ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری هەولێر پێشوازی لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کرد. سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان شوێنێکی تایبەتی لە دڵی مندا هەیە و خەبات و قوربانیدانەکانی گەلی کوردستان لە یاد ناکرێت، هیوادارم کوردستان هەمیشە بەهێز و یەکگرتوو بێت و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال چارەسەر ببن. سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی و ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەتایبەتی ڕۆڵی کارای یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە. چاکسازییە گشتگیر‌و هەمەلایەنەکانی کابینەی نۆیەم و پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و گرنگیی پارسستنی ئاسایش وسەقامگیریی هەرێمی کوردستان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو
میدیاکانی دەوڵەتی یۆنان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایانگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە ڕووداویکی شەمەندەفەر لە باکووری یۆنان بۆ 46 کەس بەرزبووەوە و لانیکەم 10 کەسیش بێسەروشوێنن. دوای ئەوەی شەمەندەفەرێکی نەفەر هەڵگر کە زیاتر لە ٣٥٠ کەسی هەڵگرتبوو لەگەڵ شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لە شارۆچکەی تەمپی نزیک شاری لاریسا پێکیاندادا و گڕیان گرت، بەهۆیەوە ٤٦کەس گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی ERT، ئەمڕۆ لانیکەم حەوت تەرمی دیکە دەرهێنرانەوە. ERT ئاماژەی بەوەشکردووە، ٧٢ سەرنشینی بریندار لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ١٥ کەسیان لە نەخۆشخانە دەرچوون. قوربانییەکان بریتین لە نۆ کارمەندی هێڵی ئاسن و خوێندکارانی زانکۆ کە لە شاری لاریسا و ئەسینای پایتەخت دەگەرانەوە شاری سەلۆنیکی بۆ قوتابخانە. ERT ئاماژەی بەوەشکردووە کە پسپۆڕانی دەروونناس ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی لاریسا کران بۆ ئەوەی پشتیوانی لە کەسوکاری قوربانییەکان و سەرنشینەکان بکەن. بەرپرسی وێستگەی شەمەندەفەرانی ناوچەکە بە بەرپرسیار دادەنرێت لە ڕووداوەکە، کە تیایدا دوو شەمەندەفەر بە ئاراستەی پێچەوانەدا دەڕۆن، لە یەک ڕێڕەودا بوون و پێکدادانێکی سەخت دروست بووە.
دەقی ڕاگەیەندراوی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان: ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2ی ئاداری 2023، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا. كۆبوونه‌وه، دوای ساتێك وه‌ستان و نواندنی رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی كوردستان سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد، به‌گوێره‌ی خشته‌ی ئاماده‌كراو ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ی تاوتوێی كرد و، بڕیار پێویست سه‌باره‌ت به چه‌ند بابه‌تێك وه‌رگیرا: بابه‌تی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، پارتیمان به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی سیاسی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شداری پێكهێنانی كابینه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی كردووه و، به سازان كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئاماده‌كراوه كه ویست و بۆچوونی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له كابینه‌ی نوێی به ڕوونی تێیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه پشتیوانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه و، چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كان و بڕگه و خاڵه‌كانی كارنامه په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێردران بۆ به‌دواداچوون و له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كاته‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی دیاریكراوه. بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا، گۆڕانكاری و ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی سیاسی جدین، بۆیه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و پارتیمان به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بابه‌تانه ده‌كرێت، كه به‌شێك له‌م گۆڕانكاری و ڕووداوانه راسته‌وخۆ یان نا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان ده‌بێ له دروستكردنی ئاڵۆزی سیاسی یاخود ئابووری و ئه‌منی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته ئاڵنگاری و چاره‌سه‌ریه‌كانیان بزاندرێ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ماهه‌نگی و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه به‌شێك له‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێنه‌پێش په‌یوه‌ندییان به بژێوی هاوڵاتیان و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه، كۆبوونه‌وه هه‌ڤاڵانی په‌یوه‌ندیداری ڕاسپارد بۆ ئاماده‌گی ته‌واو و جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌و باره‌وه. بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، له‌ژێر رۆشنایی بڕیاری پێشوومان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنی وردكرا بۆ هه‌نگاوه‌كان له‌و باره‌یه‌وه و، سه‌ردانی شاندی پارتیمان بۆ لای حزب و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان خرایه به‌رباس و گفتوگۆكردن و به په‌سه‌ندزانرا ئه‌و هه‌نگاوانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت و پرۆسه‌كه په‌ره‌ی پێبدرێت، هاوكات په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌مان بده‌ین. بابه‌تی سه‌ردان و دانوستانه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له بواری بودجه و یاسای نه‌وت و غاز و پرسی پێشمه‌رگه و ڕه‌شنووسی یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی باش و له‌هه‌ردوولا تێگه‌یشتن و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش ده‌بینرێت، كۆبوونه‌وه سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و شانده‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌م بابه‌ته گرنگه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئاداری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شارى هەولێر پیشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمۆبێل (AUTO SHOW)ی کردەوە لە گوتەیەکیدا ڕایگەیاند، "زۆر خۆشحاڵبووم ئه‌مڕۆ سه‌ردانی پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆتۆمبێلم كرد له شاری هه‌ولێر، ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی پیشانگه‌كه بكه‌م، كه به‌ڕاستی له ئاستێكی زۆر به‌رز و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و رێك‌وپێك پیشانگه‌كه‌یان ڕێكخستووه".له به‌شێكی دیكەی گوتەکەیدا گوتی: "ئۆتۆمبێلی زۆر جوان له پیشانگه‌كه‌دا نمایش کراون، پێمخۆشه كه ده‌بیستم ئاره‌زوویه‌كی زۆر هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بۆ كڕینی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه، هیوادارم هه‌موو كه‌سێك ببێت به خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی خۆی و بگات به ئاواتی خۆی".
ئەمرۆ پێنچشەممە 2023/3/2 بۆ یەکەمجار گەشتیاران دەتوانن لە ڕێگەى دەروازەى کێلێوە سەردانى وڵاتى ئێران بکەن. بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارەکە بە هاوبەشی لە نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران دەرچووە. ئەمە لەکاتێکدایە ماوەى چەند ساڵێکە ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەنێوان هەرێمى کوردستان و ئێران لەڕێگەى دەروازەى کێلێوە ئەنجام دەدرێت کە دەروازەیەکى فەرمییە.
خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی مەرکەزی عێراقی بۆ ئەمڕۆ2023/3/2 نەقدی19,300,000💲 حەواڵە63,317,564💲 کۆی گشتی82,617,564💲
دەستخۆشی لە پەرلەمانی کوردستان دەکەم کە ئەمڕۆ بە کۆی دەنگ، (پڕۆژەی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان)ی پەسەند کرد. هەروەها دەستخۆشی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئامادەکردنی ئەم پڕۆژە یاسا گرنگە و پێشکەشکردنی بە پەرلەمانی کوردستان.پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان دەکەم کە ئەم یاسایە، ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە پاراستنی مافەکانی کرێکاران بەگشتی و بەتایبەتی دەستەبەرکردنی مافەکانی کرێکارانی ئافرەت و نەهێشتنی هەموو جۆرە کارێکی زۆرەملێ و سنووردانان بۆ هەموو ستەم و چەوساندنەوەیەکی کرێکاران و نەهێشتنی کارکردنی منداڵان .هەروەها ئەم یاسایە، هەموو مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و مافە یاساییەکانی کرێکاران دابین دەکات. ئەم یاسایە یارمەتی خاوەنکارانیش دەدات بۆ دۆزینەوەی کرێکاری گونجاو و ڕێکخستنەوەی هەلومەرجەکانی کارکردن و پەیوەندییەکانی کرێکاران و خاوەنکاران، لە سەر بنەمایەکی تەندروست و دادپەوەرانە.پاراستنی مافي کرێکارانی کوردستان، بە تایبەتی ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن ، بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە پێناو پاراستنی مافە یاساییەکانیان و دابینکردنی داهاتووی کرێکارانی کوردستان.بەم بۆنەیە ، پابەندبوونی خۆمان بە بەردەوامبوون لە سەر پاراستنی مافی کرێکاران و کارکردن لە پێناو باشترکردنی دۆخی ژیانیان دووپات دەکەینەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوو کرایەوە کە لە بەرژەوەندی گشت پێکهاتەکانی عێراقدا بێت. تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا بە ئامانجی بنیاتنانی بنەمایەکی بەهێزی ئابووری . هەروەها باس لە سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکان کرا لە پێناو پێشخستنی دۆخی ئابووری لە عێراق و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان.
ڕۆژی چوارشەممە 1ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی نەسر کرد. لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ و پاڵپشتیکردنی چاکسازی تاوتوێ کرا. هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی هەردوولا لە هەڵوێستە سیاسییەکان کرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرد .لە کۆبوونەوەکەدا کە مارک برایسن ڕیچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، لۆرد ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانکاری و پێشکەوتن و ئاوەدانییەکی بەرچاو لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە لە دوای یەکەم سەردانی بۆ هەرێم لە ساڵی 2018 . گوتیشی هەرێمی کوردستان ، پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لە ناوچەکەدا هەیە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم دووپات کردەوە.سەرۆکی حکومەت سوپاسی بەردەوامیی پشتیوانییەکانی بەریتانیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد و کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی دەرەوە و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و کاروبارەکانی حکومەت خستەڕوو.تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال ، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور، لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدایە.سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە هەندێک پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتنی باش لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرال هەیە ، بە تایبەتی ئەوە یەکەمجارە هەرێمی کوردستان، لە ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەدا بەشدار دەبێت. هیوادارین لە نزیکترین کاتدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژە یاساکە پەسەند بکات و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش بە پێی دەستوور دابین بکرێن.هەروەها جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی سەقامگیریی و داکۆکیکردن لە بەردەوامیی حکومەتێکی خزمەتگوزار کرایەوەجێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. هەروەها گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوور و ئەجێندای حکومەت و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان کرایەوە.
فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، پەرلەمانتارێکی لە فراکسیۆنەکەی دەرکرد و هۆکارەکەی بۆ بەشداریکردنی ئەو پەرلەمانتارە گێڕاوەتەوە لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا. دەقی راگەیەنراوی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتیی دوای ئەوەی چەندینجار وەک فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی هۆشداریمان دابە (مامۆستا عوسمان علی کانی کوردەیی) کە پابەندی بڕیاری سەرکردایەتی کۆمەڵ و فراکسیۆنەکەی بێت و، بۆی نیە بەشداریی دانیشتنەکانی پەرلەمان بکات، بەڵام ناوبراو گوێی پێ نەدا و سور بوو لەسەر بەشداریکردن . بۆیە وەک فراکسیۆن، بڕیارماندا بە دورخستنەوەی ئەو بەڕێزە لە ئەندامێتی فراکسیۆن و لەمڕۆوە بەدواوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نیە . عەبدولستار مەجیدسەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ