Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13770 بابەت
هەواڵ
11-02-2023

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان "بەمەبەستی گفتوگۆ و رێککەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا" سەردانی پایتەختی عێراق دەکات. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەم سەردانەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمە بۆ بەغدا بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن دەربارەی یاسای نەوت و غاز و بودجە و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چەندین بابەتی تر." ئومێد سەباح دەشڵێت، ئەنجامدانی سەردانەکە لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە.

هەواڵ
11-02-2023

بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان هەرێمی کوردستان، لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 تا 2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی باران لە باکوری خۆرهەڵاتی هەرێم و دابارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 10 سلێمانی: 7 دهۆک: 10 کەرکوک: 14 هەڵەبجە: 9 زاخۆ: 11 سۆران: 6 گەرمیان: 17

هەواڵ
10-02-2023

پارتی لەسەر سووتاندنی بارەگایەکی هاتە دەنگ

لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاندراویكی سه‌باره‌ت به‌ سووتانی باره‌گایه‌كیان له‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری كه‌ركووك راگه‌یاند، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: ئه‌مرۆ پاش نیوه‌ڕۆ له‌ لایه‌ن ده‌ستێكی تێكده‌ر و گیره‌شێوێن و دژی دیموكراسیه‌ت و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ، بینایه‌ی باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی چوار ـی سه‌ر به‌ لق مان له‌ گه‌ڕه‌كی ئازادی شوتێندرا كه‌ ئه‌م بینایه‌ دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن هیزه‌داگیر كه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌را گیرا بوو .ئه‌مه‌ له‌ كاتیكدایه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ ره‌زامه‌ندی ته‌واویان نیشان داوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئیداری و سیاسی و ئه‌منی له‌م پاریزگایه‌ .ئێمه‌ لای خۆمانه‌وه‌ به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كاره‌ ترسنۆكانه‌یه‌ ده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌مه‌ هه‌وڵێكی تێكده‌رانه‌ی دژه‌ دیموكراسیه‌ و ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌نانه‌ی له‌ پشت ئه‌م كرده‌وه‌ ترسنۆكه‌وه‌ن، چاویان به‌ ئاڵای پارتی و شكۆمه‌ندی رێبازی بارزانی هه‌ڵنایه‌ت .ئه‌م هه‌وڵه‌ نه‌زۆكانه‌یه‌ ناتوانیت رێگر بێت له‌ شكۆ و گه‌وره‌یی پارتی و رێبازی بارزانی و كه‌ركووكییه‌ چاونه‌ترسه‌ خۆڕاگره‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌رده‌می تاكره‌وی و عه‌سكه‌رتاریه‌ت و شۆڤێنیزم به‌سه‌ر چووه‌ و ئازادی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ڕێته‌وه‌ نێو ماڵی هه‌مووان .له‌ هه‌مانكاتدا به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌ راسته‌وخۆ له‌ سه‌ر شانی ئیداره‌ی كه‌ركووكه‌ و پێویسته‌ به‌ زووترین كات ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره‌ ترسنۆكانه‌یه‌ راده‌ستی یاسا بكرێت .لقی سێپارتی دیموكراتی كوردستان2023/10/2

هەواڵ
10-02-2023

ئیستەنبوڵ لە ژێر فشاری بوومەلەرزەی ٧.٣ دایە

کەی بوومەلەرزەکەی ئەستەنبوڵ ڕوودەدات؟ پڕۆفیسۆر. لێدوانێکی گرنگ لە ناچی گۆرۆرەوە پڕۆفیسۆر. د. ناجی گۆرور لێدوانی گرنگی سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی ئەستەنبوڵ دا کە بەهۆی بوومەلەرزە گەورە چاوەڕوانکراوەکەی مەرمەرە کاریگەری دەبێت و وتی، "دۆخی ئەستەنبوڵ بە هیچ شێوەیەک باش نییە". دوای بوومەلەرزە گەورەکانی کەهرامانمارش، هۆشدارییەکانی بوومەلەرزەی مەڕمەڕە هاتە ئاراوە. کەی و چەند بەهێز بوومەلەرزەیەک لە ئەستەنبوڵ ڕوودەدات؟ کام پارێزگا زۆرترین مەترسیدارە؟ لێرەدا وردەکارییەکان… ئەندامی ئەکادیمیای زانست زانای زەوی پڕۆفیسۆر. د. ناجی گۆرور هۆشداریشیدا لەوەی کە ناوچەی نێوان بینگۆل و کارلیۆڤا، لە دەرەوەی ئیستەنبوڵ، مایەی "نیگەرانییە" بۆ ئەو بوومەلەرزەیەی کە چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا.پ.ی.د. د. ناچی گۆرۆر وتی؛ "دۆخی ئیستەنبوڵ بە هیچ شێوەیەک باش نییە، هەروەک چۆن سێ ڕۆژ لەمەوبەر نووسیبووم 'ئێمە لە خەمی مەراشداین'، منیش نیگەرانی ئەستەنبوڵم". هەموو لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەریدەخەن کە کاتەکە لە ئەستەنبوڵدا دێت. دەگوترا نزیکەی ٣٠ ساڵ پێشبینی بوومەلەرزەیەک دەکرا، ئێستا کە ٢٣ ساڵ تێپەڕیوە مەبەستم ئەوەیە کە ڕێگایەکی دووری بڕیوە. بەڵام بوومەلەرزەکەی مەراش گەورەترە لەو بوومەلەرزەی مەڕمەڕە کە چاوەڕێمان دەکرد. پێشبینی دەکەین زۆرترین ڕێژەی ٧.٥ لە ئەستەنبوڵ بێت. هەرچەندە پێشبینی بوومەلەرزە بچووکتر لە ئەستەنبوڵ دەکەین، بەڵام زیانەکانی لە ئیستانبوڵ زیاتر دەبوو وەک لە مەراش. “لەلایەکی دیکەوە بەداخەوە پێشبینی دەکەم زیانەکان لە ماراش تاڕادەیەک گەورە بن، هیوادارم هەڵە بم، بەڵام دەبینین کەی ڕاگەیەندرا”. “نەخشەی بوومەلەرزەی ئەستەنبوڵ ناوچەکانی مەترسی بوومەلەرزەی شارەکە بەسەر سێ ناوچەدا دابەش دەکات کە مەترسی کەم و مامناوەند و بەرزە.”

هەواڵ
09-02-2023

پڕۆگرامی HAARP هارپ چیە؟

نووسینی: لوقمان حەوێز تکایە ئەم نوسینەم شیکارێکی سەدا سەد زانستیانە و بێلایەنانەیە و درێغی مەکەن لە بڵاوکردنەوە و وەشاندنەوەی بەهەر جۆرێک پێتان دەکرێت… تێبینیەکی گرنگ: بەداخەوە وای لێهاتووە هەواڵ و قسە ڕاستەکان لەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتی فێسبووک کە بە کوردی بڵاودەکرێنەوە وەکو دەرزی نێو کای لێهاتووە هێندە کەم بووە و خەریکە تەواو وون بێت، بەداخەوە شاڵاوێکی زۆر گەورە لە بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە و پڕوپاگەندە ئەم چەند ڕۆژە دەستی پێکردوە کە گوایە ئەو بومەلەرزەی بەم دواییە ڕوویداوە دەستکردی مرۆڤە و هەندێک پڕۆگرامی وەک HAARP یان کۆمەڵێک پڕۆگرامی سەربازی نهێنی تر بەرپرس بوون لەوە، ئەو هەواڵانەش بڵاودەکرێنەوە بە سود وەرگرتن لە نزمی ئاستی زانستی و زانیاری خەڵک و یاریکردن بە سۆزی خەڵک، نوسەری ئەو نوسینانەش یان بە پاڵنەری سیاسی و ئایدیۆلۆژیەوە ئەوە دەکەن یاخود ئاگایان لە ڕاستیەکان نیە و بنێشتی ئەوانە دەجاوێننەوە کە پاڵپشتی لە تۆڕەکانی پیلانگێڕی دەکەن یان هەر بۆ سەرنجڕاکێشان ئەوە دەکەن وەکو کۆمەڵێک پەیجی هەواڵی کوردی، تکایە وەک هەمیشە ووتومە وریا بن و بڕوا بە هەموو قسە و هەواڵێکی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان مەکەن… پڕۆگرامی هارپ چیە..؟ کەی و بۆ چ مەبەستێک دروست بوو..؟ چەند ساڵ کاری کرد..؟ پرۆگرامی هارپ HAARP کە بەدرێژی پێی دەووترێت: High.Frequency.Active.Auroral.Research.Program واتە پڕۆگرامی لەرەلەرە بەرزەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە چالاکی شەفەقی، کە مەبەست چالاکی چینی ئایۆنۆسفیری بەرگە هەوای گۆی زەویە، پڕۆگرامەکە لە ساڵی 1993 دەستی پێکرد، لە مانگی ئایاری ساڵی 2014 کۆتایی پێ هێنرا، لە مانگی ئابی ساڵی 2015 تەواوی باڵەخانەکە و کەل و پەلەکان لە ئالاسکا بە ئێجگاری درا بە زانکۆی ئالاسکا، خاوەنی پڕۆگرامەکە سێ لایەنی حکومی ئەمەریکی بوو لەگەڵ لایەنی چوارەم کە زانکۆی ئالاسکا بوو…. سێ لایەنە حکومیەکەی ئەمەریکاش ئەمانە بوون: هێزی ئاسمانی و دەریایی ئەمەریکا لەگەڵ دەزگای DARPA کە دەزگایەکی لێکۆڵینەوەیی زانستی پێشکەوتووە و سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکایە، لایەنی دروستکەری کەل و پەلەکان وجێبەجێکاری پرۆگرامەکەش کۆمپانیای BAE بۆ تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکان بوو…. مەبەست لەم پرۆگرامەکە بە ووردی ئەمە بوو: ورژاندنی ڕووبەرێکی دیاریکراو لە چینی ئایۆنۆسفیر لە بەرگە هەوای گۆی زەوی بۆ ئەوەی بزانرێت کاریگەری چی دەبێت لەسەر شکاندنەوەی شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکان کە بۆ مەبەستی پەیوەندی کردن بەکار دەهێنرێن، بە کورتی ئەم پڕۆگرامە بۆ لێکۆڵینەوە بوو لە چینی ئایۆنۆسفیر بۆ مەبەستی باشترکردنی پەیوەندیکردنی ڕادیۆیی، هەروەها مەبەستێکی تریش بریتی بوو لە داهێنان و باشترکردنی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ڕادیۆیی… بۆ زانیاریتان چینی ئایۆنۆسفیر لە بەرگە هەوای گۆی زەویە لە بەرزایی 60 کیلۆمەتر دەست پێدەکات تاوەکو 1000 کیلۆمەتر، ئەم چینە لە ئەلیکترۆن و ئەتۆمی بارگاوی پێک دێت، ئەتۆمەکان بەهۆی تیشکی خۆر لە ڕۆژدا بارگاوی دەبن، گرنگی ئەم چینە لەوەدایە شەپۆلە ڕادیۆییەکانی گۆی زەوی دەشکێنێتەوە بەرەو زەوی و بەو هۆیەوە ئێزگە ڕادیۆییەکان و ئامێرە ئاساییەکانی پەیوەندی کردن دەتوانن بێ تەل پەیوەندی بکەن لەگەڵ یەکتر لە دووری هەزارەها و بگرە دەیەها هەزار کیلۆمەتر لە یەکتری لەسەر زەوی، بۆ زانیاریتان بەهۆی ئەم خەسڵەتەی چینی ئایۆنۆسفیر بوو بۆ نموونە دەیەها ساڵ پێش ئێستا گوێمان لە ئێزگە ڕادیۆییە جیهانیەکان دەگرت بە هۆی ئامێرێکی ڕادیۆی سادە کە بە دەستمانەوە بوو کاتێک ئێزگەکان هەزارەها کیلۆمەتریش دوور بوون… هەر بۆ زانیاریتان ئەم چینە هیچ ڕۆڵێک نابینێت لە چالاکیەکانی کەش و هەوای گۆی زەوی، هەموو چالاکیەکانی کەش و هەوای گۆی زەوی لە چینی تڕۆپۆسفیر و ستراتۆسفیر ڕوودەدەن کە بەرزایی هەردووکیان بە یەکەوە دەگاتە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لەسەر ڕووی زەویەوە… هەنگاوە عەمەلیەکانی پرۆگرامی هارپ چی بوون و چۆن بوون..؟ تاقی کردنەوەکە بەم شێوەیە بوو: کۆمەڵێک Transmitter ( واتە نێرەری ڕادیۆیی) بەهۆی کۆمەڵێکی زۆر لە ئەنتێنا بە بڕ و توانای 3.6 مێگا وات شەپۆلی ڕادیۆیی بە لەرە لەری زۆر بەرز دەنێردرا بۆ ڕووبەرێکی دیاریکراوی چینی ئایۆنۆسفیر، لەگەڵ ناردنی شەپۆلەکان و دوای ئەوەش گۆڕانکاری لە خەسڵەتە فیزیایی و کیمیاویەکانی چینی ئایۆنۆسفیر پێوانە دەکرا لەو شوێنە، مەبەستیش لەو پێوانانە باشترکردنی دیزاینەکانی ئامێرەکانی پەیوەندکردنی شەپۆڵە درێژەکان و مامناوەندیەکان بوو کە بۆ کاری سەربازی ومەدەنیش بەکاردەهێنرێت، بۆ زانیاریتان لەکاتی جەنگ یان کەوتنەوەی کارەساتی گەورە و لە ئەگەری نەمانی ئینتەرنێت و پەککەوتنی سەتەلایتەکان ئەو چینی ئایۆنۆسفیرە دەبێتە تاکە ڕێگەی پەیوەندیکردنی دور و گواستنەوەی زانیاریەکان لە جیهان… لە ڕاستیدا لە ڕووی زانستیەوە ئەم بڕە لە شەپۆلی کارۆموگناتیسی واتە 3.6 مێگا وات بە هەر لەرەلەرێک بێت ناتوانێت هیچ کاریگەریەک دروست بکات لەسەر ژینگە یان کەش و هەوا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چەندەها ئەنتێنای ئێزگەی ڕادیۆیی هەیە بە تەنیا بە بەردەوامی لە 24 کاتژمێردا نزیکەی یەک مێگا وات شەپۆلی ڕادیۆیی دەنێرێت بۆ چینی ئایۆنۆسفیر، بە سەدەها ئیزگەی ڕادیۆیی لەم شێوەیە تەنیا لە ئەمەریکا هەیە…. بە داخەوە ئەوانەی لە کوردستان باس لە کاریگەری پرۆگرامی هارپ دەکەن لەسەر بومەلەرزە و ژینگە و کەش و هەوا یان باران بارین لە کوردستان و ناوچەکە کۆمەڵێک مەسەلەی نا پەیوەندیدار تێکەڵ بە یەکتری دەکەن، لەلایەک باسی بڵاوکردنەوەی شەپۆڵی موگناتیسی و کارۆموگناتیسی دەکەن کە لە کەنداوەوە ئاڕاستە کراوە بەرەو ئەو شوێنەی زەەمین لەرزەکە تیایدا ڕوویداوە ئەم قسەیەش نەوەک هەر دورە لەڕاستی بەڵکو گاڵتەکردنە بە عەقڵی خەڵکی سادە، یان پێش چەند ساڵێک باسی کلکە هەڵمیەکانی فڕۆکەکانیان دەکرد Air.Plane.Vapor.Trails ئەوساکەش دەیانگوت گوایە ماددەی کیمیایی هەڵدەڕێژن و ئەوەش کاریگەری لەسەر باران بارین هەیە… ئەو کلکە هەڵمیانە بەرهەمی سوتانی سوتەمەنی فڕۆکەکانن کە وەکو سوتەمەنیەکانی تر لە ماددەی هایدرۆکاربۆنی (نەوتی) پێک دەهێنن، پێکهاتەی سەرەکی بریتیە کاربۆن، ئۆکسجین و هایدرۆجین، کاتێک دەسوتێت تەنیا گەرمی و دوو بەرهەمی تری سەرەکی دروست دەکات، بەرهەمەکانیش هەڵمی ئاو و گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە، ئەو کلکە هەڵمیانەی دەیانبینین هەڵمی ئاوە، کاتێک لە توربۆی فڕۆکەکەوە دەردەچێت بەهۆی ئەوەی هەڵمەکە گەرمە ئەگەر هەوای دەوروبەری ئەو بەرزاییە زۆر سارد بێت یەکسەر هەڵمەکە دەبێتە هەور، ئەمە لەڕووی زانستیەوە وەکو هەموو ئەو هەڵمەی ترە کە لە دەریا و زەریاکانەوە بەرز دەبنەوە و کاتێک دەگەنە چینێکی دیاری کراو لە هەوای سارد هەڵمەکە دەگۆڕێت بۆ هەور… بۆ زانیاریتان لە هەموو کاتێدا بە بەردەوامی بە شەو و ڕۆژ پتر لە 5000 فڕۆکەی بازرگانی و گەشتیاری بە ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوەیە و هەمان ئەو سوتەمەنیانە دەسوتێنن کە فڕۆکەکانی سەر ناوچەکە دەیان سوتێنن…. بەدەر لە بابەتی پرۆگرامی هارپ کە لەسەرەوە ورژاندم، کرۆکی کێشەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی نا زانستی و نا دروست لە سەرتاسەری جیهان لە ڕاستیدا پەیوەندی هەیە بە پێشکەوتنێکی بێ وێنە لە 25 ساڵی ڕابردوو لە ڕووی خێرایی و ئاسانی بڵاوکردنەوەی زانیاریەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێت، لە سەردەمی پێش ئینتەرنێت هەموو سەرچاوەکانی هەواڵ و زانیاری لە هەموو کونجێکی جیهان دیار و ناسراو بوون، تا ڕادەیەکیش بەرپرسیاریەتیان هەڵدەگرت لە ڕاستی و دروستی بڵاوکردنەوەی زانیاری و هەواڵەکان، بەڵام لە دوای دەست پێکردنی سەردەمی ئینتەرنێت بەتایبەتیش دوای بڵاوبوونەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تۆڕی ئینتەرنێت باشترین زەمینەی ڕەخساند بۆ لایەنە خاوەن ئەجینداکان لە سەرتاسەری جیهان بۆ بڵاوکردنەوەی هەوڵی نادروست و هەڵبەستراو بێ ئەوەی پێویست بکات هیچ بەرپرسیاریەتیەکی ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵ زانیاریانە بگرنە ئەستۆ… تێبینیەکی زۆر گرنگی تر: پڕۆگرامێکی تر هەبووە و کۆنە لە شەستەکانی سەدەی بیستەمەوە لە نێوان پێنتاگۆن و وەزارەتی بەرگری کەندی بووە ئەویان بەناوی HARP و تەواو جیاوازە لەم پڕۆگرامە، ئەو پڕۆژەیەکی سەربازی بووە ویستراوە لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیە لە جیاتی ڕۆکێت تۆپ و گوللە تۆپ بەکاربهێنرێت بۆ هەڵدانە ئاسمانیەکان، پڕۆژەکە لە شەستەکانی سەدەی بیستەم تەواو بوو، بەداخەوە گەلێک لەو بەناو شارەزایانەی باسی پڕۆگرامی HAARP یان کردوە هاتوون لەبەر کەمی زانیاری و نەزانی ئەم ناوەیان بەکارهێناوە واتە باسی HARP یان کردوە، چەندەها نوسینی کوردی و عەرەبیان بۆ ناردوم بەهەڵە باسی ئەو پڕۆگرامە دەکەن و نازانن ئەو پڕۆژەیە زۆر کۆنە و نزیکەی شەست ساڵە کۆتایی پێهاتووە… بۆ کۆکردنەوەی ڕاستیەکان و بنەما زانستیەکانی ئەم بابەتە سوودم لە چەندەها سەرچاوەی زانیاری ڕەسەن وەرگرتووە، لەوانە ڕۆژنامەکانی نیویۆرک تایمز، واشنتۆن پۆست، فاینانشال تایمز، ڕاپۆرتەکانی دەستەی کەش و هەوای نەتەوەیی ئەمەریکا NOAA، دەزگای هەواڵی BBC، ئاژانسی ناسا، ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵێک زانکۆ و کۆلیژی زانستی… نوسینی: لوقمان حەوێز تکایە ئەم نوسینەم شیکارێکی سەدا سەد زانستیانە و بێلایەنانەیە و درێغی مەکەن لە بڵاوکردنەوە و وەشاندنەوەی بەهەر جۆرێک پێتان دەکرێت… تێبینیەکی گرنگ: بەداخەوە وای لێهاتووە هەواڵ و قسە ڕاستەکان لەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتی فێسبووک کە بە کوردی بڵاودەکرێنەوە وەکو دەرزی نێو کای لێهاتووە هێندە کەم بووە و خەریکە تەواو وون بێت، بەداخەوە شاڵاوێکی زۆر گەورە لە بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە و پڕوپاگەندە ئەم چەند ڕۆژە دەستی پێکردوە کە گوایە ئەو بومەلەرزەی بەم دواییە ڕوویداوە دەستکردی مرۆڤە و هەندێک پڕۆگرامی وەک HAARP یان کۆمەڵێک پڕۆگرامی سەربازی نهێنی تر بەرپرس بوون لەوە، ئەو هەواڵانەش بڵاودەکرێنەوە بە سود وەرگرتن لە نزمی ئاستی زانستی و زانیاری خەڵک و یاریکردن بە سۆزی خەڵک، نوسەری ئەو نوسینانەش یان بە پاڵنەری سیاسی و ئایدیۆلۆژیەوە ئەوە دەکەن یاخود ئاگایان لە ڕاستیەکان نیە و بنێشتی ئەوانە دەجاوێننەوە کە پاڵپشتی لە تۆڕەکانی پیلانگێڕی دەکەن یان هەر بۆ سەرنجڕاکێشان ئەوە دەکەن وەکو کۆمەڵێک پەیجی هەواڵی کوردی، تکایە وەک هەمیشە ووتومە وریا بن و بڕوا بە هەموو قسە و هەواڵێکی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان مەکەن… پڕۆگرامی هارپ چیە..؟ کەی و بۆ چ مەبەستێک دروست بوو..؟ چەند ساڵ کاری کرد..؟ پرۆگرامی هارپ HAARP کە بەدرێژی پێی دەووترێت: High.Frequency.Active.Auroral.Research.Program واتە پڕۆگرامی لەرەلەرە بەرزەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە چالاکی شەفەقی، کە مەبەست چالاکی چینی ئایۆنۆسفیری بەرگە هەوای گۆی زەویە، پڕۆگرامەکە لە ساڵی 1993 دەستی پێکرد، لە مانگی ئایاری ساڵی 2014 کۆتایی پێ هێنرا، لە مانگی ئابی ساڵی 2015 تەواوی باڵەخانەکە و کەل و پەلەکان لە ئالاسکا بە ئێجگاری درا بە زانکۆی ئالاسکا، خاوەنی پڕۆگرامەکە سێ لایەنی حکومی ئەمەریکی بوو لەگەڵ لایەنی چوارەم کە زانکۆی ئالاسکا بوو…. سێ لایەنە حکومیەکەی ئەمەریکاش ئەمانە بوون: هێزی ئاسمانی و دەریایی ئەمەریکا لەگەڵ دەزگای DARPA کە دەزگایەکی لێکۆڵینەوەیی زانستی پێشکەوتووە و سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکایە، لایەنی دروستکەری کەل و پەلەکان وجێبەجێکاری پرۆگرامەکەش کۆمپانیای BAE بۆ تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکان بوو…. مەبەست لەم پرۆگرامەکە بە ووردی ئەمە بوو: ورژاندنی ڕووبەرێکی دیاریکراو لە چینی ئایۆنۆسفیر لە بەرگە هەوای گۆی زەوی بۆ ئەوەی بزانرێت کاریگەری چی دەبێت لەسەر شکاندنەوەی شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکان کە بۆ مەبەستی پەیوەندی کردن بەکار دەهێنرێن، بە کورتی ئەم پڕۆگرامە بۆ لێکۆڵینەوە بوو لە چینی ئایۆنۆسفیر بۆ مەبەستی باشترکردنی پەیوەندیکردنی ڕادیۆیی، هەروەها مەبەستێکی تریش بریتی بوو لە داهێنان و باشترکردنی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ڕادیۆیی… بۆ زانیاریتان چینی ئایۆنۆسفیر لە بەرگە هەوای گۆی زەویە لە بەرزایی 60 کیلۆمەتر دەست پێدەکات تاوەکو 1000 کیلۆمەتر، ئەم چینە لە ئەلیکترۆن و ئەتۆمی بارگاوی پێک دێت، ئەتۆمەکان بەهۆی تیشکی خۆر لە ڕۆژدا بارگاوی دەبن، گرنگی ئەم چینە لەوەدایە شەپۆلە ڕادیۆییەکانی گۆی زەوی دەشکێنێتەوە بەرەو زەوی و بەو هۆیەوە ئێزگە ڕادیۆییەکان و ئامێرە ئاساییەکانی پەیوەندی کردن دەتوانن بێ تەل پەیوەندی بکەن لەگەڵ یەکتر لە دووری هەزارەها و بگرە دەیەها هەزار کیلۆمەتر لە یەکتری لەسەر زەوی، بۆ زانیاریتان بەهۆی ئەم خەسڵەتەی چینی ئایۆنۆسفیر بوو بۆ نموونە دەیەها ساڵ پێش ئێستا گوێمان لە ئێزگە ڕادیۆییە جیهانیەکان دەگرت بە هۆی ئامێرێکی ڕادیۆی سادە کە بە دەستمانەوە بوو کاتێک ئێزگەکان هەزارەها کیلۆمەتریش دوور بوون… هەر بۆ زانیاریتان ئەم چینە هیچ ڕۆڵێک نابینێت لە چالاکیەکانی کەش و هەوای گۆی زەوی، هەموو چالاکیەکانی کەش و هەوای گۆی زەوی لە چینی تڕۆپۆسفیر و ستراتۆسفیر ڕوودەدەن کە بەرزایی هەردووکیان بە یەکەوە دەگاتە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لەسەر ڕووی زەویەوە… هەنگاوە عەمەلیەکانی پرۆگرامی هارپ چی بوون و چۆن بوون..؟ تاقی کردنەوەکە بەم شێوەیە بوو: کۆمەڵێک Transmitter ( واتە نێرەری ڕادیۆیی) بەهۆی کۆمەڵێکی زۆر لە ئەنتێنا بە بڕ و توانای 3.6 مێگا وات شەپۆلی ڕادیۆیی بە لەرە لەری زۆر بەرز دەنێردرا بۆ ڕووبەرێکی دیاریکراوی چینی ئایۆنۆسفیر، لەگەڵ ناردنی شەپۆلەکان و دوای ئەوەش گۆڕانکاری لە خەسڵەتە فیزیایی و کیمیاویەکانی چینی ئایۆنۆسفیر پێوانە دەکرا لەو شوێنە، مەبەستیش لەو پێوانانە باشترکردنی دیزاینەکانی ئامێرەکانی پەیوەندکردنی شەپۆڵە درێژەکان و مامناوەندیەکان بوو کە بۆ کاری سەربازی ومەدەنیش بەکاردەهێنرێت، بۆ زانیاریتان لەکاتی جەنگ یان کەوتنەوەی کارەساتی گەورە و لە ئەگەری نەمانی ئینتەرنێت و پەککەوتنی سەتەلایتەکان ئەو چینی ئایۆنۆسفیرە دەبێتە تاکە ڕێگەی پەیوەندیکردنی دور و گواستنەوەی زانیاریەکان لە جیهان… لە ڕاستیدا لە ڕووی زانستیەوە ئەم بڕە لە شەپۆلی کارۆموگناتیسی واتە 3.6 مێگا وات بە هەر لەرەلەرێک بێت ناتوانێت هیچ کاریگەریەک دروست بکات لەسەر ژینگە یان کەش و هەوا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چەندەها ئەنتێنای ئێزگەی ڕادیۆیی هەیە بە تەنیا بە بەردەوامی لە 24 کاتژمێردا نزیکەی یەک مێگا وات شەپۆلی ڕادیۆیی دەنێرێت بۆ چینی ئایۆنۆسفیر، بە سەدەها ئیزگەی ڕادیۆیی لەم شێوەیە تەنیا لە ئەمەریکا هەیە…. بە داخەوە ئەوانەی لە کوردستان باس لە کاریگەری پرۆگرامی هارپ دەکەن لەسەر بومەلەرزە و ژینگە و کەش و هەوا یان باران بارین لە کوردستان و ناوچەکە کۆمەڵێک مەسەلەی نا پەیوەندیدار تێکەڵ بە یەکتری دەکەن، لەلایەک باسی بڵاوکردنەوەی شەپۆڵی موگناتیسی و کارۆموگناتیسی دەکەن کە لە کەنداوەوە ئاڕاستە کراوە بەرەو ئەو شوێنەی زەەمین لەرزەکە تیایدا ڕوویداوە ئەم قسەیەش نەوەک هەر دورە لەڕاستی بەڵکو گاڵتەکردنە بە عەقڵی خەڵکی سادە، یان پێش چەند ساڵێک باسی کلکە هەڵمیەکانی فڕۆکەکانیان دەکرد Air.Plane.Vapor.Trails ئەوساکەش دەیانگوت گوایە ماددەی کیمیایی هەڵدەڕێژن و ئەوەش کاریگەری لەسەر باران بارین هەیە… ئەو کلکە هەڵمیانە بەرهەمی سوتانی سوتەمەنی فڕۆکەکانن کە وەکو سوتەمەنیەکانی تر لە ماددەی هایدرۆکاربۆنی (نەوتی) پێک دەهێنن، پێکهاتەی سەرەکی بریتیە کاربۆن، ئۆکسجین و هایدرۆجین، کاتێک دەسوتێت تەنیا گەرمی و دوو بەرهەمی تری سەرەکی دروست دەکات، بەرهەمەکانیش هەڵمی ئاو و گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە، ئەو کلکە هەڵمیانەی دەیانبینین هەڵمی ئاوە، کاتێک لە توربۆی فڕۆکەکەوە دەردەچێت بەهۆی ئەوەی هەڵمەکە گەرمە ئەگەر هەوای دەوروبەری ئەو بەرزاییە زۆر سارد بێت یەکسەر هەڵمەکە دەبێتە هەور، ئەمە لەڕووی زانستیەوە وەکو هەموو ئەو هەڵمەی ترە کە لە دەریا و زەریاکانەوە بەرز دەبنەوە و کاتێک دەگەنە چینێکی دیاری کراو لە هەوای سارد هەڵمەکە دەگۆڕێت بۆ هەور… بۆ زانیاریتان لە هەموو کاتێدا بە بەردەوامی بە شەو و ڕۆژ پتر لە 5000 فڕۆکەی بازرگانی و گەشتیاری بە ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوەیە و هەمان ئەو سوتەمەنیانە دەسوتێنن کە فڕۆکەکانی سەر ناوچەکە دەیان سوتێنن…. بەدەر لە بابەتی پرۆگرامی هارپ کە لەسەرەوە ورژاندم، کرۆکی کێشەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی نا زانستی و نا دروست لە سەرتاسەری جیهان لە ڕاستیدا پەیوەندی هەیە بە پێشکەوتنێکی بێ وێنە لە 25 ساڵی ڕابردوو لە ڕووی خێرایی و ئاسانی بڵاوکردنەوەی زانیاریەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێت، لە سەردەمی پێش ئینتەرنێت هەموو سەرچاوەکانی هەواڵ و زانیاری لە هەموو کونجێکی جیهان دیار و ناسراو بوون، تا ڕادەیەکیش بەرپرسیاریەتیان هەڵدەگرت لە ڕاستی و دروستی بڵاوکردنەوەی زانیاری و هەواڵەکان، بەڵام لە دوای دەست پێکردنی سەردەمی ئینتەرنێت بەتایبەتیش دوای بڵاوبوونەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تۆڕی ئینتەرنێت باشترین زەمینەی ڕەخساند بۆ لایەنە خاوەن ئەجینداکان لە سەرتاسەری جیهان بۆ بڵاوکردنەوەی هەوڵی نادروست و هەڵبەستراو بێ ئەوەی پێویست بکات هیچ بەرپرسیاریەتیەکی ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵ زانیاریانە بگرنە ئەستۆ… تێبینیەکی زۆر گرنگی تر: پڕۆگرامێکی تر هەبووە و کۆنە لە شەستەکانی سەدەی بیستەمەوە لە نێوان پێنتاگۆن و وەزارەتی بەرگری کەندی بووە ئەویان بەناوی HARP و تەواو جیاوازە لەم پڕۆگرامە، ئەو پڕۆژەیەکی سەربازی بووە ویستراوە لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیە لە جیاتی ڕۆکێت تۆپ و گوللە تۆپ بەکاربهێنرێت بۆ هەڵدانە ئاسمانیەکان، پڕۆژەکە لە شەستەکانی سەدەی بیستەم تەواو بوو، بەداخەوە گەلێک لەو بەناو شارەزایانەی باسی پڕۆگرامی HAARP یان کردوە هاتوون لەبەر کەمی زانیاری و نەزانی ئەم ناوەیان بەکارهێناوە واتە باسی HARP یان کردوە، چەندەها نوسینی کوردی و عەرەبیان بۆ ناردوم بەهەڵە باسی ئەو پڕۆگرامە دەکەن و نازانن ئەو پڕۆژەیە زۆر کۆنە و نزیکەی شەست ساڵە کۆتایی پێهاتووە… بۆ کۆکردنەوەی ڕاستیەکان و بنەما زانستیەکانی ئەم بابەتە سوودم لە چەندەها سەرچاوەی زانیاری ڕەسەن وەرگرتووە، لەوانە ڕۆژنامەکانی نیویۆرک تایمز، واشنتۆن پۆست، فاینانشال تایمز، ڕاپۆرتەکانی دەستەی کەش و هەوای نەتەوەیی ئەمەریکا NOAA، دەزگای هەواڵی BBC، ئاژانسی ناسا، ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵێک زانکۆ و کۆلیژی زانستی…

هەواڵ
09-02-2023

ئاگادارییەک لە پارێزگاى هەولێرەوە

داوا لە هەرکەس و لایەن و گروپ و خێرخوازێک دەکەین، ئەوانەی دەیانەوێت دەستى یارمەتى و کۆمەک بۆ قوربانیان و لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە وێرانکەرەی هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا و باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان درێژبکەن، دەتوانن لەڕێگەى ژمارە حسابی (508)ی بانکى منارە هاوکارى و کۆمەک و یارمەتییەکانیان بگەێنن، یاخود کەل و پەلی وەک (جل و بەرگی زستانەی منداڵان و گەوران، خێمە، بەتانی، سۆپا، کیسەخەو، مولیدە، ڕوناککەرەوەی دەستی، خۆراک و پێداویستی تر) بگەێنن بە (کەمپینی هەولێر) لە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆ ئەم شوێنانەی لاى خوارەوە:- لە سەنتەرى شارى هەولێر، (بەردەم پارکی شانەدەر) قەزایی دەشتى هەولیر، (بنکەى مەشقى پیشەیی سەنتەرى بنەسڵاوە). قەزایی عەنکاوە، (یانەى ئەکاد، یانەى لاوانى کۆمەڵایەتى، کۆمەڵەى مارعۆدا، منتدى الصائبیه و المندائیین). قەزایی شەقڵاوە، (هۆڵى شەهید ئەحمەد ڕۆژبەیانى). قەزایی پیرمام، (سەنتەرى ڕۆشنبیرى پیرمام). قەزایی خەبات، (ناوەندى وەرزش و لاوان). قەزایی مەخموور، (کۆگاى شارەوانى لەناو شارەوانى مەخموور). بەڕێوەبەرایەتی ناحیەى کەورگۆسک، ناحیەى ڕزگارى، (بینایەى تەنیشت ناحییە). بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى دارەشەکران. بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى هیران. ناحیەى دارەتوو، (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحییە). ناحییەى کەندێناوە، (کۆگاى شارەوانى دیبەگە). ناحیە بەحرکە، (لاوانى بەحرکە). ناحیەى قوشتەپە، (هۆڵى بۆنەکان بەرامبەر ناحییە). ناحیەى گوێڕ، (کۆگاى شارەوانى تەنیشت ناحییە). ناحیەى هەریر، (بەڕێوەبەرایەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان). ناحیەى باسرمە، (هۆڵى حەسەن سیساوە تەنیشت ناحیە). ناحیەى بالیسان، (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحیە). بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى شەمامک. ناحیەى کەسنەزان، (سەنتەرى ڕۆشنبیرى کەسنەزان). شاویس، (هۆڵى مزگەوتى گەورە). مەلا ئۆمەر، (هۆڵى مزگەوتى شێمە هارون). ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر2023.2.9

هەواڵ
09-02-2023

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکان کرایەوە.

هەواڵ
09-02-2023

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٨٧٩ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٤٥٥) هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٤٠٠) هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە (٣٤٠) هەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە (٤١٥) هەزار دینارە.

هەواڵ
09-02-2023

پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن

پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و لە چەند ناوچەیەك بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەل دابارینی نمە باران و بەفر لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم وە هەروەها لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سەنتەری شاری سلێمانی و دەورو بەری , لەکاتەکانی ئێوارە دابارین لەزۆربەی ناوچەکان رادەوەستێ وە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت. ڕاشیگەیاندووە، پلەکانی گەرما زیاتر لە ناوشارەکان سێ پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان حەوت پلە نزمتردەبنەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە: سبەینێ هەینی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زو ئەگەری درووست بونی تەم هەیە

گشتی
09-02-2023

بانکی ناوەندی بڕی خستەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ئاشکرا کرد

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ  بڕی ٧٦ ملیۆن و ٢١٧ هەزار و ٧٦٠ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و کاش خستووەتە بازاڕەوە".  ئاماژە بەوەشکردووە، لەو بڕەی خراوەتەڕوو ٣٢ ملیۆن و ٤١٧ هەزار و ٧٦٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٤٣ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

هەواڵ
09-02-2023

سەرۆككۆماری توركیا سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكات

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 9ی شوباتی 2023 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان بەڕێز ڕەجب تەیب ئەردوگان سەرۆككۆماری توركیا و سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆككۆماری توركیا سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانی كرد بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان لەگەڵ گەلی توركیا و خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی توركیا.

هەواڵ
08-02-2023

ئەنجومەنی وەزیران کەمپینێک بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە...

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/8، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی هەرێمی کوردستانی بۆ کەس و کار و بنەماڵەی قوربانیانی بوومەلەرزەی هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، کە هەرێمی کوردستان بە پێی توانا ، هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەشی زیانلێکەوتووانی ئەم کارەساتە دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یەکەمین کاروانی فریاگوزاری و هاوکاری هەرێم گەیەنرایە تورکیا و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت. لە هەمانکاتدا ڕێکاری پێویستیش گیراوەتە بەر بۆ ناردنی کاروانی فریاگوزاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی سوریا. لە مبارەیەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، کەمپینێکی بەرفراوانی گەیاندنی هاوکاری و کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی کارەساتەکە ڕابگەیەنێت و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان ڕاسپێردران، بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری پێویست بگرنەبەر. پاشان لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کارەساتی بوومەلەرزە و ئامادەکارییە پزیشکییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لە کاتی ڕوودانی کارەساتی سروشتی و سنووردارکردنی زیانەکانی بوومەلەرزە، لە لایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی خرایەڕوو . بڕگەی دووەمی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی پەیڕەوی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، کە لە لایەن ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان خرایەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوەکەی بە کۆی دەنگ پەسەند کرد. ئەنجومەنی وەزیران هەروەها گفتوگۆی دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی تایبەت بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ( بەتایبەتی کێشەی ئاو و کارەبای دەربەندیخان) کرد،لەمبارەیەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ڕاسپێردران، کار بۆ باشترکردنی خزمەتگوازییەکان و نەهێشتنی کێشە و گرفتەکان بکەن.

1 2 ... 426 427 428 ... 1147 1148