Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13711 بابەت
هەواڵ
07-03-2026

مەسرور بارزانی و ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەلسەباح دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەلسەباح، سەرۆکوەزیرانی کوێت بە تەلەفۆن قسەیان کرد. بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتی کوەیت و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان کردووە. ئاماژە بەوە کراوە، هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی هێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی. هەروەها جەختیان لە پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

هەواڵ
07-03-2026

 لە نەینەوا حەشدی شەعبی بۆردومان کرا "کوژراو و بریندار هەن"

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، لەبارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەکدارێک کوژراوە و سێ چەکداری تریش بریندار بوون. شانەی راگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، کاتژمێر 6:10ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 7ی ئاداری 2026، بارەگای لیوای 40 و فەوجی 33 ی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا، لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی "نەناسراو"ەوە بۆردومان کراون.  شانەی راگەیاندنی ئەمنی هێرشەکەی بە "دەستدرێژییەکی ناڕەوا" ناوبرد و وتی، جگە لە زیانە گیانییەکان، زیانی مادی زۆریش بەو دوو بنکەیە گەیشتووە.

هەواڵ
07-03-2026

نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لەبارەی دۆخی ناوچەکە قسەیان کرد

ئەمڕۆ شەممە 2026/3/7، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت.بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە وردی تیشکيان خسته‌ سەر دۆخى ناوچەکە و ئەو ئاڵنگارییە مەترسیدارانەی له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕدا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌. هەردوولا هاوڕا بوون کە پەرەسەندنی گرژییەکان هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە له‌سه‌ر ئێستا و داهاتووى سەقامگیری دروست ده‌كات، بۆیە جەختیان لە پێویستیی گرتنەبەری ڕێگەچارەی سیاسی کردەوە بۆ ڕێگری لە تەشەنەکردنی ململانێکان و پاراستنی گەلان لە ماڵوێرانییەکانی شەڕ.له‌ لايه‌كى تره‌وه‌ ئەردۆغان سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ "ڕۆڵی دیار و ئەرێنییان لە هاوکاری و پشتیوانیکردنی ئاشتی لە تورکیا." هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە دا کە ئەم هەڵوێستانە فاکتەرێکی بنەڕەتین بۆ چەسپاندنی تەبایی و پێکەوەژیانی گەلان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە کار بۆ ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌دا دەکات و پشتگیری لە هەموو هەنگاوێکی ئاشتیخوازانە و دیالۆگ دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە شێوەیەک کە ئاسایش و بەرژەوەندیی گشتیی گەلانی ناوچەکە بپارێزرێت.

هەواڵ
07-03-2026

RTB بانک بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی خاوەن کارتە بانکییەکان دەردەکات

RTB بانک دەستپێشخەرییەکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر هاووڵاتییان ڕاگەیاند و تێیدا چەند ئاسانکارییەک بۆ بەکارهێنەرانی کارتە بانکییەکان و کڕیارە نوێیەکان دەخرێتە ڕوو. لادانی باجی ڕاکێشانی پارە: بەپێی ڕاگەیەندراوی بانکەکە کە ئەمرۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە، لە ئەمڕۆوە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە، سەرجەم ئەو عمولانە لادران کە پێشتر لە کاتی بەکارهێنانی کارتەکانی بانکەکانی دیکە لە ئامێرەکانی ATMی بانکی RTB وەردەگیران. ئەم هەنگاوە بە تایبەتی بۆ پاڵپشتیکردنی هاوبەشانی پڕۆژەی "هەژماری من" نراوە، تاوەکو لەم بارودۆخە سەختەدا بتوانن بە ئاسانترین شێوە و بەبێ بڕینی هیچ بڕە پارەیەک، دەستیان بە مووچە و داراییەکانیان بگات. هەژماری نوێ و کارتی بێبەرامبەر جگە لە ئاسانکارییەکانی ڕاکێشانی پارە، بانکەکە بڕیارێکی دیکەی بۆ ئەو کەسانە دەرکردووە کە دەیانەوێت ببنە کڕیاری نوێ: هەر کەسێک لەم مانگەدا سەردانی لقەکانی RTB بکات بە مەبەستی کردنەوەی هەژماری کەسی، کارتەکەی بە شێوەی بێبەرامبەر پێ دەبەخشرێت. ئەم دەستپێشخەرییەی بانکی RTB وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ هاندانی سیستەمی بانکی و هاوکاریکردنی هاووڵاتییان لە ڕووی داراییەوە.

هەواڵ
07-03-2026

نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن بە تەلەفۆن قسەیان کرد

ئەمڕۆ شەممە 2026/3/7، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی کۆماری فەرەنساوە پێگەیشت.بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دەربارەی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌. هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر بە مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکان دەربڕی و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگری لە فراوانبوونی زیاتری بازنەی ململانێکان، بە شێوەیەک کە ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلانی ناوچەکە بگەڕێتەوە.لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکارییەکان تاوتوێ کران. هەردوولا داکۆکییان لە پتەوکردنی ئەو پەیوەندییە دۆستانەیەی نێوانیان کردەوە کە مێژوویەکی درێژی لە هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە.نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ڕۆڵی پێشەنگانەی ماکرۆن و فەرەنسای کرد بۆ پشتگیریکردنی بەردەوامی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە تایبەت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکاندا بۆ دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی شەڕ و ئاڵۆزی.

هەواڵ
07-03-2026

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: رێگە نادەین عێراق ببێتە گۆڕەپان بۆ یەک...

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ڕایگەیاند، عێراق نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ. هاوپەیمانییەکە رەتیدەکاتەوە خاکی عێراق بکرێتە مەیدانی جەنگ و جەختیش لە پشتگیریکردنی هێزە چەکدارەکان دەکاتەوە بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانی. هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئەمڕۆ شەممە، 7ی ئاداری 2026  لە بەغدا کۆبووەوە و تاوتوێی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی کرد. لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، هاوپەیمانییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە عێراق ''بە هیچ شێوەیەک رانەکێشرێتە ناو ئەو ململانێیانەی ئێستا لە ناوچەکەدا هەن.'' هەروەها تێیدا هاتووە، "عێراق بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکاتەوە ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ نێودەوڵەتییەکان، یان ببێتە خاڵی دەستپێکردنی هەر هێرش و دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ." هاوپەیمانییەکە بە توندی ئیدانەی هەر هێرشێکی کرد کە سەروەریی عێراق پێشێل بکات و ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی بێتاوان. هاوکات بەکارهێنانی خاک، ئاو و ئاسمانی عێراقی بۆ هەر کارێکی دوژمنکارانە رەتکردەوە و داوای لێپرسینەوەی لە بکەر و بەرپرسانی ئەو کارانە کرد. لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هاوپەیمانییەکە بە هەموو هێزێکییەوە پشتگیریی دامەزراوەکانی دەوڵەت و هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست لەپێناو پاراستنی سنوورەکان و ''رێگریکردن لە هەر لایەنێک کە بیەوێت خاکی عێراق بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە بەکاربهێنێت.'' هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت داوای راگرتنی دەستبەجێی جەنگ دەکات و دەڵێت، "پێویستە هەمووان بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆی جیدی." ئاماژەی بەوەش کردووە کە ''بەردەوامیی تووندوتیژی تەنیا وێرانکاری و مەینەتی بۆ گەلانی ناوچەکە دەهێنێت و دەبێتە رێگر لەبەردەم گەشەپێدان.'' هاوپەیمانییەکە داوای لە وڵاتە زلهێزەکان و لایەنە کاریگەرەکان کرد کە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبگرن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و جەخت لە پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکاتەوە.

هەواڵ
06-03-2026

بیابانی نەخیب؛ هێزێکی نادیار سەربازێکی عێراقی دەکوژێت و بەغداش ناڕەزای...

لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا کە ناوەندی ئەمنی و شەقامی عێراقی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، ئەویش بیابانی نەخیبی نێوان پارێزگاکانی ئەنبار و نەجەفە، کە هێزێکی ئاسمانی دابەزی ناو عێراق و بەهۆیەوە پێکدادان لەگەڵ سوپای عێراق ڕوویدا و قوربانی لێکەوتەوە. وردەکاریی ڕووداوەکە و پێکدادانەکە بەپێی زانیارییە میدیاییەکان کە لە سەرچاوە ئەمنییەکان و شایەتحاڵەکانەوە وەرگیراون، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە شوانێک لە ناوچەکە تێبینی جووڵەی نائاسایی چەند هێلیکۆپتەرێک کە ژمارەیان لە نێوان چوار بۆ حەوت هەلیکۆپتەر دەبوو لەو ناوچەیە دابەزین، دوای نیو کاتژمێر هێزێکی سوپای عێراق گەیشتنە شوێنەکە و ڕووبەڕووی هێرشێکی چڕی ئاسمانی بوونەوە. ئەنجامی پێکدادانەکە بەم شێوەیە بوو: کوژرانی سەربازێکی عێراقی و برینداربوونی دووانی دیکە. سووتانی دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی لە جۆری (هامڤی). کشانەوەی هێزە نادیارەکە بە هێلیکۆپتەرەکانیان بۆ شوێنێکی نادیار. گومانەکان و ناسنامەی هێزەکە تائێستا ناسنامەی ئەو هێزەی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەنجامداوە بە نادیاری ماوەتەوە. هەرچەندە پەنجەی تۆمەت بۆ لایەنی جیاواز ڕادەکێشرێت، بەڵام دۆخەکە بەم شێوەیەیە: ئەمریکا: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سینیکۆم) بە فەرمی ڕەتیدەکاتەوە هیچ زانیارییەکی لەسەر ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە هەبێت. ئیسرائیل: گومان دەکرێت هێزێکی تایبەتی ئیسرائیلی بن بە مەبەستی جێگیرکردنی ئامێری "تەشویش" و ڕادار بۆ بەرپەرچدانەوەی درۆن و مووشەک. ماڵپەڕی (ئەلحوڕە) ئاماژەی بەوە کردووە کە سوپای ئیسرائیل ئامادە نەبووە هیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە بدات. هەڵوێستی فەرمیی حکومەتی عێراق فەریق ڕوکن، قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ڕووداوەکەی بە کارێکی "ترسنۆکانە و ناپاکانە" وەسف کرد کە بەبێ هەماهەنگی ئەنجامدراوە. ناوبراو ڕایگەیاند کە بەغدا یاداشتێکی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردووە. جێی ئاماژەیە، هەرچەندە هێزەکانی دژەتیرۆر ناوچەکەیان کێوماڵ کردووە، بەڵام تائێستا هیچ سەرەداوێکی نوێ سەبارەت بەو هێزە و مەبەستی ڕاستەقینەیان نەدۆزراوەتەوە و ڕووداوەکە وەک بە نادیاری ماوەتەوە.

هەواڵ
05-03-2026

تەرمی عومرەکارێک لە سعوودیەوە گەڕێندرایەوە کوردستان

کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لە رۆژی یەکشەممە عومڕەکارێکی کورد بەناوی عەزیز مستەفا رەسوول، لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ کوردستان لە نزیک دەروازەی عەرەعەر کۆچی دوای دەکات. بە گوتەی کاروان ستوونی، دوای هەوڵی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی عومرە و بە سوپاسەوە بۆ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق و کارمەندەکان لە دەروازەی عەرعەر ئەمرۆ دوای گەڕانەوەی تەرمەکەی لە راپەرین بە خاک سپێردرا. کاروان ستوونی هەروەها گوتی ئەو عومڕەکارە خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و تەمەنی 58 ساڵ بووە و دوای بە جێگەیاندنی سونەتی عومڕە لە کاتی گەڕانەوە لە نزیک دەروازەی عەرعەر کوچی دوای دەکات و دوای هەوڵی بەردەوامان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە سعوودیە و تەواوکردنی ڕێککارەکان ئەمرۆ تەرمەکەی گەیشتەوە کوردستان. ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی چەندین رۆژە بەردوەوام لەسەر هێڵ بووین بە شەو و بە رۆژ بۆ گەراندنەوەی تەرمی ئەو عومرەکارە بۆ هەرێمی کوردستان.هەروەها گوتی لەسەر داواکاری خانەوادەکەی تەرمی ئەو عومڕەکارە لە سعوودیە گەڕێندراوە ڕاپەرین. گوتی: ئێمە بەناوی بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقافەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومرەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکاری بداتگوتیشی ئەوە چوارەم عومڕەکارە ئەمساڵ لە سعوودیە کۆچی دوایی بکات.

هەواڵ
05-03-2026

 سوپای پاسداران: شەپۆلی 19ـەیەمی ئۆپەراسیۆنی 'پەیمانی راستی 4' دەستیپێ...

سوپای پاسدارانی ئێران دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات کە هێرشەکان بە مووشەک و درۆن ئەنجامدراون. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، شەپۆلی 19ـەیەمی ئۆپەراسیۆنی "پەیمانی راستی 4" بە شێوەیەکی تێکەڵاو لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە بۆ سەر پێگەکانی "دوژمنی ئەمریکی-سەهیۆنی" لە ناو جەرگەی خاکە داگیرکراوەکان و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەستیپێکردووە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم هێرشانە تەقینەوەی گەورەیان لێکەوتووەتەوە و بە رەمزی پیرۆزی "یا حەسەن ئیبن عەلی (س)" دەستیان پێکردووە. سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە کە وردەکاریی زیاتری ئەم ئۆپەراسیۆنە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بڵاودەکاتەوە.

هەواڵ
04-03-2026

حکومەتی هەرێم دەنگۆی ئاودیوبوونی کورد بۆ نێو خاکی ئێران رەت دەکاتەوە

جێگری بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ کوردێکی عێراقی لە سنوور نەپەڕیوەتەوە. بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەنگۆی پەڕینەوەی ژمارەیەک کوردی لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو ئێران رەتکردەوە و رایگەیاند: "هیچ کوردێکی عێراقی لە سنوور [بەرەو ئێران] نەپەڕیوەتەوە و ئەمە بە تەواوی ناڕاستە." ئەم رەتکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە بەیانیی ئەمڕۆ، چەند میدیایەکی ئەمریکی هەواڵی چوونی ژمارەیەک کوردی بۆ نێو خاکی ئێران بڵاوکردەوە، بەڵام لە هەواڵەکەدا پشتیان بە هیچ سەرچاوەیەکی دیار نەبەستبوو.

هەواڵ
04-03-2026

مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ئیماراتەوە پێگ...

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ئیمارات پێگەیشت و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/03/04 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ شێخ عەبدوڵلا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات پێگەیشت. ئەوەش هاتووە، لە پەیوەندییەکەدا، دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتی ئیمارات و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕوژە تاووتوێ کرا و هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە هێرش و پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان دەربڕی. هەروەها جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و هێورکردنەوەی گرژی و دوورخستنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان کردەوە.

هەواڵ
04-03-2026

مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی ناوچە...

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە کرد. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.

1 2 ... 44 45 46 ... 1142 1143