Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13770 بابەت
بیروڕا
05-02-2023

دەوڵەت و دۆلار

زیرەک شەفیق: پرسی دەوڵەت و دۆلار لە دونیای مۆدێرنە پرسێکە هەژمونی بەسەر کۆی جومگەکانی کۆمەڵگەی مرۆیی هەیە، ئەمەش هۆکارەکەی بۆ هێزی دولار و سیاسەتی ئەمریکا دەگەرێتەوە هەیە لە جیهاندا. یان کورترین دەربرین بۆ ئەوەی هێز و دەولەت (ئەمریکا) لە دوای جەنگی ساردەوە پوختتر بکەینەوە بریتیە لە هێزی ئابوری و هەژمونی دولار لە تەواوی جیهاندا. هەر ئەوەشە کە ئەمریکا وەک زلهێز هێشتۆتەوە، بەو دونیابینیەوە سیاسەتی زلهێزی دوباتە دەکاتەوە لە بەرمبەر سیاسەتی وڵاتانی جیهان (وڵاتانی نەیار) بۆیە پێویستە لێرە باس لە چەمکی هەمژمونی دراو بکەین. هەژموونی دراو (دۆلار) چەمکێکی ئابووری و سیاسییە کە وڵاتێک یەکەیەکی دراوی یەکلاکەرەوەی لەسەر ئەرکەکانی سیستەمی دراوی نێودەوڵەتی هەیە .زاراوەی هەژموونی دراو بۆ یەکەمجار لە کتێبی سوپەر ئیمپریالیزمی مایکل هادسۆندا دەرکەوتووە کە پەیوەندی ناهاوسەنگی دۆلاری ئەمریکی بە ئابووری جیهانی و پێکهاتەکانی ئەم بینا هەژموونگەرییەوە باس دەکات کە هادسۆن هەستی بە پشتگیریکردن کردووە ، ئەوانیش سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانییە . دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە پاڵپشتی ئابووری جیهان و دراوی سەرەکییە بۆ زۆربەی مامەڵە نێودەوڵەتییەکان، یەکەی حیساب (بۆ نموونە نرخی نەوت) و یەکەی عەمبارکردن (بۆ نموونە پشک و بۆند)، سەرەڕای بۆچوونە دژبەیەکەکان. لە رەهەندی کۆمەڵناسی کاتێک دەمانەوێت کۆمەلگاکان پۆلێن بکەین، کۆمەلگەکان دابەش دەکەین بۆ سەر کۆمەلگای بەرهەمهێن و بەکاربەر، ماوەیەکیش دەبێت چەمکێکی وەک کۆمەلگەی نەوتی، هاتۆتە کایەوە دوای ئەو گەشەندن و کراوەنەوەی وڵاتانی کەنداو بەهۆی فرۆشتنی نەتەوە، ئەوان لەیەک کاتدا هەم وەک وڵاتێکی بەکارهێنەر هەم وەک کۆمەڵگەیەکی نەوتی دەناسرێن، دەخرێنە بازنە و سنوری ئەم چەمکەوە. بۆیە ئەگەر لە دیدگای هەژمونی دۆلار بروانینە کۆمەلگەکان دەشێت زیادەروی نەبێت ئەم پۆلێنبەندیە هەڵبوەشیتەوە هەموو وڵاتانی جیهان بە بەکاربەر بزانین، هۆکاری ئەوەش بۆ ئەمە دەگەرێنینەوە کە هیچ وڵاتێک نیە لە پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەژموونی دراوی خۆی یان دراوی دەوڵەت بسەپێنیت. ڕووسیا دوای کەوتنە جەنگیەوە لەگەڵ ئوکرانیا لە هەوڵی ئەوەدایە گازی سروشی و مامەڵە بازرگانیەکان لەگەڵ ئەوروپا لە دۆلارەوە بکات بە روبلی رووسی ئەمەش لە پێناو ئەوەی بەهای دراوی وڵاتەکەی لە دابەزین بپارێزیت و لانی کەم وەک تومەنی ئیرانی وڵاتانی دژ بە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەهکەی لەدەست نەدات. رووسیا وەک زلهێزیک نایەوێت بە هۆی دابەزینی بەهای دراوەکەی لە وڵاتەکەیدا هەڵاوسان و کیشەی ئابوری بو دروست بێت. بۆچی دەمانەوێت پرسی ئابوری (دولار) بە دەوڵەت ببەستینەوە، چونکە لە جیهاندا ئەو وڵاتانەی کە پەیوەندیەکی سەقامگیریان لەگەڵ ئەمریکادا هەیە، یان لە بەرەی سیستەمەکەن بەهای دولار لەم وڵاتانەدا بەهایەکی تارادەیەک جێگیری هەیە، هەرێمی کوردستانیش لەم هاوکیشەدا، چ خۆی وەک هاوپەیمان و دوستی ئەمریکا دەزانێت، چ ئەوەی لە لایەن نەیارەکانی ئەمریکا و سیاسەتەکانیدا بەردەوام وەک دۆستی ئەمریکا دەناسرێت، هێرشە موشەکی ئیرانیەکان بۆ خاکی کوردستان و ئەو فشارانوی دەیخەنە سەر هەرێم هەمووی لە سۆنگەی دوستایەتی نیوان کورد و ئەمریکادایە، بۆ ئەمەش ئەمریکیەکان بەردەوام ئەوەیان دوپات کردۆتەوە کە ئەوان دۆستی کوردەکانن پشتیوانیانن. ئەی کەوایە بۆچی دەبێت گەلی کورد و هەرێمی کوردستان باجی سیاسەتی ئابوری بەهای دولار بدات لە ناوچەکە لە کاتێکدا ئەرمیکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست تاکە دۆستی کوردە. نەبونی دەوڵەت یەکێکە لە ئاریشە هەرە سەرەکیەکان، بەهۆی ئەوەی کورد وەک دەوڵەت لە سیاسەتی ئابوری جیهانیدا نەناسراوە، خاوەن بانکی ناوەندی نیە، کە راستەوخۆ مامەڵەی دراو و سیستەمی ئاوبری بکات لەگەل ئەمریکا وەک پەیوەندیەکی دامەزراوەی بانکی، لێرەوەیە کە کورد ناچارە باجی ئەم نەبونی دەوڵەت بدات. پرسی دەوڵەت و نەتەوە و ئابوری لێرە پێویستیترین خاڵە کە بە داخەوە، تاکەکان و بەشێک لە نوخبەی سیاسی و هێزە حیزبیەکان نا راستەوخۆ سیاسەتی پۆپۆلیزمی پەیرەو دەکەن وایان کردوە حوکمەتی هەرێم، وێرای تیبینیەکان لەسەر بەرێوەبردنی بە خەتابار بزانن لە هەمبەر ئەو قەیران ناجێگیریە ئابوریە بزانن. دەکرێ لە کۆتیدا بپرسین بۆ دەبێت ئێمە تاک و هاوڵاتیانی کوردستان باجی بە عیراقی بونێک بدەن پریشکی ئەو قەیرانەن بگاتە هەولێری پایتەخت لە کاتێکدا ئەوەی دۆستی ئیران و ئیرانیەکانە هێزە عیراقیەکانن، نوخبە سیاسیە شیعە مەزهەبن کە ئامادەن هەموو گەڵی عیراق هەریمی کوردستان بکەنە قوربانی ئەو سییستمە سیاسیەی کە لە جمهوری ئیسلامی ئیراندا هەیە. بۆیە نەبونی پرسی دەوڵەت تا ئەبەن پێویستە لە دل و رۆحی هەموو تاکێکی کوردیدا دوپاتە ببێتەوە، بەردێک لە ئاسمان بەرببێتەوە، کوردێک لە هەر شوێنێکی دونیا ئازاری پێ بگات باجی بێ دەوڵەتیە.

هەواڵ
05-02-2023

شەپۆلی بەفر و باران بەردەوام دەبێت

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، "لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست سبەی دووشەممە 6/2/2023، ئاسمانی ھەرێمى كوردستان بە درێژایی کاتەکان ھەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەفر و بارانبارینی بەردەوام دەبێت، لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمى كوردستان تەنیا ئاسمان ھەوراوی دەبێت، پلەکانی گەرما سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ، دوو تا سێ پلە بەرز دەبێتەوە، خێرایی با لە زۆربەی کاتەکاندا نیمچەبەھێز چالاک دەبێت بە خێرایی 20 تا 45 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشووری ڕۆژھەڵاتەوە." ڕاشیگەیاند، ھەر بەھۆی چالاکیی باوە لە کاتەکانی سبەی ئێوارەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانمان دەگرێتەوە، بە تایبەت چڕیی خۆڵبارینەکە لە کاتەکانی شەودا لەسەر ناوچەکانی پارێزگای کەرکووک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر زیاتر دەبێت و نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 7/2/2023 کۆتایی پێ دێت." ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی باران، سبەی کاتەکانی شەو بارانی پچڕپچڕ و ڕێژە مامناوەند لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەولێر، ھەڵەبجە، کەرکووک، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین دەست پێدەکاتەوە و لەگەڵ بەردەوامیی بارانبارین لە ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری دھۆک و ھەولێر ڕێژەی بارانەکە زیاتر دەبێت، ھەندێک کات لێزمەباران و ھەورەبرووسکە چالاک دەبێت.

هەواڵ
05-02-2023

تەرمی ئەیوب دۆزرایەوە

پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کاتژمێرێک لەمەوبەر تەرمی منداڵێکیان لە سنوری ناحیەی کەسنەزان دۆزیوەتەوە و ، هێزکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە تا بگەنە شوناسنامەی تەرمە دۆزراواکە. باوی ئەیوبیش دەڵێت «ئەوە تەرمی کورەکەی منە».

گشتی
05-02-2023

لیستی مووچە ڕاگەیەنرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت. یەکەم وەزارەت تەندروستی مووچە وەردەگرێت

هەواڵ
04-02-2023

ئەمریکا باڵۆنە "چینی"یەکەی خستە خوارەوە

ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەو باڵۆنەی خستە خوارەوە کە گوایە چین بۆ سیخوڕیکردن ناردوویەتی بۆ ئاسمانی ئەمریکا. پێش ئەوەی بیخەنە خوارەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە ئەمریکا چارەی ئەو باڵۆنە دەکات کە لە زەریای ئەتڵەسییە و ئەمشەو لەسەر ئاسمانی ویلایەتی کارۆلینای باکوور دەرکەوتووە. پێنتاگۆن رۆژی هەینی رایگەیاند کە باڵۆنەکە بەرەو رۆژهەڵات بە ئاسمانی نێوەڕاستی ئەمریکادا دەڕوات و ئاماژەی بەوەشکرد کە بە هۆکاری سەلامەتی، باڵۆنەکە ناخرێتە خوارەوە. دوای دوودڵی سەرەتایی، پەکین دانی بەوەدا نا کە خاوەندارێتی باڵۆنەکە دەکات و رایگەیاند، بەهۆی باوە لە رێڕەوەکەی دوورکەوتووەتەوە. لە راگەیێندراوەکەیدا هاتووە: "ئەو باڵۆنە مەدەنییە و بۆ لێکۆڵینەوە بەکاردەهێندرێت، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ مەبەستی کەشناسی". ئاماژەی بەوەشکرد، "لایەنی چینی نیگەرانە لە چوونە ناوەوەی نەخوازراوی ئەو باڵۆنە بۆ ئاسمانی ئەمریکا بەهۆی هێزی سرووشتەوە".

گشتی
04-02-2023

حه‌لبووسی: به‌های دیناری عێراقی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 4ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ یه‌كمینجار نییه‌ به‌های دراوه‌كان له‌ عێراق گۆرانكارییان به‌سه‌ردابێت". هه‌روه‌ها حه‌لبووسی نووسیوویه‌تی: "پێویست به‌ نیگه‌رانی ترس ناكات، به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، به‌های دیناری عێراقی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی".

هەواڵ
04-02-2023

ئامارێكى مه‌ترسیدارى شێرپه‌نجه‌ له‌ سلێمانى ئاشكرا ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئامارێكى مه‌ترسیدارى توشبووانى شێرپه‌نجه‌ى له‌سنورى په‌روه‌رده‌كه‌ى ئاشكراكرد، ڕاشیگه‌یاند، "369 مامۆستاو خوێندكارو فه‌رمانبه‌ر توشى شێرپه‌نجه‌ بون". دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئاشكرایكرد، له‌ساڵى 2022دا 164 مامۆستاو 53 فه‌رمانبه‌رو 152 خوێندكار له‌سنورى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى توشى شێرپه‌نجه‌ بون. ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌میانى مێزگردێكداهات كه‌ له‌قوتابخانه‌ى ئاینده‌ له‌گه‌ڕه‌كى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سازكرابوو بۆ ئاشكراكردنى بڕى یه‌كه‌مى ئه‌و هاوكاریه‌ى بۆ مامۆستایان‌و خوێندكاران‌و فه‌رمانبه‌رانى په‌روه‌رده‌ كۆكرابۆوه‌ كه‌ توشى شێرپه‌نجه‌ بون.

گشتی
04-02-2023

“لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەهای دینار دەگەڕێتەوە ئاستی راستەقینەی خۆی”

راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەهای دینار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی. فادی شەمەری، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند: "کۆبوونەوەی ئیستەنبووڵی نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەرکەوتوو بوو. بانکی ناوەندیش ژمارەیەک رێکاری نوێی راگەیاند کە کاریگەریی گەورەیان دەبێت لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار، ئەوە وێڕای رێکارە تووندە ئەمنییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی دۆلار بە قاچاخ دەبەن و یاری بە نرخەکەی دەکەن". راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: "بۆ گەندەڵکاران و ئەوانەی یاری بە نرخ دەکەن، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بەهای دینار دەگەڕێتەوە نرخی سرووشتی خۆی".

گشتی
03-02-2023

نرخی دۆلار دابەزی

دوای کۆبوونەوەی دووەمی شاندی عێراق و ئەمریکا لە تورکیا، بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە. ئێستا نرخی 100 دۆلار لە هەولێر بە 166 هەزار دینارە. لە بەغدا 100 دۆلار بە 165 هەزار دینارە و لە نەجەف بووەتە 165هەزار و 500 دینار. چاوەروان دەکرێت بەهای دینار گرانتر بێت.

هەواڵ
03-02-2023

سێ تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر کران

سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر سێ‌ پارچە چەك و ژمارەیەك بڕەرو بۆكس خەنجەردا  لەدرێژەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی پۆلیس و لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سێ‌ پارچە چەك و ئۆتۆمبێلێكدا كە فەرمانی گرتنی هەبووە لەگەل سێ‌ پارچە چەك و چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێكدا. لەو هەڵمەتە دا توانرا سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەتۆمەتی دزینی زیاد لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی شاری سلێمانی . هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە تابلۆكەی ساختەكرابوو لەگەڵ سێ‌ پارچە چەكی ئاگرین لەگەڵ چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێكدا . بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیویەندییەكان

هەواڵ
02-02-2023

روونکردنەوەیەی لە تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانییەوە

تیمی پارێزەرانی سەرۆکی یەکێتی سەبارەت بە سکاڵاکانی بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێن" هەموو سکاڵاکان لەبەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی کۆتایی پێ هاتووە". لە ڕوونکردنەوەکەی تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی هاتووە" هەموو سکاڵاکان لەبەرژەوەندی سەرۆک بافڵ کۆتایی پێ هاتووە و لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش پەسەند کراوە". دەشڵێن" کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیانی پەسەند کردووە، کە تیایدا، پەیڕەوی بەڕێوەبردنی یەکێتی گۆڕیوە لە سیستەمی هاوسەرۆکییەوە بۆ سیستەمی سەرۆکی". دەقی ڕوونکردنەوەکە: سەبارەت بە سکاڵاکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و لاهور جەنگی بورهان، بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە؛ هەموو سکاڵاکان لەبەرژەوەندی سەرۆک بافڵ کۆتایی پێ هاتووە و لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش پەسەند کراوە. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەمواری پەیڕەوی ناوخۆیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیانی پەسەند کردووە، کە تیایدا؛ پەیڕەوی بەڕێوەبردنی یەکێتی گۆڕیوە لە سیستەمی هاوسەرۆکییەوە بۆ سیستەمی سەرۆکی. هەروەها ئەو سکاڵایەی کە باس دەکرێت لە دادگای لێکۆلینەوەی ئاسایشی هەولێر؛ ئەو داوایە لە تایبەتمەندی ئەو دادگا بەڕێزە نیەو ئەو نوسراوەی بڵاو کراوەتەوە تەنیا رونکردنەوەیە نەک بڕیاری دادگا، بۆ زانیاری هەموو لایەکیش؛ جارێکی تر بڕیار لەو داوایە نادرێت بە هۆکاری ئەوەی پێشتر ئەم داوایە حسم بووە و پلەی کۆتایی وەرگرتوە. ئینجا بەپێی بڕیاری دادگای تایبەتمەند، لاهور جەنگی نەک تەنها پۆستی نییە لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، بەڵکو یەکێکە لەدەرکراوەکان بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی. تیمی پارێزەرانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

هەواڵ
02-02-2023

پارێزەرەکەی لاھور شێخ جەنگی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

پارێزەری لاهور شێخ جەنگی لەبارەی بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، راگەیاندووە "بڕیارەکەی کۆمیسیۆن لە شوێنی خۆی نەبو، بۆیە ئەمڕۆ لە دادگای پێداچونەوە لە بەغداد تانەمان لێدا کە بەپێی یاسا دەتوانرێت لەماوەی سێ رۆژدا تانەی لێبدرێت و دەبێت دادگاکە لەماوەی 10 رۆژدا پرسەکە یەکلایی بکاتەوە." ئەو پارێزەرەی لاهور شێخ جەنگی وتی"ئێمە لە تانەکەماندا بڕیارەکەی دادگای هەولێرو کۆمەڵێک بەڵگەنامەو دۆکیۆمێنتمان هاوپێچ کردوەو تێیدا بڕیارەکەی کۆمیسیۆن بە نادروست دەزانین، چونکە دادگای هەولێر بڕیارێکی دیکەی لەبارەی ئەو کەیسەوە داوە و دانی بە کاک لاهور وەکو هاوسەرۆکی یەکێتی ناوەو هەمو رێوشوێنەکانی دواتری بە نایاسایی زانیوە کە کراون." پارێزەرەکەی لاهور شێخ جەنگی ئەوەشی خستەڕو "بڕیارەکەی دادگای هەولێر کارپێکراوەو بەپێی ئەو بڕیارە ئێستا کاک لاهور دەتوانێت سەرجەم دەسەڵاتەکانی پەیڕەو بکات و هەمو نوسراوەکانی فەرمی دەبن و لەنێوخۆی یەکێتی و لەسەرجەم دامەزراوەکانی عێراق." سەیوان سیروان جاسم، پارێزەری لاهوور شێخ جەنگی وتیشی، "لەبەرئەوەی بڕیاری دادگای هەولێر لەبارەی کەیسەکەی کاک لاهورەوە هێزی یاسایی زیاترە تاوەکو بڕیارەکەی کۆمیسیۆن، بۆیە ئێمە گەشبینین لەوەی لەماوەی 10 رۆژدا دادگای پێداچونەوە لە بەغدا لە بەرژەوەندیی کاک لاهور بڕیار لەبارەی دۆسیەکەوە بدات."

1 2 ... 429 430 431 ... 1147 1148