مهسرور بارزانی لەگەڵ شێخ حەمەد بن محەممەد ئەلشەرقی، حاکمی میرنشینی فوجەیرە کۆبووهوه. ئهمڕۆ سێشهممه (14ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، فهرمانگهی میدیا و زانیاری بڵاویكردووهتهوه، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ئیمارات لەگەڵ شێخ حەمەد بن محەممەد ئەلشەرقی، حاکمی میرنشینی فوجەیرە کۆبووهوه. بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، له كۆوبوونهوهكهدا برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراوه. ئهوهش خراوهتهڕوو، ههر له كۆبوونهوهكهدا جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کراوهته. ئهمه له كاتێكدایه ههر ئەمڕۆ سێشەممە (14ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکە جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کردەوە. ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو، بانگهێشتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد و خواستی وڵاتانی کەنداوی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە
ئهمڕۆ سێشهممه 2023/2/14 سهنتهری میدیای دیجیتاڵ DMC ئاماری بهكارهێنهره چالاكهكانی سۆشیال میدیای له عێراق بڵاوكردهوه. سهنتهری میدیای دیجتاڵی له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند، ئهمساڵ رێژهی بهكارهێنهرانی تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان له عێراق گهیشتووەته 25.53 ملیۆن بهكارهێنهر. سەنتەرەکە ئاماژهی بهوهشكرد، زیاد و كهمی بهكارهێنهران له پلاتفۆرمهكانی سۆشیال میدیا بهم شێوهیهی خوارهوه: -فهیسبووك، 17.95 ملیۆن بهكارهێنهری چالاكی له عێراق ههیه، بهراورد به ساڵی رابردوو 900 ههزار بهكارهێنهر كهمی كردووه. -ماسنجهر، 15.10 ملیۆن بهكارهێنهری چالاكی ههیه، بهراورد بهساڵی رابردوو، ملیۆنێك و 100 ههزار بهكارهێنهری لهدهستداوه. -ئینستاگرام، 14 ملیۆن بهكارهێنهری چالاكی ههیه، به بهراورد به ساڵی رابردوو ملیۆنێك و نیو بهكارهێنهری لهدهست داوه. -سناپ چات، 16.10 ملیۆن بهكارهێنهری چالاكی ههیه، ئهمساڵ 2.3 ملیۆن بهكارهێنهری زیاد كردووه. -لینكیدین، 1.70 ملیۆن بهكارهێنهری ههیه، ئهویش 300 ههزار بهكارهێنهری زیاد كردووه -تویتهر، 2.50 ملیۆن بهكارهێنهری له عێراق ههیه، بهراورد به ساڵی رابردوو 600 ههزار بهكارهێنهری زیاد كردووه. -تیك تۆك 23.88 ملیۆن بهكارهێنهری ههیه.
بانکی ناوهندی عێراق رایگەیاند، کە تێبینی ئەوەیان کردووە کە کەسانی ههڵپهرست ناو و لۆگۆی بانکەکەیان بەکارهێناوە بۆ ئیستغلالکردنی هاووڵاتیان لە بابەتی بانگەشەکردن لە ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕ و پلاتفۆرمە ساختەکان کە چەندین رێوشوێن و شێواز دەگرنەبەر بۆ بەلاڕێدابردنی هاووڵاتیان و بەرکەوتنیان بە ساختەکاری دارایی. بانکی ناوهندی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەپڵیکەیشنە و ماڵپەڕ و پلاتفۆرمانەی مۆڵەتیان پێنەدراوە لەلایەن بانکی ناوهندی. هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیان لە مامەڵەکردن لەگەڵیان، هەروەها داوا دەکات هاووڵاتیان لەکاتی هەبوونی هەر حاڵەتێکی گوماناوی بەشی هۆشیاری بانکی و چاودێریکردنی بەشی خزمەتگوزارییەکانی بانکی ئاگادار بکەنەوە.
ئاراس جەبار پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، لە سبەی چوارشەمە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت لە ئەنجامی کاریگەری بارستەھەوای ساردی باکوری ناوچەکە و ھاتنی بڕێک ھەور لە رۆژئاوای عێراقەوە لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری دەگۆرێت". ڕاشیگەیاند" ئاسمان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕدرێت و لەکاتەکانی شەودا بۆ بەرەبەیانی پێنجشەمە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین و پارێزگای ھەڵەبجە ئەگەری نمە باران بۆ بارانێکی مامناوەند ئەبێت". پێشبینیش دەکات کە بارینی بەفر بەرێژەی ١ تا ٣ سەنتیمەتر لەناوچە شاخاویەکان داپۆشێت، ئەگەر ھەیە لەسەنتەری شاری سلێمانیش پروشە بەفر ببارێت، پلەکانی گەرما سبەی بەرێژەی ١ پلە نزمدەبنەوە ، خێرای با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند چالاک ئەبێت ١٥ تا ٣٥کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە" . ئاماژە بەوەش دەکات، کاریگەری ئەم شەپۆلە لاوازە پێش نیوەرۆی پێنجشەمە کۆتای پێدێت.
لە ویلایەتی بەدەخشان لە باکووری رۆژھەڵاتی ئەفغانستان، ۲۱ كەس بە پەتایەکی "گوماناوی" گیانیان لەدەست دا. بەرپرسانی ویلایەتی بەدەخشان بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی "گوماناوی"یان لە ناوچەی پامیر سەربە شاری ڤاهان راگەیاند کە تا ئێستا تیمەکانی تەندروستی بۆیان ئاشکرا نەبووە کە چ نەخۆشییەکە. بەرپرسانی ویلایەتەکە، ئەوەیان خستووەتەڕوو کە تا ئێستا ۲۱ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەوڵەکانیش بۆ ئاشکراکردنی نەخۆشییەکە بەردەوامن. لە لایەکی دیکەشەوە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی تاڵیبان، ئەوەی خستەڕوو کە تیمەکانی تەندروستی لە تاجیکستان-ی دراوسێی ئەفغانستان گەیشتوونەتە ناوچەکە. ناوچەی پامیر سەربە ویلایەتی بەدەخشان، دەکەوێتە سەر سنووری چین، پاکستان و تاجیکستان و دانیشتوانەکەی لە نەتەوەی قرغیزن.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند: زۆربەی بەشەخۆراكی مانگی دوو و سێ هاتووە و لە كۆگاكان هەڵگیراون و رۆژانەش تەواوكاریی ئەو دوو مانگە دێتە كۆگاكانمان لە كوردستان. ڕاشیگەیاند، لەدوای تەواوبوونی بەشەخۆراكی یەكەمی ئەمساڵ، دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی دیكەش دەكرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 2022 پێنج بەشە ئارد و 11 بەشەخۆراک دابەش كراوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکە جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی ، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کردەوە. ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو، بانگهێشتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد و خواستی وڵاتانی کەنداوی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دەربڕینی هاوخەمی بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات، گەیشتە دیلۆکی باکووری کوردستان و گوتی، لە هەموو ماڵەکانی کوردستان پرسەیە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی شوبات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند شارێکی دیکەی باکووری کوردستان دەکات کە لە بوومەلەرزەکەی رۆژی 6ی شوباتدا زیانیان بەرکەوتووە. هاوکات لەگەڵ تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. نێچیرڤان بارزانی لە دیلۆک سوپاسی سەرۆکی شارەوانیی دیلۆک کرد و گوتی، سەردانەکەیان بۆ دەربڕینی خەمخۆریی و وەفادارییە بۆ خەڵکانی لێقەوماو. بە ناوی سەرۆک بارزانی و خەڵکی کوردستانەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لەو ماڵباتانە کرد کە "ئازیزانیان" لەدەستداوە. هەروەها هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
ئەمڕۆ دووشەممە 2/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی , لەگەڵ حاکمی میرنشینی ڕاس ئەلخەیمە شێخ سعود بن سەقەر ئەلقاسمی کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی کرا.حاکمی ڕاس ئەلخەیمە ئاماژەی بەوە کرد کە شانازی بە دۆستایەتیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین و بە هیوای پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانمانین لە هەموو ئاستەکاندا.سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، جەختی لە بەها هاوبەشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە و دووپاتی کردەوە: کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت سوود لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەدا وەربگرێت.
زیاتر لە ٣١ هەزار و ٦٠٠ کەس بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکانی تورکیا گیانیان لەدەستدا ئاژانسی کارەساتەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، بەهۆی دوو بوومەلەرزەی بەهێزەوە کە هەفتەی ڕابردوو باشووری تورکیای هەژاندووە، لانیکەم 31 هەزار و 643 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەو بوومەلەرزەیە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلە و ناوەندەکەی لە پارێزگای کەهرامانماراس بووە و 10 پارێزگای گرتووەتەوە، لەوانە هاتای، غازی عەنتاب، ئادیامان، مەلاتیا، ئەدەنە، دیاربەکر، کیلیس، عوسمانییە و سانلیورفا. هەروەها چەندین وڵاتی ناوچەکە لەوان سوریا و لوبنان و عێراق هەستیان بەو لەرزینە بەهێزە کرد کە لە ماوەی کەمتر لە ١٠ کاتژمێردا لە ٦ی شوباتدا تورکیای گرتەوە. بەپێی ئامارەکانی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری (AFAD) لە ئێستادا نزیکەی ٢٣٨ هەزار و ٥٠٠ کارمەندی گەڕان و فریاگوزاری کاردەکەن. ئافاد ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ١٥٨ هەزار کەس لە ناوچەکان ئاوارە بوون. ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئێستادا ٩ هەزار و ٤٠١ کارمەندی بیانی لە ٧٧ وڵاتەوە کار لەو بوارەدا دەکەن. هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ٩٩ وڵات هاوکارییان پێشکەش کردووە و پێشبینی دەکرێت حەوت وڵاتی دیکە تیمی فریاگوزاری بنێرن. لە سەرانسەری جیهانەوە پرسە و هاوخەمی لەگەڵ تورکیە و سوریا هەیە و زۆرێک لە وڵاتان تیمی فریاگوزاری و هاوکارییان ناردووە. چادرە خێزانییەکان بۆ قوربانییەکان دانراون: جگە لە تیمەکانی فریاگوزاری، بەتانی، چادر، خۆراک و تیمەکانی پشتیوانی دەروونی، لەگەڵ زیاتر لە 12,300 ئۆتۆمبێل، لەنێویاندا ئیکسکاڤەتەر و تراکتۆر و بولدۆزەر، ڕەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کران. ئافاد ڕایگەیاندووە، نزیکەی ١٥٥ هەزار و ٤٠٠ خێمە بۆ ڕزگاربووان دانراون. دوای بوومەلەرزە سەرەتاییەکە، ڕێڕەوێکی فریاگوزاری ئاسمانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە بۆ گەیاندنی تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری بۆ ناوچەکە دامەزرا. ژمارەیەکی زۆر فڕۆکە بۆ گواستنەوە، لەنێویاندا فڕۆکەی جۆری A-400M، تیمی گەڕان و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێلیان گواستووەتەوە. هەروەها فڕۆکە ئەمبولانسەکان لە ڕێڕەوی یارمەتییە ئاسمانییەکان کەڵک وەردەگرن. ئافاد ڕایگەیاند، کارمەندان و کەرەستەی فریاگوزاری و فریاگوزاری بە ١٧٠ کۆپتەر و ٧٦ فڕۆکە ڕەوانەی ناوچەکە کراون. هەروەها بە گشتی ٢٦ کەشتی بۆ ناردنی کارمەندان و ماددی و بۆ چۆڵکردن تەرخانکرابوون. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی شەممە لە سەردانی دیاربەکر کە بوومەلەرزەلێدراو بوو بۆ پشکنینی هەوڵەکانی فریاگوزاری، ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکانی هەفتەی ڕابردوو "سێ هێندە بەهێزتر و وێرانکەرتر بوون" لە بوومەلەرزەکەی مەڕمەڕە لە ساڵی 1999 کە وەک گەورەترین کارەسات لە مێژووی تورکیەدا تۆمارکرا.
ئەمڕۆ لەبەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا، دادوەر کاوە فەتحی مەعسووم، سەرۆکی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئهمڕۆ دووشهممه 13-02-2023 له رێوڕهسمێكدا كه له سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان بهڕێوهچوو، لهبهردهم نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستاندا و بهپێى فهرمانێكى ههرێمى، دادوهر كاوه فهتحى مهعسووم وهكو سهرۆكى داواكارى گشتى، سوێندى ياسايى خوارد. له رێوڕهسمهكهدا هەریەکە لە سهرۆكى ئهنجوومهنى دادوهرى و وهزيرى دادى حكومهتى ههرێمى كوردستان ئامادهى بوون و نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له دادوەر کاوە فەتحی مەعسووم كرد و هيواى سهركهوتنى بۆ خواست.
ئەمڕۆ دووشەممە 2/13 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری دوبەی, لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوان هەردوولادا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.