Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13768 بابەت
هەواڵ
18-03-2023

سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی هەرێمەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی سەرۆك بارزانی میوانداریی دیپلۆماتكار و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات ڕۆژی شەممە 18ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی میوانداریی ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتیی وڵاتان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و نیوەڕۆخوانێكی بۆ ساز كردن. لەو میواندارییەدا سەرۆك بارزانی گوتەیەكی پێشكەشی میوانەكان كرد و، لە گوتەكەیدا زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانانی كرد و وێڕای ئاماژەدان بە بایەخی هێما و مانا و بۆنەكانی مانگی ئادار و نەورۆز بۆ گەلی كوردستان هیوای ئەوەی بۆ خواستن كە لە ڕۆژانی جەژن و پشوودا كاتێكی خۆشیان لە كوردستان هەبێت. لە درێژەی گوتەكەیدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر بارودۆخی سیاسی و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەوەی خستەڕوو كە دەرفەتێكی باش بۆچارەسەركردنی كێشەكان لەئارا دایە و ئیرادە و خواستێكیش دەبیندرێت بۆ ئەوەی كێشەكان بە لێكتێگەییشتن و بە پشتبەستن بە دەستوور و لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنانە چارەسەر بكرێن كە لەنێوان لایەنە پێكهێنەرەكانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت بەستراوە. سەرۆک بارزانی سەردانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی بۆ هەرێمی کوردستانی بە دەرفەتێکی باش بۆ لێکتێگەییشتنی زیاتری نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ لەمەڕ نەهێشتنی ناکۆکییەکان لەقەڵەم دا. هەروەها سەرۆك بارزانی هێمای بە پڕۆسەی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش دا و جەختی لەوە كردەوە كە بۆ ئەوەی شەرعیەت لە هەرێمی كوردستان نەخرێتە ژێر پرسیار پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت و ئەوەشی ڕاگەیاند كە هاوكاری و هەماهەنگییەكی باش لەنێوان تیمە نێودەوڵەتییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم هەیە بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان. پەیوەست بە مافی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكاندا سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە نابێ هیچ دەستوەردان لە مافی پێكهاتەكاندا بكرێت و، ئیرادە و سیغەیەكی دیاریكراوە بەسەر پێكهاتەكانی هەرێم بسەپێندرێت. دەبێ ڕێز لە ئیرادەی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بگیرێت و خودی پێكهاتەكان و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەر سیستەمێك بۆ بەشداریكردنی پێكهاتەكان بە باش بزانن بەلای ئێمەشەوە پەسەند دەبێت. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دەرگەی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بۆ ئامادەبوان كرایەوە و سەرۆك بارزانی وەڵامی تێبینی و پرسیاری دیپلۆماتكار و نوێنەرانی وڵاتانی بیانیی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان دایەوە.

هەواڵ
18-03-2023

مه‌سرور بارزانی‌ و نوێنه‌ری‌ وڵاتان‌ له‌ چیای‌ كۆڕه‌ك ده‌بن

بڕیاره‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممە 18ی‌ ئادار، به‌ ئاماده‌بوونی‌ مه‌سرور بارزانی‌ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی‌ كوردستان و نوێنه‌ر و باڵوێزی‌ وڵاتان له‌ چیای‌ كۆڕه‌ك، به‌ بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ ئادار و نه‌ورۆز ئاهه‌نگێك به‌ڕێوه‌ بچێ. ئلە ئاهەنگەکە زیاتر له‌ 83 باڵوێز و نوێنه‌ری‌ وڵاتان بۆ به‌شداریكردن له‌ ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز گه‌یشتنه‌ هه‌ولێری‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. کاتژمێر شه‌شی‌ ئێواره‌ی‌، به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ باڵوێز، كونسوڵ، نێرده‌ و نوێنه‌ر و دیپلۆماتی وڵاتانی دنیا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئاهه‌نگی پێشوازیكردن له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، له‌ چیای كۆڕه‌ك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هەواڵ
18-03-2023

دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکەی لاهور جەنگی دەستی بەسەردا گیراوە

لە شاری سلێمانی دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکەی لاهور جەنگی بە شۆفێرەکانیانەوە لەلایەن هیزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکران. سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکان لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی بەنزیندا دەستبەسەر کراون. سەرچاوەیەکیش لە نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بڕیاری دەستبەسەردا گرتنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دراوە کە بەناوی ئیدارەی گشتیی ئەو حیزبەوە تۆمار کراون. تەواوی ژمارەی تابلۆی ئەو تۆتۆمبێلانە دراوەتە بازگەکان و هیزە ئەمنییەکان کە دەستیان بەسەردا بگرن.

هەواڵ
18-03-2023

شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقه هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه

بەهۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست پێشبینی دەکەم لە پێشنیوەڕۆی سبەی یەکشەمەوه بارانبارین لەهەرێمی کوردستان دەستپێبکات ، سەرەتاش لە پارێزگای کەرکوک و پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات ، تا نیوەڕۆ دەگاته زۆربەی ناوچەکان و ئەگەری تاوه بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکەی توند هەیە هەندێک جار چەقی بەهێزی شەپۆلەکه لەنێوان دوانیوەڕۆی سبەی یەکشەمە و شەوی یەکشەمە لەسەر دووشەمە لەوو نێوانە ئەگەری بارانی باش هەیە بەتایبەتی دهۆک و دەوروبەری هەولێر و خۆرهەڵاتی گەرمیان و سلێمانی ، بارانەکەش سەرانسەرییە و بەبڕی جیاواز باران دەبارێت تا 24ی مانگ بەشێوەی پچڕ پچڕ باران دەبارێت لەهەندێک ڕۆژەکان کەش و هەوا ئاسایی و خۆشه ، بەڵام لەکاتەکانی ئێوارەدا چڕبونەوەی هەور دەستپێدەکات خێرایی با سبەی چالاکه بەڕێژەی 35 کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا هەندێک جار پێش گەشتنی باران و بروسک بای توند هەڵدەکات لەگەڵ گەشتنی باران بایەکە لاوازەبێت پلەکانی گەرماش 5بۆ 7 پله نزمەبێتەوه. ڕێژەی بارانبارین جیاوازە لەنێوان شارەکان بەهۆی ئەوەی وەرزی بەهارە بەڵام بەگشتی زۆرترین ڕێژە 40 ملمە کە پێشبینی دەکرێت سنوری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری بگرێتەوه کەمترین ڕێژەش 5 ملمە ئەگەری هەیە لەباشوری گەرمیان تۆمار بکرێت شارەکانی تریش لەنێوان 15 بۆ 20 ملمە بەگشتی ڕێژەکان ناجێگیرن ئەم ڕێژەیەش لە 19ی مانگ تا 20 ی مانگه دواتر زانیاریم لەسەر قۆناغەکانی تر دەبێتمحەمەد کەمال - شارەزایی کەشناسی و بومەلەرزەزانی

هەواڵ
17-03-2023

بافڵ تاڵەبانی بە جلی هێزەکانی "دژەتیرۆری هەسەدە"ـەوە دەردەکەوێت

لە نوێترین دەرکەوتنی دا، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نیوەڕۆخوانێکدا لە سلێمانی بە جلێکی سەربازیی هێزێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەرکەوت، کە جلی هێزەکانی دژەتیرۆری سەربە هێزەکانی سووریای دیموکرات -هەسەدە بوو.  رۆژی هەینی، 17-3-2023، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هاوینەهەواری سەرچناری شاری سلێمانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان سازکرد و تێیدا بە جلێکی جیاوازەوە دەرکەوت، کە جلێکی تایبەت بە هێزەکانی دژەتیرۆری هێزەکانی سووریای دیموکرات -هەسەدە یە لە رۆژئاوای کوردستان. بافڵ تاڵەبانی کە زۆر جار بە جلی سەربازییەوە دەردەکەوێت، تەنانەت لە دیدار و کۆبوونەوە فەرمییەکانیش، بەڵام یەکەم جارە بە جلێکی سەربازیی تایبەت بە هێزێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق دەردەکەوێت. ئەو جلەی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبی لەبەری کردبوو، رەنگی رەشە و لۆگۆی (Y.A.T)ـی لەسەرە. بەپێی بەدواداچوونەکان، دەرکەوتنی بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری سەرچنار بووە و ژمارەیەک لە حیزب و لایەنە سیاسییەکان و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ نیوەڕۆخوانێک بەبۆنەی یادەکانی مانگی ئادار و جەژنی نەورۆزەوە بانگهێشتکردبوو. ئەو هێزەی بافڵ تاڵەبانی جلە سەربازییەکەی لەبەرکردوون، لە یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن پێکدێت و لە ساڵی 2017 دامەزراوە، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ژمارەیەک راهێنان و مەشقیان پێکراوە و هاوکاری دەکرێن. دەرکەوتنی بافڵ تاڵەبانی بەو جلەوە لەدوای دوو رۆژ دێت لە کەوتنەخوارەوەی "دوو هێلیکۆپتەر" لە سنووری پارێزگای دهۆک کە ئەمڕۆ هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە ئەو دوو هێلیکۆپتەرە ژمارەیەک هێزەی دژەتیرۆی سەر بە ئەوانی گواستووەتەوە بۆ سلێمانی و بەهۆیەوە "9شەڕڤان شەهید بوون." بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی هەسەدە، ئەو هێزەیان لە "چوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر" و لەپێناو ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری و سەربازی بۆ پاراستنی دانیشتووانی رۆژئاوای کوردستان بەرەو شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان دەچوون، بەڵام لە رێگەدا و بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە دوو هێلیکۆپتەرەکە تێکشکان و بەهۆیانەوە 9 کەس گیانیان لەدەستدا. ژێدەر رووداو

هەواڵ
17-03-2023

هەسەدە راگەیەندراوێک لەسەر کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە دهۆک بڵاو دە...

هەسەدە راگەیەندراوێکی لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی دهۆک بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، کە "نۆ چەکداریان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی  هێلیکۆپتەرێک لر دهۆک گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان کوڕی خوشکی مەزڵوم عەبدییە".

هەواڵ
17-03-2023

مەلا بەختیار: پەنجەی ئاوساوی دەستی ژنان بڕدراوە هەتا ئەڵقەو ئەنگوستیلە...

مەلا بەختیار، لە ژێر ناونیشانی “دزەکانی کارەساتی هەڵەبجە” پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە یادی هەڵەبجە دەکرێتەوە، جگە لە فاشیەتی بەعس، لە ناخمدا، برینێکی تر دەکولێتەوە. ئەویش زامی ئەو تاوانبارانەیە کە لەکاتی مەرگەساتەکەدا، بەناو شارەکەدا گەڕاون و تەرم تەرم هەڵیانداونەتەوە و ملوانکەی ژنان و ئەنگوستی دەستیان و سەعاتەکانیان کۆکردۆتەوە. دەستی تاوانیان بردۆتە گیرفانی قوربانیەکان و پارەکانیان دزیووە. راشیگەیاند، لە خەڵکی باوەڕ پێکراوم بیستووە کە، تاوانباری وا هەیە (هەن ماوون و هەشن نەماوون) پەنجەی ئاوساوی دەستی ژنانیان بڕیوە، هەتا ئەڵقەو ئەنگوستیلەکانیان ببەن. ماڵانیان تاڵان کردووە و لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا فرۆشتویانە. ئاماژەی بەوەشکرد کە لەم تاوانبارانە هەیە کاربەدەست و پلەی سەربازی گەورەیان هەیە! من ئێستاش قسەیان لەگەڵ ناکەم!!

هەواڵ
17-03-2023

سلێمانی.. بڕی بارانبارین لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئاشکرا دەکرێت

لە سەنتەری سلێمانی تاوەکو ئێستا بڕی ٥١٧.٣ ملم باران باریوە ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڕی ٢١.٣ ملم باران لە سەنتەری شاری سلێمانیدا باریوە، وتیشی، لەم ساڵدا بڕێکی باش باران باریەوە و کۆی گشتی بارانبارین لە سلێمانی گەیشتووەتە ٥١٧.٣ ملم، ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە کە ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەم کاتە بڕی بارانبارین ٣٦٨ ملم بوو

هەواڵ
16-03-2023

زانیاری لەبارەی بوومەلەرزەکەی سلێمانی و دەوروبەری

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری رێختەر شاری سلێمانی و دەروبەری هەژاند. چەقی بومەلەرزەکە سەید سادق بووە. کاتژمێر ٩:٣٢ خولەک بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری رێختەر سلێمانی و دەوروبەری هەژاند. بەگوێرەی ماڵپەڕی جیهانی بوومەلەرزە، چەقی بومەلەرزەکە قەزای سەیدسادق بووە لە قوڵایی 9 کیلۆمەتر. ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشدا، بومەلەرزەکە لە بەشێک لە شارەکانی ئێران هەستی پێکراوە.

هەواڵ
16-03-2023

بومەلەرزەیەک هەرێمی کوردستانی هەژاند

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلە هەڵەبجە، سلێمانی، خورماڵ و دەربەندیخانی هەژاند. لە چەند ناوچەیەکی دیکەش هەستی پێ کراوە.

هەواڵ
16-03-2023

یەکەى نیشتەجێبوونی بێبەرامبەر بۆ کەسوکارى شەهیدان و زیندانییانی سیاسی...

بە پێی بڕیارى ژمارە ١٩١ـی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێکەوتی ٢١ى کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بە هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتەکانی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، یەکەى نیشتەجێبوون (شوقە) بۆ کەسوکارى شەهیدان و جینۆسایدکراوان و زیندانییانی سیاسی و ئەوانەى تا ئێستا سوودمەند نەبوون، دروست دەکرێن.لە بڕیارەکەدا هاتووە کە بەپێی شایستەبوون و پلەى سوودمەندبوون و بارى دارایی خێزانەکان، بە ئەوپەڕی خزمەتگوزاریی پێویستەوە، ئەو یەکانە دروست دەکرێن. لەوبارەیەوە، عەبدولڵا حاجی مەحموود، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، بۆ پێگەى فەرمیی حکومەت زانیاری زیاتری خستووەتەڕوو. لەبرى زەوی، یەکەى نیشتەجێبوون بۆ بنەماڵەى شەهیدان دروست دەکرێتلەبارەى دروستکردنی یەکەى نیشتەجێبوون لە بری پێدانی زەوی بۆ کەسوکارى شەهیدان، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراون گوتی: "بابه‌تی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌م كابینه‌یه‌دا كاری له‌سه‌ر كرا و كۆنووس ئاماده‌كرا، له‌ كابینه‌كانی پێشوو زه‌وی به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی ده‌درا. له‌م كابینه‌یه‌دا دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر، ڕوون بووه‌وه‌ ئه‌و پڕۆسانه‌ی پێشتر ئه‌نجام درابوون، وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كه‌ دره‌نگ بۆ كه‌سوكاری شه‌هید و زیندانیانی سیاسی ته‌رخان ده‌كرا. هه‌روه‌ها ئه‌وان مینحه‌یه‌كی پێویستیان نییه‌ و مینحه‌كه‌یان دیاری كراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بیر له‌وه‌ كرایه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیکە، ده‌رچه‌یه‌كی دیکە بدۆزینه‌وه‌. دوای ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكمان پێشکەش بە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کرد، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی پشتیوانی لێ كردین و پڕۆژه‌كه‌ی پێ باش بوو و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناو حكومه‌ت ڕاسپێردران بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ بری پێدانی زه‌وی". یەکەکانی نیشتەجێبوون هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوەعەبدولڵا حاجی مەحموود ڕاشیگەیاند: "له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ئەولەوییەت دیاری کراوە، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شوقانه‌ی دروست ده‌كرێن، پله‌به‌ندییان تێدایه‌ و ڕه‌نگه‌ هه‌مووی به‌ یه‌ك ئاست دروست نه‌كرێن، ئه‌و یه‌كانه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی ئه‌ندازه‌یان بۆ داده‌نرێت و دروست ده‌كرێن، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان دەبێت. ئێمه‌ ٢٠ هه‌زار فه‌رمانی وه‌زاریمان هه‌یه‌ بۆ پێدانی زه‌وی به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئه‌م ٢٠ هه‌زاره‌ ده‌كرێته‌ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ له‌ یه‌ك كات و له‌ یه‌ك شوێندا بێت، به‌ڵكوو له‌ ته‌واوی كوردستان ده‌بێت و به‌ گوێره‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانە كه‌ له‌ چ شارێك نیشته‌جێن. خۆشبه‌ختانه‌ كۆنووسه‌كه‌ ته‌واو بووه‌ و ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌سندی بكات و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به‌ دروستكردنیان بكرێت و به‌پێی ڕێكاره‌كان و به‌پێی یاسا به‌سه‌ر كەسوکاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و ئه‌وانه‌ی شایستەن دابه‌ش بكرێن". ئەرکی دارایی ناکەوێتە سەر کەسوکارى شەهیدانلەبارەى لایەنی داراییی یەکەکانەوە، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕاشیگەیاند: "به ‌دڵنیاییه‌وه‌ هیچ بارگرانییه‌كی ماددی ناكه‌وێته‌ ئه‌ستۆی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و به‌بێ به‌رامبه‌ر پێیان ده‌درێت. سه‌باره‌ت به‌ پله‌به‌ندی له‌ پێدانی ئه‌و یه‌كانه‌، سه‌ره‌تا پێشنیازمان كردووه‌ به‌وانه‌ بدرێت كه‌ خاوه‌نی كه‌مترین ده‌رامه‌تن. ئێمه‌ ڕێكارێك ده‌گرینه ‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پله‌به‌ندی له‌ ئاستی ئابووریی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان پێ بدرێت. دیاریكردنی بارودۆخ و گوزه‌رانی كه‌سوكاری شه‌هید ئاسان نییه‌ و كاتی ده‌وێت. چاکسازییەکانی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بەردەوامەلەبارەى چاکسازییەکانی وەزارەتیش لە پرسەکانی پەیوەست بە شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی، عەبدولڵا حاجی مەحموود ڕایگەیاند: "دوای ده‌رچوونی یاسای چاكسازی كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌یڕه‌وی بۆ ده‌ر كرد. ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ئه‌ركی خۆمانمان به‌جێ هێناوه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی باڵا و لاوه‌كیمان هه‌یه‌ و له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ده‌ست به ‌كار بوون‌ و له‌ سه‌رووی ‌ڕێژه‌ی ٢٠% چاكسازیمان له‌ دۆسیەى شه‌هیدان كردووه‌، هه‌روه‌ها ٩٥%ی چاكسازیمان له‌ زیندانیانی سیاسی كردووه‌. سه‌باره‌ت به‌ تاقانه‌كانی ئه‌نفالیش، سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانمان یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه‌. وەزارەتی شەهیدان سکاڵای کەسوکارى شەهیدان وەردەگرێتوەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون دەشڵێت:"لەبارەى سکاڵاى هەر کەسێک لەبارەى لێکەوتەى چاکسازییەکان، هه‌ر كه‌سوكارێكی شه‌هیدان و ئه‌وانی دیکەش كه‌ سكاڵایان له‌ چاكسازییدا هه‌بێت، ده‌توانن سكاڵا پێشكه‌ش بكه‌ن،‌ ئه‌ویش به‌پێی یاسای چاكسازی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه‌. ئەگەر کەسوکاری شه‌هیدێك لای ئێمه‌ به‌ر یاسای چاكسازی كه‌وت و شه‌هیدانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه،‌ نووسراو ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ له‌ یاسایه‌كی تر سوودمەند بێت كه‌ لە وه‌زاره‌تی شه‌هیدان هه‌یه‌، یان جارێكی دیکە به‌پێی یاساكه‌ی خۆی، فه‌رمانی ناساندنەوەى وەکوو "شه‌هید"ی بۆ ده‌رده‌كرێته‌وه‌. حکومەت و سەرۆکەکەى پشتیوانی بەردەوامی کەسوکارى شەهیداننلەبارەى پشتیوانییەکانی حکومەت و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەشڵێت: "‌سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان، پرسه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ بایه‌خه‌وه‌ وه‌رده‌گرن و گرنگیی زۆری پێ ده‌ده‌ن. سه‌ره‌ڕای جه‌نگی داعش و خراپیی باری ئابووری، به‌ڵام له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كانه‌وه‌، پشتیوانی له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كرا. بۆنموونه‌ ماوەیه‌ك ڕێژه‌یه‌ك له‌ پاره‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بڕا، به‌ڵام هی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئەنفالکراون وه‌ك خۆی مایه‌وه‌ و له‌م بڕیاره‌ هەڵاوێرد کرا. هه‌روه‌ها ١٩ ملیار دینار پاره‌ی قه‌رزی خوێندن هی كابینه‌كانی پێشوو له‌ لای حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بوو، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و ١٩ ملیار دیناره‌ دا و پاكتاو كرا. هه‌روه‌ها ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ١٩ ملیار دینار وه‌ك پاره‌ی خوێندن دا. حکومەتی عێراق لە قەرەبووکردنەوەی خەڵکی کوردستان کەمتەرخەمەلەبارەى مافى دەستووریی قەرەبووکردنەوەى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە، عەبدولڵا حاجی مەحموود گوتی: "تا ئێستا‌ حكومه‌تی عێراق نه‌چووه‌ته‌ ژێر باری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، كه‌ مافێكی ده‌ستووریی خه‌ڵكی كوردستانە. ئێمه‌ له‌م كابینه‌یه‌دا ده‌سته‌یه‌كمان پێكهێناوه‌ به‌ ناوی ده‌سته‌ی جینۆساید له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌ داكۆكی لە کەیسی جینۆسایدی فه‌یلییه‌كان، بارزانییه‌كان، هه‌ڵه‌بجه‌ییەکان و ئێزدییه‌كان ده‌كات، ئه‌مانه‌ هه‌موویان پێویسته‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا‌ نه‌چووه‌ته‌ ژێر باری ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وانه‌. بۆیه‌ ئێمه‌ خه‌ریكی لۆبیكردنین له‌ ناوخۆ و له‌ ده‌ره‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ پێویسته‌ نوێنه‌رانی كورد له‌ عێراق بێنه‌ سه‌ر هێڵ، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كان ده‌ست پێ بكات، چونكه‌ كه‌یسه‌كان له‌ دادگا یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ بڕیاری بۆ ده‌رچووه‌. ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی پێكمانهێناوه‌، به‌ سێ ئاراسته‌ كار ده‌كه‌ن، لۆبی ده‌كه‌ن، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه‌ یه‌كلایی بوونه‌‌ته‌وه‌ و ئه‌و كه‌یسانه‌شی تا ئێستا‌ له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه، دەکەن‌. فەرمانگەی میدیا و زانیاری١٦ی ئاداری ٢٠٢٣

هەواڵ
16-03-2023

لە هەولێر پیاوێک خوشکێکی دەکوژێت

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرایەوە بەبوونی ڕووداوێکی زامدار کردن لە نەخۆشخانە، دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (صوره) تەمەن 28 ساڵ گوللەیەک بەر سەری کەوتووە و زامدار بووە وە لەبەر خراپی باری تەندروستی دوای دوو کاتژمێر گیان لەدەست دەدات". ئەوەش خراوەتە روو: "دوای لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی زانیاری دەرکەوت کە ناوبراو لەلایەن برایەکیەوە بەناوی (ر. س. ص.) تەمەن 32 ساڵ لە سەر کێشەیەکی خێزانی بە گوللە لێی دەدات، وە هێزەکانی پۆلیس توانیان لە ماوەیەکی کەم تۆمەتبار دەستگیر بکەن". هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە: "تۆمەتباری دەستگیرکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرا بەمەبەستی گرتنە بەری ڕێککاری یاسایی بەرامبەر".

1 2 ... 402 403 404 ... 1147 1148