سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق دهكات و له كۆبوونهوهیهكدا جهخت لهسهر سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی ژاپۆن بۆ باشتركردنی دۆخی پەروەردە و خوێندن و قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان، كرایهوه. ئەمڕۆ چوارشەممە (30ی تشرینی دووهم/نۆڤێمبەری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماتسومۆتۆ فوتۆشی باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حكومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن له عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ژاپۆن. لهلایهن خۆیهوه، باڵیۆزی ژاپۆن به عێراق، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ کارەبا و ماستەرپلانی شارەکان و هاوکاری مرۆیی بۆ پەنابەر و ئاوارەکان.ههروهها له تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە باشترکردنی دۆخی پەروەردە و خوێندن و قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی سەرکەوتووی ژاپۆن لەم بوارەدا.
بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، پێشبینى دەکرێت ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەور بێت لە گەڵ بارینى نمە باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان، بەڵام لە کاتەکانى بەیانى زوودا شەپۆلى باران بارین شۆڕدەبێتەوە و سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە. لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە، هەوەها پێشبینى دەکرێت ڕێژەی باران بارین لە ناوچە شاخاویەکانى دهۆک و ئیدارەى سۆران بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانى ڕاپەڕین زیاتر بێت، هەندێ کات هەورە تریشقەشى لە گەڵدادەبێت لە گەڵ بارینى بەفر لە سەر لوتکەى شاخە سنورییەکان.
به گهرمی پێشوازی لە پەسەندکردنی پێشنیازه یاسای (بهركاركردنی یاسای فیدراِڵی واژۆی ئهلیکترۆنی و مامهڵه ئهلیكترۆنییەکان) لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەکەم. پەسەندکردنی هەموارکردنی ئەم یاسا گرنگە، كه هەوڵێکی هاوبەشی حکومەته بە هاوکاری و پشتیوانیی باشترین شارهزایانی جیهانی، هەنگاوێکی ديكەیە لە پرۆسەی وهرچهرخانی دیجیتاڵی کابینەی نۆیەم بە ئاراستەی گهیشتن به حکومەتێکی تەواو دیجیتاڵی له کۆتایی ساڵی 2025. لە هەموو گفتوگۆكانم لەگەڵ گەنجان و بازرگان و خاوەنکار و وەبەرهێنەران، هەست بەوە دەکەم کە سەرمایەیەکی مرۆیی گهورهی شاراوەمان ههیه. لە چەندین بۆنە و دیداردا، داواكاریی گهنجهكانمان بۆ به دیجیتاڵكردن، چاکسازی کەرتی بانکی، ڕوونی و شەفافییەتی باج و نەهێشتنی بیروكراتی و بهفیڕۆدانی سامانی گشتیی پێگەیشتووە کە ههمووی به گرنگییهوه، كاریان لهسهر كراوه. دهبینین كه سەرکردە گەنجەکانمان کاریگەربوون لە نێو کۆمەڵگهکەیان و لە جیهانی ئهلكترۆنیدا. پێشکەوتنەکانیان بەهۆی ئەوەیە کە کاتێک حکومەت زهمینه و سەرچاوەی پێویست بۆهاووڵاتییە بەتواناکانی دەستەبەر دەکات، ئهوا پێشکەوتنی گهوره بەدەست دەهێنن. بۆیە لەم کابینەیەدا، بەرکارکردن و هەموارکردنی ئهم یاسایەمان کردە کاری لە پێشینە، بۆ دابینکردنی چوارچێوەی یاسایی پێویست بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان و حکومەت، تا بە تەواوی واژۆی ئهلكترۆنی بهكاربهێنن. بێگومان ئێمە بە تەنیا ناتوانین ئەم كارانه بکەین، چونکە ئایندەی دیجیتاڵی کوردستان و دهرخستنی توانا ڕاستەقینەکان، پێویستی بە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگه هەیە بۆ ئەوەی بهیهكهوه کار بکەن.ستایشی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتییەکەی دەکەم بۆ پشتیوانییان لەم یاسایه.
بەرپرسێکی یەکێتی دوایین زانیاریی لەبارەی تەندروستی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزی کۆماندۆی یەکێتی بڵاودەکاتەوە. وەستا ڕەسوڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکەکانی، تەندروستی فەرماندە ئاکام عومەر بەرەو باشتر چووە. لەبارەی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان وتی: دیارنییە کەی دەگەڕێتەوە.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، پەرلەمانتارێکی یەکێتی بە ناوی سەرکۆ گەڵاڵی وتی: ئەم کابینەیەی حکومەت کابینەی چەتەسازیە نەک چاکسازی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش بە توندی وەڵامی دەداتەوە. لە وەڵامی قسەکانی سەرکۆ گەڵاڵیدا، زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتی: ئێمە قسەی پەرلەمانتار بە رای حیزب وەرناگرین، ئەگەر ئەوە ڕای یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، فەرموون لە حکومەت بکشێنەوە. دوای قسەکانی سەرکۆ ئازاد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا قسەکانی لە پرۆتۆکۆل بسڕێتەوە.
راگەیەندراوێک لە کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆمەوە: بۆ سەرجەم بەشداربووە بەڕێزەکانی کورەك تیلیکۆم، ئاگادارتان دەکەینەوە کە باجی زیادکراوی 20%ی نرخی کارتی پڕکردنەوە ڕادەگیرێت، ئەوەش بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و ڕێنماییەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن.واتا نرخی کارت دەبێت بە هەمان بەهای خۆی کە نووسراوە، بۆ نموونە کارتی باڵانسی 5,000 بە نرخی 5,000 د.ع دەفرۆشرێت.سەرجەم بنکەکانی فرۆشتن و بریکارە ڕێگەپێدراوەکانمان لەم بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە و ئەم بڕیارە هەموو جۆرە کارتەکان دەگرێتەوە، و ئێمە بەرپرسیاری هیچ زیادەڕەوییەک نین.ئەم بڕیارە لە 1/12/2022 دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
دەقی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان: پاڵپشت بە فەرمانی ھەرێمی.لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی لێخۆشبوون بۆ ١٦٥٩ کارمەندی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجام داوە و ئەرکەکانیان جێهێشتووە دەردەکات. ئەم لێبووردنە تایبەتەو تەنها ئەو حوکمدراوانە دەگرێتەوە کە تەنها تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و هیچ سزایەکی تەبەعی و تەکمیلی و ئاسەوارێکی سزایی تر ناگرێتەوە .
رۆژی سێشهممه 29/11/2022، پارێزگاى ههولێر ڕایگەیاند، گۆڤارى ناشناڵ جیۆگرافیك، ههواڵێكى بڵاو كردووهتهوه، تێیدا ناوی شاری ههولێری له ڕیزبهندی 17یهمین شار له باشترین شارهكان له ئاستی جیهان ناو بردووه، گۆڤارهكه داواشی له گهشتیارانی جیهان كردووه، كه له ماوهی ساڵی داهاتوودا، سهردانی ئهو شاره گرنگهی جیهان بكهن." گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیك ناوی ههولێر وهك پایتهختی ههرێمی كوردستان دههێنێت، بهوهی جیاوازییهكی زۆر له نێوان ههولێر و شارهكانی دیكهی عێراق بهدی دهكرێ، به تایبهتی له ڕووی ئاسایش و سهقامگیرییهوه. ئومێد خۆشناو، پارێزگاى ههولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، كه گۆڤارهكه جهختی لهسهر ئهوهش كردووهتهوه، كه دیمهنی ئهمڕۆی ههولێر جیاوازه لهو وێنه تهقلیدیهی له شارهكانی دیكهی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست تێبینی دهكرێ، گۆڤار ناشناڵ جیۆگرافیك ئاشكراشی دهكات كه ههولێر لهو ریزبهندییهدا له پلهی ههشتهم هاتووه و بۆ ئهمساڵیش بڕیاره وهك پایتهختی گهشتوگوزاریی 2023ى وڵاتانی عهرهبی بێته راگهیاندن. ئهم پۆلێن بهندكردنهی ههولێر، له پاش ئهو بونیادنان و وهبهرهێنانهوه دێ، كه شاری ههولێری له قۆناغێكهوه گواستووهتهوه قۆناغێكی دیكه.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران راگەیاند؛ ئامانجی سەردانەكەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ تاران دوو خاڵە؛ یەكێكیان پەیوەندی بە عێراق و خودی محەممەد شیاع سوودانییەوە هەیە، ئەوەی دیكەشیان پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە. وتیشی: "ئەوەی پەیوەندی بە سوودانییەوە هەیە ئەوەیە ئێرانییەكان دڵنیابكاتەوە کە سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق رۆڵی ئێرانی لەلا گرنگە بۆ كاری پێكەوەیی لەگەڵ عێراق." لەبارەی ئامانجی دووەمی سەردانەكە دەباغ رایگەیاند، پێشتریش ئێران ئەو داواكارییەی هەبووە كە پێویستە عێراق كۆنتڕۆڵی سنوورەكانی لەگەڵ ئێران بكات، ئەمجارەش ئەو داواكارییەیان بەجیدیتر دەبێت." سەرلەبەیانی ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی سونگ سوو باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریا تاووتوێ کرا .باڵیۆزی کۆماری کۆریا، وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کورتەیەکیشی دەربارەی کارو پڕۆژەکانیان لە هەرێم خستەڕوو.سەرۆکی حکومەت سوپاسی کۆریای باشووری کرد بۆ بەشداریان لە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێم و پشتیوانیکردنیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی هاوبەش لە نێوان حکومەتی هەرێم و ئاژانسی کۆیکای کۆری لە چەندین بواری جۆراوجۆردا، بەتایبەتی بەدیجیتەڵکردن و بەئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی گرێبەستە گشتییەکان، کە دەبێتە هۆی سنووردانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتی و کەمکردنەوەی بیرۆکراتی و پەرەپێدانی ڕوونی و شەفافیەت کە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمە.
ئەمڕۆ سێشەممە 29 ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کایسا ئۆلۆنگریەن وەزیری بەرگری شانشینی هۆڵەندا کرد.وەزیری بەرگری هۆڵەندا، ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکی دۆستانەی بەهێز لە نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان هەیە و بەردەوامبوونی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی ئەمنی و سەربازی و پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە لایەن وڵاتەکەی دووپات کردەوە.سەرۆکی حکومەت سوپاسیی پشتیوانی شانشینی هۆڵەندای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەردەوامە لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان . هەروەها پێزانینی بۆ هۆڵەندا هەبوو کە یەکێکە لەو وڵاتانەی پشتیوانی پلان و کارنامەی کابینەی نۆیەمە، لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ.تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. هەردوولا وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرش و پەلامارەکانی سەر هەرێمی کوردستان، جەختیان لە پێویستیی ڕێزگرتن و پاراستنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆتاییهاتنی هێرش و دەستدرێژییەکان کردەوە . سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەری ئاسایش و سەقامگیریی دەبێت لە ناوچەکە و خوازیاری پەیوەندی دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە سەر بنەمای دراوسێیتی باش و ڕێز لەیەکترگرتن و بەرژەوەندی هاوبەش.بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی كۆبوونەوەکە بوو.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی، بە فەرمی کەسە نزیکەکانی خۆی ئاگادار کردۆتەوە کە هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان لیستی دەبێت. باڵکێش زانیویەتی، لاهور جەنگی، سەرەتا وەکو لیست بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکات و دواتریش بە فەرمی حیزبێک ڕادەگەیەنێت کە تائێستا بڕیارە ناوی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان-عێراق) بێت. هەر بەپێی زانیاریەکان، ژمارەیەک ئەندامانی سەرکردایەتی و چەند بەرپرسێکی دیاری حیزبی و سەربازی لەگەڵ حیزبەکەی لاهور جەنگیدا دەبن.