Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
هەواڵ
02-12-2022

عەبدوڵای کوێخا موبارەک بۆ بافڵ تاڵەبانی: بەڵێ ڕێگربووم

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند کە «عەبدوڵا كوێخا موبارەك رێگربوو، لەماوەی شەوو رۆژێكدا كرا بە ژەنەراڵ، میلیشیاكەشی كرایە بەشێك لە دامەزراوەكان» لە بەرامبەردا عەبدوڵا كوێخا موبارەك وتی: «بەڵێ ڕێگر بووم، بەڵام ڕێگری لە چی؟ بەڵێ هێزەكەمان كردە هێزێكی نیزامی لادان لە حەقیقەت خۆكوژیەو شێتیە ئەما شێتی» بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (IRAQ OIL REPORT) رایگەیاند، كەسێك هەیە ناوی عەبدوڵای كوێخا موبارەكە خەڵكی چەمچەماڵە، كەسێكی نزیكی ئەم پیاوە تێوەگلاوە لە كوشتنی ئەفسەرێكی ئاسایش، ئەمە بە بەڵگەی ڤیدیۆیی لای ئاسایش هەیە، بەڵام یاداشتی دەستگیكردنی عەبدوڵای كوێخا موبارەك چی بەسەر هات؟ بۆچی دەستگیرنەكرا؟ دۆسیەكە رەوانەی دادگای هەولێر كراو لەوێ بەشێوەی عەشایەری چارەسەر كرا، كارەكە هەر لێرەدا رانەوەستا، لەنێوان شەو و رۆژێكدا ئەم پیاوە رێگرە كرا بە ژەنەراڵ‌و میلیشیاكەشی بوو بە بەشێك لە دامەزراوەی ئەمنیی هەرێمی كوردستان، ئەمە شێتییە.  لە بەرامبەردا عەبدوڵا كوێخا موبارەك ڕایگەیاند، بەڵێ ڕێگر بووم، بەڵام ڕێگری لە چی؟ با خەڵکی کوردستان و چەمچەماڵ بە ویژدانەوە وەڵامی ئەمە بدەنەوە.  بەڵێ ژەنەڕاڵم، بەڵام ھی ئێستا نا، بەڵکو لەسەردەمی باوباپیرانم و لە شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی گەلی کوردەوە.  بەڵێ ھێزەکەمان خستە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و کردمان بە ھێزێکی نیزامی لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا و ئەوە جێگای شانازی و شایەنی دەستخۆشیە، چونکە سەلمێنەری ئەوەیە کە بڕوامان بە ھێزی تایبەتی کەسی و حزبی نیە، بەڵام ئەوانە میلیشیا نەبوون، بەڵکو نەوەی ئەنفالکراوان و شەھیدانی چەمچەماڵن، ئەگەر گەنجانی چەمچەماڵ یەک تۆز وشیار بن ئەبێ تێبگەن ئەوە چی سوکایەتیەکە پێیان دەکرێ، تێبگەن بۆ لە ڕابردودا پشت گوێ خرابوون.   سوکایەتی کردن بەو گەنجانە بە ناوھێنانیان وەکو میلیشیا سوکایەتیە بە تەواوی خەڵکی چەمچەماڵ و شەھیدان و ئەنفالکراوانی ئەو سنورە.  ڕەنگە لە ھەڵە و کەموکورتی بەدەر نەبین، بەڵام گرنگ لە ھەر ھەڵە و ڕووداوێکدا ملکەچی یاسا و ئامادەی سزادان بووین، ھیچ کەسێکی غەدر کەر و یاخی لە یاساش بۆی نیە لە پاڵ ئێمەدا خۆی حەشار بدات، ئەوە دادگا و لایەنی پەیوەندیدار ئەتوانن بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم قسەیەمان بکەن.  بێ وەفایی و لەبەرچاو نەگرتنی قوربانی دان و تێکۆشانی ڕابردوو، لادان لە لۆژیک و ھەقیقەت، خۆکوژیە و شێتیە ئەمما شێتی.  ژەنەڕاڵ عەبدوڵلا  لە چەمچەماڵ

هەواڵ
02-12-2022

لە هەولێر ماتۆرسكیلێک لە هاووڵاتییەكی بەریتانی دا و گیانی لەدەست دا

بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تریی هه‌ولێر، ماتۆرسكیلێك خۆی بە هاووڵاتییەكی بەریتانیدا كێشا و گیانی لەدەست دا. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2/12/2022، بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "دوای ئەوەی كاتژمیر 1 و 30 خولەکی به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار كرانەوه به بوونى ڕووداوێكى هاتوچۆ لەسەر شەقامى 100 مه‌ترى نزیک هۆتێلی (ئەرجان رۆتانا)، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنى رووداوەكە و دەرکەوت كە ماتۆڕسكیلێك شۆفێرەكەى به ناوى (م. خ. ش) به رەگەز عەرەبی سووریا، كه كارى دیلیڤەرى دەكات، خۆى كێشاوه به هاووڵاتییەكى به رەگەز بەریتانى به ناوى (ئاندرۆ تورلی)ی تەمەن 59 ساڵ، کە له كۆمپانیایەک لە شاری هەولێر كار دەكات و ویستوویەتی به پیاده لە شەقام بپەڕێتەوە، بەڵام شوێنی پەڕینەوەی پیادە نەبووە، بۆیە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە هاووڵاتییە بەریتانییەکە گیانی لە دەست داوە." ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش هاووڵاتییە بەریتانییەکە هاوڕێیەکی لەگەڵ بووە به ناوى (دەیڤید) كه دانی بەوەدا ناوە، بەر له ڕووداوەكه خواردنەوەی کحوولییان خواردووەتەوە و هاوڕێکەشی لە شوێنی مۆڵەتپێدراو بۆ پەڕینەوەی پیادە نەپەڕیوەتەوە، بۆیە ئەم کارەساتە ڕووی داوە. پۆلیسى هه‌ولێر باسى له‌وه‌ش كردووه‌، ئێستاش شۆفێرى ماتۆرسكیلەکه بەپێی ماددەى (24ی هاتوچۆ) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر كراوە.

هەواڵ
01-12-2022

چارەنووسی چوار کچی کورد نادیارە

چوار منداڵی کچ بە ناوەکانی کیژان کەریمی، شنۆ ئەحمەدیان، بیتا ئەسەدی و ئایدا لوتفی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێدراون.رێکخراوی مفی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) کیژان کەریمی و ئایدا لوتفی، کە تەمەنی هەردووکیان ١٧ ساڵە و شنۆ ئەحمەدیان تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئێران لە شاری دێولان ڕفێندران.مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاماژەی بەوەشکرد، بیتا ئەسەدی تەمەن ١٧ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئێران لە شاری دێولان ڕفێندرا.ئەوەشی خستەروو سەرەڕای تێپەڕینی سێ ھەفتە بەسەر ڕفاندنی ئەو چوار منداڵە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان هەروا نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەوبارەیەوە بێ ئەنجام ماوەتەوە.

هەواڵ
01-12-2022

مەسرور بارزانی 600 ملیۆن دیناری بۆ کەرکووک تەرخان کرد

رۆژی پێنچشەممە 1-12-2022، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی ملیارێك و 600 ملیۆن دینار، پێداویستی قوتابخانەكان و خوێندن لە شاری كەركووك دابین كراوە. لەبارەی وردەكارییەكەی، سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیا و زانیاری راگەیاندووە، لەو 20 ملیار دینارەی كە سەرۆكی حكوومەت بۆ كڕینی پێداویستیی ناوەندەكانی خوێندن لە سەرانسەری هەرێمی كوردستانی تەرخانیكردبوو، خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك ملیارێك و 600 ملیۆن دیناری بەركەوت. سامان سێوەیلی دەڵێت‌، بۆ ئەمساڵی خوێندن چەندان كەلوپەل و پێداویستی قوتابخانەكان بۆ خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك رەوانەكراوە، دابینكردنی پێداویستی و تێچوونی چالاكییە وەرزشی و هونەرییەكانی ساڵانە و مەشق و راهێنانە پەروەردەییەكانی خوێندنی كوردی لە كەركووك دەگرێتەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە تائێستە 900 وانەبێژیان لە پسپۆڕییە جیاوازەكان لە خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك دامەزراندووە كە مووچەی مانگانەیان لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دابین دەكرێت.

هەواڵ
01-12-2022

ژمارەیەک سەرکردەی یەکێتی دەچنە پاڵ لاهور شێخ جەنگی

دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی دروستکردنی لیستێکی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد، ژمارەیەک سەرکردەی یەکێتی چوونەتە پاڵ لاهور شێخ جەنگی. دیارترین ئەو کەسانەی چوونەتە پاڵ لاهور جەنگی ئەمانەن: ئاڵا تاڵەبانی حەمەسور دوشیوانی بەختیار شاوەیس حاکم سابیر بڵێسە جەبار فەرمان بورهان سەعید سۆفی چەتۆ ساڵح شادمان مەلا حەسەن

گشتی
01-12-2022

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە کە بڕیارە رۆژی یەکشەمە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

هەواڵ
30-11-2022

مۆتێلێک بەھۆی لێچوونی غازەوە لە سلێمانی چۆڵکرا

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانییەوە بەهەبونی لیکی غاز لە سیستمەکەیدا، سەردانی تیمەکان دەرکەوت کە سیستمی غازی مۆتێل گوڵی لالە لێچونی هەیە. بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی میوانەکانی ئیزن دران و لیژنەکانی قائیمقامیەت مۆتێل گوڵی لالەـیان لەگەڕەکی عەقاری سلێمانی داخست.

هەواڵ
30-11-2022

خەلیفەی داعش کوژرا

رێکخراوی داعش کوژرانی خەلیفەکەی خۆی راگەیاند. ئەمڕۆ چوارشەممە، 30-11-2022، وتەبێژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە تۆمارێکی دەنگیدا ڕایگەیاند، ئەبو حەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی لە شەڕدا کوژراوە، بێ ئەوەی وردەکاریی لەبارەی کات و شوێنی کوشتنەکەی ئاشکرا بکات.

هەواڵ
30-11-2022

ئەگەری بڵاوبوونەوەی "ڤایرۆسی زۆمبی" هەیە

دوای شۆرشی پیشەسازی و گۆرانی کەشوهەوا، کاریگەری زیاتر لەسەر توانەوەی بەستەلەکەکان دروست بووە. بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئیندیپێندیتی بەریتانی، لەگەڵ توانەوەی بەستەلەکەکان، ئەگەری ئەوە هەیە کە "ڤایرۆسی زۆمبی" کە هەزاران ساڵ لەژێر زەویدایە، بێتە سەر زەوی. "بەهۆی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا و توانەوەی بەستەلەکەکان، دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و میتان دێنە نێو بەرگەهەوا و پلەی گەرمی زەوی بەرز دەکاتەوە." بە گوێرەی هەواڵەکە، لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا بە سەرۆکایەتی ژان ماری ئۆڵۆمپیک، زانای مایکرۆبایۆلۆجی لە سەنتەری نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی لە فەرەنسا، پشکنینی ئەو نموونانەی لە ناوچەی پەرما فرۆست کە دەکەوێتە پارێزگای سیبیریا لە ڕووسیا کۆکراونەتەوە، لەم نموونانە زانایان توانیان 13 ڤایرۆسی نوێ بدۆزنەوە کە ناویان ناوە "ڤایرۆسی زۆمبی" ڤایرۆسیکی درمییە و دوای 48 هەزار و 500 ساڵ لە بەستن، زیندوو بووەوە توێژینەوەکە کە هێشتا پێویستی بە هەڵسەنگاندنی زیاتر هەیە، باس لەوە دەکات کە لێکۆڵینەوەیەکی سنووردار لەسەر ڤایرۆسە "زیندووەکان" لە ناوچەی پەرمافرۆستدا کراوە. وشه‌ی زۆمبی یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین وشه‌كانی دنیایە به‌ مانای بوونه‌وه‌رێكی خه‌یاڵییه‌ كه‌ وه‌ك لاشه‌یه‌كی جووڵاو وایه‌ و گۆشتی مرۆڤ ده‌خوات،

هەواڵ
30-11-2022

عێراق سەرجەم قەرزەکانی نەوت و گازی داوەتەوە ئێران

وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت، عێراق سەرجەم قەرزەکانی نەوت و گازی ئەمساڵ و رابردووی داوەتەوە و ئێستا هیچ قەرزێکی لا نەماوە. رۆژی چوارشەممە 31-11-2022 جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند: "وەزارەتەکەیان سەرجەم ئەو پارەیەی وەرگرتەوە کە بەهۆی هەناردەی گاز و نەوت وەکو قەرز لای عێراق مابووەوە". وتیشی: "ئێستا هیچ قەرزێکیان لای عێراق نەماوە."  وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد: "ساڵی رابردوو یەک ملیار یۆرۆ و ئەمساڵیش یەک ملیار و 600 ملیۆن یۆرۆیان وەک پارەی قەرزی گاز و نەوت لە عێراق وەرگرتووە، بەمەش هیچ قەرزێکیان لای عێراق نەماوە."  جەواد ئەوجی دەڵێت: "ئەمساڵ قەبارەی هەناردەی گاز بۆ عێراق بەراورد بە ساڵی رابردوو یەک ملیار و 500 ملیۆن مەتری سێجا زیادیکردووە."  ساڵی 2021 عێراق رۆژانە 40 ملیۆن مەتری سێجا گازی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە دەکرد و ئەمساڵ هاوردەکردنی گازی ئێرانی گەیشتووەتە رۆژانە 50 ملیۆن مەتری سێجا. 

هەواڵ
30-11-2022

زیاتر لە 125 هەزار کرێکار لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن

به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زانیاری له‌باره‌ی ئاماری كرێكاران له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌موو كرێكارانی هه‌رێمی كوردستان مافی خانه‌نشینیان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (30ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند؛ لە کۆی 25 هەزار پڕۆژە، زیاتر لە 125 هەزار کرێکار لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن. عارف حیتۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەر کرێکارێکی پیاو دوای 25 ساڵ خزمەت و لە تەمەنی 60 ساڵی و هەر کرێکارێکی ئافرەت دوای 20 ساڵ خزمەت و لە تەمەنی 55 ساڵیدا مافی خانەنشین بوونی هەیە، ئەمە جگە لەوەی تووشی نەخۆشی و پەکكەوتن دەبێت و راستەوخۆ ئەو مافەی دەبێت.  بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه‌، 875 کرێکاری خانەنشین لە کەرتی تایبەت له‌ هه‌رێمی كوردستان هەیە. هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مڕۆ (30ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند؛ بە پەسەندکردنی یاسای کار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، قۆناغی کارکردن لە هەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی نوێوه‌. وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستانجه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه‌، یاسای کار، هاوسەنگی و ماف لەنێوان کرێکار و خاوەنکار رادەگرێت و پارێزگاری له‌ مافی كرێكاران ده‌كات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای كار له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد. K24

هەواڵ
30-11-2022

رۆژانە لە ئەمریکا دوو ھەزار ئۆتۆمبێل دەدزرێن

دزینی ئۆتۆمبێل لە 2020 بۆ 2022 لە بەریتانیا و ئەمریکا: لە ساڵی 2020 لە بەڕیتانیا زیاتر لە 74 هەزار و769 ئۆتۆمبێل دزراون لە ساڵی 2021 رێژەکەی کەمبۆتەوە بۆ زیاتر لە 52 هەزار و 410 ئۆتۆمبێل و ئەمساڵ 2022 رێژەکە بەرزترە لە ساڵی رابردوو بووە بە 58 هەزار ئۆتۆمبێل دزینی ئۆتۆمبێل لە بەریتانیا بەراورد بە ساڵی رابردوو 9 هەزار و 590, سەتا 18 زیادیکردوە, بەڵام بەراورد بە ساڵی 2020 زیاتر لە 16 هەزارە سەتا 28 کەمترەواتا رۆژانە لە بەریتانیا 159 هەفتانە هەزار و 117 ئۆتۆمبێل دزراون، لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی یوکەی 67 ملیۆن کەسە لە ئەمریکا ساڵی 2020 زیاتر لە 810 هەزار ئۆتۆمبێل دزراون، ساڵی 2021 رێژەکە کەمبۆتەوە بۆ 720 هەزار ئۆتۆمبێل ئەمساڵ 2022 تاوەکو مانگی 10 لە ئەمریکا 627 هەزار ئۆتۆمبێل دزراون, چاوەروان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ژمارەکەی ببێتە 727 هەزار دزینی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا ساغکردنەوەی ئاسانە، چونکە زۆربەیان یان رەوانەی دەرەوەی ئەمریکا دەکرێن، یا لەنێوخۆدا هەڵوەشێندراونەتەوە و پارچەکانیان فرۆشراوە و هەناردەکراوە واتا کە ئەمریکا رۆژانە نزیکەی 2 هەزار هەفتانە 15 هەزار ئۆتۆمبێل دەدزرێت، زۆربەشیان بەهۆی ئەوەیە سیستەمی ئۆتۆمبێلەکان کۆمپیوتەرییە و بە ئاسانی هاک دەکرێت و کاری پێدەکرێت ژمارەی دانیشتوانی ئەمریکا زیاتر لە 332 ملیۆن کەسە. چ ئۆتۆمبێلێک دەدزرێت ؟ هۆکاری ئاسانی دزینی ئۆتۆمبێل، سیستەمی ئەلکتڕۆنی و سیگناڵە کە لای خۆمان بە (شەغال و بەسمە) ناسراون زۆرترین ئەو ئۆتۆمبێلانە دزراون کە بەو دوو رێگەیە کاردەکەن نەک بە (کیل یاخود سویچ) ئەوان زۆر کەمترن.دزەکان کێن؟ زۆربەی ئەوانەی ئۆتۆمبێلیان لە بەریتانیا دزیووە و دەستگیرکراون خەڵکی ئەم وڵاتانەن(پاکستان، افغانستان، یەمەن، سوریا، کینیا، زامبیا، لیبیا، سودان، سۆماڵ،ئەریتریا، ئەلبانیا، بولگاریا، سربیا و مەکسیک) ئەو سەیارانەی دزراون : لە بەریتانیا: Ford Fiesta - 5,724Land Rover Range Rover - 5,209Ford Focus - 2,048Volkswagen Golf- 1,959Land Rover Discovery - 1,778Vauxhall Corsa - 1,268Vauxhall Astra - 1,215Mercedes-Benz C Class - 981Audi A3 - 805Ford Ecosport - 656Volkswagen Polo - 623Nissan Qashqai - 580Ford Kuga - 569Toyota Yaris - 558Audi A4 - 534 لە ئەمریکا: Chevrolet PickupFord PickupHonda CivicHonda AccordToyota CamryGMC PickupNissan AltimaHonda CR-VJeep Cherokee/Grand CherokeeToyota CorollaFord FiestaChevrolet iqoneqsVolkswagen GolfDodge ChallengerToyota YarisToyota Pickup high luxeAudi A4Mercedes-Benz E-C ClassLand Rover discoveryLand Rover Range Rover هانا چۆمانی

1 2 ... 462 463 464 ... 1147 1148