوچەیەدا دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، "شتێک کە ماوەیەکی زۆرە باسی دەکەین ئێستا لەڕێگەی هاوبەشی داهێنەرانە و تەکنەلۆژیای نوێ جێبەجێ دەکرێت". جێگیرکردنی ١٠٠ کەشتی ئەمریکیفەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا، لە میانی کۆنفرانسەکەدا، دوێنێ شەممە ڕایگەیاند، هێزێکی دەریایی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا تا ساڵی داهاتوو زیاتر لە 100 کەشتی بە فڕۆکەوان لە ئاوەکانی کەنداو جێگیر دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە دەریاییەکان. هەر لەو دانیشتنەدا، ئیال هۆلاتا، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ئێرانی بە "بەرچاوترین هەڕەشەی ئەمنی بۆ سەر ئیسرائیل" وەسف کرد. جێگای سەرنجە کە ئەمە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل و ئەمریکا ئێرانیان بە بەرپرسیارزانی لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کەناراوەکانی عومان لەم هەفتەیەدا کە بەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر کەوت کە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بەڕێوەدەبرا کە خاوەنەکەی بازرگانێکی ئیسرائیلی بوو.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان لەکاتی بڵاوەپێکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەری زانکۆی سلێمانی، بەهەڵە غازی فرمێسکڕێژیان هەڵداوەتە ناو قوتابخانەی دیاری بنەڕەتی لە گەڕەکی شەکرەکە سامان نادر ڕاشیگەیاند “بەهۆی رووداوەکەوە نزیک بە ١٠٠ خوێندکاری بنەڕەتی، تووشی بێ هۆشی و تەنگەنەفەسی بوون، ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی فریاگوزاری سەرجەم خوێندکارەکانیان چارەسەر کردووە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە ”.
بیر و دڵم لای خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئیمشه‌وی سلێمانییه. سه‌ره‌خۆشییان لێده‌که‌م، هاوخه‌میانم. خوای مه‌زن گیانی قوربانیان به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات، ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت. هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان