نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و بەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار و 250 دینار.
بکوژە تەمەن 69 ساڵانەکە، کە سێ هاوڵاتی کوردی لە پاریس کوشت، لە دەستبەسەری پۆلیسەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرونی. پێش نیوەڕۆی هەینی لە بازنەی 10ی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کەسێک بە چەک هێرشی کردە سەر ژمارەیەک کورد و سێ کەسی کوشت و سێی تریشی بریندار کرد. دواتر خۆشی بە برینداری دەستگیر کرا. بکوژەکە دانی بەدوا ناوە کە هێرشەکەی بەهۆی نەژاد پەرستی بووە و باوکیشی دەڵێ "کوڕەکەم شێت و گەمژەیە".
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم. لەم بۆنەیەدا داواكارم هەموو هەوڵ بۆ قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان بدەن و هیواداریشم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر جیهان و ناوچەكەماندا بكێشێت. مسعود بارزانی 24ی كانوونی یەكەمی 2022
دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دیکۆردی شکاند و لە داخستنی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخەکە بەم شێوەیە بوو. 100$=153,350 هەولێر 100$=153,400 سلێمانی 100$=153,450 دھۆك 100$=153,450 کرکوک
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ) بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن و پشوو لە خۆشی و شادی‌دا بەسەر ببەن.لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبودەیی و میانەڕەویی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە. جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بژین. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاژانسی ھەواڵی ناسراوی عەڕەبی وكالة اخبار العرب ، ڕاپۆرتێکی لەسەر دزی و قاچاخچیەتی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بەرھەم ساڵح بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بە دزینی چەندین ملیار دۆلار دەکات. ئەوەش دەقی وتارەکەیە: سه‌ركۆمار یان قاچاخچیی نه‌وت و كانزا؟ نووسینی: ئه‌ندازیار جه‌وهه‌ر سه‌لیم بابان عیراق وڵاتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، به‌وه‌ی قاچاخچی ده‌توانێت ببێت به سه‌ركۆمار و سه‌ركۆماریش ده‌توانێت سه‌رباری ئه‌ركی ئاشكرای خۆی، حه‌ز و ئاره‌زووی قاچاخچێتی پیاده بكات. سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌ر كه‌میی كاره‌كه‌ی و زۆریی كاتی به‌تاڵ و بۆشی، هه‌ست به بێزاری ده‌كات، ئه‌و به‌وه‌ش ئاشنایه كه پاره‌ی زۆر وای لێ ده‌كات سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی كۆنترۆڵ بكات و ده‌شتوانێت به به‌رتیل سیاسه‌تمه‌دارانی شیعه و سوننه به‌وه ڕازی بكات، كه بۆ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق پشتیوانی بن، بۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆماری، كاتی خۆی به‌م جۆره‌ی دادێت، دابه‌ش كرد:یه‌كه‌م: به‌ڕێوه بردنی قازانجی به قاچاخ ناردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، چ به ڕێی وشكانییه‌وه بێت یان له ڕێی كه‌نداوه‌وه بێت، ئه‌ویش له ڕێی هاوبه‌شانی خۆی له كۆمپانیای قه‌یوان، كه بڕی پتر 15%ی پشكه‌كانی پێ داوه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ساڵانه له نێوانی سێ ملیار تا سێ ملیار و نیو دۆلار، به گوێره‌ی به‌رز و نزمیی نرخی نه‌وت، قازانج ده‌كات. قه‌یوان به ناوی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌وه كار ده‌كات، كه له لایه‌ن تیمی پشكنینی ئه‌مریكییه‌وه ده‌ست نیشان كران، ئه‌و تیمه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراق حه‌یده‌ر عه‌بادی هێنای، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یدۆزی ئه‌و سامانه بكات كه له عیراقدا ده‌دزرێت. سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح خۆی ڕاسته‌وخۆ كاری به قاچاخ هه‌ناردن و سه‌رپه‌رشتی كردنه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ر خۆی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ش ده‌كات كه زانیاری‌یان له باره‌ی به قاچاخ ناردنه‌وه ده‌ست كه‌وتووه، به تایبه‌تی نوێنه‌رانی به‌سرا له په‌رله‌مانی پێشوودا، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی قه‌یوان و كۆمپانیاكانی سه‌ر به ئه‌و، كه به ناوی دیكه‌وه كار ده‌كه‌ن، نه‌خرێته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. خانمی هاوسه‌ری سه‌رۆكیش له هه‌ڵسووڕاندنی ئه‌و سامانه‌ی كه له به قاچاخ ناردنی نه‌وت دێته ده‌ست، به‌شداره. له مانگی شوباتی 2022دا بڕی (120) ملیۆن دۆلار له قازانجی به قاچاخ ناردنی نه‌وت به بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان درا.دووه‌م: ئه‌و داراییه‌ی له به قاچاخ ناردنی مس و جۆره‌كانی دیكه‌ی سیكراب به‌ده‌ست دێت، كه ڕاسته‌وخۆ سه‌ركۆمار سه‌رپه‌رشتیی كاره‌كانی ده‌كات، ڕێكاری جێبه‌جێ كردنی كاری وه‌ك به قاچاخ ناردن و كۆ كردنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی، دۆستی سه‌ركۆمار ئه‌كره‌م زه‌نگه‌نه ده‌یگرێته ئه‌ستۆ، ئه‌ویش پشتی به دوو كوڕی خۆی به‌ستووه، یه‌كیان له كه‌ركووك و ئه‌وی دیكه‌شیان له عه‌ممان پایته‌ختی ئوردنه. چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیش له په‌رده‌پۆش كردنی قاچاخه‌كه‌دا هاوكار و ده‌سبارن، زۆربه‌ی ئه‌و قاچاخه‌ش به‌ره‌و سلێمانی و كه‌ركووك ده‌چێت، جگه له‌وه‌ی له ڕێی وشكانییه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی عیراق هه‌نارده ده‌كرێت. بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له به قاچاخ هه‌ناردنی مس و كانزا و سیكراب له ساڵی 2021دا هاتووه‌ته ده‌ست، به (250) ملیۆن دۆلار خه‌مڵێندراوه، كه (200) ملیۆن دۆلاری بۆ سه‌رۆك به‌رهه‌م چووه، ئه‌وی دیكه‌شی له نێوان ئه‌كره‌م زه‌نگه‌نه و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی و هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ری هاوكاری ئه‌وان دابه‌ش كرا، هه‌ندێك له داهاتی به قاچاخ ناردنی مس وه‌ك به‌رتیل به هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌داری شیعه و سوننه‌ش دراوه.سێیه‌م: كۆنترۆڵ كردنی گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له ڕێی عادیل كه‌ریم ڕاسپێردراو به هه‌ڵسووڕاندنی وه‌زاره‌ته‌وه بووه. ئه‌و كه‌سه وه‌ك كه‌سی به‌رپرس له هه‌ندێك له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی د. به‌رهه‌م وایه، هه‌ڵبه‌ت به‌ر له‌وه‌ی د. به‌رهه‌م ببێت به سه‌ركۆمار. عادیل كه‌ریم نه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه، به‌ڵكوو یه‌كێك بوو له‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م له یه‌كێتی جیا بووه‌وه،واته به‌ر له‌وه‌ی د. به‌رهه‌م بكرێت به سه‌ركۆمار. ئه‌و عادیله كه‌ریمه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی وا ڕاهاتووه كه سامانی سه‌رۆك به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگوازێته‌وه، له‌و كاته‌وه‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی بوو له ساڵی 2012وه تا ساڵی 2021، ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. به گوشاری سه‌ركۆماریش كرا به وه‌زیری كاره‌با، له‌و كاته‌وه سه‌رۆك ئه‌وی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و گرێبه‌ستانه به‌كار هێنا كه وه‌زاره‌تی كاره‌با له بواری به‌رهه‌م و دابه‌ش كردن كرد بوونی، به‌شی سه‌ركۆماریش له ڕێی عادیل كه‌ریم و ئه‌كره‌م زه‌نگه‌نه‌وه ده‌گه‌یشت.بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی سه‌ركۆمار له ساڵی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی له 2018وه به‌ده‌ست هێناوه ده‌گاته یه‌ك و نیو ملیار دۆلار و زۆربه‌شی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق گواسترایه‌وه (جگه له‌و پاره‌یه‌ی كه له هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند و نزیكی عیراق ده‌ستی كه‌وتووه). هه‌ڵبه‌ت دزییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌شی حیساب نه‌كراوه، كاتێك كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، به تایبه‌تی له ڕێی هاوبه‌شه‌كه‌ی خۆی ئاشتی هه‌ورامی كه پێشتر وه‌زیر بوو، ئێستاش هه‌ورامی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی، داوای ده‌ستگیر كردنی له‌سه‌ره. ئاشتی هه‌ورامی به‌رپرسی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بوو، هه‌موو دزییه‌كی له هه‌رێمدا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌مدا كردووه، تا ئه‌و كاته‌ی له یه‌ك جودا بوونه‌وه، ئیدی ئاشتی هه‌ورامی كه‌وته ته‌قه كردن له سه‌ركۆمار.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زنجیرە تویتێکی بە زمانی ئینگلیزی دەربارەی هێرشەکەی پاریس بڵاوکردەوە.مه‌سرور بارزانی، له‌و په‌یامانه‌دا رایگه‌یاندووه: زۆر نیگەرانم لەو هێرشە قێزەونەی کرایە سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس. هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان. داوا لە ڕەوەندی کورد دەکەم کە دان بەخۆیاندا بگرن و بە هیچ شێوەیەک بیانوو بۆ توندوتیژی نەهێنینەوە.راشیگه‌یاندووه: باوەڕمان بە هاوبەشە فەرەنسییەکانمان هەیە کە هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ پاراستنی ڕەوەندی کورد لە سەرانسەری وڵات و دادگایی‌کردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێ: گەلی فەرەنسا چەندان جار پشتیوانی ئێمەی کردووە. ئێمە زۆر شتی هاوبەشمان هەیە؛ ئێمە بەیەکەوە ڕووبەڕووی تیرۆر دەبینەوە و میوانداری ئەو کەسانە دەکەین کە بەهۆی توندوتیژی و شەڕەوە ئاوارە بوون. ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییەی لە نێوانماندا هەیە، زۆر لە ئەجێندای ڕقاوی ئەوانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە، بەهێزترە.
ئاگاداریسەرجەم شوفێران وهاوڵاتیانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە کەوا شەقامی 30مەتری لەچواریانی کوردوعەرەب تاکو چواریانی گازینۆ عەنتەر بۆماوەیەکی نادیار دادەخرێت بەمەبەستی کارکردن لەدروستکردنی ئاوەڕۆی سەندوقی لەشەقامەکە ،وەلەماوەی داخستنەکە شوفێران دەتوانن شەقامی 60مەتری و20مەتری بەکاربێنن وەکو شەقامی بەدیل. ب هاتووچۆی هەولێر2022/12/24
بە توندی ھێرشی سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری قوربانییانی ھێرشەکە دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین . ھەروەھا داواش لە ڕەوەندی کورد لە ئەوڕوپا دەکەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن .ئێمە باوەڕی تەواومان بە دامودزگاکانی حکومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە کە ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزاگەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران . حکومەتی ھەرێمی کوردستان2022/12/23
ئەمڕۆ هەینی 23 ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە جۆرجا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا کرد.پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا.سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەولێر نیشاندا و ئاماژەی بە دۆستایەتیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرد و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و بەتایبەتی ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لە پاراستنی کریستیانەکان بەرز نرخاند. خواستی وڵاتەکەشی بۆ هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە.سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا هەروەها بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەوەی سەردانی ئیتالیا بکات.سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئیتالیای کرد کە ڕۆڵێکی گرنگیی لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستاندا هەیە، بە تایبەتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش . گوتیشی سەردانی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، ئاماژەیەکی گرنگە بۆ بەهێزی دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا.چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنیگدان بە کەرتی کشتوکاڵی و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی بەتایبەتی بازاڕەکانی ئەوروپا بەڕووی بەرووبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەرەنگاربوونەوەی مەترسی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەش و هەوا لە سەر ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق ، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.باشان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا ، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، جەختی لەوە کردەوە کە ئیتالیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و کار‌و چالاکییەکانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەشی لە هەولێر بەرفراوانتر دەکات.سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دووپاتیکردەوە کە هاتنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، دلگەرمی و پشتیوانییەکی بەهێزە بۆ خەڵکی کوردستان و هيوای خواست، پەیوەندی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا پەرە بسەنێت.
ئەمڕۆ ھەینی 23ی دیسێمبەر، کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ، پێشوازی لە جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا دەکات.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شوێنگرەوەی وەزیرانی هەرێم بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا و پێشمەرگە لەگەڵ بریکاری وەزیری ناوخۆ دیاری دەکات. بەپێی زانیارییەکان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی وەکو وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا لە شوێنی خالید شوانی دەستنیشانکردووە کە ئێستا وەزیری دادی عێراقە. هەروەها رێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر وەکو وەزیری پێشمەرگە لە شوێنی شۆڕش ئیسماعیل دەستنیشان کراوە. هاوکات سەرکەوت حەسەن، ناسراو بە سەرکەوتی کوبە کە راوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ کاروباری ئەمنی، کراوە بە بریکاری وەزیری ناوخۆ. هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەم گۆڕانکارییانە لەنێو تیمی وەزاریی یەکێتی لە حکومەت، ئەنجامی رێککەوتنێکە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کە رۆژی سێشەممەی رابردوو کراوە و لە بەرامبەردا، یەکێتی رازیبووە بەوەی فراکسیۆنەکەی دەنگ بە شوێنگرەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بدات، هەروەها دەنگ بە شوێنگرەوەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بدات کە هەردووکیان لە پشکی پارتین. بەهۆی ناکۆکیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تیمی یەکێتی لە حکومەت بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد، بەڵام لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەدا چەند وەزیرێکیان ئامادە بوون. دوای کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بڕیارێکی سەرۆک بارزانی ئەوانەی بوون بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، دەبێ دەستبەرداری پۆستە حکومییەکانیان بن، بۆیە پشتیوان سادق کە وەزیری ئەوقاف بوو، دەست لەکار دەکێشێتەوە و لە شوێنی ئەو، ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستبەکار دەبێت. هەروەها هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەست لەکار دەکێشێتەوە و لە شوێنی ئەو، زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەستبەکار دەبێت و رێبوار بابکەیی، دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی. لەبارەی گۆڕانکارییەکان، رووداو پەیوەندی بە سەرکەوت حەسەن (سەرکەوتی کوبە)ـەوە کرد و رایگەیاند، تائێستا بە فەرمی هیچیان پێڕانەگەیاندوون. ژێدەر رووداو