درۆنێک لە نزیک کامپی جێژنیکانی ناحیەی بەحرکە لە هەولێر کەوتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانی نەبووە. تۆڵه مههدی خۆشناو، بهڕێوبهری ناحیهی بهحركه ڕایگهیاند، درۆنهكه له چۆڵهوانیدا كهوتووهته خوارهوه. گوتیشی: هیچ زیانێكی لێ نهكهوتووهتهوه و لێكۆڵینهوه له رووداوهكه دهستیپێكردووه و تا ئێستا لێكۆڵینهوه بهردهوامه. هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، درۆنەکە هی چاودێری بووە.
بۆ سهردانی كردنی ئهنقهره، محهممهد شیاع سوودانی سهرۆكوهزیرانی عێراق، بانگهێشتنامهیهكی فهرمی له رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆك كۆماری توركیا، پێگهیشت. نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆك وهزیرانی عێراق، راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: محهممهد شیاع سوودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق، پێشوازی له رهزا گۆنای باڵیۆزی توركیا له عێراق كرد، تێیدا باڵیۆزی توركیا بانگهێشتنامهیهكی رهجهب تهیب ئهردۆغانی بۆ سهردانی ئهنقهرهی رادهستی سوودانی كرد. سوودانیش لهمبارهیهوه بهڵێنیدا، له نزیكترین كات سهردانی توركیا بكات. باڵیۆزی توركیا له عێراق ئاماژهی بهوهشكرد، ئهردۆغان هیوا دهخوازێت كۆبوونهوهكانی هاریكاری ستراتیژی عێراقی و توركی بهردهوام بن.
توخمی کاربۆن پێکهاتەی سەرەکی هەموو خانە زیندوەکانە لەسەر هەسارەی زەوی، زیندەوەرەکان بە گشتی بە هەموو جۆرەکانیانەوە لە ماددە ئۆرگانیکەکان پێک دێن، ماددە ئۆرگانیکەکانیش لە سێ توخمی سەرەکی دروست دەبن کە پێکهاتەی سەرەکی ژیانن، ئەوانیش بە پلەی یەکەم کاربۆنە و دوایی ئۆکسجین و دواتر هایدرۆجینە، کاربۆن کە گرنگترینی ئەو سێ توخمەیە لە سوڕێکی بەردەوامدایە لە سروشت… بۆ ئەوەی ژیانی نوێ بە بەردەوامی دروست بێت لەسەر هەسارەی زەوی دەبێت سوڕی کاربۆن لە سروشت بەردەوام بێت لەسەر ڕووی سەرەوەی و توێکڵی زەوی، مردنی زیندەوەرانیش هۆکارێکی سەرەکی بەردەوام بوونی سوڕی کاربۆنە لە سروشت و بەبێ مردن و شیبوونەوەی جەستەی بوونەوەرەکان ئەو سوڕە پچڕانێکی گەورەی تێدەکەوێت و بەو شێوەیە بەردەوام نابێت کە ئێستا هەیە، هەر بۆ نمونە ئەو کاربۆنەی دەیسوتێنین و دەچێتە نێو بەرگە هەوا لە ئەمڕۆدا لە ڕێگەی سوتاندنی خەڵوزی بەردین و نەوت و گازی شل هەمووی ڕاستەوخۆ بەرهەمی مردن و شیبوونەوی پلانکتۆنەکانن کە زیندەوەری یەکخانەیی بوون و هەروەها بەرهەمی ڕووەکەکانیشن کە پێشتر مردون و لەناوچوون، دوای مردنی پلانکتۆنەکان و ڕووەکەکان و نیشتنی قوڕ و لیتە لەسەریان و دواتر لە ژێر پەستان و پاڵەپەستۆ گۆڕاون بۆ نەوت و خەڵوزی بەردین، ئەو گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەی بەرهەمیش دێت لەو سوتانە دەبێتەوە وزە و خۆراک بۆ ڕووەکەکان لە ئێستادا و ئەوەش تەنیا نمونەیەکی بچوکی سوڕی کاربۆنە لە سروشت… نمونەیەکی تریش ئەوەیە کە هەموو زیندەوەران بە مرۆڤەکانیشەوە کە هەڵگری ڕێژەیەکی زۆرن لە پێکهاتەی کاربۆن، دوای ئەوەی دەمرن بە ماوەیەکی کەم خانە و لاشەکانیان لەڕێگەی بەکتریا و مێرووەکان و زیندەوەری تر شی دەبێتەوە، ئەو بڕە کاربۆنەی لە پێکهاتەکانیاندایە دەگەڕێتەوە بۆ سروشت و تێکەڵ بە خاک و ئاو و هەوا دەبێتەوە، هەمان شت ڕاستە بۆ ڕووەکەکان و هەموو جۆرە زیندەوەرەکانی تر دوای مردنیان، گەڕانەوەی ئەو کاربۆنە بۆ سروشت لە ڕێگەی هەوا و ئاو و خاک و بەردەوامی سوڕەکەی دەبێتە هۆی بەخشین هەروەها بەردەوامی ژیان بۆ هەموو بوونەوەرەکانی تر لە هەموو جۆرە زیندەوەرەکان و ڕووەکەکان… لەلاتان سەیر و سەمەرە نەبێت ئەگەر بڵێم ئەو بڕە کاربۆنەی کە لە لەشی هەریەکەماندا هەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەو سێ ملیار ساڵەی ڕابردوو لە بوونی ژیان لەسەر هەسارەی زەوی بەشـێک بووە لە پێکهاتەی زۆر زۆر لە بەکتریاکان و ترلیۆنەها ڕووەک و زیندەوەری تریش، بە گیاندارە ئاویەکان و داینەسۆرەکانیشەوە، هەروەها بە پێکهاتەی جەستەی ئەو پتر لە سەد ملیار مرۆڤەی تر کە بەدرێژایی مێژوو پێشتر ژیان و هەبوون و مردن… خەییام لە یەکێک لە چوارینەکانیدا وەسفێکی زۆر جوانی بۆ ئەمە هەیە و بەکورتی دەڵێت: ڕێز لەو گڵ و خاکە بگرە کە بەسەریدا دەڕۆیت چونکە هەر مشتێكی ڕۆژێک لە ڕۆژان دور نیە پێکهاتەی جەستەی مرۆڤێکی تری وەکو تۆ بووبێت..! وردەکاری زیاتر…ئێستا دەزانین دروستبوون و سەرهەڵدانی ژیان لەسەر هەسارەی زەوی بۆتە هۆی ئەنجامدانی گۆڕانکاری گەورە لەسەر ڕووی زەوی و لە نێو زەریاکان و لە نێو بەرگە هەوا بە دریژایی پتر لە سێ ملیار ساڵ، بۆ نمونە جۆرە بەردێک هەیە و دروستبووە لەسەر زەوی Stromatolites بەهۆی بوونی جۆرە خانەیەکی سەرەتایی بۆ ماوەی پتر لە دوو ملیار ساڵ لە نێو پانتاییە ئاویەکان کە وزەی لە تیشکی خۆر و گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن وەردەگرت، ئەو جۆرە خانەیە کە زۆر بە بەربڵاوی لەنێو ئاودا هەبوو لە زۆربەی شوێنەکانی سەر هەسارەکەمان توانی زۆربەی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی نێو بەرگە هەوای هەسارەی زەوی بگۆڕێت بۆ گازی ئۆکسجین، ئەو کاتە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن پێکهاتەی سەرەکی بەرگە هەوای زەوی بوو، لە ئەنجامیشدا دوای مردنی ئەو خانانە ئەو توخمە کاربۆنەی لەنێو لەشیدا هەبوو دەبوو بە چینی زۆر ئەستور لەو جۆرە بەردەی سەرەوە، ئێستاش ئەو بەردانە لە زۆربەی شوێنەکانی سەر ڕووی هەسارەکەمان ماون وەکو کەندڕی گراند کانیۆن بۆ نمونە لە ئەمەریکا… نووسینی: لوقمان حەوێز
یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ئاماری ساڵی 2022ی بڵاو دەکەنەوو و رایدەگەیەنن: "کە لەمساڵدا بە بەهای زیاتر لە 15 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار کاڵا هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە". مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی 2022ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەمساڵ پێنج هەزار و 204 مۆڵەتی هاوردەکردن لە هەرێمی کوردستان بە بازرگانان دراوە".
ماڵپەڕی (accuweather) ئەكوا وێزەری جیهانی تایبەت بە كەش و هەوا، پێشبینی دەكات، لە رۆژانی سەرەتای ساڵی نوێدا لە سەنتەری شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری پلەكانی گەرما دادەبەزن و بەفر ببارێت. هەر بەپێی پێشبینییەكانی ئەو ماڵپەڕە جیهانییەی كەش و هەوا لە رۆژانی دواتری مانگی یەكی ساڵی 2023 دا بە بەردەوامی باران دەبارێت.
شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی پەیامێکی بڵاو کردەوە: بەناوی خودای گەورەو میهرەبانرونکردنەوەیەک بۆرای گشتیسەرەتا دەمەوێت ئەوە رونبکەمەوە کەهیچ کات نەمویستوە سەرقالی وەلامدانەوەی ناوخۆی و شتی لاوەکی بم چونکە پێم وابوە کێشەکانی گەلەکەمان لەکوردستان بەگشتی و کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەریم بەتایبەتی هێندە زۆرە کەتەنها بەیەک بەیەک ریزی و یەک دەنگی دەتوانین روبەرویان ببینەوە و چارەسەریان بکەین ، لەکیشەی تەعریب و داگیر کردنی زەوی و زارو ئیدارەدانی ناوچەکەو کۆمەلیک پرسی تر ، بەلام ماوەی چەند رۆژێکە کەنالی گەلی کوردستان زمان حالی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی بەسپۆنسەرەوە لەگەل کۆمەلیک میدیای دروستکراو بەپارەی مەلهەو قومارخانەکان و شتی تر ئیدارەدەرێت لەگەل هەندێک جاش قەلەم راپۆرتێکیان دروست کردوەو شیواندویانە گوایە من و پارتی پەیوەندی ژێر بەژێرمان هەیە لەگەل راکان سەعید پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک بە وەکالەت ، بۆ ئەوەش ئاماژەیان بەدیدارێکی راکان سەعید کردوە لەگەڵ پێشکەش کاری دیار( انور حمدانی )، ئەو پێشکەش کارە پرسیار لەراکان سەعید دەکات کەپەیوەندییەکانی لەگەل ابو سەرمەد چونە واتە بەرێز خمیس خەنجەر نەک پەیوەندییەکانی لەگەل پارتی لەوەلامدا راکان سەعید دەڵیت پەیوەندییەکی باشمان هەیەو رۆژانە قسە دەکەین کە ئەمە بابەتێکی ئاساییە چونکە بەریز خمیس خەنجەر مەرجەعی سیاسی راکان سەعیدە بەلام ئەو میدیا و راگەیاندنانەی کە هەمیشە لەخزمەت بێگانەو تینوی دووبەرەکین ئەو برگەیان بریوە و وایان پێشانداوە کەراکان دەلیت پەیوەندیم لەگەل پارتی باشەو رۆژانەیە ، بۆیە من لێرە پرسیار و وەلامەکەی راکان وەکو خۆی لەکۆمێنت دادەنیم و بۆ ئەوەی وەک هەمیشە شەرمەزاری بەشیان بێت ، هەر لەمیانی ئەو وەلامە راکان سەعید دەلیت بەریز خمیس خەنجەر لەگەل کاری باش و پەیوەندی باشە لەگەل هەموو لایەک تەنانەت هەولی داوە و نیوان ئیمەو پارتی و هەریم باشبیت و دیدارێکی لە نێوان ئەو و بەرێز شاخەوان دروست کردوە ، بۆ وەلامی ئەم دیدارە دەمەوێت ئەوە رونبکەمەوە کە یەکیک لە کۆبونەوەکانی نێوان ئیمەو سیادە لەمالی بەریز خمیس خەنجەر ئەنجامدرا لەهەمان رۆژ راکان سەعید سەردانی مالی خمیس خەنجەری کرد و لەدوای کۆبونەوەکە بەریز خمیس خەنجەر وتی راکان سەعید لیرەیە و ئیوە زۆر جار گلەییتان لێی هەیەو دەلێن تاوانبارە ئەویش رەتی دەکاتەوە تەعەدای لەکورد کردبیت ، بۆیە حەزدەکەم دوو دەقە دانیشن و هەرچی کردوە باسی بکەن لەگەلی ، منیش بەئامادەبونی بەریز( ف. ر ) کە پلەی وەکیلی وەزیری هەیە و پارتی یە دانیشتین بەئامادە بونی خمیس خەنجەر تەواوی تاوانەکانی لەفشار خستنە سەرجوتیارەکان و بەریوەبەرو فەرمانبەرانی کورد لە فەرمانگەکان و کۆمەلیک پرسی تر راشکاوانە باسمان کرد ئەویش وتی بابەتی زەوییەکان دادگا بریاری داوە من دەستم لەو کارە نییە ، منیش دەستم بۆ موبایلم بردو زیاد لەنوسراویکی ئەوم خستە روو کە بۆ دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی ناردوە و داوادەکات جوتیارە کوردەکان دەربکرێن و هاوردەکان بخرینە جێگایان ، لەدوای پێشاندانی ئەو بەلگانە بەرێز خەمیس خەنجەر زۆری پێ ناخۆش بو وتی دەرکەوت ئەوەی پارتی دەلیت لەسەر تۆ راستە ، ئەویش وتی ئیمە خەلکیکی زۆرمان بێسەرو شوینە ، وتم دەربارەی ئیمە ئەگەر مەبەستت ئەو تیرۆریستانەیە کەگیراون و تاوانیان ئەنجام داوە لێی پەشیمان نین و هەموویان لەکەرکوک دادگایی کران و سزای خۆیان وەرگرتوە ئەوانەشی تیرۆریست بونەو لەروبەروبونەوە کوژراون دیسان لێی پەشیمان نین ، وتی نەخیر من دەزانم لای ئیوە نییە لە سلیمانی یە وتم برۆ لەگەل ئەوان قسە بکە ئەوەتا ئەوەندە پەیوەندیت خۆشە رۆژانە تیرۆریستت بۆ ئازاد دەکەن ،راکان سەعید وتی من یەک داواکاریم هەیە رۆژیک سەردانی پاریزگا بکەیت وەکو نوینەری شارەکە لەگەل ئیمە وەکو ئیدارە کۆبونەوەیەک رێک بخەیت وتم من و حزبەکەشم دان بەوە دانانێین تۆ پاریزگاری ئیتر چۆن ئەو داوایە دەکەیت و رەتم کردەوە ، لەپاش ئەوە من هەستام دەرچوم لە کاتی هەستام راکان سەعید داوای کرد جارێکی تر یەک ببینین بۆ ئەوەی زیاتر لەیەک تێبگەین بەلام من ئەو داوایەم رەتکردەوە ، لەدوای تەواو بونی دیدارەکە سەرکردایەتی خۆم ئاگادرکردەوە لەوەی کە بەو شیوەیە وەلامم داوەتەوە ئەوانیش دەست خۆشیان هەبو وە دوپاتیان کردەوە کە دان بە راکان سەعید نانێین وەک پاریزگارو پشتگیری ئەوەیان کرد کەدەبیت لەرویی یاساییەوە سزای خۆی وەرگریت لەسەر ئەو تاوانانەی لەکەرکوک ئەنجامی داوە ،بۆیە لێرەوە دوو بارەی دەکەمەوە کە لەدوای خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە هیچ کۆبونەوەیەک لەنیوان راکان سەعیدو بەرپرسانی پارتی ئەنجام نەدراوەو بۆیەک جاریش رێگەی پێ نەدراوە سەردانی هەولیر بکات کەچەند جاریک داوای کردوە وەنە ئەوساو نەئیستاش ئیمە وەکو پاریزگاری کەرکوک دانمان پێدانەناوە ، بەلام ببینن ئەوە وینەی یەکیک لەبەلگەکانە کەلێرە دایدەنیم کە بابر صدیق ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە بەرواری ٢٠١٩/٤/١٧ ئیمزای لەسەر مانەوەی راکان سەعید کردوە وەکو پارێزگاری کەرکوک تا هەلبژاردنی داهاتو ، بەوەش نەوەستاوە بەناوی سەرۆکی فراکسیونی برایەتی ئیمزای کردوە کەئەوەش تاوانی تەزویر هەژمار دەکرێت چونکە بەریز محمد کمال سەرۆکی لیستی برایەتی کەرکوکە نەک بابەکر صدیق ،لەبەرامبەردا ئەوە ئیوەن پەیوەندییەکانتان هێندە باشە تەنها لەماوەی ئەم چەند سالە سەدان پرۆژەتان لەراکان وەرگرتوە لەبەرامبەر ئازاد کردنی سەدان تیرۆریست کەدەستیان سوربو بەخوێنی کەرکوکییەکان و بەرەنج وخوینی ئاسایش و دەزاگاکانی تری شارەکە دەستگیر کرابون و دواتر پرۆژەکانتان بەبریک پارە دەفرۆشنەوە بە بەلیندەرە کوردەکان ، ئەم وەلامەم بۆ رەوەندی مەشروب فرۆشیشە بەرپرسی مەلبەندی کەرکوک باشتر وایە بێن هاوکاری من و حزبەکەم بن بۆ ئەوەی بتوانین رێگری بکەین لەداگیر کاری و تەعدا کردن لە جوتیارو بەریوەبەرو فەرمانبەرە کوردەکان نەک خەریکی چەقە چەق و چەواشەکاری بن ، لەکۆتاییدا دەلیم وام لێ مەکەن ئەو زانیارییانەی کەبەریز سەرۆک وەزیرانی عیراق پێش هەفتەیەک بۆی گیرامەوە لەبارەی باشماخ و سوریاو شتی تر بلاوی بکەمەوە .تێبینی / پرسیارو وەڵامەکانی انور حمدانی و راکان جبوری وەکو خۆی لەیەکەم کۆمێنتە بەبێ چەواشەکارید.شاخەوان عبداللەئەندامی کۆمیتەی ناوەندیپارتی دیموکراتی کوردستان
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق پەیامێکی لەبارەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پێویستە رێگرى لە بەقاچاخبردنى دۆلار بۆ دەرەوەى عێراق بکرێت." مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "پێویستە سنوورێک بۆ دۆخی خراپی دراو دابندرێت."
دەقی راگەیەندراوی وەزیری پەروەردە: چوارشەممە ، ٢٨ی ١٢ی ٢٠٢٢، پارێزگای سلێمانی :لەگەڵ بەڕێز مامۆستا دڵشاد عمر بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ماڵی کاکە(مەیار) مان کرد کە لە خوێندن دابڕاوە و دوێنێ ڕاپۆرتیکی لەبارەوەکرا. دەزگای خێرخوازی بارزانی کرێی ساڵێکی خانوو و بەرێز مەریوانی حاجی جمال کرێی ساڵێکی خانوو و نۆژەنکردنەوە و هاوکاری مادیان پێشکەش دەکەن، بەندەش مانگانە هاوکارییەکی داراییان بۆ دەستبەر دەکەم بەمەبەستی بەردەوامبوونی خوێندنی کاکە (مەیار و براکەی). وەزارەتی پەروەردە ساڵانە لە چوارچێوەی پرۆسەی گەڕانەوە بۆ خوێندن هەنگاوی جدی ناوە بە هاوکاری ( دەزگای خێرخوازی بارزانی - ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان - دەزگای ڕوانگە - یونیسێف - یونسکۆ - ئینتەرسۆرس ) بە جۆرێک ژمارەی ئەو منداڵانەی گەڕاونەتەوە بەر خوێندن بریتین لە : ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ( 8208 ) ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ ( 4645 ) ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ (6579) بە کۆی گشتیی لە کابینەی نۆیەم (19432) قوتابی دابڕاو گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن .
کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( ٲ . م . ٲ ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 2000، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی فەرمانبەران گەیەندرایە نەخۆشخانە کە لە ڕووبارێکی نزیک گوندی چۆمخڕکە خنکاوە. بەوتەی کەسوکارەکەی " کوڕەکەیان باری درونی ناجێگیر بووە بەو هۆیەشەوە کەوتۆتە ناو ڕووبارێکی نزیک گوندی چۆمخڕکە خنکاوە، هەر خۆشیان تەرمەکەیان دەرهێناوەتەوە و بردویانە بۆ نەخۆشخانە " بۆ هەمان مەبەست هێزەکانمان و تیمی بەڵگەکانی تاوانی پشدەر بۆ کەشفی شوێنی ڕووداو گەیشتونەتە ڕووبارەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ ڕێکخراوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیس: سێ تۆمەتبار بەبڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکران مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی ساختەکاری 3 تۆمەتباریان بەبڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکرد کەبەنیاز بوون لەناوبازاڕدا ساغی بکەنەوە. دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ساختەکاری چاودێری خرایە سەر 3 تۆمەتبار لەناوبازاڕی شاری سلێمانی، دەرکەوت کەبڕێک پارەی ساختەیان پێیەو بەنیازن ساغی بکەنەوە، بۆیە دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیرکران و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بڕی 19500 دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە. لەئێستادا هەر 3 تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بزانە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی چیان کردووە لەم ماوەیەدا بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی زۆر دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی و بەتایبەتی گرووپ و میلیشیا شیعەکان کۆدەبێتەوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە هۆکاری سەرەکی پشت سەردانەکانی ئەم دواییەی بافڵ تاڵەبانی ئەوەیە بۆ دۆزینەوەی سیناریۆیەکە بۆ پەردەپۆشکردنی تێوەگلانی بافل و چەند سەرکردەیەکی یەکێتی لەوانە بەرهەم ساڵح لە دزینی سەدە کە تێیدا نزیکەی دوو ملیار و نیو دۆلار لە بانکەکانی عێراق دزرا و بەشێکی زۆری پارەکە دواتر لە بەغداوە گەیەندرایە سلێمانی و ئینجا لەوێوە بۆ وڵاتانی دراوسێ و دوبەی نێردرا.ڕۆژنامەی فاینانشەل تایمزی بەریتانیا ڕاپۆرتێکی بە پێنووسی ڕۆژنامەنووس ڕیا چەلەبی لەبارەی وردەکاری دزین و گواستنەوەی پارەکە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە بەشێکی زۆری ئەو پارانە لەلایەن گرووپ و ملیشیاکانی شیعەوە و بەهاوکاری چەند بەرپرسێکی عێراقی ( کە یەکێیان بەرهەم ساڵحە ) نێرداوە بۆ ئێران.سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزێکی چەکدار چوونەتە بەشی ئایتی فڕۆکەخانە و کارمەندەکانیان لەوێ دەکردووە و دیمەین ڤیدیۆی ناردنی پارەکانیان لە فرۆکەخانە، لە هاردەکان سڕیوەتەوە بۆ ئەوەی کارە نایاسایی و مافیاگەرییەکانیان لە لایەن کارمەندانی فڕۆکەخانەوە دزەی پێ نەکرێت.لە لایەکی دیکەوە کردنەوەی سایتێک بەناوی شەفافیەت لە لایەن قوباد تاڵەبانی کە بووە جێی گاڵتەجاڕی چالاکوانانی سشیال میدیا ، بەشێکە لە هەڵمەتێک بۆ پەردەپۆشکردنی دزی و سەرانە سەندن و نادردنە دەرەوەی ملیار دۆلار بۆ دەرەوە.لە ڕاپۆرتەکانی داهاتوودا چەندین نهێنی تری تایبەت بەم بابەتە ئاشکرا دەکەین. محەمەد ئەحمەد
لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی كردنە سەر كچێك، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 7 تۆمەتباریان دەستگیركرد دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كەوا كچەكەی دیارنەماوە ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكیەوە لە تیكتۆك كچەكە ماڵی بەجێ هێشتووەو لەترسا هەڵاتووە .پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكردوو سەرەتا توانرا دووتۆمەتبار دەستگیربكرێن كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردبۆوە، دواتر لەماوەیەكی كەمدا كچە ونبووەکە دۆزرایەوەو دەركەوت لەماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن 5 تۆمەتبارەوە فڕێندراوەو لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوەو دەستدرێژی سێكسییان كردۆتەسەر .لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی بەردەوام بوو تائەو كاتەی توانرا ئەو تۆمەتبارانەی تر بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەناوەكانی :(ب، خ، ن لەدایكبووی 2005 – م ، ر ، م لەدایكبووی 2002 –م ، م ، ق لەدایكبووی 1999 –گ ، م ، م لەدایكبووی 1988 – ب،ب، ح لەدایكبووی 1995 – چ ، ع ، ح لەدایكبووی 1993-ر ، س، س لەدایكبووی 1989 )بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیرقی ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .جێی ئاماژەیە دوای دۆزینەوەی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر كچەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ چارەسەری پزیشكی و پشكنینی پێویست لەوبارەیەوە،لە ئێستاشداو بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕەوانەی شێڵتەر(خانەی داڵدەدان ) لە سلێمانی كراوە . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان