لە راگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی ههرێمی کوردستان هاتووە: "سهرۆکی ههرێمی کوردستان له ميانى دوا سهردانهکانیدا بۆ بهغدا، لهگهڵ سهرۆك وهزيرانی عێراقی فیدراڵی و لايهنه سياسييهكان، دوايين پێشهاتهكانى دۆخى ئهمنى و سياسيى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جهختيان له هاريكارى و ههماههنگيى نێوان تهواوى لايهنهكان كردهوه بۆ پشتگيرى له حكوومهتى فيدراڵيى نوێى عێراق و سهرخستنى كارنامهكهى، ههروهها پێكهوهكاركردن بۆ چارهسهركردنى كێشهكانی ههولێر - بهغدا له مادهی (١٤٠)، بودجه و شایسته دارایییهکان، دۆخی شهنگال و کێشهکانی وڵات بهگشتی به گفتوگۆ لهسهر بنهماى دهستوور و پاراستنى سهقامگيرى و سهروهريى وڵات". ئەوەش خراوەتە روو: "نێچيرڤان بارزانى و سهرۆك وهزيران ئهلسوودانى به تهواوى هاوڕا بوون و دووپاتيان كردهوه كه به هيچ شێوهيهك ڕێگه به هيچ جۆره ههڕهشه و كردهيهوهكى سهربازى له سنوورهكانى عێراق و ههرێمى كوردستانهوه بهرامبهر وڵاتانى دراوسێ نادرێت، بۆ ئهم مهبهستهش وهك ههميشه هاوكارى و يارمهتى پێشكهش به پهنابهران دهكهن، بهڵام ڕێگه به بوونى گرووپى چهكدار له ههرێمى كوردستان نادرێت، بۆيه ههولێر و بهغدا به تهواوى هاريكارى و ههماههنگى دهكهن و ئاسايشى سنوورهكان دهپارێزن، لهگهڵ وڵاتانى دراوسێش هاوكار و ههماههنگ دهبن و ڕێكارى پێويست دهگرنه بهر". ئاماژە بەوەش دراوە: "نێچيرڤان بارزانى دڵنيايى دا و جهختى لهوه كردهوه كه ههرێمى كوردستان وهك ههميشه بۆ عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچهكهش به فاكتهرى ئارامى و سهقامگيرى دهمێنێتهوه، ههروهها خوازيارى بهرهوپێشبردنى پهيوهندييهكانيهتى لهسهر بنهماى ڕێزلهيهكگرتن و دراوسێيهتيى باش و بهرژهوهنديى هاوبهش. هاوکات بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە ناوچەكە، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك پشت به گفتوگۆ و لێکگهشتن و چارهسهری ئاشتیانه ببهستن، بۆ ئەوەش سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان ئامادەیە ڕۆڵێكی ئهرێنی و بنیاتنهرانه لەمبارەیەوە بگێڕێت".
ژنە چالاکوانێکی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دهۆک، رۆژی یەکشەممە 27-11-2022 لەسەر سکاڵای کەسێک بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن"، لە لایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیر دەکرێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، کوڕێک بە تۆمەتی ئەوەی لە لایەن ئەو ژنەوە لە سۆشیاڵ میدیا سووکایەتیی پێکراوە، سکاڵای دژی ئەو تۆمار کردووە. ژنەکە لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیر کراوە و رەوانەی چاکسازیی ژنان لە دهۆک کراوە.
بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، لەئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریای سوور و ناوەراست، شەپۆلێکی دابارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. دەقى راگەیەندراوەکە: لەئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریای سوور و ناوەراست، شەپۆلێکی دابارین تەواوی ناوچە کانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە سەرەتا رۆژی سێ شەممە لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دابارین بەشێوەی تاوەباران و بروسکە دەست پێ دەکات پاشان نمە باران زۆربەی ناوچە شاخاوویەکان دەگرێتەوە، بۆ رۆژی چوارشەممە کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر دەبێت بەجۆریک سەرتاسەری ناوچەکان دەگرێتەوە، دابارین بەشێوەی نمە بارانی بەردەوام دەبێت و بەفر لەناوچە شاخاوویەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان دەبارێت. شایانی باسە لەناوچەکانی باشووری هەرێم وە سەنتەری شاری هەولێر ئەگەری لێزمە باران وبروسکە هەیە. سەبارەت بەپێشبینی رێژەی دابارین زیاتر کاریگەری لە ناوچەکانی بادینان دەبێت وە بۆ زانیاری زیاتر لەڕاپۆرتەکانی داهاتوومان ئاماژەی پێ دەکەین. پلەکانی گەرما بۆ رۆژی چوارشەممە دادەبەزێت بە (4-5) پلە وەهەروەها خێرای با چالاک دەبێت بۆ 40 کم/س ئاراستە باشووری خۆرهەڵاتلە رۆژی پێنج شەممە کۆتایی بەشەپۆلەکە دیت. بەشی پێشبینی28-11-2022
پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رای دەگەیەنێت، ئەوانەی موراد كانی كوردەییان لەبەر چاوی خەڵك و ماڵ و منداڵەكەی ”شەهید كرد“، ئازادانە دەسوڕێنەوە. ئەوەش ئاشكرا دەكات كە یەكێتی هەڕەشەی لێ كردووە. ئێوارەی 25ی تشرینی دووەمی 2021، لە رانیە، موراد کانی کوردەیی، فەرماندەی سەربازیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان درایە بە دەستڕێژی گوللە و خۆی و دوو پاسەوانی بە ناوەکانی (خۆشناو وەیسی و هاوکار نازم) پێکران، لە ئەنجامدا پاسەوانەکانی گیانیان لەدەست دا و بە گوتەی كەسوكارەكەی، موراد كانی كوردەییش بە برینداری و لە كاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، كوژراوە. 11 مانگ دوای تیرۆركردنی موراد كانی كوردەیی، عەقید هاوكار جاف، ئەفسەری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە ساڵانێكی زۆر لە دەزگا ئەمنیەكانی یەكێتی كاری كردبوو، لە هەولێر ئۆتۆمبێلەكەی تەقێندرایەوە و شەهید كرا. دواتر ئەو تۆمەتبارانەی لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە دەستگیر كرابوون، دانیان بەوەدا نا كە بە فەرمانی بەرپرسانی باڵای دژەتیرۆری یەكێتی ئەو كردەوە تیرۆریستییەیان ئەنجام داوە. لەمبارەیەوە سیامهند عهلی مهحموود، ئهندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان گوتی: ”ههر كهسێك یەخهی كهسی خۆی گرت، دهستی لێ بشۆ، بهداخهوه بۆ ئهو وڵاتهی ئێمه وای لێهات، بهداخهوه لهبهرچاوی ماڵ و منداڵت تیرۆرت بكهن.“ ئهوهشی خستهروو: ”دهبوو ئەوانەی موراد كانی كوردهییان شەهید كرد، رادهستی دادگا بكرابایه و سزای خۆیان وهربگرتبایه.“ هاوكات عوسمان كانی كوردهیی، پهرلهمانتاری كۆمهڵی دادگەریی كوردستان گوتی: ”بهداخهوه شههید موراد كانی كوردهیی لهبهر چاوی خانهواده و خهڵكهوه شههید كرا و ههموو دونیا دهزانن كێ بوون ئهوانهی كه ئهویان شههید كرد، ئێستا بكهرانی ئهو رووداوه به ئازادانه دەسووڕێنەوە و كهسیش بۆی نییه هیچیان پێ بڵێ.“ ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی دركاند كە یەكێتی هێرشی كردۆتە سەر و گوتی: ”من خۆم لهسهر ئهو كهیسه، چهندین جار هێرشم كراوهتهوه سهر لهلایهن یهكێتییهوه.“ باس نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە جەنەرال ئەندرو گارنەر جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا،کورتەیەکی دەربارەی ئەرک و چالاکییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا خستەڕوو. پابەندبوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیشی، بە بەرەدامیی پشتگیريکردنی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر دوایین هەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و جەختی لە پێویستیی سەرخستنی پرۆسەکە وەک بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و برەودان بە هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازی لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک و ٤٤١ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی یەک ملیار و ٤٤١ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دینار دا، بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان.بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پلاندانان ڕاسپێردرا تاکو کاری پێویست بکات بۆ ڕیزبەندکردنی پلانی پڕۆژەکانی ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) لە چوارچێوەی بەشە بودجەی وەبەرھێنانی تەرخانکراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار. فەرمانگەی میدیا و زانیاری٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
ئهمڕۆ یەکشهممه 27 ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى كۆنگرێسى ئهمهريكا به سهرۆكايهتيى كۆنگرێسمان مارك تاكانۆ كرد كه له ئهندامانى كۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین، کۆلین ئۆڵرێد، کاتی پۆرتەر پێكهاتبوو. له كۆبوونهوهکەدا كه ئەلينا ڕۆمەناوسکی باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق ئامادهى بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتهكانى عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.شاندی کۆنگرێس ئاماژەیان بە پەیوەندیی بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرد و بەناوی کۆنگرێسەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان وەک ئەزموونێکی دیموکراسیی سەرکەوتوو لە عێراق دووپات کردەوە . هەروەها ستایشیی دۆخی ئازادیی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانییان کرد.سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەقامگیریی و ئارامیی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا. دووپاتیشی کردەوە کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدرالی، خزمەتی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بکات و لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزارەی، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات. چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی چاکسازیی و پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و گرنگیی هاوهەڵوێستیی و یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار149,000نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار153,000=€100نرخی پاوەن بەرامبەر دینار177,000£100نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار1000=192,000نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار1000=140,000نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار1000=147,000نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار$100=3,580,000نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار€100=103$نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار£100=119$نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار1820=100$نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار1000=137,000نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار1000=94$نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار1000=99$
جارێکی دیکە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی سەردانەکەی پێشووی، چووەوە بۆ بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە. بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 27-11-2022، بۆ تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی سەردانی پێشووی کە بەهۆی تەقینەوەکەی دهۆک نەیتوانی تەواوی بکات و گەڕایەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە دەچێتەوە بەغدا و سەردان و کۆبوونەوەکانی درێژە پێدەدات. رۆژی سێشەممە، 22-11-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لهگهڵ سهركرده و بهرپرسانى عێراق دۆخى وڵات و پهيوهندى و كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا و گفتوگۆ و ههوڵهكانى چارهسهركردنيانی تاوتوێ کرد. وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرنامەی سەردانەکەی بۆ بەغدا تەواو بکات و "لهگهڵ ژمارهيهكى ديكه له سهركرده و بهرپرسانى باڵاى عێراق ديدار و كۆبوونهوه ئهنجام بدات."
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی کە چەندین ماڵپەڕی سەر بە حکومەتی ئێران هەواڵی ئازادی وریا غەفووریان بڵاو کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە. بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، وریا غەفووری یاریزانی یانەی فوولادی خوزستان دوای ئەوەی لە ئەهواز دەستبەسەر کراوە بەپەلە بە فڕۆکە بۆ تاران گوازراوەتەوە و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکان بۆ بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین ناسراو بە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات گوازراوەتەوە. مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژەی بەوەکردووە، بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی غەفووری، ئەم بنەماڵە ڕۆژی شەممە ٥ی سەرماوەز بۆ دیتنی وریا چوونەتە پێش بەندیخانەی ئیڤین بەڵام ئیزنی دیتینیان پێ نەدراوە و تا ئێستاش ئیزنی پەیوەندی تەلەفۆنی بە وریا نەدراوە. هەنگاو زانیویەتی هێزە سەرکوتکەرەکان دوای دەستبەسەر کردنی وریا غەفووری دەستیان بەسەر مۆبایلی وریا و هەروەها مۆبایلی هاوژینەکەی بە ناوی مۆنا ئەردەڵان گرتووە. وریا غەفووری ڕۆژی پێنجشەممە (٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) دوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ ماڵەکەی لە شاری ئەهواز و لە پێش چاوی دوو منداڵەکەی و هاوژینەکەی دەستبەر و بە شێوەی بە پەلە بۆ تاران گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە وریا غەفووری پێشینەی یاریکردن لە هەڵبژاردەی ئێران و هەروەها یانەی ئیستقلالی تارانی هەیە.
هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە بەهۆی چەند ڤایرۆسێك باوترینیان ڤایرۆسی ئەنفلۆنزایە، دەستپێدەكات لە كۆتایی وەرزی پاییز تا سەرەتای بەهار .بەڕێژەی توندی جیاواز بە شێوەیەك زۆربەی تووشبووان چاك دەبنەوە لە نیشانەكان لە ماوەی هەفتەیەك بەبێ سەردانی كردنی پزیشك، هەر چەنده لە هەندێ كەس كۆخە و بێهێزی درێژە دەخایەنێت بۆ زیاتر لە دوو هەفتە، بەڵام هەندێ جار دەبێتە هۆی داخل بوون لە نەخۆشخانە و تەنانەت مردنیش بە تایبەتی لە و كەسانەی مەترسیان زیاتر لەسەرە وەك….-منداڵی ساوا-بەساڵاچوو-دووگیان-نەخۆشی درێژخایەن-كارمەندانی تەندروستینیشانەكان: تا و لەرز ژانەسەر و قورگ و ئێش لە ماسولكەكان و جومگەكانی لەش. بێهێزی و هەست كردن بە ماندووبوون هەندێ جار ئاو لە لووت و ڕشانەوە و سكچوون.رێكارەكانی خۆپاراستن یان پاراستنی كەسانی تر:-دووركەوتنەوە لە تووشبوان یان بەكارهێنانی ماسك.-مانەوە لە ماڵەوە گەر تووش بوی یان بۆ ئەو كەسانەی تووشبوونیان مەترسی هەیە لەسەر تەندروستییان وەك لە پێشتر باسكرا.-زوو دەست شووشتن و دەست نەدان لە چاو و لووت و دەم پێش دەست شوشتن.-وەرگرتنی ڤاكسین ساڵانە-دەم و لووت پۆشین لەلایەن كەسی تووشبوو لە كاتی كۆخین و پشمین.چارەسەر:-چارەسەری بنبڕ نیە بۆ ڤایرۆس بەلام هەندێ رێكار و دەرمان دەبنە هۆی كەم كردنەوەی توندی و كورت كردنەوەی ماوەی پەتاكە… وەك-مانەوە لە ماڵەوە تا بكرێت… نووستن و پشوودان لەگەڵ جوولە و وەرزشی سادە وەك ڕۆیشتن.-خۆ گەرم داپۆشین.-ئاو و شلە خواردنەوەی زۆر بە تایبەتی شلەی گەرم.-وەرگرتنی چارەسەر بۆ تای بەرز و ئێشی زۆر و كۆخەی تووند و لووت گیران.-بەكارهێنانی هەنگوین پێش نووستن-وەرگرتنی دەرمانی دژە ڤایرۆس بۆ هەندێ حاڵەت و نەخۆش.كەی سەردانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكان دەكەی؟خراپتر بوون یان گەڕانەوەی كۆخە یان تا پاش نەمانیان…. كۆخەی ووشكی تووند كە كاریگەری هەبێت لەسەر نووستن و قسەكردن و نان خواردن یان كۆخەی تووند لەگەڵ بەلغەمی سەوز یا زەرد یان بینینی خوێن لەگەل كۆخە.هەست كردن بە تەنگەنەفەسی، ژانە سینگ، تێكچوون یان زیادبوونی نیشانەكانی نەخۆشی درێژخایەن وەك ڕەبۆ، نەخۆشی دڵئەوانەی مەترسی تووشبوون بە ماكەكانی ئینفلونزا زیاتر لێیان چاوەڕوان دەكرێت وەك ئەو نەخۆشانەی بەرگری لەشیان كەمە (شێرپەنجە، چاندنی گورچیلە، دەرمانی كیمیاوی… هتد )لە هۆش چوون یان دابەزینی ئاستی هۆشیاری، زۆر ڕشانەوەهەر تەندروست بن.. سەرچاوەكان: WHO, CDC, Myoclinic, WebMDد. باخەوان ئەحمەدپسپۆڕی وردی بۆری هەناسە و سنگ
ئەمڕۆ شەممە 26ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی بە سەرۆکایەتی سام یۆنۆ کرد کە لە نوێنەرانی ڕەوەندی کلدانی لە باکووری ئەمەریکا و ئەوروپا و کلدانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو.سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانی کرد و پشتیوانیی ڕەوەندی کلدانی لە دەرەوەی وڵات، بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردن لە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.سەرۆکی حکومەت سوپاسی یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی زیاتر کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان. داواشی لە ڕەوەندی کلدانی و کریستیانەکانی دەرەوەی وڵات کرد کە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کارای خۆیان لە پێشخستنی کوردستاندا بگێڕن.