نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ دابەزی کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٣٧ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى ١٠ هەزار دینار دابەزى. نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٥٠٠) هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٤٤٠) هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە (٣٧٥) هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە (٤٦٠) هەزار دینارە.
ئەمڕۆ سێشەممە 24/1/2023، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە خاتوو رۆزماری دی کارلۆ یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی و خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی ئۆفیسی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق کرد. لە رێوڕەسمی پێشوازییەکەدا بەرپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێم ئامادەبوو. وا بڕیارە تۆزماری دی کارلۆ یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و ئاشتی لە ماوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدات.
ئاژانسی رۆیتهرز بڵاویكردووهتهوه، ئهمهریكا به سوودانی راگهیاندووه، ئهگهر رێگری له چوونی دۆلار بۆ ئێران نهكات، ئهوا چاوهڕوانی رووخانی حكومهتهكهی بێت. ئەمە لەکاتێکدایە هاوپهیمانی بهڕێوهبردنی دهوڵهت له دوایین كۆبوونهوهیدا تاوتوێی بهرزبوونهوهی بههای دۆلار و رێكارهكانی حكومهت بۆ سەقامگیرکردنی بههای دینار دەکات، نوری مالیكیش رایدهگهیهنێت، ههندێك لایەن قەیرانەکان بۆ بابهتی سیاسی بهكاردێنن. "ئهگهر له بهرژهوهندییهكانی ئهمهریكا بدرێت و رێگری له چوونی دۆلار بۆ ئێران نەکرێت، ئهوا حكومهتهكهت دهڕووخێت"، ئهمه راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتهرزه كه بهپشتبهستن به نامهیهكی ئهمهریكا بۆ سوودانی نووسیویهتی و دهڵێت "له كاردانهوهی ئهم هۆشدارییهی ئهمهریكا، سهرۆكوهزیرانی عێراق هێزێكی تایبهتی له دژه تیرۆر بۆ بهرهنگاربوونهوهی ئهو گرووپه چهكدارانهی دۆلار به قاچاخ دهبهنه ئێران له خاڵه سنوورییهكان جێگیر دهكات". رۆیتهرز ئاماژەی بەوەداوە "ئهمهریكییهكان له نامهكهیاندا به ئاشكرا رایگهیاندووه، ئهگهر رێگری له قاچاخچێتی دۆلار نهكهن و پابهند نهبن به رێنماییهكانیان، ئهوا بانكی ناوهندی عێراق رووبهڕووی سزا توند دهبێتهوه". ئەو ئاژانسە نووسیویهتی "چهندین ساڵه له رێگهی دامهزراوهی ئایینی و كۆمپانیای وههمییهوه دۆلار له عێراقهوه دهچێته توركیا و دواتر بۆ بریكارهكانیان له تهواوی رۆژههڵاتی ناوهڕاست حهواڵه دهكرێت. ئهمه جگه لهوانهی رۆژانهی دۆلارێكی زۆر له بازاڕهكاندا دهكڕن و بهشێوازی جۆراوجۆر له خاڵه سنوورییهكانهوه ئاودیوی ئێرانی دهكهن". ناجێگیری بههای دینار بهرامبهر به دۆلاری ئهمهریكی و ههڵاوسانی نرخهكان له بازاڕ، بووه تهوهری سهرهكی كۆبوونهوهی شەوی رابردووی هاوپهیمانی بهڕێوهبردنی دهوڵهت، كه تێیدا جهخت لهسهر رێكارهكانی رووبهڕووبوونهوهی قهیرانی بههای دۆلار كراو و سهرۆكوهزیرانی عێراقیش له كۆبوونهوهكهدا ههنگاو و چارهسهرییهكانی خستۆتهڕوو. نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا به باڵیۆزی ئیتاڵیای له عێراق راگەیاندووه، ئەو رێوشوێنانەی حکومەت گرتوویەتیەبەر، هەنگاوێکە لە چوارچێوەی تێپەڕاندنی قەیرانی بەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو، ههندێك لایەنی سیاسی هەوڵی سوود وەرگرتن و ئیستغلالکردنی قەیرانەکان بۆ بابەتە سیاسییەکانیان دهدهن. مالیكی دهشڵێت "حکومەتی نوێ خاوەنی خاڵی بەهێزهو بهشێكی كێشه و ئاڵنگارییهكان له حکومەتی پێشووهوه بۆی بەجێماوە ". هاوكات حوسێن عهلاوی راوێژكاری سهرۆكوهزیرانی عێراق رایدهگهیهنێت، پهیوهندییهكانی عێراق و ئهمهریكا لهسهر ئاستی ههماههنگی و هاوبهشی و جێبهجێكردنی ئهو رێككهوتنهیه كه نێوانیاندا واژووكراوه. عهلاوی دهڵێت، سهردانه چاوهڕوانكراوهكهی سوودانی بۆ ئهمهریكا بۆ بههێزكردنی پهیوهندییهكان و پرسی دۆلار و دۆسێیهكانی مامهڵهی دامهزراوه داراییهكانی عێراق و ئاڵوگۆڕی وهبهرهێنانی كۆمپانیا ئهمهریكییهكان له بوارهكانی برنج، وێستگهی كارهبا، وزه، كهرتی دارایی، بهرههمه بازرگانییهكان و پێدانی چهك به هێزهكانی عێراق لهخۆدهگرێت. k24
روونکردنەوە…لەسەر بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا لەسەر بەڕێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەپێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەک روونی بکەینەوە، کە ئەمە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کەناڵی کوردستان تی ڤی بووە لەسەر بابەتی ئیسراف و رای بەڕێزیان وەرگیراوە، کە ماوەی ۱٦ خولەک قسەی کردووە، کچەکە کە یەکێک بووە لە ستافی تیمی راگەیاندنی کەناڵەکە کە شەش کەس بوونەو بێ مۆڵەت وەرگرتن گوایە وێنە دەگرێت کەچی سناپ و ڤیدیۆیی وەرگرتووە بەبێ ئاگایی بەرێزیان و بڵاوی کردۆتەوە.ئەنجامدانی بەرنامەو لێدوانی رۆژنامەوانی بەتایبەت بۆ کەسایەتیەکی دیاری وەک سەرۆکی زانایان کە رۆژانە چەندین کەناڵ و دەزگای میدیایی داوای لێدوانی لێ دەکەن شتێکی ئاساییەو هەر مرۆڤێکیش لە کردارو پەرێزی خۆی بەرپرسیارە نەک لە هەڵسوکەوتی کەسانی بەرامبەر. راگەیاندنی یەکێتی زانای ئایینی ئیسلامی کوردستان۲۳ی۱ی۲٠۲۳
دادگای توركیا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ چوار لەو پێنج كەسە دەركرد كە بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە كوشتنی خێزانە كوردەكە دهۆك لە شارۆچكەی نسێبین لە شاری مێردین دەستگیركرابوون. ئەمڕۆ دووشەممە 2023/1/23، داواكاری ماردین، بڕیاری زیندانیكردنی بۆ چوار لەو دەستگیركراوانە دەركرد ( ف. ئا، ئا. ك، م. ی و چ. ب) بەتاوانی:"ئەنجامدانی تاڵانی بە شەو، شاردنەوەی تاوان، شاردنەوەی بەڵگەی تاوانێكی دیكە یان بە مەبەستی دەستگیرنەكردن ئەنجامدانی كوشتن و ئەنجامدانی تاڵانی، ھەروەھا ئازادكردنی گومانلێكراوی پێنجەم (م.ش) بەكەفالەت. رۆژی 19-1-2023، دوو خێزان کە خەڵکی پارێزگای دهۆك بوون، لە رێگەی مێردین لە ئۆتۆمبێل دابەزێندراون و بە گولـلە لە سەریان دراوە و چوار كەسیان لە شوێنی رووداوەكە گیانیان لەدەستدا، یەكێكی دیكەشیان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ پێشوازی لە ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کرد و لەو دیدارەدا سەرۆک کۆمار باسی لەوەکرد، پێویستە جەنگی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا کۆتایی پێبێت. سەبارەت به جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، سەرۆککۆماری عێراق جەختی کردەوە لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە جەنگ و دەستپێکردنەوەی دانووستەنەکان. بە گوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا لەتیف رەشید باسی لەوەکرد، کە دۆخی ئەمنی عێراق باشتر بووە لەوەی لە رابردوودا هەبووە. لە بەرانبەردا باڵیۆزی رووسیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات نوێکردەوە، هەروەها دوایین پێشهاتەکانیش سەبارەت بە شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا خستەڕوو. #7ROJ
دەقی راگەیەندراوەکە:بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی باندێکی ( ٧ ) کەسی دزیکردن دەستگیردەکات و ئۆتۆمبێلێکی دزراو دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی . لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١/١٥ لەناوشاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( تۆیۆتا هایلوکس ) دەدزرێت ، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکرێتەوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وورد دەکرێت بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی ڕووداوەکە و تاوانباران دەستنیشان دەکرێن .هێزەکانمان بەفەرمانی دادوەر لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١/٢١ لە ناو شاری سلێمانی و قەزای سەیدسادق توانیان سەرجەم ئەندامانی باندەکە کە پێکهاتبوون لە ( ٧ ) کەس دستگیرکران بە ناوەکانی( ش ، م ، ح ) ، ( م ، ع ، م ) ، ( د ، ع ، م ) ، ( پ ، ر ، ع )( ك ، ر ، ع ) ، ( ك ، ئ ، م ) ، ( ر ، ه ، س ) .لەکاتی ئەنجامدانی دزیەکە جل و بەرگی سەربازی و پلەی ئەفسەری و چەکیان بەکارهێنابوو . باندەکە پێشینەی چەند تاوانێکی تری دزیان هەبووە ،جگە لە دزینی ئۆتۆمبێلەکە هەستاون بە گۆڕینیتابلۆ و شێوەی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە و شاردنەوەی لە گەراجێکدا .پاش دەستگیرکردنیان و دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلەکە،سەرجەم ئەندامانی باندەکە ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە وپاش کۆتایی هاتنی ڕێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکەی . بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سەرەڕای ئەرک و فەرمانەکانی پەیوەست بە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی ، داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بونی ڕووداوی دزینی ( ئۆتۆمبێلەکانیان )دا بەزوترین کاتپەیوەندی بکەن بە ژمارە { ١٠٦ } هێڵی گەرمی ئاسایش . _ لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکەین کە هەمیشە هاوکارمان بوون لە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی . بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی٢٠٢٣/١/٢٣
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پارێزگاری بانکی مەرکەزی لەکارەکەی دوورخستەوە. سوودانی، عەلی موحسین عەلاقی بە وەکالەت وەکو پارێزگار دیاری کرد. ئەم بڕیارەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، یەکێکە لە رێکارەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار.
شارەزایەکی بواری کەشناسی زانیاریی لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو ئاشکرا کرد و رایدەگەیەنێت، کە کەشی تەڕ و باراناوی دەستپێدەکاتەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 22/1/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند: ئەو چالاکی بایەی کەناو دەبرێت بە بای باکووری خۆهەڵات (ڕەشەبا) تاوەکوو ڕۆژی پێنجشەممە ناو بەناو بەشێوەی لاواز و مام ناوەند بەخێرایی 20 تاوەکوو سەرووی 40کم لەسەعاتێکدا بەردەوام دەبێت لە بەشێکی زۆری ناوچەکە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا ئاسایی دەبێتەوە". راشیگەیاند: "ئەو وشکە سەرمایەی لە ڕووسیاوە هاتۆتە ناوچەکە لەدوێنێوە پلەکانی گەرمای دابەزاندووە کاریگەری بەتایبەت لەسەر کاتەکانی شەوان و بەیانیان تەواو دەبێت و کەش تەواو سارد دەکات دەبێتە هۆی ئەوەی لەتەواوی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری شەختە و بەستن هەبێت لەگەڵ بەشێکی ناوچەی تری تایبەت بە نزیک شاخاوییەکان". ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی راشیگەیاند: "ڕۆژی 27ی مانگ بۆ سەرەوە ئەو وشکە سەرمایەی ڕووسیاش تەواو دەکشێتەوە و ناوچەکە جێدەهێڵێ، بەو هۆیەوە لەمەودای 27ی مانگ بۆ سەرەوە بەتایبەتی شەپۆلەکانی بەفروباران و سەرماوسۆڵە جێی دەگرنەوە و کەشی تەڕ و داباراناوی دەستپێدەکاتەوە".
هەر لە سەرەتای دروستبوونی مرۆڤەوە هێز و وزە فاکتەرێکی سەرەکی ژیانکردن بوون، دۆزینەوەی ئاگر ڕێرەوی ژیانی مرۆڤی لەسەر زەوی گۆڕی، بەهۆی ئاگرەوە مرۆڤ توانی خواردنی پڕ لە وزە و کالۆری دەستکەوێت و مێشکی پەرەبسەنێت، لە کاتێکدا مێشک پێنج یەکی ئەو وزەیە دەبات کە لەش دەستی دەکەوێ.بە تێپەڕبوونی کات مرۆڤ ئەو هێز و وزەیەی کە دەستی کەوتووە بۆ پێشکەوتنی ژیان و باشترکردنی کاروباری ڕۆژانەی خۆی بەکاری هێناوە، هاوتەریب لەگەڵ پێشڤەچوونی زانست و تەکنەلۆژیا وزەش بووژانەوەی باشی بەخۆیەوە بینیوە, بۆ نموونە وزەی کارەبا کە تەمەنی نزیکەی 136 ساڵ دەبێت، زەمەنێکە تەنیا لە چوارچێوەی ڕوناککردنەوەی شەوە تاریکەکان دەرچووە و بووەتە شادەماری بەڕێوەچوونی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ.لە مێژووی گەلی کوردیشدا وەکو یەکێک لە دێرینترین گەلەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێز و وزە بە درێژایی مێژوو بەکارهاتووە بۆ کاروباری ڕۆژانە، خەبات و تێکۆشان و ململانێ لەگەڵ سەختی و ئاڵنگارییەکانی ژیان.وەکو سروشتی لەمێژینەی مرۆڤ و کاردانەوەی بۆ باروودۆخ و دەورووبەری ، لەکاتی خۆشی و ناخۆشیدا، کۆمەڵێک ئاکار و رەفتاری خۆڕسک هەیە کە ئەنجامی دەدات.شایی و دیلان و هەڵپەڕکێش وەکو کاردانەوەیەکی سروشتی لە مێژووی مرۆڤایەتی بە گشتی و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت ، تایبەتتر گەلی کورد لایەنێکی دیار و بینراوی ژیانی ڕۆژانەیە.بە شیوازێك کە لە هەموو بۆنە و گردبوونەوەیەك دەبێ چەند خولەک و کاتژمێرێك تەرخان بکرێ بۆ هەڵپەرکێ ، قوتابی دەچێتە کۆلێژ و ئاهەنگی یەکتر ناسین سازدەکرێ، وتاری ڕاگر و کۆمەڵێک بابەتی لاوەکی تر لە پێشەکی دا دەوترێ، دواتر سێ، چوار، جاری وا هەیە پێنج شەش کاتژمێر هەڵپەڕکێ و بەزم و سەفایە! چەند خێزانێك دەچنە گەشت و سەیران بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، دەبینی لەولاوە چەند کەسێک دەستی یەکیان گرتووە و هەڵدەپەرن، جا لە هەمووی سەیرتر کاتێ کەناڵ ێك دەچێت چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بکا، بەدەم هەڵپەڕین و شاییەوە و بە هەناسە بڕکێوە دەڵێن (سەفرەیەکی زۆر خۆشە، کەشێکی بەهاری خۆشە و دۆڵمەمان هێناوە، یاخوا بەخێربێن)سەری ساڵەو هەر شوێنێک دەینینی ستەیجێك دانراوە و چەند بەندبێژ و هونەرمەندێكیان هێناوە، لە چواردەورەکەیشی شایی و لۆغان و هەڵبەز و دابەزە!کەمپەینی هەڵبژاردنە و پارتە سیاسییەکان لەجیاتی خستنەڕووی بەرنامەی کاریان و بە لەبەرچاوگرتنی هزری خەڵک ،کام بەندبێژ و تیپی بەتوانایە دەیهێنن و ئەو خەڵکە بە گۆرانی و هۆنراوەکانیان هەڵدەپەڕن ، دەبێ هێزێکی تۆکمەش کاکی بەندبێژی نەخوێندەوار بگەیەنێتە سەر ستەیج گەرنا، سێڵفی و ماچ و دەستلەملانی جەماوەر کەشەکەی لێ تێکدەدەن!جگە لەوەش، لە هەر پارت و لایەنێکی سیاسی چەندین بەندبێژ بێ بوونی هیچ پێشینەیەکی زانستی و پیشەیی و ڕۆشنبیری ،براونەتە بەرزترین پۆستەکانی حزبی و حکوومیهەڵپەڕکێ لەناو کورددا لە زۆرکات بووەتە نمایشێکی بێمانا و دوور لە چێژ و شادی، چەندین کەس لەسەر سەرچۆپی کۆژراون و وەکو یەکەم داهێنانی کورد بە جیهان ناسێنراوە، لەماوەی ڕابردوودا وەکو لایەنی فەرمی بەنیاز بوون ناوی کورد بخەنە کتێبی گینسەوە، کە مەزنترین هەڵپەڕکێ بکرێ لە دەوری قەڵای هەولێر، لێ ستافی سەرپەرشتی کتێبەکە وتبوویان بڕۆنەوە ڕۆڵە خۆ ئەوە ڕێکلامی کەناڵە لۆکاڵییەکانتان نیە!هەر هۆز و عەشیرەت و ناوچەیەکیش جۆرە هەڵپەڕکێیەکی تایبەت بەخۆیان هەیە، ئەم بابەتە لەلایەن کورد ەوە لە خۆشی دەربڕین تێپەڕیوە و بووەتە سایکۆلۆژیایەکی جێگیر لە هزری تاک بە تاکی کۆمەڵگای کوردی، بەر لە ئاهەنگەکان کام خواردنی پڕوزە و هێزە دەخورێ تاوەکو توانایەکی باشتری هەڵپەڕکێ پێشکەشی چۆپیکێش بکا، لەبری بیرکردنەوە و پیشکەوتن، شایی و هەڵپەڕین عیلم و فەلسەفە ، پێشکەوتن وژیان ،بوون و مانەوەی کوردی لێ گرێدراوە!تاوانی مەزنی ڕەشبەڵەک و تێکەڵبوونی کچ و کوڕ یش لەولاوە کە لەوانەیە چەندین ڕۆژ مرۆڤی باوەڕدار لە تووڕەیی پەروەرێنی مەزن دەربازی نەبێ. عەبدولقادر ڕەسوڵ
سوپای عێراق ههڵیكوتایه سهر گوندی پهلكانه لە سنووری پارێزگای کەرکووک و رێگری له جووتیاره كوردهكانی ئهو گونده دهكات. بەپێی زانیارییەکانی ئەمرۆ یهكشهممه 2023/1/23 جارێكی دیكه هێزەکانی سوپای عێراق هەڵیانکوتایە سهر گوندی پهلكانه سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە قەزای دووبز و رێگرییان له جووتیاره كوردهكانی گوندەکە کردوووە زهوییهكانیان بهكاربهێنن. هەر بەگوێرەی زانیارییەکان ئێستا گوندی پەلکانە بەهێزێکی زۆر سەربازی دەورەدراوە.
بڕیارە شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بکەن و لەبارەی بەهای دینارەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بکەن. فواد حوسین، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەم ڕۆژانەدا سەردانی واشنتن دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لەبارەی بەهای دینارەوە کۆ دەبنەوە. دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، بەهۆی کەم فرۆشتنی دۆلارەوەیە لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق، کە بە وتەی سەرچاوە ئەمریکیەکان، بەهۆی سپیکردنەوەی پارە و ناردنی بۆ ئێران، ئەمریکا سزای عێراق دەدات. چاوەڕوان دەکرێت، دوای سەردانی شاندەکەی عێراق، بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتری بۆ بێت و بیخاتە بازاڕەوە و بەهای دینار بەرزبێتەوە.