Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13770 بابەت
هەواڵ
16-01-2023

تیمی وەزاریی پارتی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

راگەیێندراوێک لە تیمی وەزاریی پارتییەوە: تیمی وەزاریی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بە تیمی یەکێتی لە حکومەت دەڵێت، "بەشدارینەکردن لە هەندێک لە کۆبوونەوەکانی حکومەت و دەرچوون لە گرووپەکانی واتسئاپ، هەروەها ئامادەنەبوونتان بۆ چارەسەری کێشەکان و باسکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، واتای راکردنە لە بەرپرسیاریەتی یاسایی و سیاسی و ئیداری." ♦دەقی روونکردنەوەکە: ‏‎دوابەدوای پەیامەکەی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە زۆر بەڕوونی باسی لەو کێشانە کرد کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دروستیان دەکات بەرامبەر حکومەتی هەرێم کە لە هەمانکاتدا، چارەسەرەکەشی خستەڕوو، بەڵام بەداخەوە تیمی یەکێتی لە بری گفتوگۆکردن و کۆبوونەوە، بە کاردانەوەی لاواز وەڵامیان دایەوە. بۆیە لێرەدا بە پێویستی دەزانین ئەو ڕاستییانە بخەینەڕوو؛ ‏بەشداری نەکردن لە هەندێک لە کۆبوونەوەکانی حکومەت و دەرچوون لە گرووپەکانی واتسئاپ، هەروەها ئامادەنەبوونتان بۆ چارەسەری کێشەکان و باسکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، واتای ڕاکردنە لە بەرپرسیاریەتی یاسایی و سیاسی و ئیداری. ‏‎خەڵکی کوردستان هۆشیارە و داواکارین ئێوەش بگەڕێنەوە سەر وتار و دیدار و قسەکانی ساڵانی پێشووتان کە چۆن باس لە دەستکەوت و کاروچالاکی و سەرکەوتنی کابینەی نۆیەم دەکەن، ئەگەر کەموکوڕیێکیش لەم کابینەیەدا بوونی هەبێت ، ئەوا لە ئاکامی ئەو سیاسەت و ڕێگریەیە کە یەکێتی پیادەی دەکات، دەتانەوێت لاوازی پێگەی حیزبی و سیاسی و دیپلۆماسی و جەماوەریتان و کێشە ناوخۆییەکانتان بەوە دابپۆشن کە ڕێگا نەدەن حوکمڕانیێکی سەرانسەری و شەفاف لە دارایی و داهات و حوکمی یاسا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدرێت و میلیشیا ئاسا ، ئەم سیاسەتەتان لەسەر خەڵکی بسەپێنن و بڵێن ئێمە ئەگەر دەنگ و کورسیشمان کەم بێت بەڵام خۆمان فەرز دەکەین ، خەڵک و دۆست و ناحەزانیش شایەدی بۆ ئیدارەدانی ئێوە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەدەن کە خەڵکەکە لە چ نائارامی و بێ خزمەتگوزاریێكدا ژیان بەسەر دەبەن. ‏‎ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە هێز بۆ ڕێگریکردن لە کاری دزێو و دژ بە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بۆ هەموو سنوورەکانی هەرێم بنێرێت و نەگوتراوە تەنیا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانییە، بەڵام لەبەرئەوەی خۆتان دەزانن چ لە سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی چی دەگوزەرێت، بۆیە ڕێگری لە دەستپێشخەریێکی وا دەکەن، بفەرموون هەرچی خۆتان پێتان وایە شارەزایە و بە دڵتانە و خەڵکی خۆتانە با لەگەڵ هێزەکە بێت بۆ هەموو سنوورەکان.‏‎پڕۆسەی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە کابینەکانی ڕابردوو ئەنجامدراوە کە جێگرەکانی سەرۆکی حکومەت سەر بە یەکێتی و بە تایبەتیش بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) لە ئاستی باڵای ئەم حیزبە ، لە چەندین بۆنە گوتوتانە ئاگاداری وردەکارین و لە کابینەی ڕابردوو تا ئێستا بە سەرپەرشتی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران کە سەر بە یەكێتیە، کۆمپانیایێکی باوەڕپێکێراوی جیهانی تایبەتمەند لەم بوارە، سەرپەرشتی وردبینی فرۆشتنی نەوت دەکات. ‏‎کەس ناتوانێت لە سنووری پارێزگای هەولێر هەڕەشە بکات، ئەوەی لەگەڵ بەڕێز جێگری سەرۆك وەزیران بووە، تەنیا پەیوەندیێکی تەلەفۆنی بووە لەگەڵ برادەرێکی کۆنی خۆی، بەڵام ئەگەر بتانەوێت ئاستی ئەم کارە تیرۆرستیەی بەرامبەر (شەهید هاوکار جاف) لە پایتەخت ئەنجامدرا بەراورد بکەن لەگەڵ ئەمە، ئەمە خەیاڵ پڵاویە.ئێمە هەر لە ڕۆژی یەکەمی تیرۆرکردنی شەهید هاوکار جاف بە نامەی فەرمی داوامان لێکردن کە هاوکاربن لە لیکۆڵینەوە لە تۆمەتباران ، بەڵام ئێوە خۆتان لەم بابەتە دزیەوە و تا ئێستاش ئامادە نین تۆمەتباران بێنە بەردەم دادگا. هەڵبژاردن ڕێکار و یاسای خۆی هەیە، ناکرێت لە ترسی ئەوەی دەنگەکانتان زۆر کز بووە بڕو بیانوو بدۆزنەوە، لە کوێی دونیا هەیە حیزب ببێتە لەمپەر لەبەردەم پڕۆسەیێکی دیموکراسی، بفەرموون با لە پەرلەمان لە چوارچێوەی یاسا، هەر گفتوگۆیەک هەیە بکرێت، ئایا پارتی ئەم یاسایەی داناوە؟ مەگەر ئێوەش وەک پارتی و بگرە زیاتریش، دەستتان لە دەرکردنی هەموو یاساکانی پەرلەمان و بڕیارەکانی حکومەت نەبووە؟. ‏‎داواتان لێدەکەین نەبنە ڕێگر لەبەردەم بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم و لە بەرامبەردا پێویستە هاوکاربن و بگەڕێنەوە سەر کارەکانتان ، ئەوکات بەرپرسیاریەتی دیاردەبێت، ئەگەر لە گۆشتەکە بەشتان هەیە و بەشتان دەوێت، ئەوا لە گۆشتاوەکەشی کەمێک بخۆنەوە.

هەواڵ
16-01-2023

وەزارەتی رۆشنبیری 16 كەناڵی تەلەڤزیۆنی لە کوردستان دادەخات

بەپێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌خشی 16 كه‌ناڵی ناوخۆیی (لۆكاڵی) له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نوێنه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان راده‌گیرێت. به‌ پێی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، په‌خشی ئه‌و كه‌ناڵاله‌ تا ئه‌و كاته‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان نوێده‌كرێنه‌وه‌ راده‌گیرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، بڕیاره‌كه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت. ناوی کەناڵەکان: جوودی یەکگرتووUTV HAWLER گرووپی نیگا ئاسمان منارە لاوان ئاسۆ سپۆرت کازیوە جیهان ئێفێکت ئای مۆڤیس ژیار سروشت بەیبی پاندا

هەواڵ
16-01-2023

مەسرور بارزانی بەرەو سویسرا بەڕێکەوت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانيی داڤۆس دەكات ئەمڕۆ دووشەممە 1/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، بەرەو داڤۆس لە سویسرا بەڕێکەوت.له‌ماوه‌ی 4 ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت له‌ چه‌ند پانێڵ و گفتوگۆیه‌كدا بەشدار دەبێت، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان ئه‌نجام دەدات.سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ بەرپرسان و سەرکردە سیاسی و خاوەنکارانی جیهان، چەندین بابەت تاوتوێ دەکات، لەوانە هەمەچەشنکردنی ئابووری، گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی کوردستان، وەبەرهێنان لەبواری کانزا و نەوت و گاز و وزەی پاك، بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا و وشکە ساڵی. ئەمە جیا لە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە. جێی ئاماژەیە ، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆمەڵێک خاوەنکار و وەبەرهێنەران و نوێنەری وڵاتانی کەنداو لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە ساڵی ڕابردوودا، توانرا پڕۆسەی هه‌نارده‌كردنی هەناری کوردستان بە سەرکەوتووی به‌ڕێوه‌ بچێ وهه‌ناری كوردستان گه‌یشته‌ چەند وڵاتێکی کەنداو و ئەم پڕۆژەیە، هەتا ئێستاش بەردەوامە. هه‌روه‌ها ئێستا كار ده‌كرێت بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی دیكه‌ی خۆماڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ‌ وڵاتانی کەنداو ، لە هەمانکاتدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وەبەرهێنەران و بازرگانه‌ نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە ده‌رباره‌ی دەرفەته‌كانی وه‌به‌رهێنان لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە بوارەکانی وزە و بانک و به‌ دیجیتاڵکردن و بنیاتنانی ژێرخان و پیشه‌سازیدا.

هەواڵ
16-01-2023

برێت مەکگۆرک سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

سیروان عەباس رووداو برێت مەکگۆرک، هاوئاهەنگیکاری کۆشکی سپی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. ئەمڕۆ دووشەممە 16-01-2023 سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاتنی برێت مەکگۆرکی بۆ هەولێر پشتڕاستکردەوە. بەپێی زانیارییەکان، برێت مەگکۆرک، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. ژێدەر رووداو

هەواڵ
15-01-2023

ئەگەر بافڵ و قوباد ڕاست دەکەن ئەوە عەرز و ئەوە گەز

وەڵامە لاوازەکەی قوباد و بافل کە بەناوی تیمی یەکێتییەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژەیەکی ڕوونی شکست و بێ توانایی ئەوانە. کابینەی نۆیەم توانی بێ توانایی سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی لە ئیدارەدان بسەلمێنێت. سەرکەوتنی کابینەی نۆیەم لە وە سەرچاوەی گرتووە کە چاوپۆشی لە پێشێلکارییەکان ناکات و ئامادە نییە بەرژەوەندی گشتی بکاتە قوربانی بەرژەوەندی چەند کەسێک.یەکێتی لە جیاتی ئەم وەڵامە لاوازە، با بێت تۆمەتباران بخاتە بەر دەم ویژدان و دادگای خەڵک ئەگەر ترسی لە هیچ نییە.تیرۆرکردن قارەمانیەتی نیە. تاوانە و تاوانباران چیتر ناتوانن بە بودجەی حکومەت خەڵک تیرۆر بکەن.ئەو کەسانە لاواز و شکەست خواردوون کە لە گفتوگۆ ڕا دەکەن و لە ترسی ڕەفتارەکانیان جورئەتی ڕووبەڕووبونەوەیان نییە. سەرکردایەتی لاوازی ئیستای یەکێتی نەیتوانی بەرگەی چاکسازی بگرێت و ڕێگری لە وەزیرەکان دەکات خزمەتی خەڵک بکەن بۆ ئەوەی لە پەنای گەورە کردنی کێشەکان خۆیان بشارنەوە. فەرموون چیتر ڕێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن مەکەن. ئەگەر ڕاست دەکەن ئەوە عەرز و ئەوە گەز. ئاری نانەکەلی - ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی

هەواڵ
15-01-2023

دەیان کادری یەکێتی دژی حیزبەکەیان هەڵوێست وەر دەگرن

دەیان کادری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەرەوە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەوەی لە ئەڵمانیا بە ناوی کۆنفرانس کراوە، هیچ بنەمایەکی کۆنفرانسی تێدا نەبووە و دانی پێدا نانێن. لە پەیامەکەیاندا دەڵێن: لە دوسلدۆرف/ ئەڵمانیا بەسەرپەرشتی لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە کۆبونەوەیەک کرا، کە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی ئەڵمانیای تێدا بەشدارنەبوون، کەچی لەپڕ ناوی لێنرا کۆنفرانس، کەهیچ بنەمایەکی کۆنفرانسی تێدا نەبوو وپێشتر دانانی ستافەکەو هەموو شتێک پلانی پێشوەختەی بۆ دانرابوو. ئێمە لێرەدا نامانەوێ بچینە وردەکاریەکانەوە چونکە بەنامە تەواوی وردەکاریەکانمان بەرزکردۆتەوە. ئەو کادرانەی یەکێتی لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵایندا کە ١٠ لێپرسراوی کەرت و گارگێڕانی کەرتی ڕێکخستن و کادرانی بوارە جیاجیاکانی ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئۆنلاین تێیدا بەشداربوون  ئاماژەیان بەوە کردووە " ئەو کۆبونەوەی دوسلدۆرف لەبەرواری ٣٠/١٠/٢٠٢٢ کەستافێکی تێدا تەعینکرا، بەهیچ شێوەیەک بەکۆنفرانسی نازانین وهیچ بنەمایەکی کۆنفرانسی نەبوە، بۆیە ئێمە لێبڕاوانە ڕەتی دەکەینەوە". ئەو گرووپە، ڕاگەیەنراوەکەیان بە ناوی (ستافی کادیرانی پێشکەوتووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەئەڵمانیا) بڵاو کردۆتەوە.

هەواڵ
15-01-2023

‎گۆڕان بۆ مەلا بەختیار: دوو بژاردەت لەبەردەمە، یان سەلماندن یان بەردەم...

بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی مەلا بەختیار دەداتەوە و دەڵێ " لە کوێ بای بێت، لەوێ شەن دەکەی". وەڵامێک بۆ مەلا بەختیار.. ‎لە چەند بۆنەیەک، بە هۆ و بێ هۆ، مەلا بەختیار، قسەی بێ بنەما؛ لەشێوەی تۆمەت هەڵبەستن و ناوزڕاندن ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات. ‎ئێمە دەزانین، برینەکانی ناوبراو لەناو یەکێتییە و بە قسەوتن بە گۆڕان تیمار نابێ، بەڵام لەگەڵئەوەشدا، ڕەفتارکردن لە بەرگی ئۆپۆزسیۆنیدا تەنها لەبەرئەوەی لە پەراوێزی بڕیارەکانی حیزبەکەتی، خەڵکی هۆشیاری کودستان لێت وەرناگری، بەڵکو پێت دەڵێن کە ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی بوی بۆ ئەو قسانەت نەدەزانی! یان «لە کوێ بای بێت، لەوێ شەن دەکەی!. ‎ئێمە دوو پرس کە ناوبراو ڕایگەیاندووە، بە تەواوی ڕەتدەکەینەوە: ‎1. بزوتنەوەی گۆڕان نە ملیۆنەری هەیە، نە کۆمپانیای بازرگانی، نە بەرژەوەندی ژێربەژێری بازرگانی. ‎2. گۆڕان هیچ کارئاسانیەکی بۆ دەستکەوتنی پارە لە خاڵە سنورییەکان بۆ نەکراوە. ‎لەبەرئەوە، مەلا بەختیار لەبەردەم دوو بژاردەیە؛ یان سەلماندنی تۆمەتەکانی بۆ ڕایگشتی، یاخود سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین، ئەوکاتە پێویستە لە دادگا ڕاستی قسەکانی بسەلمێنێ و ئەو خەڵکانە ئاشکرا بکات، کە بەناوی گۆڕانەوە خەریکی ساتوسەودای بازرگانین، ئەگەرنا چیتر ڕێگە بە مەلابەختیار و ئەمسالەکانی نادەین، بێ گومرگ قسە فڕێ بدەنە ئەو ژینگە سیاسییەی وێرانیان کرد. ‎دلێر عەبدولخالق ‎وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ‎١٥ی ١ی ٢٠٢٣

هەواڵ
15-01-2023

هونەرمەند عومەر چاوشین کۆچی دواییکرد

کەمێک لەمەوبەر هونەرمەند عومەر چاوشین لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

هەواڵ
15-01-2023

حاکم لەتیف: سلێمانی بووە بە جێگای تەراتێنی شەقاوە و چەتە و عەسابەکان

حاکم شێخ لەتیف دەڵێ: مەعنای ھەیە شەرەتەقەی ٢٠ دەقەیی لەنێو گەرەکێکی نیشتەجێوون لەنێوان پیاوانی خۆتان جا کاکیشمان دەڵێ: تاقیمان مەکەنەوە؟ حاکم شێخ لەتیف لە فەیسبووک نووسیویەتی: بەراستی  ھەقە دانی پێدا بنێن بە ھەموو پێوەرەکان شکستان ھێناوە لە ئیدارە و حوکمڕانی و رۆژ نیە سوکایەتییەک یان تاوانێک لەم شارەو ناوچەکە روونەدات. دەشڵێت: "حوکمڕانی وانابێت ، حوکمڕانی و ئیدارە زانست و ئەزمون و مومارەسەیە کە ئێوە خۆتان نیتانە و ئەوەی لە دەوریشتانن و لەخۆتان کۆکردوونەتەوە لەخۆتان خراپتر، بۆیە رۆژ بەرۆژ ئەم ناوچەیە بەرەو خراپتر دەروات".

هەواڵ
15-01-2023

حکومەتی هەرێم: لەگەڵ بەغدا گەیشتینە لێکتێگەیشتن

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ( 100) مین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا. ‎بەپێی ڕاگەیەنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان "لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی دوا سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵ لە 2023/1/11 تاوتوێ کرا" . ‎سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە لە کۆبوونەوەکاندا ، هەستمان بەوە کرد کەشێکی ئەرێنی و دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری پەسەندکراو لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.‎سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە لە سەر چەندین بابەتی پەیوەندیدار، لەوانە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 ، پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵ ، ماف و شایستە دەستوورییەکانی پێشمەرگە، جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و چەندین بابەتی دیکە، گفتوگۆمان کردووە و گەیشتووینەتە چەند لەیەکتێگەیشتنێکی سەرەتایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. ‎بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە دابینکردنی نەوتی سپی و دوا بەرەوپێشچوونی ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ لە کاتی سەردانی شاندی باڵای هەرێم بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران لە 2023/1/11 بۆ بەغدا سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ناردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هەرێم، کە لە لایەن کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت خرایەڕوو. ‎لە بڕگەی سێیەمدا، دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوایین هەنگاوو بەرەوپێشچوونەکانی میکانیزمی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ بۆ ساڵی یەکەم خستەڕوو.‎سەرۆک وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بە ڕێزگرتن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و چەسپاندن و بەهێزکردنی بنەما دیموکراسییەکان و پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان هەروەک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا هاتووە، دووپات کردەوە.‎دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران بە تێکڕای دەنگ ڕاپۆرتەکەی پەسەند کرد .

هەواڵ
15-01-2023

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. لە پەیامی مەسرور بارزانی هاتووە: "نابێت لە هیچ بەشێکی هەرێمی کوردستاندا، بڕیاری حیزبی یان تاکەکەسی، ڕێگە لە جێبەجێکردنی کار و بەرنامەی حکومەت بگرێت. من بە یەکسانی، سەیری سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکەم و خۆم بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر هەموو هاووڵاتیانی هەرێم لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا. بەڵام بەداخەوە، رێگری کراوە و کۆسپ بۆ حکومەتی هەرێم دروستکراوە، کە ئەمەش زیانی بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیيانمان گەیاندووە". دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:  هاووڵاتییانی خۆشەویست، من و کابینەکەم لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان و ئێوەی خۆشەویست سوێندمان خواردووە کە کار بکەین بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان و پاراستنی کیانی دەستووریی هەرێمی کوردستان، هەربۆیە لە سەرەتای ئەم کابینەیەوە، وا ڕێککەوتین کە شوێنەواری دوو ئیدارەیی بسڕێتەوە و بڕیارەکانی حکومەت، لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، بە یەک شێوە جێبەجێ بکرێن. نابێت لە هیچ بەشێکی هەرێمی کوردستاندا، بڕیاری حیزبی یان تاکەکەسی، ڕێگە لە جێبەجێکردنی کار و بەرنامەی حکومەت بگرێت. من بە یەکسانی، سەیری سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکەم و خۆم بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر هەموو هاووڵاتیانی هەرێم لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا. بەڵام بەداخەوە، ڕێگری کراوە و کۆسپ بۆ حکومەتی هەرێم دروست کراوە، کە ئەمەش زیانی بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیيانمان گەیاندووە. نزیکەی دوو ساڵە، …  هاووڵاتییانی خۆشەویست، من و کابینەکەم لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان و ئێوەی خۆشەویست سوێندمان خواردووە کە کار بکەین بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان و پاراستنی کیانی دەستووریی هەرێمی کوردستان، هەربۆیە لە سەرەتای ئەم کابینەیەوە، وا ڕێککەوتین کە شوێنەواری دوو ئیدارەیی بسڕێتەوە و بڕیارەکانی حکومەت، لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، بە یەک شێوە جێبەجێ بکرێن. نابێت لە هیچ بەشێکی هەرێمی کوردستاندا، بڕیاری حیزبی یان تاکەکەسی، ڕێگە لە جێبەجێکردنی کار و بەرنامەی حکومەت بگرێت. من بە یەکسانی، سەیری سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکەم و خۆم بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر هەموو هاووڵاتیانی هەرێم لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا. بەڵام بەداخەوە، ڕێگری کراوە و کۆسپ بۆ حکومەتی هەرێم دروست کراوە، کە ئەمەش زیانی بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیيانمان گەیاندووە. نزیکەی دوو ساڵە، کێشەی کۆکردنەوەی داهات و نەمانی پارە لە بانکەکانی سنووری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و ڕاپەڕین هەیە. بەدواداچوونی ئەم کێشەیەمان کردووە و لێژنەیەک لە وەزارەتی دارایی و ناوخۆ، بۆ بەدواداچوونی ئەم کێشەیە پێکهێنرا، بەڵام کرۆکی ئەم کێشەیە ئەوەیە، کە هەندێک کەس و لایەن لە پێناو بەرژەوەندیی خۆیان، دەست دەخەنە ناو پرۆسەی کۆکردنەوەی داهاتی ئەو سنوورانە، بۆیە هەر ئەو کەس و لایەنانە بەرپرسیارن لە بەرامبەر ئەو زیانانەی بە هاووڵاتییان و دامودەزگاکانی حکومەت دەگات. شەفافییەت ئەوەیە کە حکومەت، خۆی چاودێری لە سەر کۆی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهاتەکانی بکات، نەک بە تەنیا ئاگاداری ئەو بەشە بێت کە بۆ حکومەت جیا دەکرێتەوە. لە سەرەتای ئەم کابینەیە، هەوڵمان داوە داهاتەکانی هەرێم ڕێکبخەینەوە و تا ئاستێکی باشیش سەرکەوتوو بووین و هەر بەو هۆیەوە، توانیمان قۆناغی سەختی بێ داهاتیی لە سەرەتای دەرکەوتنی پەتای کۆرۆنادا تێپەڕێنین. هاووڵاتییانی بەڕێز، ماوەیەکە لە لایەن دامودەزگاکانی یەکێتيی نیشتیمانيی کوردستانەوە، کە هاوبەشێکی سەرەکیی ئەم کابینەیەن، وا باس دەکرێت کە ئابڵوقە لە سەر سنووری سلێمانی هەیە، هەموو شارەزایانی دۆخی دارایی هەرێم دەزانن کە داهاتی نەوت و هەروەها ئەو بەشە بودجەیەی ناوە ناوە لە بەغدا هاتووە، بە شێوەیەکی یەکسان دابەشکراوە و مووچەی کارمەندانی پێ دراوە، ئەوەی کە جێگەی هەڵوەستە بووە، داهاتی نانەوتیی ناوخۆی هەرێم بووە کە بەشێکی زۆریشی داهاتی دەروازە سنوورییەکانە، بەڵام بەداخەوە، ڕێگە نەدراوە ئەم بوارە لە سنووری سلێمانی و گەرمیان و هەلەبجە و ڕاپەرین ڕێک بخرێتەوە، بۆیە سەرکردایەتی یەکێتی، بەرپرسیارن بەرامبەر بەو دۆخەی لەو دەڤەرانە دروست بووە. ئەگەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییانمان، لە سەرووی بەرژەوەندیی حیزبی دابنرێت، ئەوا چارەسەریی ئەم دۆخەش ئاسانە و پلان و بەرنامەی کارامان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و هەنگاوی باشیشمان نابوو بۆ چارەسەری، بەڵام بەداخەوە ڕێگری کرا لە جێبەجێکردنی و دواتریش کردەوەی تیرۆرکردنی هاوکار جاف ئەو پرۆسانەی بە تەواوی پەک خست. کێشە داراییەکان و بابەتی کۆکردنەوەی داهات، نزیکەی دوو ساڵە هەیە و دەیان کۆبوونەوە لە سەر ئەم بابەتە کراون و بەرچاوڕوونیی باش هەبووە بۆ چارەسەری. بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانیش هەیە بۆ ناردنی هێزی هاوبەش بۆ دەروازە سنووریەکان، بەڵام یەکێتی نیشتیمانی ڕێگر بوو و هەڕەشەی ئەوەیان کرد کە ئەگەر ئەوە بکرێت شەڕی ناوخۆ ڕوو دەدات، بۆیە لەم کاتەدا، زەقکردنەوەی ئەم بابەتە، تەنیا بۆ ئەوە بووە تیشک نەخرێتە سەر بابەتی تیرۆرکردنی هاوکار جاف لە جەرگەی پایتەختی هەرێمی کوردستان. هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە، هێمای ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر و تۆقاندن بوونە و ناکرێت لە ناوخۆی هەرێم، کەسانێک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانیان دەست بۆ تیرۆر ببەن. لەم کەیسەدا، هیچ لایەنێکمان تۆمەتبار نەکردووە، تەنیا ناوی چەند کەسێکی تۆمەتبار هەیە کە دەبێت ڕادەستی دادگا بکرێن و بۆ ئەم مەبەستەش، بە فەرمی نووسراو ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار لە سلێمانی کراوە. هەر لە سەرەتاوە، گوتوومانە با لێژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش هەبێت و با لایەنی سێێەم، تەنانەت لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا، بەشداری لە لێکۆلینەوەکە بکەن، بەڵام بەداخەوە، تا ئێستا وەڵامێک بۆ ئەم داواکارییە نیە. کەواتە کێشە داهات و دۆخی دارایی سلێمانی نیە، ئەوەی کە هەیە ئەوەیە، داوامان لێ دەکرێت کەیسی تیرۆری هاوکار جاف کپ بکرێت کە ئەمەشیان داواکارییەکی ناڕەوایە و نابێت هاووڵاتیيانی هەرێم  قبولی بکەن. دۆخی ناوچەکە لێمان دەخوازێت کە کێشەکانمان چارەسەر بکەین و بەهێزەوە بەرەو داهاتوو هەنگاو بنێین . لێرەدا لە پیناو بەرژەوەندیی گشتی و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە، ئەم چەند خاڵەی خوارەوە، دەخەمە بەردەم ڕای گشتی و هەموو لایەنەکان: یەکەم: لە بارەی کەیسی تیرۆرکردنی هاوکار جاف کە هۆکاری سەرەکیی ئەو دۆخە ئاڵۆزەیە، داوا دەکەم، سەرەتا تۆمەتباران ڕادەستی دادگا بکرێن و ئینجا با لێژنەیەکی هاوبەش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بە ئامادەبوونی لایەنی نێودەوڵەتی و نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان و یان هەر وڵاتێکی دۆست کە بخوازێت بەشدار ببێت، پێک بهێنرێت، تاکو هەرچی زووتر لیکۆڵینەوە لەگەڵیان دەست پێ بکرێت و ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن. دووەم: لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، داوا دەکرا بابەتی لامەرکەزییەت و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات لە داهات و خەرجی جێبەجێ بکرێت، بۆیە ئەو دەسەڵاتە شۆڕکرایەوە. ئێستا لە لایەن تیمی وزاریی یەکێتيی نیشتمانيی كوردستانەوە، داوا دەکرێت خەرجییەکان بکرێتەوە مەرکەزی، ئەگەر ئەمە داوا دەکرێت، پێویستە کۆکردنەوەی داهاتیش بکرێتەوە مەرکەزی و پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات بە تایبەت لە خاڵە سنووریەکان، لە ژێر سەرپەرشتی و چاودێری چڕی مەرکەزی بێت. بۆ ئەم مەبەستەش، پێویستە هاوئاهەنگیی لە نێوان وەزارەتەکانی دارایی و ناوخۆ و پێشمەرگە هەبێت تاکو ڕێگە لە قاچاخچێتی و دەستبردن بۆ داهاتی دەروازە سنووریەکان بگیرێت و پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە زۆر پێویستە. سێیەم: پێویستە کۆسپ بۆ پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە دروست نەکرێت. لەم کابینەیەدا، بە کردەوە هەنگاومان بۆ چاکسازی لە هێزی پێشمەرگە و یەکگرتنەوەیان ناوە و دەبێت هێزی پێشمەرگە، ببێت بە هێزێکی نیشتیمانیی بەهێز بۆ بەرگری لە کیانی دەستووریی هەرێم و دوورخستنەوەی هەڕەشەکان، دوور لە ئەجێندای حیزبی و تاکەکەسی. چوارەم: لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی و پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێم، پێویستە هەرچی زووتر، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی خۆی ساز بکات بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەلبژاردن ، تاکو بە کردەوە، هەنگاو بۆ سازدانی هەڵبژاردن بنرێت و پێویستە ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت و ئێمە لە حکومەتی هەرێم، ئامادەین هەموو پێداویستیيەکانی هەڵبژاردن، لە زووترین کاتدا دابین بکەین. پێنجەم: دەبێت لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەت، وەک حیزب، پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بن و نابێت لە ناو حکومەت بن و ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینن. پێویستە وەزیر و تیمە وەزارییەکانیش، جێبەجێکاری ئەجێندای حکومی بن و نابێت کێشە و ئاڵۆزییە سیاسییەکان بگوازنە ناو حکومەت. دەبێت کێشە سیاسییەکان، لە دەرەوەی حکومەت هەوڵی چارەسەرکردنیان بدرێت نەک کاری حکومەت پەک بخەن. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2023/1/15

هەواڵ
15-01-2023

مەسرور بارزانی پەیامێکی گرنگ بڵاو دەکاتەوە

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 15-01-2023ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دا چەند بڕگەیەک تاوتوێ دەکرێن. وەکو لە راگەیێندراوێکی حکومەتدا هاتووە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ئەنجامی سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کە رۆژی 11ـی ئەم مانگە ئەنجامی دا. رۆژی چوارشەممە، 11-1-2023، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا. لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا مەسرور بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە.  هەر لە بەغدا، مەسرور بارزانی لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بە جیا کۆبووەوە. رۆژی، 12-01-2023، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و لەسەر داوای ئەو، حکومەتی عێراق بڕیاری دا 50 ملیۆن لیتر نەوتی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکات و نرخی هەر لیترێکیش لە 750 دینارەوە بۆ 500 دینار کەمکرایەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەت، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، "وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش راپۆرتێک سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان" دەخاتەڕوو. لە کۆتا بڕگەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیراندا، راپۆرتێک لەبارەی "بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان"ـەوە پێشکێش دەکرێت. بڕیارە پاش کەمێکی دیکە ، پەیامێکی گرنگ لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەێمی کوردستان  بڵاوبکرێتەوە.

1 2 ... 439 440 441 ... 1147 1148