Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13770 بابەت
هەواڵ
13-02-2023

بانکی ناوەندی لە بارەی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم بڕیاریدا

ئەحمەد هۆشیار، بەرێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیاند، بانکی ناوەندیی عێراق رەزامەندی دا كه‌ ئاڕ تی بانک لە فڕۆکەخانەی هەولێر 100 دۆلاری ئەمەریکی بە بەهای 132 هه‌زار دیناری عێراقی له‌مه‌وپاش بە گەشتیاران بفرۆشێت. ڕاشیگەیاندووە، گەشتیاران تەنیا دەتوانن بڕی 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەنە دەرەوەی وڵات.

هەواڵ
13-02-2023

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیراکلی گاریباشڤیلی سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا، لە دوبەی کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و جۆرجیا کردەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 13/2/2023، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئیراکلی گاریباشڤیلی سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن . لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی جۆرجیا لە هەرێمی کوردستان و گەشتی راستەوخۆی نێوان تبلیسی و هەولێر تاوتوێ کرا.

هەواڵ
12-02-2023

نەخۆشخانەی بەخشین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەقی راگەیەندراوەکە ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین ەوە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ ١٢-٢-٢٠٢٣ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و تەندروستی سلێمانی بە پاساوی نوێنەکردنەوەی مۆڵەت بڕیاری داخستنی نەخۆشخانەکەمانیان دا . ئەمە لە کاتێکدایە نەخۆشخانەی بەخشین دەستی بە ڕێکارەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت کردوە، بەڵام بەهۆی پشوەکانی ئەم دواییە و گۆڕانکاری لە ڕێنماییەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت مامەڵەکان تەواو نەبوون . لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەداین و لە داهاتودا ئەگەر پێویستیکرد رونکردنەوەی زیاترمان دەبێت. بەڕێوەبەرایەتینەخۆشخانەی بەخشین12\2\2023

هەواڵ
12-02-2023

کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "سبەینێ دووشەمە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە ھەور، هاوکات پلەکانی گەرما بەرێژەی یەک پلە بەرزدەبێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت 10 بۆ 20 کیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە. ئاراس جەبار ڕاشیگەیاند، رۆژانی سێشەمە و چوارشەمە حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوھەوا بەشێوەی باران پچڕ پچڕ و ھەورە بروسکە لە دەریای سوورەوە ناوچەکانی باشور و باشور رۆژھەڵاتی عێراق دەگرێتەوە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی ئێمە نابێت، کەش تا رۆژی پێنجشەمە لەھەرێمی کوردستان بەسەقامگیری دەمێنێتەوە". ئاماژەی بەوەشکردووەه‌: ئەگەر ھەیە رۆژی پێنجشەمە حاڵەتێکی لاواز و کورت خایانی باران و بەفر ھاوشێوەی ئەمڕۆ بەشێکی ناوچەکان بگرێتەوە".

هەواڵ
12-02-2023

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەكات

59 مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە 17 ئەم مانگە دەستپێدەكات و تا 19ـی مانگ بەردەوام دەبێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان-یش بەشداری لە كۆنفرانسەكەدا دەكات. لە رۆژانی 17 بۆ 19 ی ئەم مانگە دووبارە میونشن دەبێتە گۆڕەپانی سیاسەت و ئاسایشی جیهانی و 45 سەرۆك وڵات و سەرۆك وەزیر بەشدار دەبن، هەروەها 100 وەزیری بەرگری و دەرەوەو ناوخۆ ئامادە دەبن. هاوكات دەیان سەركردە و كەسایەتییە بەناوبانگەكانی جیهان و شارەزایانی بواری تیرۆرو ئاسایش بەشدارن . هەروەها نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، سەرۆكی فەرەنسا ، سكرتێری ناتۆ، سەرۆكی كۆمسیونی یەكێتی ئەوروپا ، شاندێكی گەورەی ئەمریكا كە زۆرینەیان ئەندامانی كونگرێس-ن ، جگە لەمانەش شاندێكی باڵای ئۆكراینا و چەندین شاندی وڵاتانی جیهان و رێكخراو و ناوەندە ستراتیژی و سیاسییەكانی جیهان بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن.رووسیا و ئێران بەشدار نابن ..لەوبارەیەوە كریستوف هیوسگن، سەرۆكی كۆنفرانسی ئاسایش لە میونشن راگەیاند: رووسیا جێگای نییە لێرە، چونكە روسیا بە تاوانكاری جەنگ ناسێندراوە.هەروەها گوتی: ئەم جارە ئێرانیش بەشدار نابێت ،لە بەر ئەوەی مافی مرۆڤی پێشیل كردووە و لەبری شاندی ئێران ،چەند كەسایەتیەكی ئۆپۆسیۆن لە كۆنفرانسەكە بەشدار دەبن .

هەواڵ
12-02-2023

سلێمانی… لە ماوەی (48) کاتژمێردا (6) کاتژمێر کارەبا هەیە

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە وتارێکیدا کە کۆنفرانسێکی تایبەت بە ئازادی را دەربڕین لە سلێمانی بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، سوودی خراپ لە ئازادی را دەربڕین پوەرگیراوە، بە جۆرێك ئەو ئازادییە رەهایە بووەتە هەڕەشە و مەترسی لەسەر خودی ئازادی رادەربڕینیش. لەبارەی دۆخی سلێمانیەوە وتی، ئێستا بانکەکان پارەیان تێدا نەماوە و لە 2014شەوە پرۆژەکان راگیراون، هەروەها لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا تەنها، شەش کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی بە ناوەندی سلێمانیی دراوە. هۆشداریش دەدات و دەڵێت، ئەگەرهاتوو کێشەکان چارەسەر نەکرێن، ئەوا دۆخەکە لە ساڵی رابردوو خراپتر دەبێت. وتیشی، لە گۆڕینی دەسەڵات بۆ دەوڵەت، ئینتمای حزبی و مەزهەبی و عەشرەتگەری بۆ هاوڵاتیبوون شکستمان هێناوە. ڕاشیگەیاند، دام و دەزگای دادوەری بە ململانێ سیاسییەکان بارگاوی بووە، کەوتووەتە ژێر کاریگەری سەرمایەدار و پارەدارەکانی ئەم وڵاتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لە کوردستان بەبێ لێکۆڵینەوەو بەڵگە و بەدواداچوون پەلاماری دامودەزگاکانی دەوڵەت دەدرێت.

هەواڵ
12-02-2023

مەسرور بارزانی لە گەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/12 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری دوبەی لە ئیمارات, لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد جێنشینی دوبەی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات تاوتوێ کرا.سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد ، بە تایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان .شێخ محەمەد بن راشد ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

هەواڵ
12-02-2023

مەسرور بارزانی بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكومى بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە رۆژانی 13-15 شوبات بەڕێوەدەچێت. سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی لوتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەڕەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت . لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حکومی تێیدا بەشدار دەبن.

هەواڵ
11-02-2023

ھەولێر.. دەسترێژی گوللە لە گەنجێک کرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، کەمێک پێش ئێستا گەنجێک لەسەر رێگای نێوان ھەولێر -موسڵ، بەرانبەر گوتێل ماریانا درایە بەر دەسترێژی گوللە و بە سەختی بریندار بوو. تا ئێستا پۆلیس ھیچ روونکردنەوویەکی لەسەر رووداوەکە نەداوە

هەواڵ
11-02-2023

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2023/2/11، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوتن. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامانج لە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردنە لە سەر شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 عێراق و پڕۆژە یاسای نەوت و غازو مادەی 140 و چەند دۆسیەیەکی تر. بڕیارە شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبونەوەو دیدار لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق ئەنجام بدەن بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێکەوتن لە سەر چەند دۆسیەیەکی هەڵپەسێردراو کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە

هەواڵ
11-02-2023

ئەردۆغان نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکە ئاشکرا دەکات

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 21 هەزار و 848کەس گیانیان لەدەستداوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە روهای باکووری کوردستان رایگەیاند، 80 هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە برینداربوون.

هەواڵ
11-02-2023

بردنەدەرەوەی پارەی کاش لە دەروازەکان قەدەغە دەکرێت

لە راگەیێندراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل کە هەرێمی کوردستان بە تورکیا و باکووری کوردستان دەبەستێتەوە رایگەیاند، بەگوێرەی دوایین رێونێنی، گواستنەوەی پارەی کاش لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا راگیراوە. هەر ئەمڕۆ شەممە، شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ کە هەرێمی کوردستان بە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەبەستێتەوە ڕایگەیەناند: "ئێمەش رێنوێنیمان بۆ هاتووە کە نابێت رێگە بدرێت دۆلاری کاش ببرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و بە دەروازەکەدا تێپەڕێت". ڕاشیگەیاند: "لەم رێنوێنییەدا روون نەکراوەتەوە کە گەشتیار دەتوانێت پارەی کاشی پێبێت یان نا، رۆژانی دواتر روون دەبێتەوە بڕیارەکە چۆن دەبێت". پێش ئەو ڕێنماییانە، هەر گەشتیارێک سەردانی وڵاتانی ئێران و تورکیای کردبێت ئازادبووە کە 10 هەزار دۆلاری کاشی پێبێت.

1 2 ... 425 426 427 ... 1147 1148