ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی گرووپێکی هەشت کەسی لە شارۆچکەی تەکیەی چەمچەماڵ رادەگەیێنێت و دەڵێت "لە 2004ـەوە پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە کردووە و بەشداربوون لە ئەنجامدانی چەندین کاری تاوانکاری و تیرۆریستی و بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە." ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 7-2-2023، بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، ئەو کەسانە "تاقمێکی تیرۆریستین، لە یاسا هەڵاتبوون و لە سنووری قەزای چەمچەماڵ خۆیان حەشاردابوو، دەستگیرکراون." ئەو کەسانە بە پێی مادەی 2ی تیرۆر دەستگیرکراون. ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژە بەوەش دەدات؛ دوای رەزامەندی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم کەیسەوە دەستیپێکرد و "بەڵگەی دروست لەسەر پێشینەی تاقمەکە دەستکەوت و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە رۆژی 5ی 2ی 2023 لە چەند هەڵمەتێکی جیاجیادا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاری هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، 8 تۆمەتباری لە یاسا هەڵاتوو کە داواکراوبوون لە دادگاکانی عێراق دەستگیرکران." وەک لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دا هاتووە، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە "تۆمەتبارە دەستگیراوەکان دانیان بەوە داناوە کە پێشینەی کاری تاوانکاری و تیرۆریان هەبووە و بەشداربوون لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و شەهیدکردنی هاووڵاتی و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە ناوەکانی: - سامر ساڵح عەبدوڵڵا / پۆلیس - ناجی حەمید سحن/ پۆلیس - فوئاد خەڵەف ئەحمەد/ سەحوە - سامر حەمەد سحن/ سەحوە" لە راگەیێندراوەکەدا ناوی 8 تۆمەتبارەکە بە کورتکراوەی بڵاوکراوەتەوە کە ئەمانەی خوارەوەن: 1- ص،ح،م 2- ص،م،م 3- م،ص،م 4- س،ص،م 5- ع،ص،م 6- ص،ص،م 7- ر،ح،م 8- ط،ص،م سەرجەم دەستگیراوەکان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر رووبەڕووی دادگە کراونەتەوە، لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو تۆمەتبارانە "لە ساڵی 2004 پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە کردووە و بەشداربوون لە ئەنجامدانی چەندین کاری تاوانکاری و تیرۆریستی و دواتر بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و دەبنە چەکدار و لە دەرەوەی یاسا و بەها مرۆڤایەتییەکان درێژە بە کارە تیرۆریستییەکانیان دەدەن دواتر بەمەبەستی خۆحەشاردان بەناوی خوازراو ناسنامەی ساختە و کارکردنەوە دێنە سنووری تەکیە و بازیان نیشتەجێ دەبن."
ڕاگەیێندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (٧ و ٨ و ٩ی شوباتی ٢٠٢٣)، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، جگە لە ئێشکگریی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٦ی شوباتی ٢٠٢٣
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی گیانلەدەستدان و بریندارانی بوومەلەرزەکەی راگەیاند و گوتی، تاوەکو ئێستا 1651 کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە و 11 هەزار و 119 کەسیش برینداربوون. هاوکات خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، لە رێگەی سوپاوە هەوڵی دابینکردنی پێداویستییەکان دەدەن و لە زۆربەی ناوچەکان بە هەزاران سەرباز بۆ پێشکێشکردنی هاوکارییەکان ئامادەن.
ئهمڕۆ دووشهممه 6ی شوباتی 2023، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له تویتێكدا رایگهیاند، “بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە، دامودەزگاکانی حکومەت، وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی-م راسپاردوون ههماههنگی لهگهڵ رێكخراوی مانگی سوور بکەن لە هەوڵەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سووریا.”له تویتهكهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه، "بۆ ئەم مەبەستە تا ئێستا 3 تیمی فریاگوزاری و 25 ئەمبوولانس ئامادەن".
ئهمڕۆ دووشهممه 6ی شوباتی 2023، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له تویتێكدا رایگهیاند، “بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە، دامودەزگاکانی حکومەت، وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی-م راسپاردوون ههماههنگی لهگهڵ رێكخراوی مانگی سوور بکەن لە هەوڵەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سووریا.”له تویتهكهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه، "بۆ ئەم مەبەستە تا ئێستا 3 تیمی فریاگوزاری و 25 ئەمبوولانس ئامادەن".
وەزارەتی تەندروستیی سووریا ڕایگەیاند: لە بومەلەرزەکەی ئەمڕۆدا 371 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1089 کەس تر بەهۆی بوومەلەرزەکەوە برینداربوون . وەزارەتی تەندروستی سووریا ئاماژەی بەوەش کرد، قوربانییەکان لە پارێزگاکانی حەلەب، لازقیە، حمس و تەرتوس-ن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەكەوە (912) كەس گیانیان لە دەستداوە و (5383) كەس بریندارن هەروەها (2470) كەس رزگاركراون و (2800) باڵەخانەش رووخاون.
دوای روودانی زنجیرە بومەلەرزەیەک لە سنوری نێوان تورکیا و سوریا و عێراق کە بەهۆیەوە زیاتر لە ١٧٥ کەس لە تورکیا و سوریا گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە کاتی روودانی بوومەلەرزە چی بکرێت باشە و دەڵێت، "کۆتایی هاتنی بوومەلەرزەکە بە مانای کۆتایی هاتنی مەترسییەکە نییە، بەو پێیەی دواتر بوومەلەرزەی پاشماوەی بە توندی کەمتر بەدوای خۆیدا هێنا." چەند خاڵێک خراوەتەڕوو بۆ خۆپاراستن لە بوومەلەرزە کە ئەمانەن: *لە باڵەخانە بەرزەکاندا: یەکەم: کاتێک هەست بە بوومەلەرزە دەکەیت لەکاتێکدا لەناو ژوورێک یان باڵەخانەیەکی بەرزدایت، پەنا ببە بۆ ژێر پارچە مۆبیلیاتی ئەستوور (مێزێک یان مێزی ئۆفیس). دووەم: ئەگەر ناتوانی خۆت بشاریتەوە، خۆت لە گۆشەیەکی ژوورەکەدا بچەسپێنە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە. سێیەم: ئاگاداری کەوتنی سەقف و هەڵواسینی دیوار بن. چوارەم: ئاگاداری ئەوەی شتەکان لە ڕەفەکانەوە بکەونە خوارەوە. پێنجەم: ئاگاداری داڕمانی سەقفی لاوەکی بن. شەشەم: هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر بخەیتە سەر سەرت. حەوتەم: ئاگاداری رۆیشتن بن لەسەر پردە هەڵواسراوەکان کە بیناکان بەیەکەوە دەبەستنەوە. هەشتەم: خۆبەدوورگرتن لە بەکارهێنانی بەرزکەرەوە و باشترە قادرمە بەکاربهێندرێت لە پرۆسەی چۆڵکردندا. نۆیەم: نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی باڵەخانەکان. *لە مالان: یەکەم: لە ماڵەوە دەربچن . دووەم: ئەگەر ناتوانی بچیتە دەرەوە هەوڵبدە بە پارچە مۆبیلیاتە گەورە و بەهێزەکان خۆت داپۆشیت. سێیەم: بە گۆشەیەکی ژوورەکە یان دیوارەکانەوە خۆت بپارێزە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە. چوارەم: دوور بکەوەرەوە لە کەوتنی سەقف وکەلوپەل. پێنجەم: دوور بکەوەرەوە لە کەوتنە خوارەوەی کەرەستە لە ڕەفەکان. شەشەم: ئاگاداری کەوتنی سەقفی لاوەکی بن. حەوتەم: هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر بخەیتە سەر سەرت . هەشتەم: نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی باڵەخانەکان. لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا جەختکراوەتەوە،کۆتایی هاتنی بوومەلەرزەکە بە مانای کۆتایی هاتنی مەترسییەکە نییە، بەو پێیەی دواتر بوومەلەرزەی پاشماوەی بە توندی کەمتر بەدوای خۆیدا هێنا.
بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر باکووری کوردستانی هەژاند و لە باشووری کوردستان و چەندین وڵاتی ناوچەکە هەستی پێکرا. بەپێی سەنتەری ئەمریکی بۆ بوومەلەرزەزانی، چەقی بوومەلەرزەکە باکووری کوردستان بووە بە قوڵایی 24.1 کیلۆمەتر. لە دوای ئەو بوومەلەرزەیەوە، چەندین پاشلەرزەی دیکە لە شارەکانی دیکەی تورکیا و باکووری کوردستان هەستی پێکراوە. بوومەلەرزەکە لە عێراق، سووریا، لوبنان، ئیسرائیل و میسر هەستیپێکراوە. دەزگای رووداوەکان و باری لە ناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد رایگەیاند، سێ بوومەلەرزە تۆمارکراون، بوومەلەرزەی یەکەم لە شاری مەڕەشی باکووری کوردستان لە کاژێر 4:17ی خولەکەی بەرەبەیان بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر روویداو. ئافاد راشیگەیاند، دوای ئەوە دوو بەوومەلەرزەی دیکە لە دیلۆکی باکووری کوردستان بە گوڕی 6.4 پلە و 6.5 پلەی رێختەر. بوومەلەرزەکەی لە هەرێمی کوردستانیش روویدا، بە گوڕی 4.7 پلە بووە. لە شارەکانی باکووری کوردستان وەکو مەڕەش، دیلۆک، ئامەد و مەڵەتێ بوومەلەرزەکە زیانی هەبووە و باڵەخانە رووخاون، بەڵام هێشتا هیچ زیانێکی گیانیی رانەگیێندراوە. سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا دوای بوومەلەرزەکە رایگەیاند، سەردانی هەموو ئەو ناوچانە دەکەن کە بەر بوومەلەرزە کەوتوون، تاوەکو ئێستا شەش بوومەلەرزە روویانداوە کە گوڕەکەیان لە سەروو شەش پلەی رێختەرەوە بووە. هیچ ئامارێکیش لەبارەی ژمارەی قوربانییان و زیانەکان بەردەست نییە، بەڵام گیانلەدەستدان هەیە. رووداو
کچە چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سلڤانا دڵشاد لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، سلڤانا دڵشاد شەمعون، بە تۆمەتی بەکارهێنانی پێگەکەی وەکو بازرگان و هەڕەشەکردن لە کەسانی تر دەستگیر کراوە. سلڤانا لەگەڵ هاوڕێیەکی هەڕەشەیان لە هاوڵاتییەک کردووە و ئەویش سکاڵای لەسەر هەردوکیان تۆمار کردووە. سلڤانا کچە چالاکوانی مەسیحییە و خەڵکی قەزای کۆیەیە.
ئهمرۆ هێزی دژهتیرۆری یهكێتی لهشاری كۆیه دهستیان كرد به ناونوسینی ئهو كهسانهی دهیانهوێت له ریزهكانی دژهتیرۆردا خزمهت بكهن ، لهكاتی ناونوسیندا دهمهقاڵێ و شهڕ و پێكدادان دروست دهبێت ، سهردهكێشێت بۆ شهڕه تهقه ، لهئهنجامدا كارمهندێكی دژهتیرۆر بریندار دهبێت . بەپێی زانیاریەکان، هێزی دژهتیرۆریش كهسێك كه كوڕی پیشمهرگهیهكی دێرینی یهكێتیه بهبرینداری دهرفێنن و دهیبهنه بارهگای دژهتیرۆر لهكۆیه ، كهسوكارهكهی بهمه دهزانن دهیان كهس كۆدهبنهوه و به كڵاشنكۆف و بیكهیسی و ئاربیجی گهمارۆی بارهگاكهی دژهتیرۆر دهدهن ، داوادهكهن بهزوویی كوڕهكهیان ئازاد بكهن ئهگینا تهواوی ئهندامانی دژهتیرۆر دهكوژن . هێزهكهی دژهتیرۆر ههوڵدهدهن به دزیهوه گهنجهكه له كۆیه دهربكهن و بیگهیهننه سلێمانی بهڵام كهسوكاری ئهو گهنجه بهمه دهزانن و له رێگه گهمارۆی هێزەكهی دژهتیرۆر دهدهن و كوڕهكهیان لهدهست دژهتیرۆر دهردههێنن و ئازادی دهكهن .
دەقی روونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێر: روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای ھەولێرلەھەندێ دەزگای ڕاگەیاندن و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە ھەواڵێك بڵاوبووەتەوە گوایە كارمەندێكی سەرۆكایەتی ھەرێم لەلایەن پولیسی ھەولێرەوە دەستگیر كرابێت، لێرەوە ئاگاداری ھەموو لایەك دەكەینەوە كە ئەو ھەواڵە دوورە لە ڕاستی و ھیچ كارمەند و فەرمانبەرێكی سەرۆكایەتی ھەرێم دەست گیر نەكراوە لەپۆلیسی ھەولێر .