مەسرور بارزانی و سوودانی جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەنەوە
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاندووه، "ئەگەر نیازی چارەسەری هەبێت زۆر ڕێگە هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئێمە رێککەوتنی لایەنەکان و کارنامەی وەزاریی حکومەتمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان." ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێك گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراقی کۆبووەوە. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و كارنامەی وەزاریی کرایەوە. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا: سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانی فیدراڵ كۆبووه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشەممە 1/11 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و كارنامەی وەزاریی کرایەوە. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە ئەگەر نیازی چارەسەری هەبێت زۆر ڕێگە هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، گوتیشی ئێمە ڕێککەوتنی لایەنەکان و کارنامەی وەزاریی حکومەتمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان. سەرۆک وەزیرانی فیدرال دووپاتی کردەوە کە خواستێکی بەهێزمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت. تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرالی بۆ ساڵی 2023 و وردەکاییەکانی پشک و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدرالی . هەروەها گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی کرا هەروەک لە ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزیدا هاتووە . هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی جارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ هەردوو تەوەری پەیوەندیدار بودجە و نەوت وگاز لە چوارجێوەی دەستووردا. گرنگی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی هێزی پێشمەرگەی کورستان وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگریی عێراقی فیدراڵ و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال , چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .