وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی لەکار لادراوی دەزگای دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، ئێستا یەك یەكێتی، یەك بیروباوەڕ، یەك ئیرادە هەیە و لە دوای كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالەوە قەت وەك ئێستا دۆخی حزب و ژیانی ڕێكخراوەیی باش و تەبا نەبووە، ئێستا رێگا بە مافیاگەرێتی، قاچاخچێتی، سەرانەوەرگرتن و جاسووسی نادرێت و كەسیش مافی ئەوەی نییە لەسەر حسابی خەڵك، كادری یەكێتی و خوێنی شەهیدان خۆی پارەدار بكات. دەشڵێت، "كاتێك لە بەرژەوەندییە كەسێتی و داراییەكانتان درا دەكەونە وێزەی حزبی شەهیدان و تۆمەت بەخشینەوە و هەر كەس و لایەنێكیش باسی هێز و نائارامی دەكات با بفەرمووێت خۆی تاقیبكاتەوە". لە بەرامبەر ئەم قسانەدا، هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لە کۆمێنتدا بۆی دەنووسێت "خۆشی و سەرۆکەکەشی لە فڕۆکەخانەی هەولێر تاقیکراونەتەوە، بۆیە تاقیکراوەکان تاقی ناکرێنەوە".
ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی سەرکردایەتی سڕکراوی یەکێتی دەڵێت " هیوادارم کێشەکانی نێو یەکێتی نەگاتە بەکارهێنانی چەک". لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ،ئاراس شێخ جەنگی ئامۆزای بافڵ و قوباد تاڵەبانی کە بەهۆ براکەیەوە، لاهور جەنگی لە کارکردن لە سەرکردایەتی ئەو حیزبە سڕکراوە، دەلێت " وەزعی ناوخۆی یەكێتی بەئاقارێكی خراپ‌دا دەڕوات، هیوادارم نەگاتە بەكار هێنانی چەك" . هەروەها دەشڵێت " هەموو ئاماژەکان دەریدەخەن کە وەزعی ناوخۆی یەکێتی بەئاقارێکی خراپ‌دا دەڕوات، هیوادارم کە کێشەکان نەگاتە بەکار هێنانی چەک بۆ چارەسەرکردنی".
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی چین رایده‌گه‌یه‌نن، له‌ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌ی رابردوودا، 60 هه‌زار كه‌س به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی، له‌وه‌ته‌ی چین رێنماییه‌كانی خۆپارێزی هه‌ڵگرتووه، رێژه‌ی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و به پێیی داتا و بڵاوكراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی چین، له‌ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌ی رابردوو پتر له 60 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كۆڤید19ـه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. جیا‌و یاهووی سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌ی رابردوودا له چین 60 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان له چین زۆر له‌و ژمارانه به‌رزتره كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته بڵاویده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كۆمپانیای (ماكسار ته‌كنه‌لۆژیا) وێنه و ڤیدیۆی له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه گرتووه و كه چۆن چینییه‌كان ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه ده‌سووتێنن كه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها ڤیدیۆ و وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی گرتووه، كه له حاڵه‌تی پرسه‌ن یاخوود ته‌رمی كه‌سوكاریان ده‌نێژن. ژێدەر کوردستان24
پردی ئاوەخێری، کە بەشێکە لە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار - دەربەندیخان، ئیدارەی گەرمیان بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە و دەبێتە درێژترین پرد لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق. عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی گەرمیان، لەبارەی گرنگیی ئەم پردەوە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند:''پردەکە، لەناو پڕۆژەیەکی گرنگدا دروستدەکرێت و بەشێکە لە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کە لە ئیدارەی گەرمیان جێبەجێدەکرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی دروستکردنی بە سستی بەڕێوەدەچن.'' لەبارەی پێکهاتەی پردەکەوە، بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی گەرمیان گوتی:''لە ٣٨ چاوگ پێکهاتووە، درێژییەکەی هەزار و ٢٠٠ مەترە، دوو سایدی چوون و هاتنە و پانیی هەر سایدێکیشی شەش مەتر و نیوە، ئەمە جگە لەوەی کە بەرزییەکەی ١٨ مەترە و پایەڵەکانیشی ١٤ مەتر لەژێر زەوییەوەن.'' تاوەکو ئێستا، ڕێژەی ٥٠٪ـی کارەکانی دروستکردنی پردەکە تەواوبووە و بە تەواوبوونیشی، دەبێتە درێژترین پرد لە تەواوی کوردستان و عێراق. پڕۆژە ستراتیژییەکەی گەرمیان، کە هەرێمی کوردستان بە ناوچەکانی دیکەی عێراق و وڵاتی ئێران، دەبەستێتەوە - YouTube
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی جەخت لەسەر راگەیەندراوی پێشووی بانکەکە دەکات کە بەڵێنیان دابوو بە گرتنە بەری چەند ڕێگا و ڕێککارێک نرخی دۆلار دادەبەزێنن و دینار بەرز دەکەنەوە . پارێزگاری بانکەکە دەڵێت لەگەڵ ئەوەی بەشێوەی فەرمی دینار بەرامبەر دۆلار ھەر ١٤٥٦ بوە بەڵام ئەوەی نێو بازارەکان ترس و دڵەڕاوکێ و کەم بونەوەی دراوی قورسی وەک دۆلارە و ئەو پرسەش بەشێوەی بنەڕەتی کۆتایی ئەم مانگە چارەسەر دەکرێت و ئیدی قەیرانێک نامێنێت بەناوی قەیرانی دراو .
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشبینی ده‌كات ژماره‌ی به‌ساڵاچووان تا ساڵی 2025 بۆ زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌س به‌رزببێته‌وه. نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتی کۆمەڵایەتی جیهانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە وڵاتان دەكات ئامادەکاری بکەن بۆ زیادبوونی ژمارەی بەساڵاچووان. لە راپۆرتەكەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ھاتووە، پێشبینی دەکەن ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 65 ساڵ بە سەرەوەیە تاوەكو ساڵی 2025 بۆ دوو هێندە زیاد بکات. بەگوێرەی سەرژمێرییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی بەساڵاچووان لە ساڵی 2021، 761 ملیۆن كەس بووە و پێشبینی دەكەن تاوەكو ساڵی 2025 بەرزببێتەوە بۆ یەك ملیار و 600 ھەزار كەس. k24
عەلی ڕەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری پێشووی بەرگریی ئێران لەسێدارە درا. عەلی رەزا ئەکبەری تۆمەتباربوو بە سیخوڕی‌کردن بۆ بەریتانیا. بەیانیی ئەمڕۆ لە سێدارە درا.
پاش سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، یەكەمین كاروانی نەوتی سپی گەیشتە هەرێمی كوردستان. پاش سەردانەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لە 11ی ئەم مانگە بۆ بەغدا ، كە چەندین بابەتی تایبەت بەكێشە هەڵپەسێردراوەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، تەوەرێكی ئەم گفتوگۆیانە تایبەت بوو بەدابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان. بەخۆشحاڵییەوە توانرا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان بكرێت، كە پێشتر نرخی هەر لیترێك نەوتی سپی بە 750 دینار دەستنیشان كرابوو، جەنابی سەرۆكی حكومەت لەم سەردانەیدا داوای كرد ئەم نرخە بۆ هاوڵاتیانی كەم بكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی نەوتی عێراق رازی بوو ئەم نرخە بۆ 500 دینار بۆ هەر لیترێك كەم بكاتەوە. ئه مڕو ١٢/١/٢٠٢٣ یەكەم كاروانی ئەم نەوتە گەیشتە هه ولێر، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم بڕە نەوتە بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكان و ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەهەمان نرخی دابینكراو دابەش ده كات. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای نوێی چه‌ك سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی چه‌كداری و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینییه‌وه، داوای هاوكاری له مامۆستایانی ئایینی ده‌كات بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان. رۆژی 8ـی ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی ناوخۆ به نووسراوی ژماره (667) كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كردووه، داوایكردووه مامۆستایانی ئایینی له گوتاری هه‌ینییدا، هانی خه‌ڵك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانی چه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان دووربكه‌ونه‌وه. له نووسراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له گرنگی رۆڵ و پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینی كردووه له‌ناو كۆمه‌ڵگه، كه ده‌توانن هاوكاری گه‌وره‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌بن كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵی بۆ ده‌دات. وه‌زاره‌تی ناوخۆدا داوای له هاووڵاتییان كردووه هەر کەسێک چەکی دەمانچە و کلاشینکۆفی لە ماڵەوە هەیە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان نییە، بە زووترین کات سەردانی یەکێک بنکه‌كانی پۆلیسی سنووره‌كانی خۆیان بكه‌ن تاوه‌كو كۆتایی مانگی ته‌مموز/یۆلیۆی 2023، بۆ تۆمارکردنی چەکەکانیان، به‌و مه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه هه‌ڵنه‌گرن، لێیان وه‌رناگیرێته‌وه. دوای ئه‌و پرۆسه‌یه، هاووڵاتییان ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه داوای مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت چه‌كه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌ت بكه‌نه‌وه. له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، مامۆستایانی ئایینی ده‌توانن له وتاره‌كانیان دیارده‌ی چه‌كداری و هه‌ڵگرتنی چه‌ك ناشرین و یاساغ بكه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان بۆ رێگریكردن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و كاری توندوتیژی. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، مامۆستایانی ئایینی له‌ڕێگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه، هانی خه‌ڵك بدرێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌نا بۆ به‌ركارهێنانی چه‌ك و توندوتیژی نه‌بن، جه‌خت له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردن بكه‌نه‌وه.
ڕۆژی چوارشەممە، 11ی كانوونی دووەمی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەریمی كوردستان سەردانی فەرمیی بەغدای كرد و گفتوگۆی هەمەچەشن لەسەر بوارە سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا. لەم دیمانەیەدا د. جووتیار عادل، وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە وەڵامی چەند پرسیارێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، وەڵام و بەرچاوڕوونی لەسەر هۆكار و ئەنجامەكانی سەردانەكە دەخاتە ڕوو. دەڵێت: یەكەمجارە حكوومەتی هەرێم بەشداری نووسینەوەی پڕۆژەی بودجەی عێراق دەكاتگفتوگۆکانی ئەم سەردانەی سەرۆکی حکومەت چۆن هەڵدەسەنگێنێت و باسی چی کرا؟د. جوتیار عادل: ئەمجارە بەئامادەبوونی لیژنەی هونەری و تەكنیكی، بە وردی باس لەو بڕگانە كران كە ئاماژە بە ماف و پابەندبوونی هەردوولا دەدات؛ لەلایەن كەسانی شارەزای هەردوولا گفتوگۆیەكی ورد لەسەر ئەو بابەتانە كرا. ئەوەی جێی ناكۆكی بوون، گفتوگۆ كران و هەنگاوی باش لەو بابەتەدا نرا و توانرا هەندێك شت جێگیر بكرێت. بەڵام دیسانیش بابەتی دیكە ماوە قسەیان لەسەر بكەین. ئەنجامی ئەو سەردانە لەچاو كۆبوونەوەكانی ڕابردوو باش بوو، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرێز سەرۆكی حكومەت کە لە نزیكەوە ئاگاداری ئەم گفتوگۆیانە بوو و هەر بابەتێك پێویستی بە گفتوگۆی یەكلاكەرەوە و گفتوگۆی شێلگیرانە بووایە، ئەوا سەرۆكی حكوومەت خۆی سەرپەرشتی دەكرد. بەڕێز سودانیش، سەرۆكی حكومەتی عیراق، هاوكار بوو لەو خاڵانەی کە پیوێست بوو هەردوولایەن لەسەری ڕێكبكەون. ئەم پڕۆسەیە بەردەوامە و تەواو نەبووە و لیژنەكانیش بەردەوام كار دەكەن بۆ ئەوەی بتوانین ئەم یاسایە وەك پڕۆژە لە حكومەتی عێراق و لە هەردوو شاندەكە تەواو ببێت و بچێتە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لەوێش پەسەند بكرێت.نووسینەوەی پڕۆژەی بودجە گەیشتە کوێ؟د. جوتیار عادل: ئەمە یەكەمجارە حكوومەتی هەرێم بەشداری نووسینەوەی ئەم پڕۆژەیە دەكات، ئەمەش كارێكی ناوازە بوو دوای ئەوەی هەردوو شاندەكە لە لایەنی تەكینیكییەوە كاریان تەواو دەبێت و دەچێتەوە ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عیراق؛ دوای پەسەندكردنی دەچێتە ئەنجوومەنی وەزیراتی عیراق، دوای ئەوەش دەچێتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.باسی یاسای نەوت و گازی عێراق کرا؟د. جوتیار عادل: پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ لەنێوان یاسای بودجە و یاسای نەوت و گازی عێراقدا هەیە، ئەمەش گفتوگۆی لەسەر كرا، هەروەكو دەزانین ئەو ڕێكکەوتنەی لەنێوان كوتلە سیاسییەكان كراوە، بووەتە بەشێك لە كارنامەی حكومەتەكەی سودانی، بۆیە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر درا. خۆی لەخۆیدا باس لەیاسای نەوت و گاز دەكات كە پێویستە لە ماوەی شەش مانگ ئەو یاسایە یاسای بۆ دابنرێت، لەوێ باس كرا، دەبێ بە هەماهەنگیی حكومەتی كوردستانیش بێت. لە نووسراوێكی حكومەتی عێراقیش دووپات كرایەوە ئەو بڕیارنەی كە پەیوەستە بە بەرژەوەندیی هەردوولا، دەبێت بە ڕێكکەوتنی هەردوولا بێت، بێگومان بە ڕێكکەوتنی هەردوولا دادەڕێژڕێت و لە كۆبوونەوەكانی پێشتریش قسەی لەسەر كراوە بۆیە دەبێ بەڕێكەوتنی هەردوولا دەبێت هیوادارین لەوماوەی بۆ دانراوە بەیاسا بكرێت.لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران چ بڕیارێک درا؟د. جوتیار عادل: ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و دووبارە بابەتی ناردنی 400 ملیارەكە وەكوو شایستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتكرایەوە؛ لەم بڕوایەدام گرفت و بەربەستێكی گەورە لەبەردەم ئەم بابەتە نەمابێت و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو بڕە پارەیە بۆحكومەتی هەرێم بنێردرێت.
دەستەى دەستپاکیى عێراق ئاشکرای کرد، دەستەى دووەمى دادگەى تاوانى کەرکووک بە شێوەی نائامادەبوون بەڕێوەبەرى پێشووى بەڕێوەبەرایەتیى پلاندانان و بەدواداچوونى کەرکووکى بە شەش ساڵ بەندکردن سزا داوە، بەهۆى ئاشکرابوونى سەرپێچیى یاسایی زێدەڕۆیی لە تێچووى پرۆژەى نۆژەنکردنەوەى فەرمانگەى ڤێتێرنەریی ناحیەى ریاز لە چوارچێوەى بودجەى ئاوەدانکردنەوەى قەزا و شارە ئازادکراوەکانى دەستى تیرۆر. دەستەى دەستپاکیى عێراق ئاماژەى بەوەش داوە، دادگە بڕیاری رێگرى لە گەشتکردنى ئەو بەڕێوەبەرەى پێشووى کەرکووکى دەرکردووە، لەگەڵ دەستگرتن بەسەر موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا. بەگوێرەى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی رووداو، ئەو بەرپرسە لە پشکى پێکهاتەى تورکمان بووە و ئێستا خانەنشین کراوە.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 1/11 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى لە بەغدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای پەرلەمانیی ئوردنی بەسەرۆکایەتی ئەحمەد سەفەدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن ، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای شای شانشینی ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردنی دا و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئوردن لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی .