Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13768 بابەت
هەواڵ
16-03-2023

حکومەت پشووی نەورۆزی راگەیاند

حکومەتی هەرێمی کوردستان: رۆژانی 21، 22 و 23ـی ئازار بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پشووی فەرمییە و رۆژی یەکشەممە 26ـی ئازار دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

هەواڵ
16-03-2023

پلەی 7455 پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرانەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "بە فەرمانی ژمارە (5830)ی وەزارەتی پێشمەرگە و پاڵپشت بە مادەی 14 لە سیستمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ی پەیڕەوی نیزامیی راژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بە یاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی گشتی ژمارە (6033) له 04-12-2011 تایبەت بە رێنوێنیی پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 7455 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی نەورۆزی 2023."

هەواڵ
16-03-2023

کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلی بارانبارین لەسەر تەواوی ناوچە جیاجیاکان بەردەوامی دەبێت، ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکان، زۆرترین رێژەی دابارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و سەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت، هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، ناوچە سنوورییەکان بەفر بارینێکی کەمی دەبێت. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان تاوە بارانی کورت خایەن دەبێت، هەروەها هەندێک کات ئەگەری باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر:  21 پلەى سیلیزى سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى دهۆک:  18 پلەى سیلیزى کەرکووک: 23 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى زاخۆ:   20 پلەى سیلیزى سۆران:  19 پلەى سیلیزى گەرمیان:  25 پلەى سیلیزى

هەواڵ
16-03-2023

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئاداری 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی 35 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە. سەرۆک بارزانی لەو پەیامەدا دەڵێت: "تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە بەرچاوی جیهانیان و لە لایەن دڕندەترین ڕژێمی سەردەم ئەنجام درا. ئەم تاوانە برینێکی قووڵە لەسەر جەستەی گەلەکەمان و هەرگیز لەبیر ناکرێت". سەرۆک بارزانی راشیگەیاند: "پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی ئەو زوڵم و تاوانانە بکات کە دەرهەق هەڵەبجە و رۆڵەکانی کوردستان ئەنجام دراوە". دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی: تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە بەرچاوی جیهانیان و لە لایەن دڕندەترین ڕژێمی سەردەم ئەنجام درا. ئەم تاوانە برینێکی قووڵە لەسەر جەستەی گەلەکەمان و هەرگیز لەبیر ناکرێت. پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی ئەو زوڵم و تاوانانە بکات کە دەرهەق هەڵەبجە و رۆڵەکانی کوردستان ئەنجام دراوە. سڵاو لە رۆحی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادیی کوردستان

هەواڵ
15-03-2023

دژە تیرۆری کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

شەوی 15ی ئاداری 2023، کاتژمێر: 20:40، هێلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست دا. لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان و حکومەتی تورکیاوە کردووە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەوە، بەڵام لە وەڵامدا ڕایانگەیاندووە کە هێلیکۆپتەرەکە هی ئەوان نییە. هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەدواداچوون لەو بارەوە کرد و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری Eurocopter AS350 بووە و چەند سەرنشینێک لەوانەی گیانیان لە دەست داوە چەکدارانی پەکەکە بوون، بەدواداچوونیش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت تا زانیاریی تەواو لەسەر هێلیکۆپتەرەکە کۆ بکەنەوە کە سەر بە چ لایەنێک بووە.

هەواڵ
15-03-2023

فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە

له‌ سنورى ناحیه‌ى چه‌مانكێ له‌قه‌زاى ئامێدى سه‌ر به‌پارێزگاى دهۆك، كۆپته‌رێكى سه‌ربازیی توركیا كه‌وته‌خواره‌وه‌. بەگوێرەی زانیارییەکان، كۆپته‌ره‌كه‌ ئاگری گرتوه‌ و تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانیش له‌ هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن‌ و تائێستاش هۆكارى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى كۆپته‌ره‌كه‌ نازانرێت. هەر بەپێی زانیاریەکان، فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەست داوە.

گشتی
15-03-2023

له‌ مانگی ره‌مه‌زان به‌شه ‌خۆراكێكی تایبه‌ت دابه‌ش ده‌كرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرای کرد، لە ماوەی ئەمساڵدا 12 بەشە خۆراک دابەشی سەر هاووڵاتییان دەکرێ. محەمەد عامری، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لەوەزارەتی بازرگانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "وەزارەت چەندین ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ كۆنترۆڵكردنی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و كاریگەرییان لەسەر هاووڵاتیان، لەوانە سەبەتەی خۆراك و پشكی چاودێری كۆمەڵایەتی و هەروەها دەست پێكردنی بەشی تایبەت بۆ مانگی ڕەمەزان". ئاماژەی بەوەشكرد: سەبەتەی خۆراك شەكر و ڕۆن و دۆشاوی تەماتە و برنج و پاقلەمەنییەكان لە نیسك و نۆک پێکدێت و دەكرێت ئەو ماددانە زیاد بكرێت، لەكاتێكدا پشكی چاودێری كۆمەڵایەتی شیر و چا و ئاردی سفری تێدایە جگە لە شەكر و ڕۆن". بەرپرسەکەی وەزارەتی بازرگانی ئاشكراشیكرد: "ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی كە خێزانەكان بەپشكی ڕەمەزان یارمەتی بدرێت كە نیو كیلۆ نیشاستە و 5 كیلۆ ئاردی سفر و تەبەقەی هێلكە و كیلۆیەك شەعرییە لەخۆ دەگرێت و ئەم هەمەچەشنییەش تایبەتە بەخێزانی عێراقی". سەبارەت بە دابەشكردنی ئەو بەشەش عامری گوتی: "لە ماوەی ئەمساڵدا 12 بەشە خۆراک دابەشی سەر هاووڵاتییان دەکرێ".

هەواڵ
15-03-2023

کەسێک دەستگیرکرا کە دەستدرێژی کردۆتە سەر ژنێک

دەقی ڕاگەیەندراو: تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ده‌ستدرێژی‌ كردۆته‌ سه‌ر ژنێك‌و دوای‌ وێنه‌گرتنی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كانی‌ لێكردووه‌. دوای‌ تۆماركردنی‌ چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ له‌ڕێی‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌و به‌ناوی‌ كاری‌ خێرخوازییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ژنان‌و كچاندا دروستكردووه‌، دواتر یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی‌ بێهۆش كردووه‌و ده‌ستدرێژی‌ كردۆته‌ سه‌ری و وێنه‌ی‌ گرتوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كانی‌ لێكردووه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن. تۆمه‌تبار (د، ع، ح) له‌دایكبووی‌ 1985 كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌ دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەكانی‌ 393 و 430 ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

هەواڵ
15-03-2023

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمەریكی كۆبووەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 15/3/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە په‌راوێزی دیداری سلێمانی لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی بەڕێز تێری ووڵف یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆکی ئه‌مه‌ریکا و بەڕێوەبەری باڵا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و شاندێكی یاوەری كۆبوووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد و دەربارەی پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و كێشەكانی نێوانیان، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد. شاندی باڵای ئەمەریكا بەردەوامیی پشتگیری و هاوكاریی ئەمەریكای بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. دەربارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش، شاندی ئەمەریكا یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكانی كوردستان بە تایبەتی پارتی و یەكێتی به‌ پێویست زانی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و سەختییەكانی ئێستا لە عێراق و هەرێمی كوردستان. لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابوون كە چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیریی سیاسی و ئابووریی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەروەها جه‌ختیان له‌ پشتگیریی بەڕێز محەمەد شیاع ئەلسوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و كارنامەی حكوومەتەكەی کرده‌وه‌. تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە بە گشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبه‌ش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

هەواڵ
15-03-2023

کادرێکی یەکگرتوو بە پێچەوانەی بڕیاری حیزبەکە بووە پەرلەمانتار

‎بێریڤان فەقیێ هەرکی کادری یەکگرتوی ئیسلامی بە پێچەوانی بڕیاری حزبەکەی چووە پەرلەمانی کوردستان و شوێنی کورسییە بەتاڵەکانی حیزبەکەی پڕکردەوە و وەکو پەرلەمانتار سوێندی یاسایی خوارد. بەوهۆیەوە یەکگرتووی ئیسلامی بێریڤان فەقێی لە ریزەکانی دەرکرد

هەواڵ
15-03-2023

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەپێێ پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەدواى نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو و بارانبارین دەستپێدەکات، سبەی پێنج شەممەش پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەرى تەرزە بارین هەیە، لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان. بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەدواى نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، سەرەتا بارانبارین لەسنوورى پارێزگاى دهۆک دەستپێدەکات لە دواى نیوەرۆ، پاشان لەکاتەکانی ئێوارەدا تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم دەگرێتەوە، بارانى سنورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر مام ناوەند دەبێت و هەندێک کات بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵ دا دەبێت . ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنج شەممە لەکاتەکانی بەیانى زوودا ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە جیا جیاکاندا، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەرى تەرزە بارین هەیە ، لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

هەواڵ
15-03-2023

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانمان کرد.ڕاشیگەیاند، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، کورتەیەکمان دەربارەی ئەنجامی سەردانی دوێنێی شاندی باڵای حکومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.ئاماژەی بەوەشدا، کە لە بارەی چەندین تەوەر، گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە کرا و هەستمان بەوە کرد کە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، ویست و ئارەزوویەکی بەهێزی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت.هەروەها بە بۆنەی تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و حکومەتی عێراقمان کرد و هیوادارین ئەم هەنگاوە، ببێتە هۆی زیاتر بووژانەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لەم پارێزگایە. ئاماژەمان بەوەشدا کە دوێنێش داوامان لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کردووە کە پێویستە بە پێی دەستوور، قەرەبووی بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدان و زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق بکرێتەوە.لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق لە لایەن شاندی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرایەڕوو.جەختمان لە وە کردەوە کە هەروەک چۆن لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ، هەماهەنگییەکی باش لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ هەبوو، پێویستە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەش، هەماهەنگیی و لەیەکتێگەیشن لە نێوان هەردوولادا هەبێت، بۆ ئەوەی یاسای بودجە بە باشی و دروستی و بەشێوەیەک جێبەجێ بکرێت کە لە خزمەتی گشت پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە پەسەندکردنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەکات و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ، میکانیزم و ڕێکاری پێویست دادەنێت بۆ ئەوەی بڕگەکانی ئەم یاسایە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی، جێبەجێ بکرێت.حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا دەکات ئەم پڕۆژە یاسایە، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، لە ماوەیەکی نزیکدا پەسەند بکرێت تاکو هەرچی زووە، بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆمان لەبارەی بارودۆخی ئێستای دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراد و ڕاسپاردە و پێشنیاری پێویست سەبارەت بە چۆنیەتی زیادکردنی داهاتی گشتی خرانەڕوو، بەمەبەستی پڕکردنەوەی خەرجییەکان و دابینکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و خانەنشینان و دابەشکردنی لە کاتی خۆیدا .

1 2 ... 403 404 405 ... 1147 1148