بەهۆی دابەزاندنی بەهای تمەنی ئێرانی، ئاڵوگۆڕکارێکی بازاڕی دراوی هەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی خۆی کوشتووە، ناوی مستەفا بۆڵی-یە، نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی هەبوو، مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دراوی دەکرد بەتایبەتی تمەنی ئێرانی، کوڕەکانیان لە ماوەی رابردوودا تمەنی زۆریان کڕیوە، ئەم ماوەیە کە تمەن زۆر دابەزیوە، رەنگە زەرەری زۆریان کردبێت، بەڵام تائێستا کەس هۆکاری خۆکوشتنەکەی نازانێت. هەر بەپێی زانیارییەکان،"ئەو کەسە چەندین ساڵە لە بازاڕی دراوی هەولێر ئیشی دەکرد، کەسێک ناسراو و رێزلێگیراو بوو لەلایەن مامەڵەکارانی بازاڕی دراوی هەولێر. ئەو کەسە دانیشتووی گەڕەکی هەولێر نوێ بووە، ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کوشتووە.
ئەو کچەی کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لەلایەن چەند گەنجێکەوە لە ناوچەی هوانەی سلێمانی هێرش کرایە سەری، ئێستا بێسەروشوێنە و تەنانەت کەسوکاریشی سۆراغی نازانن. بەپێی زانیارییەکان، کچەکە یوتیوبەرە و خەڵکی شاری خانەقینە. لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی نزیکەی ساڵێکە لە سلێمانی دەژین. دوای رووداوەکە، کچەکە هەڵاتووە و تا ئێستاش بێسەر و شوێنە. تەنانەت کەسوکاریشی نازانن لەکوێیە و هیچ سکاڵایەکیشیان تۆمار نەکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 16کەسی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ئەو کچە ڕاگەیاند.
ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێکی داواکراو هەڵهاتوو لەدادگا دوای دووجار هەڵهاتنی لەدەست هێزە عیراقیەکان دەستگیردەکات . لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای دیالە بە تۆمەتی تیرۆر و رفاندنی هاووڵاتییەکی مەسیحی بە ناوی ( رەمسیس بطرس ) دانیشتووی بەغدا .تیرۆریست ( عومەر وحید خەزرەجی ) لەلایەن هێزە عیراقییەکان دەستگیردەکرێت و لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دووجار هەڵدێت و دواجار خۆی دەگەیەنێتە سنووری سلێمانی . پاش گەیشتنی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، لەلایەن ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەی وردلەسەر ئەم کەیسەکراو زانیاری دروست لەسەر داواکراو دەستکەوت .دوای رەزامەندی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و ، دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی ، لەئۆپراسیۆنێکدا شەوی ٣٠ ی ١٢ ی ٢٠٢٢ بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ، تیرۆریستی هەڵهاتوو لە یاسا پاش گەمارۆدانی و رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانمان و هەوڵدان بۆ هەڵهاتن ، توانرا دەستگیربکرێت و رووبەڕوو دادگا بکرێتەوە . ♦بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ١ / ١ / ٢٠٢٣
له كابینه‌ی نۆیه‌مدا به رێژه‌ی 20% به‌راورد به ساڵانی پێشوو، ژماره‌ی پرۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر زیادیكردووه كه توانای به‌رهه‌مهێنانی گۆشتی مریشكیش به رێژه‌ی 42% به‌رزبووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، پێشتر هه‌زار و 864 پرۆژه‌ی په‌له‌وه‌ری و ئاژه‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بوون و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌هۆی گرنگیدان زیاتر به‌و كه‌رته، ژماره‌ی ئه‌و پرۆژانه بۆ دوو هه‌زار و 261 پرۆژه‌ی په‌له‌وه‌ری و ئاژه‌ڵی زیادیكردووه. فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردووه، توانای به‌رهه‌مهێنان له پرۆژه په‌له‌وه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ 30 ملیۆن و 286 هه‌زار 229 جوجكه به‌رزبووه‌ته‌وه كه ساڵانه 240 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می گۆشتی مریشكیان هه‌یه، له‌كاتێكدا پێویستی بازاڕی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه 147 هه‌زار تۆن گۆشتی مریشكه. هه‌ر به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، هه‌رێمی كوردستانله به‌رهه‌مهێنانی گۆشتی مریشك گه‌یشتووه‌ته ئاستی خۆبژێوی و ساڵانه 93 هه‌زار گۆشتی مریشكیش كه له پێویستی بازاڕی ناوخۆ زیاده، ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌كرێت بۆ ساغكردنه‌وه. سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به قه‌ڵه‌وكردن و به‌خێوكردنی مانگا، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا 39 پرۆژه دامه‌زراون و كۆی گشتی پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به قه‌ڵه‌وكردنی گوێره‌كه بۆ 98 پرۆژه له هه‌رێمی كوردستان به‌رزبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها 84 پرۆژه‌ی تایبه‌ت به مانگای شیرده‌ر هه‌یه كه پێشتر ته‌نها 76 پرۆژه‌بوون، كه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی پرۆژه ئاژه‌ڵییه‌كان به‌راورد به ساڵانی پێشووتر، به رێژه‌ی 76% زیادیان كردووه.
ئومێد خۆشناو رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی 60 هه‌زار گه‌شتیاری شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق له‌رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هاتوونه‌ته هه‌ولێر. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نزیکەی 60 هەزار گەشتیار لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ له‌رێگه‌ی هه‌ردوو بازگه‌ی (شێراوا و خازر) هاتوونەتە هەولێر. ئاماژەی بەوەشکرد، بە کۆکردنەوەی ئاماری دەروازە سنوورییەکان، ژماره‌كان زۆر زیاتر ده‌بن.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە بەپێی ئەو پلانەی دایان‌نابوو، وەزارەتەکەیان توانیویەتی لە ساڵی رابردوودا 55%ـی داهاتی وەزارەتەکەیان زیاد بکەن و بەشێکی ئەو داهاتەش بۆ خزمەتگوزاری شارەوانییەکان خەرج دەکرێتەوە. ساسان عەونی بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندووە: لەسەر راسپاردە و رێنماییە بەردەوامەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی، لەبەر رۆشنایی ئەو رێنماییە بەردەوامانە، ئێمە وەکو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەردەوام لە هەوڵی رێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکانمان بووین کە بەپێی پلانێک کە لە کۆتایی ساڵی 2021 بۆ ساڵی 2022ـمان دانا و ئامانجان ئەوە بوو کە بتوانین داهاتەکانمان 35% بە بەراورد بە داهاتەکانی ساڵی 2021 زیاد بکەین، دەتوانین بڵێین تاوەکو 22ـی کانوونی یەکەمی 2022 کە دوارۆژی دەوامی فەرمی دامودەزگاکان بوو، داهاتی سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، 306 ملیار و 250 ملیۆن دینار بووە کە بە بەراورد بە رێژەی پارساڵ و ئەو پلانەی داماننابوو، توانیومانە 55% داهاتەکانمان زیاد بکەین.' وەزیری شارەوانی گەشتوگوزار گوتیشی: پلانی خۆمان ئەوەبوو کە داهاتەکە 35% بێت، بەڵام بە هەوڵ و توانای وەزارەت و هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەکان و هەموو سەرۆکایەتییە گشتییەکان و سەرۆکایەتییە شارەوانییەکان، هەموو فەرمانگەکان و دەستەی گەشتوگوزار و هەموو فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، توانرا رێژەی داهاتمان 55% بە بەراورد بە ساڵی 2021 زیاد بکەین.'' ساسان عەونی ئاماژەشی بەوەدا، ئەوان بە دوو شێوە دەتوانن سود لەو داهاتە وەربگرین کە 15%ـی ئەو داهاتە لە هەر سەرۆکایەتییەکی شارەوانی لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی دەکرێتەوە خزمەتگوزاری بۆ هەمان شار‌و شارۆچکە و خزمەتگوزاری شارەوانی پێ ئەنجام دەدرێت.سەبارەت بە کەرتی ئاویش روونیکردەوە کە 17%ـی ئەو داهاتە دەکرێتەوە پرۆژەی خزمەتگوزاری و پرۆژەی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆی لە شار‌و شارۆچکەکان پێ ئەنجام دەدرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌ڕى (ئه‌كووێزه‌ر)ى جیهانیی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا، ڕۆژى چوارشه‌ممه 4/1/2023 له هه‌ولێر، سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك، ئاسمان له كاته‌كانى به‌یانیدا له ساماڵه‌وه بۆ نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، پاشان له كاته‌كانى نیوه‌ڕۆدا بارانبارین ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌رى بارانبارینى به‌لێزمه‌ش له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه هه‌یه. شه‌پۆله بارانبارینه‌كه‌ى ئه‌مجاره تا كاته‌كانى ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینیی داهاتوو 6/1/2023 به شێوه‌ى پچڕ پچڕ و له ناوچه‌ى جیا جیادا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، دۆخی گەشتیاری ساڵ بە ساڵ بەرەو باشتر دەچێت، ڕاشیگەیاند، حکومەت نەیتوانیوە کارئاسانی و هاوکاریی کەرتی گەشتیاری بکات و وەبەرهێنانی گەشتیاری بکات، "چونکە رۆتینی ئیداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەرتی گەشتیاری و وەبەرهێنانی گەشتیاری ئیفلیج کردووە." لەبارەی ئامارەکانی چوونی گەشتیاران بۆ سلێمانی، ڕایگەیاند، ساڵی رابردوو بۆ ئاهەنگی سەری ساڵی 2022 تەنیا 30 هەزار گەشتیار سەردانی شارەکەیان کردبوو، بەڵام بۆ سەری ساڵی 2023، شەوی رابردوو زیاتر لە 40 هەزار گەشتیار هاتبوونە سلێمانی کە بە پلەی یەکەم گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و بە پلەی دووەم گەشتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون. وتیشی، داهاتی گەشتیاری لە ساڵی رابردوودا 16٪ زیادیکردووە بەراورد بە ساڵی 2021 و تەنیا لە ساڵی 2022دا یەک ملیۆن و 100 هەزار گەشتیاری زیاتربووە لە 2021.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ دا ٣٠ کەس بە رووداوی جۆراوجۆر بریندار بوون. لە ڕاگەیەنراوەکەی تەندروستی هەولێردا هاتووە، ١٠ تیمی تەندروستی لە شەوی سەری ساڵدا لە ئەرکدا بوون و سەرجەم بریندارەکانیش چارەسەر کراون.
ساڵى تازه‌ى زايينى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌کان، له ته‌واوى گه‌لى كوردستان و عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. ئومێده‌وارم ساڵى به‌ديهاتنى هيواكان و سه‌ركه‌وتن, بڕانه‌وه‌ى شه‌ڕ و ئاڵۆزى و په‌تا و ناوخۆشييه‌كان بێت، ئارامى و ئاسايش و سه‌قامگيرى، باڵ به‌سه‌ر ته‌واوى مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت. ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کوردستان، ئامانجی سه‌ره‌کیی هه‌موومان بێت. با له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ساڵى تازه‌دا، يه‌كڕيزى، ته‌بايى، پێكه‌وه‌يى، يه‌كترقبووڵكردن و هاريكاريى هاوبه‌ش، بكه‌ينه لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى په‌يوه‌نديى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان. پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ پاراستن و مسۆگه‌ركردنى مافه ده‌ستوورييه‌كان و فيدراڵى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شى خۆى جێبه‌جێ ده‌كات و وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت، بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كيش ئاماده‌يه له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات‌دا، بۆ به‌ديهێنانى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منى له عێراق، به شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵات پارێزراو بن. له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و دۆستان و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزله‌يه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش ده‌ده‌ين. له هاريكاريى هاوبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بين بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و نه‌هێشتنى تيرۆرستان. پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين بۆ چه‌سپاندنى ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگيرى. كار ده‌كه‌ين بۆ باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان، بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى زياترى فره‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، لێبورده‌يى، پاراستنى ديموكراسى، مافه‌کانی مرۆڤ، یه‌کسانی و ئازادييه‌كان. به ئومێد و گه‌شبينييه‌وه له ساڵى نوێ و داهاتوو ده‌ڕوانين. هيواى ته‌ندروستييه‌كى باش، سه‌ركه‌وتن، شادى و كامه‌رانى بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر كچێك له ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و دادی راسپاردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه و به سزاگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له‌و تاوانه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه (31ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر كچێك له ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه و رووداوه‌كه‌ی به شه‌رمه‌زارانه وه‌سفكرد. له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "په‌لاماردانی به كۆمه‌ڵ بۆسه‌ر كچێكی گه‌نج، له كاتێكدا ده‌بوایه بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێی كۆببوونایه‌وه، جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه، هیچ بیانوویه‌كی بۆ نییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش قبوڵكراو نییه". هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌یكردووه بۆ ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه و به سزاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و تاوانه هه‌بووه.
ئەمڕۆ شەممە 2022/12/31، مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند كە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاتییە و راشیگەیاند كە سەرچاوە و بنكەكانی فرۆشتنی دۆلارییان زیاد كردووە. لە بەیاننامەكەی پارێزگاری بانكی ناوەندیدا هاتووە كە لە میانی سەردانێكی مەیدانیی پارێزگاری بۆ بانكەكان كە دراوی بیانی دەفرۆشن دڵنیایی داوە لەوەی كە ئابووری عێراق بەبەراورد بە زۆربەی وڵاتانی تر باشترە و پێویست بە دڵەراوكێی هاووڵاتییان ناكات و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاتییە. بانكی ناوەندی عێراق كۆمەڵێك بڕیاری بۆ گەڕاندنەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی ئاسایی خۆی داوە.