ئەبێت کورد لە بەغداد بکشێتەوە و هیچ پەیوەندییەک لە نێوان کورد و بەغداد نەمێنێت ئەوەی عێراق ئەیکات دوژمنایەتی کوردە و پێویستە دادگای باڵای کوردستانیش بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات کە ئەو دادگا عەرەبیەی لە بەغدادە، دادگایەکی فیدڕاڵی نییە و دادگایەکی نا دەستووریە و هیچ بڕیارێکی جێبەجێ ناکرێت لە کوردستاندا". عێراق پێویستی بە دادگای دەستوریی هەیە و ئەو دادگایەی ئێستا لە وەختی دەستوری کاتی عێراقدا دامەزراوە هیچ شەرعیەتێکی نییە.
ڤیان سه‌بری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق رەوانەی پەرلەمان نەكرێت، مەترسی بۆ سەر ئابووری عێراق دروست دەكات، ئەگەر نا دواتر چارەسەر كردنی زەحمەت دەبێت.ڤیان سەبری رایگەیاندووە، یەكێك لە هۆكارەكانی جێگیرنەبوونی نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق تەواو نەكراوە و بۆ ئەمساڵ رەوانەی پەرلەمان نەكراوە، چونكە پێویستە لە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ئەوە دیاری بكرێت كە نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار چەند بێت. راشیگەیاندووە، ئەگەر بێت و نرخی دۆلار جێگیر نەكرێت و بەو شێوەیە بەرز و نزمی بەردەوامی هەبێت مەترسی دروست دەكات لەسەر ئابووری عێراق، بۆیە پێویستە چارەسەر بكرێت، ئەگەر نا دواتر چارەسەر كردنی زەحمەت دەبێت. سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی باسی لەوەشكردووە، زۆر گرنگە كوردیش نوێنەری هەبێت لە دەزگا فیدراڵیەكان لەوانە بانكی ناوەندی عێراقی، بۆیە پێویستە هەرێمی كوردستان نوێنەری لەو دەزگا فیدراڵیە هەبێت و مافی هەرێمی كوردستانە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه وێڕای گرتنه‌به‌ری چه‌ندین رێكار بۆ دابه‌زاندنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی، به‌ڵام تا ئێستا هه‌وڵه‌كان ئه‌نجامیان نه‌بووه و 100 دۆلاری ئه‌مریكی له‌كاتی داخستنی بازاڕ به 162 هه‌زار و 200 دینار بوو.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان جێگەی داخە جارێكی تر دادگەی فیدڕاڵیی عێراق هەڵوێستێكی تری دوژمنكارانەی بەرانبەر هەرێمی كوردستان نیشان دا و، ڕێگری لەوە كرد ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم بێت كە بڕیار بوو لە لایەن حكوومەتی فیدڕاڵەوە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت. لێرەدا مەبەست بڕە پارە نیە بەڵكو، كێشە سەرەكییەكە پێشێلكردنی ماف و پڕەنسیبە. هەموو لایەك ئاگادارن كە بەشداریی ئێمە لە هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، لەسەر بنەمای بەرنامەیەكی ڕوون و تێروتەسەل بووە كە هەموو لایەنەكان ڕێككەوتنیان لەسەر كردووە. دابینكردنی بەشێك لە شایستە دارییەكانی هەرێمی كوردستانیش كە مافێكی ڕەوای خەڵكی كوردستانە، بەشێك بووە لەو بەرنامەیە و ڕێككەوتنی لەسەر كراوە. بۆیە بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگەی فیدڕاڵ، بەر لەوەی دژی هەرێمی كوردستان بێت، دژی پڕۆسەی سیاسی و دژی حكوومەتی عێراقی و دژی بەرنامەی خودی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەتیشە. جێگەی سەرسوڕمانە هەر كات كەشێكی ئیجابی لەنێوان هەرێم و بەغدا دروست بووبێت و دەرفەتێك بۆ چارەسەریی گرفتەكان هاتبێتە ئارا، دەستبەجێ دادگەی فیدڕاڵی كاری بۆ تێكدانی ئەو دەرفەتە كردووە و بە بڕیارێكی دوژمنكارانە دەرفەتەكەی لەبار بردووە و بووەتە هۆی ئاڵۆزتربوونی كێشەكان. دیارە ئەجیندایەكی گوماناوی جێبەجێ دەكات و جێگەی دادگەی شۆڕش (محكمة الثورة)ـی ڕژێمی پێشووی گرتووەتەوە. لێرەدا داوا لە حكوومەتی عێراقی و لایەنە پێكهێنەرەكانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت دەكەم هەڵوێستی خۆیان لەمەڕ ئەو پێشێلكاری و دژایەتیكردنە نیشان بدەن كە لەلایەن دادگەی فیدڕاڵی لە دژی بەرژەوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت. مسعود بارزانی25ی كانوونی دووەمی 2023
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاش سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 11ی ئەم مانگە بۆ بەغدا، حکومەتی عێراق كاروانێكی 60 تەنكەر بە بڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەنێرێتە هەرێمی كوردستان. وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم بڕە نەوتە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكاندا بێ بەرامبەر دابەش دەكات و 30 تەنكەری بۆ پارێزگای هەولێرو دهۆك و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆیە و 30 تەنكەری دیكەی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دەبێت. چاوەڕوان دەكرێت دوای هاتنی ئەو بڕە نەوتە راستەوخۆ نرخی بەهای نەوتی سپی لەبازاڕەكانی كوردستاندا روو لە دابەزین بكات و پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی خێراتر بکات.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ, پێدانی لۆگۆی تەکسی بەو شوفێرانەی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و لە هێڵی گواستنەوەی نێوان ئەو ناوچانە و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بەو مەرجەی بەر لەم فەرمانە خاوەن هێڵی گواستنەوە بن بە پشتگیری بەڕێوەبەری گواستنەوەی تایبەتمەند ئەو شوفێرانە دەتوانن مۆڵەتی شوفێری بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان یان هی حکومەتی فیدراڵیان هەبێت. ئاماژە بەوەشکراوە، پێدانی لۆگۆی تەکسی بەو هاووڵاتییانەی کە دانیشتووی شارەکانی هەرێمی کوردستان بە پشتگیری موختار و ئاسایشی گەڕەک ئەگەر بەڵگەنامەی فەرمییەکان سەر بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش بێت، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان هاوکاردەبن بۆ پێدانی مۆڵەتی شوفێری تایبەتمەند بەو هاووڵاتییانە. لە نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆشدا هاتووە، هەر مووچەخۆرێکی کەرتی گشتی مووچەکەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتر بێت، رێگەی پێدەدرێت کە لۆگۆی تەکسی وەربگرێت.
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، بۆ بایه‌خدان به كه‌رتی ته‌ندروستیی، نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند یه‌كێك له‌و نه‌خۆشخانه حكوومییانه‌ی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كانی تێدا به‌بێ به‌رامبه‌ره، تایبه‌ته به پێشمه‌رگه و كه‌سی یه‌كه‌میان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان. د. دانا ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن به كه‌سوكاری شه‌هید و پێشمه‌رگه و كه‌سی یه‌كه‌می پێشمه‌رگه‌ن، هیچ پاره‌یه‌كیان لێ وه‌رناگیرێ بۆ چاره‌سه‌رییه‌كان به نه‌شته‌رگه‌ریشه‌وه. بەرێوبەری نەخۆشخانەکە راشیگه‌یاند: به یارمه‌تیی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و پاڵپشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له پلانی داهاتوودایه كه زۆر فراوانتر ده‌كرێ. نه‌خۆشخانه‌كه 30 قه‌ره‌وێڵه‌ییه و رۆژانه‌ی پێشوازی له 60 نه‌خۆش ده‌كا و له‌لایه‌ن 170 كارمه‌نده‌وه خزمه‌ت ده‌كرێن. به‌شی هه‌ناو، شكان، ده‌مار، ددان، تیشك، سۆنه‌ر و فریاكه‌وتنی خێرا، چاودێری چڕ و نه‌شته‌رگه‌ریی تێدایه، له داهاتوودا فراوان ده‌كرێ و توانای وه‌رگرتنی نه‌خۆشیش زیاد ده‌كه‌ن.
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێکرد و داوا دەکەن نرخی دینار بەرانبەر دۆلار بەرزبێتەوە. دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەردەوام نرخی دۆلا بەرزدەبێتەوەو ناجێگیرە، بەهۆیەوە نرخی کەلوپەل و شمەک گران بووەو هاوڵاتییانی هەرێم و بەغداش نیگەرانن لەو دۆخە. ئەوەش لەکاتێکدایە بانکی ناوەندی عێراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردەوام لە گرتنەبەری رێکار بۆ دابەزینی نرخی دۆلار.
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەکی حکومییەوە رایگەیاند: بە فەرمانی سودانی، حەیان عەبدولغەنی 60 تانکەر نەوتی سپی رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات. ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو بڕیارەی سودانی بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتییانی هەرێمە بۆ روبەروبونەی ئەو شەپۆلە سەرمایەی روی لە پارێزگاکانی هەرێم و باکوری عێراق کردوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دوو کەسی بە تۆمەتی قاچاغچێتیکردن بە دۆلار لەنێوان کەرکوک و ھەولێر دەستگیرکرد، کە بڕی ٢٠٠ ملیۆن دیناریان پێبووە و ھەوڵیانداوە بیبەنە ناو کەرکوک. وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ھەوڵەکانیان بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسانەی یاری بە بەھای دینار دەکەن چڕکردووەتەوە، لەو چوارچێوەیەدا تیمەکانیان لە بازگەی دارمان لەنێوان کەرکوک و ھەولێر دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە کە دوو تۆمەتبار ھەوڵیانداوە داغڵی کەرکوکی بکەن، ئۆتۆمبێلەکەش بڕی ٢٠٠ ملیۆن دیناری لە جۆری ٢٥ ھەزار دیناری تێدا بووە. راشیگەیاند، ئەو دوو کەسە دەستگیرکراون و بەپێی دانپێدانانە سەرەتاییەکانیان، یەکێکیان خاوەنی چوار دەروازەی "کی کارد"ە لە پارێزگای کەرکوک و ھاوکاری کەسێکی تری کردووە کە خاوەنی کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕکردنی دراوە و دانیاناوە بەوەی کە بڕێک دیناریان لە نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە ھەولێر وەرگرتووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى و شاندێکی یاوەری کرد. نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، کەش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى هەیە. ئەمڕۆ سێشەممە، 24-01-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رۆزمارى ديكارلۆ، بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى و شاندێكى ياوه‌رى کرد کە پێکهاتبوون لە جێنين پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى ديكه‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەیەکدا باسیان لە "دۆخى هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵه‌كان بۆ رێككه‌وتنى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن، كۆمیسيۆنى هه‌ڵبژاردن و بۆچوونى پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى شنگال" کردووە. لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستانیش وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی "دووپاتیكرده‌وه كه كه‌ش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان هه‌يه كه رێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پرسه‌كانى تايبه‌ت به هه‌ڵبژادرن و ده‌ستنيشانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدان." ڕاگەیەنراوەکە ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/1/24 سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له خاتوو ڕۆزمارى ديكارلۆ، بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى ديكه‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان پێكهاتبوو. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتنى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن، كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن و بۆچوونى پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى شه‌نگال، تاوتوێ كران. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق كرد چ له كاركردن له نزيكه‌وه له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان چ له هه‌رێمى كوردستان، چ له عێراق، وه‌ك هاوكار و يارمه‌تيده‌رێك بۆ ڕێگه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى. له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، به‌ڕێزيان دووپاتى كرده‌وه كه كه‌ش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان هه‌يه كه ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پرسه‌كانى تايبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنيشانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدان. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئه‌و كه‌شه ئه‌رێنييه‌ى ئه‌م دواييه بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ره‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هاتووه ئاراوه، به‌تايبه‌تى ده‌رباره‌ى ياساى بودجه‌ى عێراق و ياساكانى نه‌وت و گاز و دابه‌شكردنى داهاته‌كان، يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێويستيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140، جه‌ختيشيان له گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه. په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هابه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێگەی لیژنه‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه و كاری داهات ده‌كات تا له پڕۆژه‌كاندا خه‌رج بكرێنه‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن بڵاوی كرده‌وه، کە دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ رێكخستنه‌وه و زیادكردنی داهاته‌كان كۆ بووه‌ته‌وه. له كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان وه‌زاره‌ت و لیژنه‌كه كه به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كردبوو، گفتوگۆی چڕ و ورد له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی رێكخستنه‌وه و زیادكردنی داهاته‌كان و راپۆرتی وه‌زاره‌ت له‌وباره‌یه‌وه كرا، به‌ئامانجی زیادكردنی داهاتی حكوومه‌ت و به‌كارهێنانه‌وه‌ی له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، کە هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه وه‌زاره‌تێكی ئه‌نجامده‌ری خزمه‌تگوزاری و ژێرخانی خزمه‌تگوزارییه و دامه‌زراوه‌یه‌كه خه‌رجیی زۆرتره له داهات، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ رێنوێنییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هه‌وڵی زیادكردن و جۆراوجۆركردنی داهاته‌كانی داوه. دووپاتیشی كرده‌وه، کە له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی سندووقی رێگه‌وبان كه رۆڵی گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر زیادكردنی داھات و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی رێگه‌وبان له سه‌رانسه‌ری ھه‌رێمی كوردستان.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەرێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات شەپۆلێکی سەرماو بەفر بارین لە کۆتایی ئەم مانگەوە بە دیاریکراوی لە ٢٩ی کانوونی دووەمەوە دەستپێبکات، لە ٣١ی هەمان مانگدا بەفر لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دەبارێت. دواتریش لە رۆژانی ٥ و ٧ ی شوباتیش بەفر دەبارێت. هەرچی هەولێرە لەو رۆژانەدا تەنها باران دەبارێت، لەبارەی دهۆکەوە ٥ و ٦ و ٧ ی شوبات بەفردەبارێت. ماڵپەڕەکە پێشبینی دەکات مانگی شوبات لە هەرێمی کوردستان مانگێکی باراناوی و تەڕبێت.