هەرێمی کوردستان، لە بەرهەمی گۆشتی مریشک، گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی و ساڵانە بڕی بەرهەمی زیادەی پڕۆژەکان، دەنێرێتە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق. لەکابینەی نۆیەم، پڕۆژەکانی پەلەوەر بەڕێژەی %20 بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەرزبووەتەوە بۆ(1840) پڕۆژەی پەلەوەری،لەکاتێکدا توانای بەرهەمهێنانیشیان بەرزبووەتەوە بۆ(30286229) سی ملیۆن و دووسەت هەشتا و شەش هەزار دووسەت و بیست و نۆ جوجکە / وەجبە ،بەراورد بە ساڵانی پێشوو، وزەی بەرهەمهێنان بەڕێژەی (%42) بەرزبووەتەوە. پێوستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە گۆشتی مریشک، 147 هەزار تۆنە لە ساڵێکدا، بەڵام پێشتر بەهۆی نەبوونی بڕیاری پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و پاڵپشتی پڕۆژەکان و قەدەغەی بەرهەمی هاوردە، نەدەتوانرا پێویستیی ناوخۆیی پڕ بکرێتەوە، بەڵام ئێستا پڕۆژەکانی پەلەوەر زیادیان کردووە و ڕێژەی بەرهەمیشیان بووەتە(240)هەزار تۆن لە ساڵێکدا، لەو ژمارەیەش ساڵانە 93 هەزار تۆن بڕی زیادەی بەرهەم، ڕەوانە ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت و لەوێ بەبازاڕ دەکرێت. هەروەها لە هەرێمی کوردستان، پڕۆژەکانی تایبەت بە قەڵەوکردن و بەخێوکردنی مانگا، لە بەرزبوونەوەدان و گرنگییەکی زۆریان پێ دەدرێت، بەجۆرێک لە کابینەی نۆیەمدا،(39) پڕۆژەی قەڵەوکردنی گۆلک دامەزراون و لەئێستادا (98) پڕۆژەی تایبەت بە قەڵەوکردنی گۆلک هەن،جگەلە پەرەسەندن و زیادبوونی پڕۆژەی مانگای شیر کە ژمارەیان بۆ(84) پڕۆژە بەرزبوەتەوە، لە کاتێکدا پێشتر (76) پڕۆژە بوون ، بەمەش پڕۆژەکانی گاوداری بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەڕێژەی(76 ٪) زیادیان کردووە. بەشێوەیەکی گشتی، پێشتر ( 1864) پڕۆژەی پەلەوەری و ئاژەڵی لە هەرێمی کوردستان هەبوون، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، گرنگییەکی زۆر بەو کەرتە دراوە و تواندراوە تا ئاستی خۆبژێوی پەرەی پێ بدرێت، بەجۆرێک ژمارەی پڕۆژەکان بەرزکراونەتەوە 2261 پڕۆژە، هەروەها ئاستی بەرهەمهێنانیشیان زیاد بووە و بەمەش دەتواندرێت پێداویستیی ناوخۆیی پڕبکەنەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، داوایەکی وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی پەسەند کرد. کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی بە نوسراوی ژمارە 1314 لە 2022/11/7 داوای دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ ئەو منداڵانە کرد کە لە خانەکانن و تەمەنیان دەگەتە سەروو 18 ساڵ و دواتر لە خانەکان نامێنن و ئەو ژنانەیەش لە ماڵەكانی داڵدەدانی ئافرەتانی ھەڕەشە لێکراون، بەڵام پاش چارەسەری کێشەکانیشیان، کەسوکاریان وەریان ناگرنەوە. سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو داوایەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی پەسەند کرد و لایەنی پەیوەندیداری بۆ جێبەجێکردنی کارەکان، راسپارد.
بەهای دیناری عێراقی دابەزی و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. 100 یۆرۆ: 165,360 100 پاوەند:187,980 100 لیرەی توركی: 8,365 100 هەزار تمەن: 4,103
بە پێی زانیاری و ئاماری لێژنەکانی فەتوا لە هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو کێشانەی خێزانی کە روویان کردۆتە لقەکانی یەکێتی زانایان لە ساڵی 2022 بریتی بووە لە (3148) حاڵەت و لە نێویاندا ئەوانەی نەگەیشتوونەتە چارەسەرو بە تەڵاق و جیابوونەوە کۆتایی هاتووە بریتی بوونە لە (1604) حاڵەت.هەر بەپێی ئامارەکە ئەنجومەنی باڵای فەتواو لێژنەکانی فەتوای سەر بە لقەکانی یەکێتی زانایان (2420) پرسیاری شەرعی هاوڵاتیانی وڵام داوەتەوەو (713) کێشەی میرات و زەوی و زارو (615) کێشەی مامەڵەو بازرگانی و کرین و فرۆشتنی چارەسەر کردووە.یەکێتی زانایان لە ساڵی 2022 توانیویەتی 951 سیمینار لەبواری زانستی و رۆشنبیری ئایینی و بەشداری 17 کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و هەروەها (489) پرۆسەی ئاشتەوایی ئەنجام بدات، ئەمە وێڕای کۆمەکی کردنی زیاتر لە (260) زانای ئایینی و چارەسەرکردنی (257) کێشەی تایبەت.
بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى دوا بڕیارى دهركرد لهبارهى ئهو شوێنهى ناوچهى هوانهى سلێمانى كه ببوه جێگهى نمایشى ماتۆڕسكیلو چهندین كێشهى بهدواى خۆیدا هێنا، وتهبێژى پۆلیسى سلێمانیش دهڵێت:"ههموو ئهو كچانهى چوبونه ئهو ناوچهیه بانگمان كردون قسهمان لهگهڵ كردون". سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، "ئهگهرچى دوێنێ وابڵاوكرایهوه گوایه ئەو كچەی لەهوانە هێرشیكرایەسەر، ونبوەو بێسهروشوێنه، بهڵام ههواڵهكه ڕاست نییهو شوێنی كچهكه دیارەو ههر دوێنێش چۆتە لای دادوەرو سكاڵای تۆماركردوە". وتیشى:"ئهو كچه تهمهنى 16 ساڵهو خهڵكى سلێمانیهو پێشتر بههۆى كێشهیهكهوه لهگهڵ باوكى نهدهژیاو لهماڵى باپیرى بوو، بهڵام دواتر لهلایهن ئێمهوه كچهكه ڕادهستى باوكى كراوهتهوه، بهڵام پێشتر بۆ ئهوهى ناسنامهكهى خۆى بشارێتهوه وتویهتى خانهقینیم یان وتویهتى خهڵكى ڕۆژههڵاتى كوردستانم". ئهوهشى ڕونكردهوه، "بههۆى ئهو هێرشهشى كراوهتهسهرى جهستهى بهگشتى ئازارى پێگهیشتوه، بهڵام درزێك لهدهستى چهپیدا دروستبوه، بهو هۆیهوه تائێستا ئێمه 19 تۆمهتبارمان دهستگیركردوه لهسهر ڕوداوى هێرشكردنهسهر ئهو كچه". وتهبێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى زانیاریی زیاترى ئاشكراكردو ڕایگهیاند، "سهرجهم ئهو كچانهى پێشتر چونهته هوانه بانگمان كردون پێمانڕاگهیاندون چیتر نابێت بچنه ئهو شوێنانه". سهبارهت بهچارهنوسى ناوچهى هوانهش لهسلێمانى، سهركهوت ئهحمهد ئاشكرایكرد، "لهڕۆژى ڕوداوى هێرشكردنهسهر كچهكهوه، بهتهواوى چونى ماتۆڕسكیلمان بۆ ناوچهى هوانه قهدهغهكردوهو ڕێگهیان پێنادهین".
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند. بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2022، بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات کە 4/1/2022 دابەش دەکرێت، رۆژی دواتر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەی 70 و 80 دەدرێت.
ئەمڕۆ چەکی مووچە دابەش دەکرێت و سبهى چوارشەممە 4ی1ی 2023 دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت. هەروەها، ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کچەی لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی لەلایەن ژمارەیەک گەنجەوە هێرشیکرایە سەر، ئەمڕۆ چووەتە بەردەم دادوەر و بڕیاریش دراوە بگەڕێندرێتەوە ناو ماڵباتەکەی. رۆژی 30-12-2022، تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە، تێیدا دەردەکەوێت لە هوانەی سلێمانی کۆمەڵێک گەنج هێرش دەکەنە سەر کچێک. پێشتر سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی وتبووی، 16 کەس بەهۆی رووداوەکەوە دەستگیرکراون و بەپێی مادەی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 02-01-2023، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کچەکە ئەمڕۆ چووەتە بنکەی پۆلیسی رزگاری، دواتریش چووەتە دادگە و سکاڵای لەسەر هەموو ئەو گەنجانە تۆمارکردووە کە لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتوون، بەتایبەت ئەو گەنجەی کە لێیدەدات. سەرکەوت ئەحمەد وتی: "کچەکە خەڵکی شاری سلێمانییە و ماڵیشیان لە ناوەندی شارەکەیە، دوای بڕیاری دادوەر، بڕیاردرا بگەڕێندرێتەوە نێو کەسوکاری." سەركەوت عومەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سلێمانی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 02-01-2023 وتی: "ئەو کچەی هێرشکراوەتە سەری لە رۆژی رووداوەکەوە نادیارە و نازانرێت لە کوێیە." باسی لەوەش کرد: "بڵاوکردنەوەی تۆمارە ڤیدیۆییەکانی رووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کێشەکەی گەورەتر کردووە و یەکێکە لە هۆکارەکانی دیارنەمانی ئەو کچە." بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سلێمانی وتی: "تەنیا چوار کەس لەوانەی دەستگیرکراون تۆمەتباری سەرەکین و ئەوانی دیکە ئەوانەن کە قسەی پێدەڵێن و هاوار دەکەن." سەرکەوت عومەر وتیشی، "ئەو سزایانەی لە مادەی 413 دیاریکراون زۆر نین، بەڵام ئەگەر کچەکە دەربکەوێتەوە و سکاڵا تۆمار بکات دادوەر سزاکە دەگۆڕێت، لەبەر ئەوەی ئەو زیانەی بەر ئەو کچە کەوتووە زۆرە و دەکرێت تاوانبارەکان سزای قورستر بدرێن." ژێدەر رووداو
بانکی ناوەندی عێراق خستنە رووی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ بازرگانی دەرەکی ڕاگەیاند، كە تیایدا نرخی مامەڵەی ئاڵوگۆڕی یەک دۆلار 1465 دینارە و ئاشكراشی دەكات کە یەدەگی دراو زیاترە لە 99 ملیار دۆلار. عەمار حەمەد، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فەرمی عێراقی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بانکی ناوەندی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بازرگانی دەرەکی خستەروو، کە کارکردن لەسەر ئەم پلاتفۆرمە بۆ زیاتر لە ساڵ و نیوێک بەردەوام بوو بە ئامانجی ڕێکخستنی پرۆسەی گواستنەوەی دۆلارە." ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم پلاتفۆرمە تاکە ڕێگایە بۆ دابینکردنی پارەی بازرگانی دەرەکی و بانکە تایبەت و حکوومییەکان و زانیاری تەواومان هەیە سەبارەت بە میکانیزمی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکە." جێگری بەرێوەبەری بانکی ناوەندی گوتیشی: "قەرزە بەڵگەنامەییەکان بە نرخی ئاڵوگۆڕ بە بڕی 1465 دینار بۆ یەک دۆلار مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت." راشیگەیاند: "ئەو پلاتفۆرمە دەرفەتێکە بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی پارەی کارە بازرگانی و داراییەکانیان دابین بکەن." سەبارەت بە یەدەگی بانکی ناوەندی، عەمار حەمەد ئەوەی خستەروو: "یەدەگی بانکی ناوەندی زیاترە لە 99 ملیار دۆلارە و لە ماوەیەکی کورتدا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەو یەدەگە دەگاتە 100 ملیار دۆلار". جەختیشی كردەوە، بەرزبوونەوەی یەدەگی دراو ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ حکوومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بۆ سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و دراوی ناوخۆیی.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو و ئەو داهاتانەی بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو دەستیکەوتووە بڵاوكردەوە.لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە : کۆی گشتیی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی دووەم (103) ملیۆن و (281) هەزار و (459) بەرمیل بووە، داهاتەکەشی (7.606) ملیار دۆلار بووە.ئەوەش خراوەتە ڕوو: بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی دووەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (100) ملیۆن و (735) هەزار و (151) بەرمیل بووە.هەروەها لە کێڵگەکانی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جەیهان بڕی هەناردەکراوی نەوت دوو ملیۆن و (223) هەزار و (338) بەرمیل بووە.هەربەپێی ڕاگەینراوەكە : تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی فرۆشراو زیاتر لە 73.644 دۆلار بووە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری خەرجكردنی نزیكەی دوو ملیار دیناری دا، ئەوەیش بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریی لافاو لە گردجووتیاری سەربە هەولێر. ئەمڕۆ دووشەم 2023/1/2، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوی كردووەتەوە، بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریی لافاو لە دەوروبەری هەولێر، لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە خزمەتكردنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، بە رەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتی، سەرۆكی حكوومەت بڕیاری خەرجكردنی پارەیەكی زۆری دا. باسی لەوەش كردووە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیی دا لەسەر تەرخانكردنی گوژمەی یەك ملیار و 985 هەزار دینار بە مەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەریی لافاو لە گردجووتیاری سەربە هەولێر. روونیش كراوەتەوە، تەرخانكردنی ئەم گوژمەیە بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ ساڵی 2023 دەبێت، هەروەها ئەم پڕۆژەیە رێكخستن و خاوێنكردنەوە و فراوانكردن و ناوپۆشكردنی بە كۆنكریتی رێڕەوی سروشتی ئاوی بارانی گردجووتیار لەخۆ دەگرێت .
لە پارێزگاى دیالە خۆپێشاندان دژى دانانى کەسانى دەرەوەى پارێزگاکە لە بەرپرسیارێتیى هێزە ئەمنییەکان ئەنجامدرا و سەرجەم رێگە سەرەکییەکانى شارى بەعقوبەى ناوەندى پارێزگاکە لەگەڵ قەزا و ناحیەکانى داخران. خۆپێشاندەران داوا دەکەن بەرپرسانى هێزە ئەمنییەکان لە خەڵکى دیالە بن، نەک لە شارەکانى دیکە. هەر ئەمڕۆ دوو شەمە، لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی باکوور لە شاری کەرکووک لەنێوان بەشێکی راهێندراوانی کۆمپانیاکە و هێزە ئەمنییەکان ئاڵۆزی دروستبوو. خۆپێشاندەران ویستوویانە بچنە نێو کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان رووبەڕوویان بوونەوە و بە دار لێیان دان.