0دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 160000 دیناری عێراقی 100یۆرۆ بەرامبەر بە 167000 دیناری عێراقی 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە 193500 دیناری عێراقی 100لیرەی تورکی بەرامبەر بە 8500 دیناری عێراقی 100ھەزار تومەنی ئێرانی بەرامبەر بە 3900 دیناری عێراقی 1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2030 دیناری عێراقی
لاهور شێخ جەنگی هێزێکی تایبەتی چەکدار دروست دەکات و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی ناو یەکێتیش پەلکێش دەکات. بەپێی زانیارییەکانی باڵکیش، هێزەکەی لاهور جەنگی زیاتر لە هەزار کەسن و لەلایەن پۆڵات و ئاسۆی برایەوە سەرپەرشتییان دەکرێت و ڕێبوار حامید حاجی غالیش یەکێک دەبێ لە فەرماندەکانی. بەپێی زانیاریەکان، هێزەکەی لاهور جەنگی رەنگە ناوی (دووپشک) بێت و لۆگۆکەشیان هەر دووپشک بێت. تائێستا کەسانی نزیکی لاهور جەنگی ئەمەیان پشتڕاست نەکردوەتەوە.
پاش کەمێکی تر، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی دەستگیرکردنی دووو تۆڕی تیرۆریستیی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی داعش بڵاو دەکاتەوە، کە پیلانیان هەبووە پێش سەری ساڵی 2023 تەقینەوە و کردەوەی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 09-01-2023 لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا وتی، ئێران، "پەیوەندیی نزیکی لەمێژینەی لەگەڵ رێبەران و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە. هەر کات دۆستان و برایانی عێراق پێویستیان بەوە بووبێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توانا و رۆڵی ئەرێنی و پەیوەندیی نزیکی خۆی کەڵک وەربگرێت بۆ نزیککردنەوەی روانگەکانی نێوان هەولێر و بەغدا یان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان رۆڵێک بگێڕێت، درێخی لە گێڕانی ئەو رۆڵە نەکردووە." وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی "باوەڕی پتەوی بە سەقامگیریی عێراق و بەهێزبوونی پێگەی عێراقێکی یەکپارچە لە ناوچەکەدا هەیە. نەک هەر بە قسە، بەڵکو بە کردەوەش ئەوەی پیشانداوە و لەو چوارچێوەیەدا بە بەردەوامی پشتیوانی لە گەل و حکومەتی عێراق، عێراقی یەکپارچە و یەکدەست کردووە و هەوڵ بۆ ئەوە دەدات." لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کەنعانی ئەوەی خستەڕوو، "دەزانن کە ئێمە دوو کۆنسوڵخانەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە، کە لە هەولێر و سلێمانین؛ لەو چوارچێوەیەشدا پەیوەندییەکی بەردەوام لەنێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێم[ی کوردستان] هەیە. پەیوەندییەکەمان لەسەر بنەمای نیازپاکی و دۆستایەتییە."
لە دوای ساڵی 2005 ھەڵبژرادنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک ئەنجام نەدراوە، ھەرچەندە دەبوایە ساڵی 2009 ھەڵبژاردنئەنجامبدرایە، بەڵام بەھۆی ناکۆکی پێکھاتەکانی ئەو شارە ھەڵبژاردن نەکرا. بریارە مانگی 10 ئەمساڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق بکرێت، پێکھاتەکانی کەرکووک راوبۆچوونی جیاوازیان ھەیە، بەتایبەتی کورد ترسی لە تۆماری دەنگدەران و گۆڕینی دیمۆگرافی دوای ساڵی 2017 ھەیە، کە کاریگەری لەسەر ئەنجامی دەنگەکان دەبێت. حاتم تائی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی عەرەبی لە کەرکووک رایگەیاند: "پێمانباشە ھەڵبژرادن بە فرەبازنەیی بکرێت، چونکە بەم رێگەیە مافی پێکھاتەکان دەپارزێزرێت و دەبێت رێوشوێنی پێویستیش بۆ پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران بگیرێتەبەر". کورد کە لە ھەڵبژرادنی ساڵی 2005 لە رێگەی لیستی برایەتییەوە زۆرینەی دەنگەکانی کەرکووکی بەدەستھێنا، داوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەکات، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە کۆتایی بەم دۆخە بھێندرێت، بەڵام نایشارنەوە ترسیان لە تۆماری دەنگدەران ھەیە، بەتایبەتی ئەو ژمارە خێزانانەی کە لەدوای ساڵی 2017 ھێندراونەتە کەرکووک. عەلی قەڵایی، بەرپرسی بەشی ھەڵبژاردنی کەرکووکی- سەڵاحەدینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دەڵێت: "لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە عەرەبێکی زۆر هاتوونەتە ناو کەرکووک، هەندێکیان بەهۆی ئەرکی سەربازییەوە هاتوون، کە سەر بە هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبین یان هێزە ئەمنییەکانن، فۆڕمی خۆراک و ناسنامەیان گواستووەتەوە کەرکووک". تورکمانیش قسەی خۆی ھەیە لەسەر ھەڵبژرادنەکان، بەھۆی دابەشبوونی جوگرافی پێکھاتەی تورکمانی لە پارێزگاکە داوای یەک بازنەیی دەکەن، بۆ ئەوەی دەنگەکانیان بەفیڕۆ نەچێت. قەحتان ونداوی، بەرپرسی بەرەی تورکمانی لە کەرکوک ئاماژەی بەوەدا، کە ئەوان هەڵبژاردنی یەک بازنەیی بۆ کەرکووک بە باشتر دەزانن، گوتیشی: "ئێمە پشتیوانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرکووک دەکەین، بەشێوەی یەک بازنەیی". k24
ئاسایشی سلێمانی باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل ئاشکرادەکات و ئەندامەکانیان دەستگیردەکەن کە لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکیان فریوداوە و کاری تاوانکارییان ئەنجام داوە . دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتی ( حەیدەر جەلال ) بەڕەگەز عەرەب ئاگادار کراینەوە کە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری ( تۆیۆتا هایلۆکس ٢٠٢٢ ) لە ناوشاری سلێمانی دزراوە ، پاش ڕەزامەندی دادوەر دەستبەجێ هێزەکانمان دەستیانکرد بەلێکۆڵینەوە و لەئەنجامی بەدواداچون زانیاری بەدەست هات لەسەر ئەم ڕووداوە ، لە ماوەی چەند سەعاتێکدا سەرجەم ئەندامانی ئەو باندە دەستگیرکران کە پێکهاتبوون لە هەر ٣ تۆمەتبار( ع , ع ، م ) ، ( ه ، ح ، ح ) ، ( پ ، ک ، ح )بە ڕەگەز کورد تەمەنیان لە نێوان (٣٠-٣٥) ساڵدایە . بەپێی لێکۆڵینەوەکان کاری ئەم باندە فریودانی ئەوکەسانەبووە کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە مامەڵەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکەن ، بەو پاساوە ئەم فرۆشیارەیان لە شاری کەربەلاوە هێناوەتە سلێمانی و لەکاتی ( ترایی ) تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لێی دەدزن . بۆ هەموو لایەکی ڕوندەکەینەوە سەرجەم تۆمەتباران ڕووبەڕوی یاسا کراونەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە و پاش تەواوبونی ڕێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی . بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی٢٠٢٣/١/٨
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلیان ئاشکراکردووە و ئەندامەکانیان دەستگیرکردوون کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکیان "فریوداوە و کاری تاوانکاری"یان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، هاووڵاتییەکی بە بنەچە عەرەب بە ناوی "حەیدەر جەلال" ئاگاداریی کردوونەتەوە کە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری (تۆیۆتا هایلۆکس 2022) لەنێو سلێمانی دزراوە. وەک ئاسایش دەڵێت، رەزامەندی دادوەریان وەرگرتووە و لە چەند کاژێرێکدا ئەندامانی ئەو باندە دەستگیرکراون. تۆمەتبارەکان سێ کەسن، بە ناوەکانی: (ع. ع. م)، (هـ. ح. ح)، (پ. ک. ح). ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارەکان بە بنەچە کوردن و تەمەنیان 30 بۆ 35 ساڵە. بەگوێرەی ئاسایشی سلێمانی، کاری باندەکە "فریودانی" ئەو کەسانە بووە کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کڕین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلەوە دەکەن. ئاسایش باس لە نموونەیەکی کاری "فریودانی" باندەکە دەکات و دەڵێت، فرۆشیارێکیان لە شاری کەربەلاوە هێناوەتە سلێمانی و لە کاتی تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەیدا لێیان دزیوە. ئێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە. ئاسایشی سلێمانی گوتی، دوای تەواوبونی رێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێندرێتەوە.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوایەکی تری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەند کرد و بڕیارێكی نوێی دەركرد. ئەمڕۆ یهكشهممه 8/1/2023، وهزارهتى كار و كاروبارى كۆمهڵایهتیی حكوومهتى ههرێمى كوردستان، له ڕاگهیاندراوێكدا ئاماژه بهوه دهدات: "بەپێی نوسراوی ژمارە 8789 له 28/11/2022، لەسەر داوای کوێستان محهمهد، وهزیرى كار و كاروبارى كۆمهڵایهتی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دامەزراندنی ئەو مێرمندالانەی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردودا تەمەنیان گەیشتووهتە سەروو 18 ساڵ بە شێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی." ئهوهش خراوهته ڕوو، خەرجکردنی مووچەکانیان بەپێی ڕێنوێنیی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 دەبێت، بە مەرجێک لە ھیچ دامودەزگایەکی حکوومەت مووچەی دیكهیان نەبێت. له ڕاگهیاندراوهكهى وهزارهتى كار و كاروبارى كۆمهڵایهتیدا ئهوهش خراوهته ڕوو، ئەم دامەزراندنە بەردەوام دەبێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای پێشبینیکراوى 48 کاژێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات ئەمڕۆ یەکشەممە بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان ببارێت. بەگوێرەی بەشی پێشبینی، ئەمڕۆ یەکشەممە 08-01-2023 بە درێژایى کاتەکان ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى تەم لە هەندێک ناوچە، بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکان بە شێوەى نمە باران بەردەوام دەبێت، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە ئاستى بارانبارین زیاترە. هەر بەپێی بەشی پێشبینی، لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى سارد شەپۆلێکى بەفربارین زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە تاوەکو کاتەکانى شەو درەنگ بەفر بارینى پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت. خێرایی با لە سەرخۆ و مامناوەند دەبێت و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا. پلەکانی گەرماش یەک تاوەکو دوو پلە نزم دەبنەوە. هەروەها مەودای بینین لەنێوان 6 بۆ 8 کیلۆمەتر دەبێت، بەڵام لە کاتى دروستبوونى تەم بۆ کەمتر لە دوو کیلۆمەتر دەبێت. سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی دووشەممە 09-01-2023 بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینیی کردووە، ئاسمان هەور دەبێت هەندێک کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک ئەگەرى نمەباران دەبێت، لەگەڵ بەفربارین لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان. لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە ئاستى باران بارین زیاترە. لە ئێوارەى رۆژى دووشەممەش کاریگەریى ئەم شەپۆلە کۆتایى دێت. هاوکات پێشبینیی ئەوەش کراوە کە رۆژی دووشەممە پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەکشەممە زیاتر داببەزێت. خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند و لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا. مەوداى بینینیش لەنێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی 1ی 2023 فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای میسان لە بارەی ئەو ڕووداوەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "لە یەكێك لە ناوچەكانی نیشتەجێبوون لە شاری عەمارە پارێزەرێك بە ناوی عەلی كەریم بەهۆی كێشەی عەشایەرییەوە كوژرا و هێزەكانی پۆلیسیش لەبارەی ئەو ڕووداوەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد." ئەوەش ئاشکرا کرا، كە ئەو پارێزەرە ساڵیك پێش ئێستا لە هاوسەرەكەی جیا بووەتەوە و بۆیە بووەتە كێشەیان لەگەڵ ماڵی خەزوورانی، سێ كەس بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب بە تەقە پارێزەرەكەیان كوشتووە و بكوژەكان ناسراونەتەوە و هەوڵ بۆ دەستكیركردنیان دەدرێت تاوەكوو بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنرێن.
سیڤی ئەو کەسانەی کە بڕیارە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەکار بن، نێردراوە بۆ پەرلەمانی کوردستان. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، پارتی دیموکراتی کوردستان سیڤی ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبەکەی ناردووە کە بڕیارە ببێتە وەزیری ئەوقاف لە شوێنی پشتیوان سادق. هەروەها یەکێتیش سیڤی هەریەکە لە ئەحمەد عەسکەری و ڕێباز بێرکۆتی ناردووە کە بڕیارە ببنە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ بەغدا و وەزیری پێشمەرگە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی "یارانی قەوڵتاس"ـەوە "گەرمترین پیرۆزبایی" لە کاکەیی (یارسانەکان) لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "ئومێدەوارم رۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامیدا بەسەر ببەن." ئەمڕۆ شەممە، 07-03-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی جەژنی "یارانی قەوڵتاس"ـی لە کاکەییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، "لەم بۆنەیەدا بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵی دیار و گرنگی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کوردستان دەڕوانین." سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، کاکەییەکان "بەشدارییەکی کارایان لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستاندا هەیە و جەخت لە پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە." دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: بە بۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی (یارسانەکان) لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم رۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامیدا بەسەر ببەن. لەم بۆنەیەدا، بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵی دیار و گرنگی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کوردستان دەڕوانین کە بەشدارییەکی کارایان لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستاندا هەیە و جەخت لە پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە. جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بن. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2023/1/7