پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەناوی خودای مەزن و دلۆڤانئاڵای کوردستان بەهایەکی هاوبەشی خەڵکی کوردستان و هێمای قوربانیدان و ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی کوردستانیانە. ڕۆژی ئاڵا لە هەموو هاووڵاتیانی کوردستان پیرۆز بێت. مسعود بارزانی17ی کانوونی یەکەمی 2022
لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، یادی ئەم ئاڵایە کە ئاڵای هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستانە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین .سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەزرەکانمان دادەنوێنین، کە لە پێناو ئەم ئاڵایە و خاکی کوردستان، گیانی حۆیان بەخت کرد.سوپاس و دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین، کە بە تێکۆشان و خۆڕاگری و قوربانیدان، ئەم ئاڵایەیان هەمیشە بەرز و شەکاوە ڕاگرتووە.با هەموومان لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایە پیرۆزە، بەرەو ئاشتەوایی و ئاوەدانیی زیاتری کوردستان هەنگاو بنێین. ڕۆژی ئاڵای كوردستان پیرۆز بێت.
لە سبەینێوە لە هەرێمی کوردستان بایەکی سارد و وشک چالاک دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە. ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە بڵاوكراوهیهكدا بڵاوی کردەوە، "سبەینێ شەممە 17ی 12ی 2022، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی ھەوا لەسەر ناوچەکە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و روون دەبێت، بەرزترین پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە". ئاراس جەبار دەشڵیت: "لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر لەکاتەکانی بەرەبەیانی سبەینێوە بایەکی وشک و سارد چالاک دەبێت بەخێرای 15 کیلۆمهتر تا ھەندێک کات بۆ زیاتر لە 35 کیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە". باسی لهوهشكردووه: "بەھۆی ئەم بایەوە پلەی گەرمی ھەستپێکراوی ھەوا لەم ناوچانەدا ساردتر دەبێت لە پلەی راستەقینە و ھەست بەکەشێکی سارد دەکرێت بەتایبەت کاریگەری ئەم بایە بەچالاکی دەمێنێتەوە تا پێش نیوەرۆی رۆژی دووشەممە 19ی كانوونی یهكهم". https://www.westganews.net/dreja.aspx?=hewal&jmara=120343&Jor=1
دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، کاتژمێر (٤:٣٥) خولەکی بەیانی لە گەڕەکی منارە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ش. م. م) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد. تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هۆندا) ڕەنگی سپیدا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار کاتییە نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار کاتییە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، حکومەتی عێراق دڵنیایی دەداتە سەرجەم هاوڵاتیان کە "دۆخی دارایی عێراق لە باشترین ئاستیدایە". ئەوەش هاتووە" پێویستە هەموو بریکارەکان بە وەبەرهێنەران و بازرگانەکانەوە، هاوکاری لەگەڵ بانکەکان و بانکی ناوەندی هەیە بە کارکردن بەپێی چوارچێوەی بازرگانی جیهانی، و هاوردەکردن لە ژێر قەرزی بەڵگەنامەییدا، چونکە گەرەنتییەک بۆ هاوردەکارەکە دابین دەکات، مافەکانی دەپارێزێت، کاڵا هاوردەکراوەکان مسۆگەر دەکات، و توانای ئەوەی پێدەدات سوود لە ئاسانکارییە بانکییەکان وەربگرێت بۆ داپۆشینی بەهای قەرزەکە".
شاخەوان عەبدوڵڵا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە: بەپەلەدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2022/12/15، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بەپەلەی کرد لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بۆ لێکۆڵینەوە لەهۆکارەکانی گیانی لەدەستدانی فەرمانبەرێکی کورد بەناوی (عەبدولقادر سەباح)، کە لەکۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، لقی کەرکوک کاردەکات و، دوێنێ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانییەوە لەپارێزگای کەرکوک دەستگیرکراوە. بەڕێزی داواشی لەفەرماندەی گشتی کرد، دەستوەردانی دەستبەجێ بکات و، دادگایی ئەوانە بکرێت کە بونەتە هۆی گیان لەدەستدانی و، بەزووترین کات ڕاپێچی دادگابکرێن بۆ ئەوەی سزای خۆیان بەپێی یاسا وەربگرن. جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرمانیشی ڕاسپارد بەدواداچون بۆ پرسەکە بکەن، بۆ ڕاوەستان لەسەر وردەکاری ئەو ڕوداوە بە ئازارە، کە هەست و سۆزی کەسوکارمانی لەکەرکوک هەژاندووەو، ڕاپۆرتێکیش لەوبارەیەوە پێشکەش بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن . نوسنگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق2022/12/15
ژمارەیەک سەرکردەی دیاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان باری تەندروستیان جێگری نییە و بەهۆی تەمەن و سەختی نەخۆشییەکانیان، هەندێکیان ڕۆژ بە ڕۆژ تەندروستیان خراپتر دەبێت. هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هاوسەری مام جەلال و دایکی بافڵ و قوباد تاڵەبانی، ئێستا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و توشی لەبیر چوونەوە بووە (لەبیرچوونەوەی سەد لە سەد نیە)، هەروەها توانای رۆیشتنی نەماوە و زۆر بە کەمیش خواردن دەخوات. ئەمە زیاتر جەستەی لاواز کردووە و لە ماڵەوە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە. کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، ئەویش نزیکەی دوو ساڵە تەندروستی بە تەواوی ناجێگیرە و کێشی جەستەی زۆر لە دەستداوە و توانای هەڵسوکەوت و قسەکردنی زۆر زەحمەت بووە. بەپێی زانیارییەکان، تەندروستی هەریەکە لە فەرید ئەسەسەرد، عومەر فەتاح، ئەرسەلان بایز و ژمارەیەکی تر لە سەرکردە دێرینەکانی یەکێتی جێگیر نییە، بەڵام ئەو حیزبە نایەوێ ئاشکرای بکات.
بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، كوڕە بەرپرسێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە پاسەوانەوە هەڵدەكوتێتە سەر كافتریایەكی شاری سلێمانی. ئەو تۆمارە ڤیدیۆییە كە ماڵپەڕی (درەومیدیا)ی نزیك لە یەكێتی لە سلێمانی بڵاوی كردۆتەوە، تێیدا دەردەكەوێت كە كەسێك لەگەڵ چەند پاسەوانێك چۆتە سەر كافتریایەكی شاری سلێمانی، بەڵام ناوی كافتریاكە ئاشكرا نەكراوە. ماڵپەڕەكە ئەوەشی دركاندووە كە ئەو كەسەی هەڵیكوتاوەتە سەر كافتریاكە، كوڕی بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتییە و بۆ ڕفاندنی كارمەندێكی كافتریاكە ڕۆشتوون. بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز)، تا ئێستا دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی هیچ وردەكارییەكیان لەمبارەیەوە نەخستۆتە ڕوو، تەنانەت ئەوەش ئاشكرا نەكراوە كە ئاخۆ ئەو كەسە كێیە كە كوڕە بەرپرسەكەی یەكێتی بۆ ڕفاندنی چۆتە سەر كافتریاكە. ئەمە لە كاتێكدایە كە لە سلێمانی ڕۆژانە كوڕانی بەرپرسانی یەكێتی كاری نایاسایی جۆراوجۆر دەكەن و بە هیچ و چەك ڕووبەڕووی هەر كەسێك دەبنەوە كە بەرگری لە مافەكانی خۆیان بكەن. لەم چوارچێوەیەش ماوەیەك لەمەوبەر كوڕی سەركردەیەكی یەكێتی بە ناوی (حەمەسوور دووشیوانی) كارمەندی سكیوریتیی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوونی كوشت، كوڕی سەركردەیەكی دیكەی یەكێتیش بە ناوی (جەمیل هەورامی)، خەزووری خۆی دایە بەر گوللە و ژنخوشكێكیشی لەبەرچاوی خەڵك ڕفاند.
دەسەڵاتدارانی ئێران سزای ٢٨ ساڵیان بەسەر ئۆلیڤیێر ڤاندێکاستیل، کارمەندی فریاگوزاری بەلجیکی زیندانیکراودا سەپاندووە. ئەو گەنجە تەمەن 41 ساڵە لە کۆتایی مانگی شوباتدا لە ئێران دەستگیرکرا و لە کاتێکدا لە زیندانی ئەڤینی تاران ڕاگیرابوو، کە دەوترێت گومانی سیخوڕیکردنی لێکرابوو. بەلجیکا و بنەماڵەی ڤاندێکاستیل پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەو بێتاوانە، بە شێوەیەکی کاریگەر وەک بارمتە لە هەوڵەکانی تاران بۆ ناچارکردنی بەلجیکا بۆ ئازادکردنی بریکارێکی ئێرانی کە بە تاوانی تیرۆر سزا دراوە. ئۆلیڤیێر ڤان ستێرتێگم، وتەبێژی حكومەتی بەلجیکا بە فرانس پرێسی وتوە، دوای ئەوەی حکومەتی خێزانەکەی لەو هەواڵە ئاگادارکردەوە، “خێزانەکە وێران بووە”. ڤان ستێرتێگێم ئاماژەی بەوەشکردووە، خێزانی ڤاندێکاستیل بانگهێشت کراون بۆ ئەوەی ڕۆژی سێشەممە چاویان بە ئەلێکساندەر دی کرۆ سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا و چەند وەزیرێک بکەوێت. وەزیری داد ڤینسێنت ڤان کویکنبۆرن وتی: پەیوەندییەکی لە هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێگەیشتووە کە بڕیارەکەی دادگاکەیان گەیاندووە، بەڵام هیچ وردەکارییەکیان لەسەر تۆمەتەکان نییە. هەواڵی سزادانی ڤاندێکاستیل کە تا ئێستا بە ئاشکرا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، مشتومڕەکان لە بەلجیکا لەسەر پەیماننامەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ئێران زیندوو دەکاتەوە. حکومەتی دی کرۆ لە ڕابردوودا ئەمەی بە تاکە بژاردە بۆ گواستنەوە وەسف کردووە و وتەبێژی خێزانەکەی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە کە ئەمە وەک هەڵوێستێک لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەدا دەمێنێتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، “پلانی B نییە.” هەفتەی ڕابردوو دادگای دەستووری بەلجیکا ئەو پەیماننامەیە مشتومڕاوییەی هەڵپەسارد تاوەکو بڕیارێکی کۆتایی لەبارەی یاساییبوونی لە سێ مانگدا دەربچێت. نەیارانی حکومەتی ئێران تەحەدای ئەو ڕێککەوتنەیان کرد، کە ئەوان دەڵێن "بە خواستی خۆیان" بۆ ڕێگەدان بە ئازادکردنی ئەسەدوڵڵا ئەسەدی، دیپلۆماتکارێکی ئێرانی کە ساڵی ڕابردوو سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو. دادگای ئەنتۆرب ئەسەدی بە تۆمەتی دابینکردنی تەقەمەنی بۆ ژن و مێردێکی بەلجیکا کە بڕیاربوو گەشت بۆ پاریس بکەن بۆ ئامانجکردنی کۆبوونەوەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران سزا دا. ئێران بە تووڕەییەوە کاردانەوەی بەرامبەر بەو سزایە دەربڕی و پەیماننامەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان کە وەستابوو وەک ڕێگەیەک بۆ بەدەستهێنانی ئازادکردنی ڤاندێکاستیل پێشنیارکرا.
ئهندامێكی كۆمیتهی ناوهندی پارتی جهخت لهسهر پێویستی گفتوگۆ لهنێوان لایهنهكان دهكاتهوه و ئاماژه بهوهش دهكات، ئهزموونی رابردوو پێمان دهڵێت، دوای شهڕی ناوخۆ و دووركهوتنهوهی نێوان پارتی و یهكێتی ههمیشه گهڕاونهتهوه بۆ دانیشتن و گفتوگۆ بۆ چارهسهركردنی كێشهكان. ئهمڕۆ پێنجشهممه (15ـی كانوونی یهكهم/دیسێمبهری 2022)، چنار سهعد عهبدوڵڵا، ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی لهمانی بهشداریكردنی له رووماڵی تایبەتی کوردستان24 وەکو دەستپێشخەری لەپێناو گفتوگۆی لایەنەکان رایگهیاند، لهپێناو ئاشتهوایی و گهیشتن به رێككهوتنی نێوان لایهنهكان، قۆناغی ئێستا ئهوه دهخوازێت كه پهنجهی تۆمهت بۆ یهكتر درێژنهكهن و نهگهڕێنهوه بۆ باسكردنی ئهوهی گوتراوه لهدژی یهكتر. چنار سهعد عهبدوڵڵا، جهختی لهسهر ئهوهشكردهوه، ئهو لایهنه براوه دهبێت كه ههوڵبدات ئاسوودهیی خهڵك تێكنهچێت و هۆكاری تهبایی بێت لهنێوان لایهنهكان. ههروهها ئاماژهی بهوهشكرد، بهردهوامی ناكۆكی نێوان لایهنهكان كاریگهری نهرێنی لهسهر دۆخی بازأڕ و ئارامی دهروونی هاووڵاتیان دروستدهكات، بۆیه پێویسته ههرچی زووه لهپێناو رهچاوكردنی بهرژهوهندییهكانی خهڵك لایهنهكان بگهنه رێككهوتن و چارهسهركردنی گرفتهكان. ئهو ئهندامهی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی روونیكردهوه، ههرێمی كوردستان پشتیوانییهكی نێودهوڵهتی ههیه و ههمیشه دۆستهكانیان ئاگاداریان دهكهنهوه له چارهسهری ناكۆكییهكانیان بۆ ئهوهی بتوانن له پشتیوانییهكانیان بۆ ههرێمی كوردستان بهردهوامبن، ههروهها ههڵوێستی پارتییشی دووپاتكردهوه له دهربڕینی ئامادهیی بۆ دانوستان و گفتوگۆ بهبێ ئهوهی گرفتی له كات و شوێنی كۆبوونهوه یاخود مهرجی پێشوهختی بۆ كۆبوونهوه ههبێت. k24
بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی سەد دۆلاری ئەمریکی بۆ 145هەزار دینار دابەزێنێت. بانکی ناوەندی عێراق لە نامەیەکدا کە ئاراستەی بانکە حکومییەکان و بانکە بیانییەکانی کردووە کە لە وڵاتەکە کاردەکەن، داوای لێکردوون یەک دۆلار بە نرخی ١٤٦٥ دینار بفرۆشن. بانکی ناوەندی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری لە بازاڕە ناوخۆییەکان لە ماوەی ڕۆژانی پێشوودا گەڕاندەوە بۆ هەندێک هۆکار، لەوانە دروستکردنی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی کە لە ڕێگەیەوە بانکەکان داواکارییەکان بۆ کڕیارەکانیان بەرز دەکەنەوە.
وەک ڕێزلێنان لە دۆستایەتیی و پشتیوانی سەرۆکی پێشووی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا سێناتۆر جیم ئینهۆف لە گەلی کوردستان ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وەک نیشاندانی ڕێز و پێزانین بۆ پشتیوانیی بەردەوامی ئەو سێناتۆرە لە خەڵکی کوردستان، وێنەیەکی سێناتۆر جیم ئینهۆف لە هۆڵی VIP فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دابنرێت. سەرۆکی حکومەت لە ڤیدیۆکۆنفرانسێکدا ، هەواڵەکەی بە سێناتۆر جیم ئینهۆف گەیاند و بەناوی گەلی کوردستان و بەتایبەتی بەناوی سەرۆک مەسعود بارزانی سوپاسی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیی لە هێزی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان کە چەندین جار بۆ نیشاندانی پشتیوانی خۆی، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.سەرۆکی حکومەت ھەروەھا سوپاسی سێناتۆر جاک ڕید سەرۆکی ئێستای لیژنەی ھێزە چەکدارەکانیشی کرد بۆ داکۆکیکردن و پشتیوانیی بەردەوامی لە خەڵکی کوردستان.