بەهۆى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى وەرزى یەکەمى خوێندنگانەوەو پێویستی خوێندکاران و ناوەندەکانى خوێندن، گۆڕانکاریى لەبەرنامەى موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت. لە رۆژى شەممە 17/12/2022 بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لەکاتژمێر 7ى بەیانى بۆ 1ى شەو دەبێت، لەو مایەدا هەر کاتێک کارەباى موەلیدە ئەهلییەکان کوژایەوە ئەوان کارەبا بدەن و دواى کۆتایی هاتنى تاقیکردنەوەکانیش بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییە وەک پێشووى لێدێتەوە، کە 1ى پاشنیوەڕۆ بۆ 1ى شەو دەبێت لەگەڵ بەیانیان 6:30 بۆ 8ى بەیانى. راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى
شەوی رابردوو هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکووک فەرمانبەرێکی کوردیان دەستگیرکردووە و بەیانیی ئەمڕۆش هەواڵی گیانلەدەستدانی بە خێزانەکەی دراوە. ئەو فەرمانبەرە کوردە لە لقی کەرکووکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کاری کردووەو ناوی عەبدولقادر سەباح بووە. برایەکی فەرمانبەرەکە ڕایگەیاند، کاتژمێر 01:00 چەند ئۆتۆمبێلێکی ئاسایشی نیشتمانی لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی شۆراو عەبدولقادریان دەستگیرکردووە. نیوەڕۆی ئەمڕۆش کەسوکاری عەبدولقادر لە دادپزیشکی کەرکووک تەرمەکەیان وەرگرتووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە محەممەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد .لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی ھاوھەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پشتیوانیکردنی کارنامەی چاکسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا.هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە گفتۆگۆ و دانوستانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ھەمەلایەنە و دادپەروەرانە لە سەر ھەموو کێشە ھەڵپەسێردراوەکان کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات و لە بەرژەوەندی گشت ھاووڵاتییانی عێراقدا بێت. چاکسازییەکانی وزارەتی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و زەمینەسازکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودخی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان بوو .
دوای سەردانی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار وەکو پشکی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی ١١ و ١٢ـی ساڵی ٢٠٢٢. ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئەندامی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بە پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، کە بابەتی نەوت، بوودجە و پشکی هەرێم لە بەشەبوودجەی ٢٠٢٣ـی عێراق، لەو بابەتانەن کە بۆی هاتوون. لەبارەی ناردنی پشکی هەرێم گوتی "وەزارەتی دارایی عێراق، لە تەواوی ساڵی ٢٠٢٢دا، تەنیا دوو مانگ پارەی بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە".وەزیری دارایی و ئابووری، گوتیشی:''بەشێکی سەردانەکەمان تایبەت بوو بە داکۆکیکردن لە بەشەبوودجەی هەرێم، هەروەها ئەو کێشانەی کە پێشتر لەنێوان هەولێر و بەغدادا هەبوون، هەروەها کێشەی میلاکاتی فەرمانبەران، بابەتی خەرجی و داهاتمان بەتەواوەتی چارەسەر کرد.'' لەو سەردانەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بابەتێکی دیکە کە گفتوگۆی لەسەر کراوە، بابەتی نەوتە، کە بووەتە کێشەیەکی هەڵپەسێرداوی نێوان هەولێر و بەغدا، ئاوات شێخ جەناب، ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکانیان گفتوگۆیان لەبارەی نەوتەوە کردووە و هەنگاوی زۆر باشیان ناوە و تاڕادەیەک لێکتێگەیشتن لەنێوانیان هەیە. لەبارەی درەنجامی کۆبوونەوەکایشەوە گوتی "کۆکبووین لەسەر ئەوەی کە لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێكکەوتنی سیاسی و بەرنامەی وەزاری حکومەتی نوێی عێراق، چارەسەر بۆ ئەو بابەتانە بدۆزینەوە".وەزیری دارایی و ئابووری ئەوەشی گوت:''وەکو وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە فەرمی داوامان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بۆ خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی ئابووریش باسمان لەوە کردووە و بەڵێنیان پێداین، کە لە ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری بکەن.دوای هەوڵەکانی شاندەکەش، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا کە پارەی دوو مانگی هەرێم بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.''وەزیری دارایی و ئابووری، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمجارە بەراورد بە جارەکانی دیکە، تاڕادەیەکی زۆر گەشبینترن و دەرئەنجامی گفتوگۆیەکان بە دڵی هاووڵاتییان دەبن، هەوڵی زۆریشیان داوە بابەتی بوودجە و پشکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکەن، بەشێوەیەک کە نەکەوێتە ناو کێشمەکێشی سیاسی و قۆزتنەوەی سیاسیش دژی هەرێمی کوردستان بکرێت.لەبارەی کەشی کۆبوونەوەکانەوە، ئاوات شێخ جەناب کە ئەندامێکی شاندەکەی هەرێمە بۆ بەغدا، گوتی: دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان ئەرێنین و وەکو چۆن سێ ڕۆژە ئێمە بە ئەرێنی بینوویمانە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری
له چوارچێوهی پڕۆژه خزمهتگوزاریهكانی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان له شار و شارۆچكهكانی ههرێمی كوردستان، له شارۆچكهی كۆیه ژمارهیهك پڕۆژهی خزمهتگوزاری جێبهجێ دهكرێن، پڕۆژهكانیش لهسهر بودجهی پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر جێبهجێ دهكرێن کە کۆى گشتى گوژمەى تەرخانکراو بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى شارى کۆیە ٣٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە و لهم گوژمهیهش ١٥ ملیار دیناری لە بودجەى پەرەپێدان و بودجەى ئاسایی پارێزگاى هەولێرە کە ٦ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دیناری تەرخانکراوە بۆ شەقامى جووتسایدى فیدراڵ و ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارى دیکە ڕەزامەندى وەرگیراوە و لەئێستاشدا خەریکى ئامادەکردنى دیزاینن بۆ پڕۆژەى چوارڕیانی حاجى قادرى کۆیە کە شەقامێکى ستراتیژییە لە ناو شارى کۆیە و لە وەزارەتى شارەوانى کارەکانى تەواو بووە.جگە لهوهش بە نزیکەى ١٥ ملیار دینارى دیکە چەندین پڕۆژە لەڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى پاراستن و چاککردنەوەى ڕێگاو بانى هەولێر و ئاوەدانکردنەوە لەبەشێکى زۆرى گوند و ناحیەکانى سنوورى قەزای کۆیە جێبەجێکراوە، بەگشتیى ئەو ٣٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە، ئەگەر بەراورد بكرێت لەگەڵ قەزاکانى دیکەى سنوورى پارێزگاى هەولێر، قەزای کۆیە پشکی شێرى بەرکەوتووە.لهبارهی ئهم پڕۆژانهوه پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "وهكو پارێزگاى هەولێر لەژێر ڕێنماییەکانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لەنێو شار و دەرەوەى شار پڕۆژە خزمهتگوزارییهكان جێبەجێ دەکەین، بەپێى توانای بەردەست لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگا و بودجەى ئاسایی پارێزگا، پڕۆژەکان بە هەموو گوند و قەزا و ناحییە و ئەو جێگه و شوێن و گەڕەکانە دەگەیهنین کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە". پڕۆژهی جووتسایدى کۆیە – هەولێرجووتسایدى کۆیە – هەولێر كه یهكێكه له پڕۆژه ستراتیژیی و گرنگهكان بودجەیەکى زۆرى پێویسته، بەڵام لەناو پلان و بەرنامەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دایە و پارێزگای ههولێر لهگهڵ سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن بۆ جێبەجێکردنى ئهم پڕۆژهیه. ئەم پڕۆژەیە لە چوار قۆناغ دەبینێتەوە و قۆناغى چوارەمى کە نزیکە لەشارى کۆیە، لەلایەن وەزارەتەکانى شارەوانى و ئاوەدانکردنەوە ڕەزامەندى وەرگیراوە و لەئێستادا دیزاینى بۆ دەکرێت و لەمنزیکانە دەست پێدەکات. قۆناغەکانى تریشى لەناو پلانى حکومەت دایە بۆ جێبهجێكردنی، بەدووسایدکردنى ئەو شەقامە جگە لەوەى داواکارى هاوڵاتییانە سوودێکى زۆریش بەخەڵکى کۆیە دەگەیهنێت و کێشەیەکى گەورەى شارى هەولێریش چارەسەر دەکات. پێگهی فهرمی حكومهت١٤ـی كانوونی یهكهمی ٢٠٢٢
لە ناحیەی خەلیفان بەهۆی غازی سۆپای نەوتەوە ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا. نوێ دەکرێتەوە..
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان. کەمێک پێش ئێستا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و لەلایەن سەلاحەدین بەهائەدینەوە پێشوازیان لێ کرا. شاندەکەی پارتی پێکهاتوون لە: فازل میرانیهۆشیار زێباریجەعفەر ئیمینکیمەحموود محەممەد
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان سهرهخۆشی له بنەماڵە و کەسوکاری شەھید (ئاکام عومەر)ی لەشاری ھەولێر کرد. ئەمڕۆ سێشەممە 2022/12/13 پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەردانی بنەماڵە و کەسوکاری ئاكام عومەر کرد و به نوێنهرایهتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لێکردن و ھاوخەمی گەیاندە کەسوکارو بنەماڵەی ئاکام عومەر. لە گوتەیەکی ھاوخەمیدا، پشتیوان سادق ئاماژهی بهوهكرد، "سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوسۆز و خەمبارە بەو رووداوەی کە بووە ھۆی برینداربوون و شەھیدبوونی (ئاکام عومەر)" ههروهها داوای لە خوای گەورە کرد، کە جێگەی شەھید بەھەشت بێت و دڵنەوایی و ئارامییش بە بنەماڵە، کەسوکار و ھاوڕێیانی ببەخشێت.
ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراق بڕیاریدا به ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مانگهكانی (11 و 12)ـی ساڵی 2022 بۆ ههرێمی كوردستان.
مەهدی ئەسڵان ناسرا بە ئەبو چیچۆ لەلایەن داواکاری گشتیەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە و دەستگیرکرا. ئەبو چیچۆ بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە و ئێستا بە سەردان گەڕاوەتەوە بۆ سنوری زاخۆ. چەندین ساڵە ئەبو چیچۆ لە وڵاتی نەرویج دەژی.
ئهمڕۆ سێشهممه 13ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ڤيلله ڤاريۆلا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە تۆرکیلد بیوک بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا، بە تایبەتی پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی و هەناردەکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا، هەروەها باس لە گرنگیی چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی کوردستان و دەرفەتەکانی هاریکاریکردنی یەکێتیی ئەوروپا لەم بوارەدا کرا. چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە تەرخانکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بە پێی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم و لە سەر بنەمای دەستوور، دەکرێ ببێتە دەستپێکێکی باش بە ئاراستەی چارەسەرکردنی بنەڕەتی سەرجەم کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی .