بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی بەرزی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار کۆبووەوە و دەڵێت، گرفتێکی تەکنیکی و کاتییە. بانکی ناوەندی عێراق داوای لە بازرگانان کرد ١٠٠ دۆلار لە بانکەکاندا بە بەهای ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بکڕن. داواشی لە بانکەکان کرد، کە ئاسانکاری بکەن بۆ هاوڵاتیان لە ئاڵوگۆڕ و دەستگەیشتن بە دۆلاردا.
وته‌بێژی بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: "به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه، ره‌هه‌ندی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، ره‌هه‌ندی ناوخۆییش په‌یوه‌ندی به رێژه‌ی خستنه‌ڕووی دۆلار هه‌یه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیه‌وه، ئێستا بانكی ناوه‌ندی رێژه‌ی خستنه‌ڕووی دۆلاری بۆ زیاتر له نیوه دابه‌زاندووه، ره‌هه‌نده ده‌ره‌كیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك بانك هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عێراق خراونه‌ته لیستی ره‌شه‌وه و تێبینیان له‌سه‌ره كه دۆلاریان بردبێته ده‌ره‌وه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه داوا له‌بانكی ناوه‌ندی كراوه میكانیزمی نوێ دۆلار بۆ خستنه‌ڕوی دۆلار بگرێته‌به‌ر. جه‌بار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "ئه‌و ته‌شویشه‌ی له بازاڕه‌كان دروستبووه، بۆته هۆكار بۆئه‌وه‌ی دۆلار ناجێگیریه‌كی زۆر به‌خۆوه ببینێت، ئه‌مه‌ش به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌لێدوانی هه‌ندێك له كاراكته‌ر و شۆرڤه‌كارانه‌وه هه‌یه كه قسه له‌سه‌ر به‌های دۆلار ده‌كه‌ن كه لێكه‌وته‌ی زۆر خراپی له‌سه‌ر بازاڕه‌كان دروستكردوه". باسی له‌وه‌شكرد، "به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار ناجێگیره، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن دۆخێكی كاتیه و باشه بۆچی ئه‌و خواسته گه‌وره‌یه له‌سه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی هه‌یه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به پێشبینی خه‌ڵك و ئه‌و هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه كه متمانه‌یان به‌دینار كه‌مبووه‌ته‌وه"
بە‌ڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە و دەڵێت" به‌گشتی ئاسمان له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌وردا ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن". دەستەی کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا رایگەیاند" ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێراى با (٥ - ١٥) کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ٩) کم دەبێت. دەستەی کەشناای ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ تەنها ناوچە شاخاوییە سنووریەکان نەبێ بە ٢ پلە نزمتردەبنەوە، خێراى با (١٠ - ٢٠) کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا، مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ٩) کم دەبێت.
ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا نزیكه‌ی 200 چه‌كداری داعش له‌رێگه‌ی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقه‌وه كوژراون. به‌گوته‌ی ته‌حسین خه‌فاجی، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانی داعش كه له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كوژراون، گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 400 چه‌كدار. گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق دووپاتیده‌كاته‌وه ئه‌و ئامارانه سه‌ره‌تایین و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا كار له‌سه‌ر ده‌ركردنی راپۆرتێكی ورد له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌دژی چه‌كدارانی داعش له‌نێو خاكی عێراق و ناوچه سنوورییه‌كان ئه‌نجامیداون.
دەقی راگەیاندراوەکە: ئاگادارى هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەڵدەستى بە دامەزراندنى (49) چل و نۆ فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ ئەم پسپۆریانەى کە لە خوارەوە دیارى کراوە لەو فەرمانگانەی بەرامبەریان دیاری کراوە: هاووڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە، كە ماوەیەك لەمەوبەر دەرگای دامەزراندنمان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ كۆمەڵێك پسپۆری و پێداویستی داواكردبوو، بە هۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە، دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕانەوەی داتاكان كەچی بێ سوود بوون، وێڕای لێبووردن لە هاوڵاتیان و پێشكەشكارانی خۆشەویست، دووبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران لە رۆژی 13-12-2022 ب تاوەكو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023 لە رێگەی فۆڕمەوە لە سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت دەكرێتەوە. تێبینى: 1- بۆدەرچووانی کۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و کارگێری و ژمێریاری و یاسایی کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە رۆژی 13-12-2022 تاوەكوو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023:https://forms.gle/3vfWGYv4sq7qF9pRA 2- بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاککەرەوە – بەردەست – شوفێری تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە رۆژی 13-12-2022 تاوەكو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023:https://forms.gle/rX2nQmjVuA5gtBH18 3- لەکاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێک لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان لە لینکەکانی سەرەوە تکایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی 07518718121 بکەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتس ئەپ و ڤایبەر وە یان ئیمەیلیک بنێرن بۆ jobs.mtikrd@gmail.comکێشەکە چارەسەر دەکەین. 4- ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنرابێت پێویستە یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆکرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی. 5- هەر هاوڵاتیەک مافی هەیە یەک جار فۆرمەکانی سەرەوە پڕبکاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەک فۆرم پڕبکاتەوە مافی دەفەوتێ. 6- لە کاتی دەرچوونی ناوەکان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەکی پسپۆر چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکار دەکات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات. 7- فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەکێک لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:- بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان- بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر- بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی- بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک
دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد و ئێستا (کاتژمێر 2:00) 100 دۆلاری ئەمریکی بە 156 هەزار دیناری عێراقییە. تا ئێستا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆ ئەو ئاستە دانەبەزیوە.
عەلی زوبەیدی، سەرکردەی هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق تۆمەتبارە بە گەندەڵی و تێوەگلان لە کوژرانی چەند کەسایەتیەکى عێراقى و ئێرانى. بە قسەی زوبێدی، هیچ بەربەستێک لەبەردەم محەمەد شیاع سودانیدا نەماوە بۆ لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران. زوبێد دەشڵێت "مستەفا کازمی، لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو دوبەی هەڵاتووە، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی لێپرسینەوە نەبیتەوە".
دۆلار: 154,700 100 یۆرۆ: 164,369 100 پاو‌ەند:187,187 100 لیرەی توركی: 8,317 100 هەزار تمەن: 3,868 100 پاو‌ەند :121 100 یۆرۆ : 106.25 مسقاڵێک عیار ٢٤=445,000مسقاڵێک عیار ٢٢=410,000مسقاڵێک عیار ٢١=395,000مسقاڵێک عیار ١٨=340,000
نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەکەوە رایگەیاند، "ئەو قسانە راست نین، کە باس لەوە دەکەن وەزیری دارایی عێراق 400 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستانی راگرتبێت. وتیشی: خۆم بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ وەزیری دارایی کردووە، وتی بۆ ناردنی پارەکە هەندێک رێکاری ئیداریی و یاسایی ماون و دوای تەواوبوونی رێکارەکان پارەکە دەنێردرێت."
ئەمڕۆ یەكشەممە 25/12/2022، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت" هەندێ کات بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمەباران لە ڕۆژهەڵاتى هەرێمى كوردستان و هەندێك ناوچەى گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و دهۆک، له‌گه‌ڵ دروستبوونى تەمومژ لە ڕۆژهەڵاتى هەرێمى كوردستان و ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى شەودا، لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوورى ڕۆژهەڵات. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سبەی دووشەممە 26/12/2022، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: “بوونی جیاوازی خاڵێکی باشە و گرنگە بە هەموو جیاوازییەکانەوە پێکەوە بین، ئومێد دەکەم لایەنە سیاسییەکان، لە کاتێکدا پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەین، هاوشێوەی پەیڕەوکارانی ئایینەکان پێکەوەبن و یەکتری تەواوبکەین، باسی لەوەشکرد، کە هەموو ئەو ئامادەکارییانەی پێویستن لە رووی ئارامی و ئاسایشەوە بۆ سەری ساڵ کراون، ئەوان دەسەڵاتی تەواویان داوە بە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان، بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لەو بارەیەوە، بەڵام “بەهۆی ئەو بارودۆخانەی هەیە، لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، دەستدرێژیکردنە سەر رەوەندی کوردی لە فەرەنسا، ئەو دۆخەی لە ئەنجامی تەقینی غاز لە ماڵێکدا لە گەڕەکی کازیوە روویدا، بەفەرمی بڕیارمانداوە وەک حکومەت ئاهەنگ ناگێڕین بۆ سەری ساڵی نوێ”. ئاماژەی بەوەشدا، زەمینەی لەبار بۆ هاووڵاتیان رەخسێندراوە، بۆ ئەوەی گوزارشت لە خۆشییەکانیان بکەن و پێشوازی لە ساڵی نوێ بکەن، بۆیە قایمقامیەت، شارەوانی، تەندروستی، یەکە کارگێڕی و ئەمنییەکان، رێککاری پێویستیان گرتووەتەبەر.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: "بوونی جیاوازی خاڵێکی باشە و گرنگە بە هەموو جیاوازییەکانەوە پێکەوە بین، ئومێد دەکەم لایەنە سیاسییەکان، لە کاتێکدا پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەین، هاوشێوەی پەیڕەوکارانی ئایینەکان پێکەوەبن و یەکتری تەواوبکەین، باسی لەوەشکرد، کە هەموو ئەو ئامادەکارییانەی پێویستن لە رووی ئارامی و ئاسایشەوە بۆ سەری ساڵ کراون، ئەوان دەسەڵاتی تەواویان داوە بە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان، بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لەو بارەیەوە، بەڵام "بەهۆی ئەو بارودۆخانەی هەیە، لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، دەستدرێژیکردنە سەر رەوەندی کوردی لە فەرەنسا، ئەو دۆخەی لە ئەنجامی تەقینی غاز لە ماڵێکدا لە گەڕەکی کازیوە روویدا، بەفەرمی بڕیارمانداوە وەک حکومەت ئاهەنگ ناگێڕین بۆ سەری ساڵی نوێ". ئاماژەی بەوەشدا، زەمینەی لەبار بۆ هاووڵاتیان رەخسێندراوە، بۆ ئەوەی گوزارشت لە خۆشییەکانیان بکەن و پێشوازی لە ساڵی نوێ بکەن، بۆیە قایمقامیەت، شارەوانی، تەندروستی، یەکە کارگێڕی و ئەمنییەکان، رێککاری پێویستیان گرتووەتەبەر.