Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13770 بابەت
هەواڵ
28-02-2023

پەیامی مەسرور بارزانی سەبارەت بە پێدانی مووچە به‌ شێوازی دیجیتاڵی

ئەمڕۆ دەستپێشخەریی (هەژماری من) دەست پێدەکات، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە میانەی قۆناغی تاقیکاریی ئەم دەستپێشخەرییەدا، مووچەی نزیکەی 850 کارمەندی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون لە هەولێر بە دیجیتاڵی دەخرێتە سەر هەژمارە بانكییه‌ نوێیەکانی فەرمانبەران. بە سوود وەرگرتن لەم دەستپێکە، پڕۆژه‌كه‌ فراوانتر ده‌كه‌ین و لە مانگی حوزەیرانەوە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا پێدانی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم دیجیتاڵی بێت. (هەژماری من) ڕێگایەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو بۆ فەرمانبەرانی حکومەت و خانەنشینان دەڕەخسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لە ڕێی تۆڕێک لە ئامێری ڕاکێشانی پارەوە (ATM)، مووچەکانیان وەربگرن، کە لە سەرووی 1000 شوێن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا بەردەست دەبن. جگە لەوەش، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، دەستیان بە خزمەتگوزارییە مۆدێرنەکانی بانک دەگات، لەوانە قەرز، توانای پاشەکەوتکردن، حەواڵەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، توانستی پارە ڕاکێشانی نێودەوڵەتی و پارەدانی ئۆنڵاین و دیجیتاڵی. ئەم دەستپێشخەرییە، بە دڵنیاییەوە، دەبێتە هۆی مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و خێراکردنی پرۆسه‌ی وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵیمان و گەشەپێدانی ئابووریمان و لە هەمانکاتدا پشتبەستنمان بە مامەڵەی کاش کەم دەکاتەوە، بەمەش کارایی و شەفافیەتی حکومەت زیاتر دەکات. (هەژماری من) یەکێکە لەو دەستپێشخەرییە درێژخایەنانەی کابینەی نۆیەم، کە بۆ بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و زیادکردنی خۆشگوزەرانیی هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ بازرگانی لە کوردستاندا دەیخاتەڕوو. لەم ڕووەوە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە فراوانکردنی ئەم دەستپێشخەرییە و ڕێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر بۆ هاندانی زیاتری پارەدانی دیجیتاڵی. سوپاسی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکەم بۆ پشتگیریی بەردەوامیان لە سەرپێخستنی ئەم دەستپێشخەرییە و بۆ هەوڵی بەردەوامیان لە بواری چاکسازیدا. 1 2

هەواڵ
28-02-2023

پێشەوا هەورامانی: ئەگەر یەكێتی تەزویر نەکات پێنج كورسی دێنێت

پێشەوا هەورامانی پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی، لە وتارێکدا لە ژێر ناونیشانی (میدیای یەکێتی و عوقدەی مەسرور بارزانی) نووسیویەتی: "لە ماوەیەکی کورتدا زیاتر لە 200 هەواڵ بە تەنها لەسەر حکومەت و بەرێز سەرۆکی حکومەت لە میدیا فەرمی و سێبەرەکانی یەکێتی بڵاو بووەتەوە، بە گوتەبێژ و سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی و پەرلەمانتارەکانیانەوە.  پێشەوا هەورامانی دەشڵێت:" ئەم عوقدەیە بەرانبەر سەرۆکوەزیران دەرئەنجامی سنوور بۆ دانان و هەڵماڵینی رووی راستەقینەی ئەم حزبە و شکستهێنانیانە لە ئیدارەدان و بەرێوەبردنی زۆنی سلێمانی."  هەروەها نووسیویەتی: "خراپیی بازاڕ و وەرگرتنی سەرانە و شەقامی وێران و نەمانی ئەمن و ئاسایش، دیارترین عەیبەکانی ئیدارەدانی یەکێتیین لە سلێمانی و بە هەواڵکردن و درێژکردنی پەنجەی تۆمەت بۆ بەڕێز سەرۆکوەزیران، یەک رۆژ ئەم شکستە ناشارنەوە."  لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەداوە: "لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، خەڵک حەقی یەکێتی دەدەنەوە و ئەگەر هێزی ئەمنی و تەزویر نەکەنە چەکی دەستیان، بەپێی هەموو پێشبینییەک پێنج کورسیی پەرلەمان بەری ڕەنجیان دەبێت."

هەواڵ
28-02-2023

هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە رێککەوتن

حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 رێککەوتن. هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 رێککەوتن و پشکی هەرێمی کوردستان 12.67٪ی بودجەی عێراق دەبێت. بە گوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق حەقدەستی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەدات، دان بە فرۆشتنی یاسایی نەوت لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەنێت و تەواوی یاساکانی دادگای فیدراڵیی عێراقیش بەرامبەر هەرێمی کوردستان رادەگیرێن تا پڕۆژە یاسای نەوت و گاز ئامادە دەکرێت و لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت و دەبێتە یاسا. بە گوێرەی زانیارییەکان، حسابێکی بانکی دەکرێتەوە و مانگانە حکومەتی عێراق لەو رێگەیەوە بەشی هەرێمی کوردستان دەخاتە سەری. ژێدەر رووداو

هەواڵ
28-02-2023

پارتی و یەکێتی رێککەوتن

دەزگای بەشی هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لەسەر چوار ماددەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن رێکەوتن. ئەو چوار ماددەیەی کە دەزگای هەڵبژاردنی ئەو دوو حیزبە لەسەری رێککەوتن ئەمانەن: یەکەم : هەڵبژاردن بە چوار بازنە بکرێت. دووەم: هەڵبژاردن نیوە بە لیستی کراوە، نیوە بە لیستی داخراو.  سێیەم: ژمارەی کورسیی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانیی عێراق بێت. چوارەم: هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی عێراق بکرێت بۆ سوودوەرگرتن لە لیستی دەنگدەرانی عێراق.

هەواڵ
28-02-2023

شێوازی دابەشکردنی بەنزین دەگۆڕدرێت

بە گوێرەی نووسراوێك كە واژۆی سالار محەمەد ڕەمەزان، سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوون و دابەشكردنی بەنزینی لەسەرە، لەمەودوا دابەشكردنی بەنزین لەشارەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە دەبێت.1- بەنزینی 800 دیناری بۆ گشت ئۆتۆمبێلەكان تەنیا بەبڕی 40 هەزار دیناریان پێ دەدرێت2- بەنزینی 690 دیناری بۆ پاسەكان تەنیا بڕی 40 هەزار دیناریان پێ دەدرێت.3- بەنزینی 690 دیناری بۆ تاكسی تەنیا بە بڕی 30 هەزار دیناریان پێ دەدرێت.

هەواڵ
28-02-2023

قاچاغچییەكی دۆلار لە عێراق دەستگیر کرا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە قاچاغچییەك بە 162 ھەزار دۆلارەوە لە پارێزگای نەینەوا لە باكووری ئەو وڵاتە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كرا. وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەداوە كە ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، كەسێكیان دەستگیركردووە كە ھەوڵیدابوو، دۆلاری ئەمریكی بە قاچاغ بباتە دەرەوە. وەزارەتەکە راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، دەست بەسەر 162 ھەزار دۆلاری ئەمریكیدا گیراوە.

هەواڵ
28-02-2023

بەھۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە نزیکەی پێنج ھەزار بەرمیل نەوت بەفیڕۆچووە

ئەمڕۆ سێشەممە 2023/2/28، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی زیانەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراقی لە بەندەری جەیهان لە دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا ئاشکراکرد، هاوکات جەختی لەسەر هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی دەرچەی نوێ بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی عێراق کردەوە. عەلا ئەلیاسیری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاى سۆمۆ، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە، "بڕی 4 هه‌زار و 823 به‌رمیل نه‌وتی خاو له ‌تانكه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكووره‌وه‌ رژاوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ به‌نده‌ر‌ی جه‌یهان". وتیشی: "ئەو بڕە هەناردەیەی کە پلانی بۆ دانرابوو بۆ مانگی شوباتی 2023 کاریگەری نەبووە، بەهۆی بوونی عەمبارکردنی نەوتی خاوی کەرکووک لە تانکەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، لە بەندەری جەیهان". روونیشیكرده‌وه‌، "کۆمپانیای سۆمۆ هەوڵدەدات ئاسۆی مامەڵەکردن لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا فراوانتر بکات و میکانیزمی نوێ بدۆزێتەوە لە رێگەی گرتنەبەری هەنگاوی لێکۆڵینەوەکراو بۆ توانای وەرگرتنی پڕۆژەی به‌ بازاڕکردن.

هەواڵ
27-02-2023

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌

ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گشتاندنی دارایی ژمارە (٢٠) تایبەتە بە پاداشتی خانەنشینی بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان خانەنشین کردووە مافی گەڕانەوەیان بۆ کار نییەو ناتوانن بگەڕێنەوە سەرکار. گشتاندنی دارایی ژمارە ( ٢٠ ) تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە گەڕاونەتەوە سەرکارو دووبارە خانەنشین بونەتەوە، واتە گەڕانەوە بۆ سەر کار ناگرێتەوە. بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی یاسا واتە تەواوکردنی تەمەنی خانەنشینی یان خۆیان خانەنشین بوون یان بە هۆکاری تەندروستی مافی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار نامێنێت. گشتاندنی دارایی ژمارە (٢٠) تەنها ئەو خانەنشینانە ئەگرێتەوە کە خانەنشین بوون و گەڕاونەتەوە سەرکار و دووبارە خانەنشین بوونەتەوە سوودمەند ئەبن لە پاداشتی خانەنشینی ساڵە زیادەکانی خزمەتکردنیان.

هەواڵ
27-02-2023

دوای 73رۆژ بە پاسکیل گەیشتە مەککە و لەوێ مرد

پیاوێکی سووریی دانیشتوی ئەڵمانیا، دوای 73 رۆژ بە پاسکیل گەیشتە مەککە لە سعودیە، بەڵام دوای چەند رۆژێک لەوێ مرد.غازی جاسم ، تەمەنی 53 ساڵانە و سوورییە و خەڵکی شاری حمسە، ساڵانێکە لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دەژی، بە پاسکیلەکەی لە ئەڵمانیاوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوت بۆ ئەوەی عومرەیەک بکات و دوای 73 رۆژ گەیشت.دوای ئەوەی غازی جاسم گەیشۆتە شاری مەکە، دەستبەجی جلی تایبەت بە عومرەی لەبەرکردووە و بەرەو حەرەمی مەککە بەڕێکەوتووە، بەڵام لەوێ کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.بەپێی زانیارییەکانی میدیایی عەرەبی، مردنی غازی جاسم کە بە ئەبوو عەبدولڕەحمان ناسراوە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە.

هەواڵ
27-02-2023

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی فرۆشتنی دۆلارەوە دەرکرد

دوای ئەوەی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ سەروو ١٥٥ هەزار دینار بەرزبوویەوە وەزارەتی درایی عێراق بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد. ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایى عێراق هەنگاوێکی نوێی راگەیاند بۆ رێگیركردن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار و یاریكردن به‌ نرخى دۆلار له‌ بازاڕى ره‌ش. ته‌یف سامى داواى له‌ بانكى ناوه‌ندى عێراق كرد، شوێنه‌كانى ئاڵوگۆڕى دۆلار به‌ نرخى بانكى ناوه‌ندى زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتییان بتوانن به‌ نرخى بانكى ناوه‌ندى دۆلاریان ده‌ستبكه‌وێت

هەواڵ
27-02-2023

بوومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاندەوە

کاتژمێر 12:04 خولەکی ئەمڕۆ (دووشەممە 27ـی شوباتی 2023)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی یەشیلیورت سەر بە پارێزگای مەلەتی لە قووڵایی 6.96 کیلۆمەتر تۆمارکراوە. بوومەلەرزەکەی مەلەتی لە پارێزگاکانی مەرەش و سەمسووری باکووری کوردستان هەستیپێکراوە.  بەهۆی بوومەلەرزەکە، ژمارەیەک لەو باڵەخانانە رووخان کە پێشتر لە بوومەلەرزەکەی شەشی شوبات زیانیان بەرکەوتبوو.

هەواڵ
27-02-2023

مەسرور بارزانی بڕیاری خەرجکردنی نزیکەی سێ ملیار دیناری دەرکرد

ئەمڕۆ دووشەممە 27/2/2023، ئومێد خوشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کەمئاوی لە شاری هەولێر. پارێزگاری هەولیر ئاماژەی نبەوەش داوە: لە بەردەوامیی گرنگیدان بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە شاری ھەولێر، ڕەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی دوو ملیار و 878 ملیۆن دینار بۆ لێدانی 40 بیری ئاوی خواردنەوە.

1 2 ... 416 417 418 ... 1147 1148