Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13774 بابەت
بیروڕا
31-12-2022

سلێمانی لە سایەی سەرۆکی یەکێتی

محەمەد ئەحمەد: لە دوای ئەنجامدانی کودەتا و دەستبەسەرداگرتنی یەکێتی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی ، دۆخی سلێمانی و سنووری ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپی و بەڕەڵلایی و کارەسات دەڕوات . چونکە ڕۆژ نییە تاوانێک، کارەسات و کەتنێک لەو ناوچەیە ڕوو نەدات. هۆکاری سەرەکی تێکچوونی ئاسایش و سەقامگیری و بەرتەسکبوونی ئازادییەکان لە سلێمانی، هەمووی ئەنجامی بێ ئەزموونی و ڕێگریکردنی سەرۆکی یەکێتی و دەستوەردانی بەرپرسانی تری یەکێتیە لە کاروباری حکومەت و ڕێگریکردنە لە ئیدارەدانێکی تەندروست. پێویستە هیچ بەرپرسێکی حزبی ئەو دەسەڵاتەی نەبێت خۆی بکاتە ئەلتەرناتیڤی حکومەت و لایەنە فەرمییەکانئەگەر سەرنج لە دۆخی سلێمانی بدەین لە ماوەی ساڵێکدا، دەبینین لە خراپترین دۆخیدا دەژیت. تاڵان و بڕۆ و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی دەوڵەت و کوشتن و تیرۆرکردنی موراد کانی کوردەیی و هاوکار جاف و بردنەدەرەوەی ملیار دۆلار نموونەی زەقی ئەو بارودۆخە وێرانەن کە ئێستا لە سایەی تاکڕەوی و دەسەڵاتی خۆسەپێنی بافڵ تاڵەبانی، سلێمانی و کوردستان بەگشتی بەدەستیەوە دەناڵێنێت.پێویستە ڕۆشنبیرانی سلێمانی چیتر لە ئاست ئەم هەموو تاوان و پێشێلکارییانەی لە سلێمانی ئەنجام دەدرێن بێ دەنگ نەبن .

هەواڵ
31-12-2022

دوو کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی هەوڵی تێپەڕاندنی هەڵە لە شەقامێکی خراپ کارەساتێکی نایەوە. فازل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر8ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای هەولێر -کۆیە، لەنزیک مەفرەقی دەربەند، نیسانێکی تایبەت هەوڵی دا لەئوتومبێلێکی تر لەبەردەمی ڕەت بێت. لەوکاتەش سەرکە ترێلەیەکی سکانیا لە دیوەکەی تر لەسایدی خۆی بەرامبەری دەهات، وە بەهۆی خێرایی و نەبوونی کات لەبەردەستی شوفێری نیسانەکە، بۆیەنەیتوانی بگەڕێتەوە سایدی خۆی و ڕووبەڕوو خۆی کێشا بەترێلەکە. فازل حاجی ڕاشیگەیاند، لە دەرەنجامی ڕوداوەکە شوفێروسەرنشینی نیسان کە هاوسەری یەکتربوون، هەردوکیان گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە. وتەبێژەکەی هاتوچۆ ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە شۆفێران ئاگاداری خۆیان بن لەو ڕێگایانەی کەتاکسایدن ومەودای بینینیان کەمە زۆر بەئاگاییەوە تێپەڕاندن ئەنجام بدەن.

هەواڵ
31-12-2022

مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2023، پیرۆزبایی لە گشت هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵە و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان ، هەروەها گەلانی عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و گەشەپێدانی زیاتری کوردستان بێت.سەرەڕای سنوورداری تواناکانی بەردەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا، توانیمان بە هاوکاری کەرتی تایبەت، چەندین پڕۆژەی جۆراجۆر لە شارەکانی کوردستان، لە بوارەکانی ڕێگەوبان و کشتوکاڵی و پیشەسازی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان ئەنجام بدەین . ئەمە جیا لەوەی ساڵی ڕابردوو، لە بواری دیپلۆماسی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە و ئەوروپا، ساڵێکی بەرهەمدار بوو.بەڵام بە داخەوە، لە ساڵی ڕابردوودا، ڕووبەڕووی چەندین هێرش و پەلاماریش بووینەوە، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، فاکتەرێکی ئاراميی و سەقامگیریی بووە لە عێراق و ناوچەکەدا و هيچ کاتێک مایەی هەڕەشە نەبووە بۆ هیچ لایەنێک. بۆیە هیوادارین لە ساڵی داهاتوودا، ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی، پارێزراو و جێگیر بێت و كێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش لە سەر بنەمای دەستوور و بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر ببن، بۆ ئەوەی بتوانین بە هاوکاری هەموو لایەک، درێژە بە پرۆسەی چاکسازییەکان و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان بدەین. بە هیواین هەموو لایەک بەرژەوەندی نیشتمانیی بخەینە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە و ڕێز لە سەروەری یاسا بگرین. ئومێدەوارم ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی ناخۆشی و پەتا و قەیرانەکان و دەستەبەربوونی ئاشتی و ئاسوودەیی بێت بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی. ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان2022/12/31

هەواڵ
31-12-2022

وتەبێژی حکومەت لەسەر ڕووداوەکەی سلێمانی هاتە دەنگ

جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان:ھێرش و پەلاماردانی کچێکی گەنج لە ناوچەی ھوانەی شاری سلێمانی جێگای شەرمەزاریە ھەروەک چۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا , ڕووداوێکی دیکەی دەستدرێژیکردنە سەر خانمێکی دیکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا، ئەم ڕووداوانە ھەرگیز مایەی قبوڵکردن نین و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دژی ھەموو جۆرە توندوتیژی و پێشێلکارییەکی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و مافەکانی ئافرەتان دەوەستێتەوە و پێویستە بە زووترین کاتیش ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بگیرێتەبەر. جووتیار عادلگوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان2022/12/31

هەواڵ
31-12-2022

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

کوردی / Kurdî / عربي پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم. ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم كە جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و فەرهەنگی پێكەوەژیانی گەلی كوردستان بكەمەوە. گەلی كوردستان هەردەم بڕوای بە ئاشتی و برایەتی بووە و خوازیاری ئەوەیە كێشە و گرفتەكانی لە ڕێگەی دیالۆگ و بە زمانی لەیەكتێگەیشتن و دووركەوتنەوە لە دەمارگیری و نكۆڵیكاری چارەسەر بكرێت. لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیش پێمانوایە ئێستا هەلێكی تازە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق لەئارادایە و بە هەموو توانایەك پشتگیریی جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنانە دەكەین كە لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەروەها لەنێوان حكوومەتی هەرێمی و حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق بەستراون. ئەو چاوەڕوانییە هەیە كە لە قۆناغی داهاتوودا هەنگاوەكانی حكوومەت و پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و، بە ئاراستەی بەرژەوەندییەكانی گەلانی عێراق و هەروەها ڕەچاوكردنی پڕەنسیپەكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازاندا بێت.لە كۆتاییدا ئومێدی ئەوە دەخوازم ساڵی تازە، ساڵی خۆشی و بەختەوەری بێت بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق و، ئاشتی و تەبایی بۆ ناوچەكەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی بێتە دی. مسعود بارزانی31ی كانوونی یەكەمی 2022

هەواڵ
30-12-2022

پێنچ کەس لە سلێمانی دەستگیر کران

پۆلیسی سلێمانی پێنچ تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەی ئەمڕۆی هوانەی دەستگیرکرد عەمید، ئاسۆ شێخ تەھا، بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: پێنچ تۆمەتباری سەرەکی ئەو رووداوی گەرەکی ھوانە کە ھێرشیان کردبووە سەر ئەو کچە دەستگیرکران. بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند، لێکۆڵینەوە و بەداوداچوون لە رووداوەکە بەردەوامە.

گشتی
30-12-2022

ڕۆژی دابەشکردنی مووچە دیاریکرا

بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش لە ڕۆژی ٤ی١ی٢٠٢٣ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی ٢٠٢٢ دەکرێت. هەروەها لە ڕۆژی ٣ی مانگ موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێ.

هەواڵ
30-12-2022

بانکی ڕافیدەین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بانكی رافیده‌ین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، به ‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی بەهای دینار به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، بانكه‌كه‌یان له‌ رۆژانی پشوودا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر فرۆشتنی دۆلار، هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش ده‌توانێت بڕی 10 هه‌زار دۆلار به‌ نرخی ستانداردی بانكی فیدراڵی بكڕێت. ئاماژە بەوەشکراوە‌، لقەکانی بانكه‌كەیان له‌ شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین، ره‌سافه‌، گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌بی له‌ مه‌نسوور له ‌نزیك ناوچەی كه‌رخ-ی بەغدا له‌ رۆژانی پشووی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا ده‌رگایان كراوه‌ ده‌بێت بۆ فرۆشتنی دۆلار به‌ هاووڵاتیانی عێراقی. لە چەند رۆژی رابردوودا 100 دۆلاری ئەمەریکی بە زیاتر لە 160 هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکوەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوە و بڕیاریانداوە رێکارەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر بە دۆلار دەست پێبکەن و بڕی دۆلاری زیاتر بخرێتە بازاڕەوە.

هەواڵ
30-12-2022

10 كارمه‌ندی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت دەکوژرێن

ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی سووریا، بڵاویكرده‌وه‌، په‌لامارێكی تیرۆریستی كراوه‌ته‌ سه‌ر پاسی كارمه‌ندانی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت له‌ خۆرهه‌ڵاتی سووریا و له‌ ئاكامدا 10 كارمه‌ند گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 2 كارمه‌ندی دیكه‌ بریندار بوون. ئاماژە بەوەشکراوە، سێ پاس كه‌ كارمه‌ندیان ده‌گواسته‌وه‌ بۆ كێڵگه‌ی "ئه‌لتیم"ی دێرزوور له‌ خۆرهه‌ڵاتی سووریا رووبه‌ڕووی په‌لامارێكی "تیرۆریستی" بوونه‌ته‌وه‌.

گشتی
30-12-2022

نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە

 ئەمڕۆ هەینی، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینارە، لە کاتێک دا دوێنێ بەیانی بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٨ هەزار و ٥٠٠ دینار ١٠٠ پاوەن بە ١٨١ هەزار و ٥٠٠ دینار ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ١٨٩ دینار ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٤٧٤ دینارە.

گشتی
29-12-2022

پێلێ کۆچی دوایی کرد

پێلێ، ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل لە نەخۆشخانە بەهۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

هەواڵ
29-12-2022

ڕاگەیەنراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

هەولێر.. درۆنێکی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵەوانییەکی نزیک ناحیەی بەحرکە دەکەوێتە خوارەوە بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2022، کاتژمێر: 19:00، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵه‌وانییه‌كی نزیک جێژنیكانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی به‌حركه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتەوە. هاونیشتمانییان دڵنیا دەکەینەوە، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.

1 2 ... 446 447 448 ... 1147 1148