ژمارەی ئەو قوتابخانانەی قوتابییەکانیان ژەهراوی دەبن لە ئێران، رووی لە هەڵکشانە. ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، کە 27 قوتابی قوتابخانەی کچان لە شاری کاوەری سەر بە پارێزگای فارس دوای ئەوەی نیشانەکانی سکچوون و بێهێزییان هەبووە، گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، 30 خوێندکاری دیکەی قوتابخانەیەکی کچان لە ئۆرمییە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دوای ژەهراویبوونیان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان و ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری ژەهراویبوونەکە نادیارە. گروپی چالاکوانانی 1500tasvir ڕۆژی شەممە هەواڵی هێرشی ژەهراوی بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان لە چەند ناوچەیەکی دیکەی وڵات لەوان لە پارێزگاکانی تاران، گیلان و لوڕستان ڕاگەیاند. https://twitter.com/1500tasvir_en/status/1631957042603651072?s=20 ئەو ڤیدیۆیانەی کە لەلایەن 1500tasvir لە تویتەر بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن خۆپیشاندەران لە دەرەوەی بیناکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکە لە دوو ناوچەی تاران کۆبوونەتەوە. https://twitter.com/1500tasvir_en/status/1631933261382316032?s=20 لە یەکێک لە گرتە ڤیدیۆییەکان لە تارانەوە دەنگی ناڕازییان دەبیسترا کە دەیانگوت “دوژمنمان هەر لێرەیە؛ درۆ دەکەن کاتێک دەڵێن ئەمریکایە” https://twitter.com/1500tasvir_en/status/1631936140117770240?s=20
جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌ستخۆشی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات بۆ راگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" و ده‌ڵێت، پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌وتووه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی ئادار/مارسی 2023)، عه‌ممار خه‌له‌ف، جێگری پارێزگای بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، "ده‌ستخۆشی له مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌م بۆ راگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من". جێگری پارێزگای بانكی ناوه‌ندیی عێراق گوتیشی، پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" پڕۆژه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و پێشكه‌وتووه. له‌باره‌ی جێگیری به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی، عه‌ممار خه‌له‌ف ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پلانیان هه‌یه دۆلار بده‌نه كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان. رۆژی سێشه‌ممه (28ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا مووچەی نزیکەی 850 کارمەندی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون لە هەولێر بە دیجیتاڵی دەخرێتە سەر هەژمارە بانكییه نوێیەکانی فەرمانبەران. هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "لە مانگی حوزەیرانەوە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا پێدانی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم دیجیتاڵی بێت". له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی روونیكردووه‌ته‌وه، (هەژماری من) رێگایەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو بۆ فەرمانبەرانی حکومەت و خانەنشینان دەڕەخسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لە رێی تۆڕێک لە ئامێری راکێشانی پارەوە (ATM)، مووچەکانیان وەربگرن، کە لە سەرووی 1000 شوێن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا بەردەست دەبن. سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "به‌هۆی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، دەستیان بە خزمەتگوزارییە مۆدێرنەکانی بانک دەگات، لەوانە قەرز، توانای پاشەکەوتکردن، حەواڵەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، توانستی پارە راکێشانی نێودەوڵەتی و پارەدانی ئۆنڵاین و دیجیتاڵی". کوردشتان٢٤
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە دەستپێکی شەشەمین ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان لە هەولێر کرد ئەمڕۆ شەممە 4ی ئاداری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی شەشەمین ئیڤێنتی تێدێکس نیشتمان لە هەولێر کرد و گوتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: " کۆمەڵێک گەنج هەندێک لەو کارانەی کردوویانە پێشکەشیان کردووە و خەڵکێکی یەکجار زیاتریش بەشداری ئەم ئیڤێنتەن، ئەمە ئەو خاڵە نیشان دەدا كە ڕۆحیەتی داهێنان و دروستكردن لای گەنجەكانی ئێمە چەندەیە، كە ئەمە ئاواتێكی چەند ساڵەی ئێمە بووە." سەرۆکی حکومەت لە بەشێکی تری گوتەکەیدا، گوتی: "من هەمیشە ویستوومە گەنجەكانی ئێمە خۆیان پشت بە خۆیان و تواناكانی خۆیان ببەستن، هەلی كار بۆ خۆیان و خەڵكی تر دروست بكەن، ئەوەی ئێمەش پێمان بكرێ وەكوو حكومەت هاوكار و پاڵپشتیان بین."لە کۆتایی گوتەکەیدا سەرۆکی حکومەت، دەستخۆشی لە بەشداربووانی ئیڤێنتەکە کرد و هیوای خواست ساڵ بە ساڵ سەركەوتووتر بن و ئیڤێنتی باشتر بكەن.
بەشی لێکۆڵینەوە لە ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دوای ده‌ركه‌وتنی به‌ڵگه‌ی نوێ له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی پێشووی حكومه‌ت، به‌دزینی پاره‌ی باج، دادگای دووه‌می لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ كه‌تایبه‌ته به پرسه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ چوار به‌رپرسی باڵای حكومه‌ت ده‌ركرد. له به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه بۆ هه‌یه‌ك له، وه‌زیری پێشووی دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سكرتێری سه‌رۆكی حكومه‌ت و راوێژكاری سیاسی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له حكومه‌تی پێشوو ده‌رچوو. لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا، دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 5 بەرپرس دەرکرد کە تێوەگلاون لە دۆسیەی به‌تاڵانبردنی پارەی ئەمینداریەتی باج، کە بڕی 3.7 ترلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار) بوو، کە بە "دزی سەدە" ناسراوە .
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه دواخرا. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی ئادار/مارسی 2023)، له‌نێوان هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی بۆ رۆژی دووشه‌ممه (6ـی ئادار/مارسی 2023) دواخرا. كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوو ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردندا، لەسەر داوای یەکێتی دواخراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، هاوار محەممەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاندبوو، رۆژی شه‌ممه لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی کورسی پێکهاتەکان و دانانی میکانیزمێك بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و سەردانیکردنی لایەنەکان دەکەن.
چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ر به ته‌ریقه‌تی کەسنەزانی، سه‌رقاڵی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی نوێی سیاسین و ئاماده‌كاری بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن. مامۆستا عه‌بدولوه‌هاب به‌رزنجی، وته‌بێژی ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانی و كه‌سایه‌تی نزیك له شێخ نه‌هرۆی کەسنەزانی، بۆ دەنگی ئەمریکا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە "ڕەنگە" چەند کەسێکی نزیک لە شێخ نه‌هرۆ نیازێکی وەهایان هەبێت، بەڵام ڕەتیکردەوە کە شێخ نەهرۆ خۆی بەشێک بێت لە قەوارە سیاسیەکە. عه‌بدولوه‌هاب به‌رزنجی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای وت، "من كه‌سێكی نزیكم له شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی، كاك شێخ كه‌سێكی ڕۆشنبیر و تێگه‌یشتووه؛ ڕه‌نگه دوو سبه‌ی هه‌ندێك كه‌سی نزیك لێی هه‌نگاوی دروستكردنی لیست بنێن، به‌ڵام ئه‌و عیلاقه‌ی به‌سه‌ر هه‌ندێك ئازادی ئه‌وانه‌وه نییه و بڕوا ناكه‌م خۆی ته‌داخولی سیاسه‌ت بكات."
بەبۆنەی دەستپێکردنی ڕاپەرینی گەلی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٥ـی ئاداری ٢٠٢٣، لە یادی ئەو رۆژە مەزنەدا، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت، و ڕۆژی دووشەممە، ٦ـی ئاداری ٢٠٢٣، دەوامی فەرمی لە تەواوی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری
ئەمڕۆ هەینی 2023/3/3 دراوەكان بەمشێوەیە لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەیان پێوە دەکرێ: 100 دۆلاری ئەمریكی بە 156 هەزار دینار. 100 یۆرۆ بە 166 هەزار و 250 دینار 100 پاوەن بە 188 هەزار و 250 دینار. 100 دۆلار بەرامبەر بە هەزارو 890 لیرەی توركییە. 100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و 320 هەزار تمەنی ئێرانییە.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی له هه‌ندێك ناوچه باران ده‌بارێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/3/2، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانى هەرێمی كوردستان له نیمچە هەوره‌وه بۆ هەورى تەواو بگۆڕێت، لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران. راشیگه‌یاندووه لە کاتەکانى نیوڕۆدا لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى، هه‌روه‌ها له سه‌نته‌ر و ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای هەولێر، ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران ده‌كرێتز وه‌زاره‌تەکە روونیشیكرده‌وه، له هه‌ندێ ناوچەی دیكه‌ی هەرێمی كوردستان به‌شێكی هەور و به‌شێكی دیكه‌ی نیمچە هەور دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی IranWire کە بنکەکەی لە دەرەوەی ئێرانە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە دانیشتنە ئیجبارییەکاندا بە ئامانجی بێهیواکردنی بەشداریکردنیان لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە ڕێژیم، کچانی قوتابخانەکان ناچار دەکەن سەیری ڤیدیۆی پۆرنۆگرافی بکەن. ئەم ڕاپۆرتە بە پشت بەستن بە سەرچاوەی نەناسراو ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی ٤ و ٥ی تاران، هەروەها لە شاری بەندەر مەحشار، دانیشتنی ئیجبارییان بەڕێوە بردووە، کە تیایدا کچانی قوتابخانە ناچار بوون تەماشای ڤیدیۆی پۆرنۆگرافی بکەن. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمەڵێک کچ لە قوتابخانەی شەهید ڕێحانە ولنەبی لە شاری بەندەرمەهشار کە لە حەوشەی قوتابخانەکەدا دروشمیان دژی کۆماری ئیسلامی بەرز کردبووەوە، "ناچاربوون سەیری گرتە ڤیدیۆییەکان بکەن کە دیمەنی دەستدرێژی و پەیوەندی سێکسی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵانی لەخۆگرتبوو". لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران و بەسیج کە قۆڵی نیمچە سەربازیی سوپای پاسدارانە، بە پێی ڕاپۆرتەکان سەردانی قوتابخانەکانی کچانیان لە ناوچەی ٤ و پێنجی تاران کردووە و ڤیدیۆی سێکسییان پیشان داوە بۆ ئەوەی بێهیوایان بکەن لە بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان . بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەنووس و شارەزای پەروەردەیی نەجات بەهرامی کە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە، دایک و باوکانی لانیکەم سێ قوتابی ئامادەیی کچان لە تاران ڕاپۆرتیان داوە کە بریکاری پیاو بە جلی ئاساییەوە سەردانی قوتابخانەکانیان کردووە و ناوەڕۆکی پۆرنۆگرافییان پیشانداوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک بنەماڵە سکاڵای فەرمییان لە بەڕێوبەری قوتابخانەیەک و بەشی گشتی پەروەردەی تاران تۆمار کردووە، هەروەها هەڕەشەی کشانەوەی کچەکانیان لەو دامەزراوەیە کردووە. بەڵام گوایە وەزارەتی پەروەردە هۆشداری داوە بە خوێندکارەکان و خێزانەکانیان لەهەر کاردانەوەیەک، لەنێویاندا ئەگەری دەستگیرکردنیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە. گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ کە دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی رەوشتی لە تاران بە تۆمەتی پێشێلکردنی ڕێسا توندەکانی جلوبەرگی وڵات بۆ ژنان، گیانی لەدەستدا، چەندین مانگ ناڕەزایەتی لێکەوتەوە کە بە خێرایی پەرەی سەند و بوو بە بانگەوازی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی. کچانی قوتابخانە و زانکۆکان لە سەرانسەری ئێران بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکان کرد کە بەهۆی مردنی ئەمینیەوە سەریهەڵدا، زۆرێک لە گرتە ڤیدیۆییەکان لە سۆشیال میدیادا دەردەکەون کە لەچکەکانیان فڕێ داوە و دروشم دژی حکومەت دەڵێنەوە. لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا سەدان حاڵەتی چوونە کۆما لە نێو کچانی قوتابخانە لە ئێران‌دا تۆمار کراوە و هەندێکیان پێویستیان بە خەواندن لە نەخۆشخانە هەیە. پەرلەمانتارێکی ئێرانی ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی هەزار و 200 کچی خوێندکار لە دوو شاری جیاوازدا ژەهراوی کراون. بەشێک لە خەڵکی ئێران بە تێکۆشەرانی ناوداریشەوە، ئەو ژەهراویکردنانەیان خستۆتە ئەستۆی ڕێژیم و دەڵێن، ئەمانە هێرشی بە ئەنقەست و جۆرێکە لە تۆڵەسەندنەوە لە کچانی قوتابخانە بەهۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکاندا.
هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە 2023/3/2 ڕایگەیاند کە مانگی ڕابردوو دەستیان بەسەر کەشتییەکی ئیرانیدا گرتووە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی کەنداوی عومان. بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی چاودێری و سیخوڕی هەواڵگری ئەمریکاوە دەستنیشانکراوە و لەلایەن هەلیکۆپتەرێکی بەریتانیاوەوە کۆنترۆڵکراوە. بێن واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ئەم دەستبەسەرداگرتنە لەلایەن کۆمپانیای HMS Lancaster و هێزی دەریایی شاهانە لە ناوچەی کەنداو بووە، راشیگەیاند بەریتانیا کار بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات و بەرەنگاری ئەو چالاکییانەیە کە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایش لە سەرانسەری جیهان دەکەن”. بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد، لە پشکنینی سەرەتاییدا مووشەکی دژە تانکی ئێرانی و پێکهاتەکانی مووشەکی بالیستیکی مەودای مامناوەند لە کەشتییەکە دەستکەوتووە و ئەمریکای لەبارەی دەستبەسەرداگرتنەکە ئاگادارکردووەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزی دەریایی شاهانە لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا دەستی بەسەر دوو کەشتی دیکەی ئێران‌دا لە ناوچەکەدا گرتووە.
عیرفان عەزیز عەزیز: لەدوای ساڵی 1992، سیستەمی بانكی و کارگێڕیی بانكی لە کوردستان نەک لە ئاستی خواستی گەلی کوردستاندا نەبووە، بەڵکوو بەو شێوازە کۆنەوە ئەوەی هەیە لە کوردستان ناتوانێ وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵک بێت، بەتایبەت دیمەنێکی تەواو ناشرینی نۆرەگرتنی مووچە لە بانكەکان و قەرەباڵغی تا ئاستی بوورانەوە و وەفاتیش تۆمار کراوە، ئەمە جگە لەوەی گلەیی خەڵک لە ئاست ئەو سیستەمە کۆنە بانكییەی لە کوردستاندا هەیە، کە لە ئاستی خراپیی سیستەمەوە بە هیچ شوێنێک بەراورد ناکرێت. ئێستا بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرمەشقی پرۆژەیەکە و دەست کراوە بە کردنەوەی حساب بانكی نوێ بۆ فەرمانبەران، لەژێر ناوی (هەژماری من). لە پەیامێکدا دوێنێ بەڕێز مەسرور بارزانی گوتی: ”بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ یەکەم هەنگاوی پڕۆژەی (هەژماری من) کەوتە کار، کە خەڵک دەچن بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی مووچە وەردەگرن.“ئەم پرۆژەیە لە قۆناغی یەکەم وەکوو نموونە بە 850 کەس دەستی پێکردووە و دوو ساڵ کاتیان بۆ داناوە، تاوەکوو لەو ماوەیەدا حکوومەت بتوانێت ژێرخان بۆ پڕۆژەکە جێگیر بکات و تەواوی مووچەخۆران بەو سیستەمە مووچەی مانگانەیان وەربگرن. ئەوەی زۆر گرنگە لەم پرۆژە ئەوەیە، کە شۆڕشێک لە کەرتی بانكی و پتەوكردنی ژێرخانی ئابووریی کوردستان دروست دەکات، وەک پلانی بۆ دانراوە، لە دوو ساڵی داهاتوو ملیۆنێک مووچەخۆر کارتی خۆیان دەبێت و هەزار بنکەی (ATM) لە سەرتاسەری کوردستان دەکرێتەوە، بەدڵنیاییەوە ئەم هەنگاوە رووبەڕووی ئالنگاریی گەورە دەبێتەوە، یەکێک لەوانە، گێڕانەوەی متمانەی نێوان خەڵک و بانكەکانە، دواتر دەست گەیشتن بە پارە لە هەر شوێنێک و حەواڵەکردنی پارە لەنێوان دەوڵەتان، بەبێ ئەوەی سەردانی نووسینگەی گۆڕینەوەی دراو بکەیت، کە ئەمە هەنگاوە گرنگەکەیە. ئەم هەنگاوانەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، شۆڕشێكی ئابوورییە و بەدڵنیاییەوە ئایندەیەكی گەش بۆ كوردستان و كوردستانییان دەهێنێتە دی، پرۆسەكە ئارامە و هەنگاوەكانیش ورد و رژدن، بەڵام داهاتوویەكی پرشنگدار لەسایەی ئەم دیدە دروستەی مەسرور بارزانی بۆ حوكمڕانی، چاوەڕێمان دەكات، بۆیە پێویستە هەموان لەپێناو كوردستاندا، پشتیوانی ئەم هەنگاوانە بین و ئایندەمان لەبەر چاو بێت.