Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13770 بابەت
هەواڵ
08-02-2023

کوردستانی گەورە و بوومەلەرزە

نووسینی: لوقمان حەوێز هەروەکو لە نەخشەکەدا بە وردی دیارە کە هی دەزگای ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریکیە USGS، هەردوو پلێتی تەکتۆنی عەرەبی و ئۆڕاسیا ڕێک لەناو خاکی کوردستانی گەورە بەیەکتر دەگەن و بەسەر یەکتردا هەڵدەخلیسکێن هەر لە سەروی کەنداوی عەرەبی و نێوان سنوری هەردوو کوردستانی باشور لەگەڵ کوردستانی ڕۆژهەڵات و باکور تاوەکو کەنارەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا لەسەر دەریای ناوەڕاست، تکایە مەڵێن کورد نەگبەتە چونکە ئەم جوڵەیە و بەیەکگەیشتنە هی ئەمڕۆ نیە و ملیۆنەها ساڵە بەڕێوەیە پێش‌ ئەوەی مرۆڤ لەسەر هەسارەکەمان سەرهەڵبدات هەبووە و دەستی پێکردوە، لەم بەیەکگەیشتنە پلێتی عەرەبی دەجوڵێت و بەرەو باکوری ڕۆژهەڵات دێت و پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر پلێتی ئۆڕاسیا… ئەم جوڵەیە کە زۆر زۆر لەسەرخۆیە دەبێتە هۆی دروستبوونی گرژی لەسەر پلێته تەکتۆنەکانی قوڵایی زەوی کە بەسەر یەکتردا دەجوڵێن، بەزۆریش بەدەیەها ساڵ ئەو گرژیە کۆدەبێتەوە و لەناکاو لەسەر ڕوبەرێکی ئەو هێڵی بەیەکگەیشتنە لە قوڵایی 10 بۆ 30 کیلۆمەتر گرژیەکە خاڵی دەبێتەوە و پلیتەکان بەسەر یەکتردا دەخزن، لەو ناوچەیەش لەو کاتەدا لەسەر زەوی بومەلەرزە دروست دەبێت و ئەو شوێنی خاڵیبوونەوەی گرژیە کە چەندەها کیلۆمەتر لە قوڵایی ژێر زەویە دەبێتە چەقی بومەلەرزەکە… بۆیە ناوچە نزیکەکانی سەر ئەو هێڵی بەیەکگەیشتی ئەو دوو پلێتە بەناوچەی زیلزالی یان بومەلەرزەیی دادەنرێن، واتە ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزە تیایاندا زۆر زۆر بەرزترە لە هەموو شوێنەکانی تر، دەشێت ئەو بومەلەرزانە زۆربەیان بچوک بن وبەردەوام ڕووبدەن کە تەنیا بەئامێری پێوانە سایزمیکیەکان لەسەر زەوی پێوانە دەکرێن، بەڵام بەهۆی پێکهاتەی ئاڵۆزی ئەو پلێتانە لەو قوڵاییە زۆرە لە هەندێک شوێنی ئەو بەیەکگەیشتنە گرژیەکان گەلێک زۆر دەبن و دەیەها ساڵ یان سەدەها ساڵ جارێک خاو دەبنەوە و بومەلەرزەی زۆر گەورە و وێرانکەر دروست دەکەن وەک ئەوەی دوێنێ و پێرێ ڕوویدا… چی بکرێت باشە..؟ دیارە ئێمەی مرۆڤ هێشتا نەگەیشتووین بەئاستێک بتوانین هێزە سروشتیە گەورەکان کۆنتڕۆڵ بکەین یان بە کاریگەری دەستکاریان بکەین وەکو بومەلەرزە وزریانە گەورەکان وخۆڵ بارینەکان بۆ نمونە، بۆیە بۆ بەرەنگاری بوونەوەی بومەلەرزە و خۆپاراستن لێی هەنگاوی یەکەم ئەوەیە کۆدی بیناسازی واتە چۆنیەتی دروستکردنی خانووەکان و باڵەخانەکان لەو ناوچانە بەجۆرێک بێت تا ڕادەیەکی زۆر بتوانێت بەرگەی هێز و جوڵەی بومەلەرزە مامناوەندیەکان و گەورەکانیش بگرێت، ئەم کارە زۆر بەسەرکەوتوویی ئەنجام دراوە لە هەندێک ووڵات و ناوچەی جیهان کە کەوتوونەتە سەر ئەو هێڵی بەیەکگەیشتنی تەکتۆنانە وەکو ووڵاتی ژاپۆن و ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا، بێ گومان هەنگاوی دووەم بوونی تیمی فریاگوزاری تایبەتە بەکەل وپەل وئامێری پێویست بۆ یارمەتیدان لە فریاگوزاری و ڕزگارکردن، جگە لەم دوو خاڵەش بێ گومان بوونی سەنتەری زیلزالی لەو ناوچانە زۆر پێویستن بۆ بەردەوام چاودێریکردنی چالاکیە سایزمیکیەکانی قوڵایی زەوی و جوڵەی ئەو پلێتە تەکتۆنیانە…

هەواڵ
08-02-2023

سێ تۆمەتبار دەستگیركران 

مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕێکی زۆر پارەیان دزی بوو. دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی ٤٠ ملیۆن دینارو ٦٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێكردوو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێن. لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا توانرا دەستبگیرێت بەسەر بەشێک لەو پارەیەدا کە تۆمەتبارەکان دزیبوویان. لەئێستادا تۆمەتباران ( م، ج، س لەدایكبووی ٢٠٠٨ و ب، ق، م لەدایكبووی ٢٠٠٣ و ن، ج، ک لەدایکبووی ٢٠٠٦) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هەواڵ
08-02-2023

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی خۆپارێزی لە بومەلەرزە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ـی شووباتی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا گفتوگۆی چەند تەوەرێک دەکات. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆڕتێک سەبارەت بە روودانی دوایین بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان و ڕێوشوێن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و یارمەتیدانی هەردوو وڵاتی دراوسێ (سوریا و تورکیا) دەخرێتەڕوو. بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێ و پەسندکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای "بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی" لە هەرێمی کوردستان و "پەیڕەوی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا”. ڕای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی لە بڕگەی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو. فەرمانگەی میدیا و زانیاری ٨ـی شووباتی ٢٠٢٣

گشتی
07-02-2023

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی تورکیاوە دەست...

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بۆری هەرێم-تورکیا دەستی پێکردەوە. ئەمڕۆ سێ شەممە 07-02-2023 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" کاتژمێر ٩:٤٥ى ئەمشەو رێککەوتی 7ی شوبات، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کورستان لە بۆری هەرێم - تورکیا دەستی پێکردەوە، دوای ئەوەی لەبەرەبەیانی 6ی شوباتی ئەم مانگە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی هەردوو وڵاتی تورکیا و سووریای گرتەوە هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی تورکیا راگیرا".

هەواڵ
07-02-2023

بەفربارین دەگاتە سەنتەری سلێمانی و هەڵەبجە

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی: دەرکەوتنی شەپۆلێکی نوێ سەرما و بەفربارین بەگوێرەی دوایین گۆرانکاریەکان ئەگەر ھەیە لە ئێوارەی رۆژی شەمەی ھەفتەی داھاتوو ١١-٢-٢٠٢٣ شەپۆلێکی بەفر بارین ناوچەکانمان بگرێتەوە کە کاریگەریەکانی زیاتر لەسەر سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەیە لەدەستپێکی دابارینەوە پێشبینی دەکرێت بەبەفر لەسەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە دەستپێبکات و بەفر تا بەرزایەکانی ٥٠٠ مەتر لەئاستی ڕووی دەریا ببارێت و تا ئێوارەی رۆژی یەکشەمە ١٢-٢ بەردەوامی ببێت . لە ئەگەری جێگیربوونی لەکاتی نزیکدا زانیاری زیاترتان بۆ دەخەینەڕوو … والله اعلم..

هەواڵ
07-02-2023

مەسرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی...

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانی بۆ فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان بوومەلەرزەکە دەربڕی. ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/2/7 مەسرور بارزانی و مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا. مەسرور بارزانی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزە، بە وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیاند و هیوای چاکبوونەوەی خێرامان بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.مەسرور بارزانی هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانمان بۆ کاری فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان دەربڕی .وەزیری دەرەوەی تورکیا، سوپاسی مەسرور بارزانی کرد بۆ هاوخەمیی و هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

گشتی
07-02-2023

بانکی ناوەندی دۆلاری بۆ نرخێکی چاوەڕواننەکراو دابەزاند

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە سبەی چوارشەممەوە 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار لە وەزارەتی دارایی دەکڕین و بە 131 هەزار دینار دەیفرۆشینەوە. 

هەواڵ
07-02-2023

بوومەلەرزە چۆن ڕوو دەدات

گۆی زەوی لە چەند چینێک پێکهاتووە کە لە رووی پێکهاتە، چڕی، پلەی گەرمی، پەستان لەیەکتر جیاوازن، هەتا بەرەو کرۆکی(Core) زەوی بچین پلەی گەرمی و پەستان زیاتر بەرز دەبێتەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەیە کە کرۆکی زەوی لە بەردی گڕگرتوو و ئاگرین پێکهاتووە، لەو چەند چینەی کە زەوی هەیەتی تەنها توێکڵی زەوی (Crust) بەکەڵکی ژیان دێت. بەهۆی بوونی ئەو گەرما زۆرە لە کرۆکی زەوی، تەووژمی زۆر بەهێز لەژێر زەوی دروست دەبێ کە ئێمە هەستی پێناکەین، کاتێک ئەو تەووژمە لەشێوەی سوڕانەوە دەخولێتەوە بەهۆی جیاوازی پلەی گەرمی، جۆڵەی پلێتەکانی توێکڵی زەوی دروست دەکات. توێکڵی زەوی لە چەندین پلێت پێکهاتووە، بەدرێژای مێژووی زەوی ئەم پلێتانە بەهۆی ئەو تەووژمەی ژێر زەوی لە جوڵەدا بوون. جوڵەکانیش سێ جۆرن؛ جوڵەی پێکدا کێشان، جوڵەی لێکجودابوونەوە، جوڵەی بەتەنیشت یەکداچوون. نزیکەی ۷۰-٦۰ملیۆن ساڵ پێش ئێستا پلێتی عەرەبی لەگەڵ پلێتی ئێرانی تووشی پێکداکێشان بوون کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە بەڕێژەی ۱-۳سم لە ساڵێکدا. لە ئەنجامی ئەم بەریەکەوتن و پێداکێشانەدا زۆرترین شکان و لێکترازان و چەمانەوەی هەرێمی و گەورەی لە چینە بەردییەکان دروستکردووە کە ئەمڕۆ بوونیان سەلمێنراوە لەژێر زەوی بەهۆی ئامێرە جیۆفیزیکیەکانەوە. ئەم شکانانە بۆشایی و درزی گەورەیان دروستکردووە کە لە ئەنجامی جوڵەی بەردەوامی پلێتەکان لەهەر ساتێکدابێت یان جێگیر دەبنەوە یان شکان و لێکترازانی نوێ دروست دەکات، کە لە هەردوو حاڵەتەکەدا ووزەیەکی یەکجار زۆر دەردەپەڕێنێت. ئەم ووزەیە دەبێتە هۆی دروستکردنی جوڵە و نائارامی لەژێر زەوی ئەو ناوچەیەی شکانەکەی تێدا ڕوویداوە، کاتێک ئەم شەپۆلانە دەگاتە سەر زەوی بەشێوەی شەپۆلی لەرینەوە و راتەکاندن و بەرزو نزمی دەردەپەڕێت و بوومەلەرزە دروست دەکات. *زۆر جار پرسیاری ئەوە دەکرێت بۆچی بومەلەرزە تەنھا لە ھەندێک شوێن روودەدات، بەڵام شوێنی تر ھەیە بومەلەرزەی تێیدا روونادات؟ هۆکارەکەی ئەوەیە ئەو شوێنانەی بومەلەرزەی تێدا روونادات شوێنی جوگرافی ئەوان نزیک نیە لەهێڵی بوومەلەرزە ئەو حاڵەتە تەنها بۆ ئەوو شوێنانەیە کە جوگرافیەن نزیکن لەهێڵی بوومەلەرزە. ھێلی بومەلەرزە کە لە پشتێنەی ئەلب بۆ کەنارەکانی ئیتاڵیا لە دەریای ناوەڕاست بۆ باکووری کوردستان و باشووری سنووری ئێران لە رۆژھەڵاتی کوردستان درێژ دەبێتەوە. بومەلەرزەکانی ئەمجارەی تورکیاش درێژەی ئەو زنجیرە بومەلەرزانەن کە لە شوێنەکانی نزیک ھێلی بوومەلەرزەیی رودەدەن،  کە پێشتریش لەم شوێنانە بوومەلەرزە روویداوە و لە داھاتووش بەردەوام دەبن، ئەو بوومەلەرزانەش کە لە ئێستادا لە شارەکانی باشووری کوردستان ھەستی پێدەکریت درێژکراوەی کاریگەری شەپۆلی ئەو بومەلەرزانەیە کە لە تورکیا روودەدەن و کاریگەری شەپۆلەکان تا دەگاتە شارەکانی باشووری کوردستان کەمتر دەبێیتەوە. نوسینی: بژار عەبدولمەناف، ماستەر لە زانستی زەویناسی

گشتی
07-02-2023

حکومەتی عێراق بڕیاریدا؛ دۆلار هاڕەی کرد

حکومەتی عێراق بڕیاری بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار پەسەند کرد و بڕیاریدا 100 دۆلار بکاتە 130 هەزار دینار. ئێستا لە بەغدا 100 دۆلار بە 149 هەزار دینارە و لە هەولێریش بە 150 هەزار دینارە.

هەواڵ
07-02-2023

نیوەی دانیشتوانی ناوچەیەكی كوردستان بێسەروشوێنن

فاتیمە شاهین، سەرۆكی شارەوانیی دیلۆک لە باكووری كوردستان، رایگەیاند، لە ناوچەیەكی سەر بە دیلۆک کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 60 هەزار كەسە، نیوەیان بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە ونن. فاتیمە شاهین راشیگەیاند، نازانین چارەنووسیان چی بەسەر هاتووە.فاتیمە شاهین زیاتر دەڵێت: ”لەناو ئازارێكی زۆر گەورەداین، ڕێگاكانی هاتن بۆ دیلۆک هەموویان داخراون، چونكە بەشێكیان داڕووخاون و پێویستمان بە هاوكاریی بەپەلە هەیە، وەكوو خۆراك و ئاو و بەتانی و چادر، چونكە یەك ملیۆن كەس شەوانە لەسەر شەقامەكاندا دەخەون و لەبەر سەرما حاڵیان پەرێشانە، لە هەموو تەمەنم كارەساتێكی وەكوو ئەوەی ئێستام نەبینیوە.''شاهین ناوی ئەو ناوچەیەی ئاشکرا نەکرد كە نیوەی دانیشتوانەكەی ونن، تەنیا وتی: سەر بە دیلۆک (عەنتاب)ـە.

هەواڵ
07-02-2023

بانکی ناوەندی ئاستی خستنە بازاڕی دۆلاری کەمکردەوە

خشتەی فرۆشتنی دۆلار لە لایەن بانکی مەرکەزی عێراقەوە بۆ ئەمڕۆ2023/2/7 نەقدی41,800,000💲 حەواڵە39,900,93💲 کۆی گشتی 81,700,93💲

هەواڵ
07-02-2023

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 2/7 , سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، بەبۆنەی 29هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی ، پیرۆزبایی لە سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد . لە پەیوەندییەکەدا ، سەرۆکی حکومەت ، وێڕای پیرۆزبایی ، هیوای سەرکەوتنی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی خواست لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکان و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان.  ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییکردنی .

1 2 ... 427 428 429 ... 1147 1148