بەپێی زانیارییەکان، لە گەروا سنگا لە سنوری برادۆست مینێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون. هەر بەپێی زانیارییەکان، بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران کراون.
دەقی ئاگەدارییەکە: ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی ئاو دەکەینەوە ئەوانەی تاوەکوو ئێستا پێوەریان نییە، بۆ ئەوەی لە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێکی کرێی بەستنی پێوەر سوودمەند بن، پێویستە هەتا ڕێکەوتی 21ی4ی2023 مامەڵەی بەستنی پێوەر بکەن، ئەگینا مافی سوودمەندبوونیان نامێنێت و چیتر بڕیارەکە درێژ ناکرێتەوە. كرێی بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە 20 هەزار دینار. كرێی بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكانی دەرەوەی شارەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە تەنیا 10 هەزار دینار. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
دەقی پەیامەکەی چەتۆ ساڵح: واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بە سەرکەوتنێکی گەورە و گرنتییەک (زەمانەت)ی گرنگ و تۆکمە و ستراتیژی دادەنرێت. هەروەها ئەم رێککەوتنە بە فەرمیبوونی سامانی نیشتمانیمانە بۆ نێو (مەنظومه تاقەی عیراق و جیهان). بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەند، بڕیارێکی بوێرانە و دروست بوو، رێککەوتنەکە وەرچەرخان و قۆناغێکی نوێ دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان، هەم بۆ بوژانەوەی ئابوری و ژێرخانی ئابووری، هەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لێی سودمەنددەبن، لەلایەکی دیکەشەوە گرنتییەکە بۆ جێگیربوونی ئابووری و دارایی هەرێمی کوردستان هەروەها ئەو دڵەڕاوکێ و نائارامییە هەبوو کۆتایی پێ دەهێنێت. لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم ئەم بڕیارەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی دروست و کارێکی باشە و پێویستە ستایش بکرێت. لیوا چەتۆ ساڵحبریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ چوارشەمە ۲۰۲۳/٤/٥ بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان، بەیاوەری ستافێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەردانی عەلوەی هاوچەرخی هەولێری کرد.سەردانەکە بۆ مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو بۆ چۆنیەتی کار و پرۆگرامی کۆمپانیای گرین ئێستلاند، کە تایبەتە بە چەند پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی هاوچەرخ لە ناویدا بە دواداچوون بۆ هەنگاوەکانی کارابوونی لقی سەنتەری جیهانی باخداری WHC وەک گەورەترین ناوەندی پەرەپێدان باخداری و بەرهەمهێنان و توێژینەوەی بەرەوبومە کشتوکاڵیەکان ،هەروەها بەدواداچوون کرا بۆ پرۆسەی وەرگرتنی بەرووبومی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی هوچەرخ و مۆدێرن شاندەکە هەموو بەشەکانی عەلوەکەیان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە ئاشنای چۆنیەتی کارەکانی گروپی ناوبراوبوون کە ڕۆژانە خەریکی بەرهەمهێنانی بەروبومی خۆماڵین لەهەرچوار وەرزی ساڵ. لەبارەی پڕۆژەکەوە ب.گشتی هەڵکەوت عبدالرحمن ڕایگەیاند : ئەم پڕۆژەیە خەرمانێکی گرنگی بەرهەمهێنان و بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵە لە هەرێمی کوردستان و دەبێتە کاروانێکی باشی بەرهەمی ستراتیژی و بەردەوامی بەرهەمهێنان لە هەرچوار وەرزی ساڵدا.
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کەشناسانیش هۆشداری بارینی بەخوڕ و لافاوی گەورە دەدەن. پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی فراوانی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت. بەپێی داتا و زانیاری ئاژانسە جیهانییەکان کە چاودێری کەشوهەوا دەکەن، شەپۆلەکە لە رۆژی چوارشەممەوە 2023/3/5 دەگاتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و تا رۆژی یەکشەممە 2023/3/9 بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4/5، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە.لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر ئەنجامی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران بۆ بەغدا و واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان. سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ڕێککەوتنە، دەسکەوتێکی گرنگە و هەنگاوێکی دیکەیە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. سەرۆک وەزیران دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی فیدرال محەمەد شیاع سوودانی کرد بۆ هەوڵ و کاکردنی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ. سەرۆک وەزیران هەروەها دەستخۆشی لە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە توانیان ئەم ڕێککەوتنە بە ئەنجام بگەیەنن بەبێ ئەوەی سازش لە سەر هیچ مافێکی دەستووری هەرێمی کوردستان بکەن. سەرۆک وەزیران ڕوونیشی کردەوە کە دوای ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوو، بەرپرسانی حکومەتی فیدرال، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیان بڕی، هەرێمی کوردستان ناچاربوو نەوت هەناردە بکات و ڕێکارەکانی هەناردەکردنی نەوتیش یاسایی و دەستووری بوون و لە چوارچێوەی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ، حکومەتی هەرێم نەوتی هەناردە کرد. سەرۆک وەزیران هیوای خواست، ڕێککەوتنەکە وەکوو خۆی و لە نزیکترین کاتدا جێبەجێ بکرێت و ببێتە بنەمایەکی باش بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی.لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەد، ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، پوختەیەکيان دەربارەی ئامانج و پێکهاتە و تایبەتمەندییەکانی پڕۆژە یاسای ( وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان) خستەڕوو. ئامانج لەم پڕۆژە یاسایە، باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی و چاکسازیکردنە لە سیستەمی تەندروستی لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان و ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی کارکردن لە کەرتی گشتی و تایبەت و ڕەچاوکردنی مافی نەخۆش .دوای خستنەڕووی چەندین تێبینی و سەرنج لە سەرپڕۆژە یاساکە ، بڕیاردرا پێداچوونەوە بە پڕۆژە یاساکەدا بکرێتەوە و بە لەبەرچاوگرتنی تێبینی و سەرنجەکان و بە ئاراستەی زیاتری دەوڵەمەندکردنی پڕۆژە یاساکە، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێت. بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی بابەتی بەرزی نرخی کاڵا و پێداویستییەکان لە بازاڕ سەرەڕای دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و چۆنیەتی چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردنی گرانی نرخ لە بازاڕەکاندا. لەمبارەیەوە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری پەیوەندیدارەکان، ڕوونکردنەوە و زانیاری و ڕاسپاردەی پێویستیان بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکان و نرخی کاڵاکان و کەمکردنەوەی بارگرانی لە سەر گوزەرانی هاووڵاتییان خستەڕوو.
سامان بهرزنجی وهزیری تهندروستیی حكومەتی هەرێم له كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند، لهسهر راسپاردەی مەسرور بارزانی و لەسەر داوای توركیا و له رێگهی كونسوڵی گشتیی توركیاوە كه داوایانكرد هاوكاری و پێویستیی پزیشكییان پێشكهشبكهین، 50 تۆن هاوكاریی دهرمان و پێویستیی پزیشكی دابینبكهین و رەوانەی توركیا دەكرێت. ڕاشیگەیاند، ئهو دهرمانانه 254 جۆرن و به فلتهری كوالێتیی كۆنترۆڵدا رۆیشتوون و رێكخستنهوه و پشكنینی وردیان بۆ كراوه و به ئاستێكی بهرز له رووی كوالێتی و جۆرییهوه پێشكهشیان دهكهین.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەرەنجامی سەردان و گفتوگۆکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا دەخاتەڕوو. فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی 5ـی نیسانی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دەرەنجامی سەردان و گفتوگۆکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا دەخرێتە ڕوو. بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی تاووتوێکردن و پەسەندکردنی. بابەتی بەرزیی نرخی کاڵا و پێداویستییەکان لە بازاڕ، وێڕای دابەزینی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.
ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنی نەوت هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی و جێگەی خۆشحاڵییە. بەو بۆنەوە پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و پەرۆشیی بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و دەستخۆشیان لێ دەکەین، هەروەها دەستخۆشی لە لیژنەی تایبەتی گفتوگۆ و هونەری هەردوو حکومەت دەکەین کە لە گشت قۆناغەکاندا بەوردی و بەرپرسیارانە کاریان کردووە. هیوادارین ئەو رێککەوتنە کۆتایی بە سەرجەم کێشەکان بهێنێت و لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراق و کوردستاندا بێت. ئێمە لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری لە هەوڵ و کۆششەکانی هەڤاڵی بەڕێزمان مەسرور بارزانی دەکەین لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، ئەم هەنگاوە و چارەسەرکردنی کێشەکان سەقامگیری و پێشکەوتنی عێراق بەدوای خۆیدا دەهێنێت لە هەموو بوارەکاندا. مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ٤ـی٤ـی٢٠٢٣0
سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی قسەی کرد و لەبارەی رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لێکرد و واژۆكردنی رێككەوتنەکەی "بە هەنگاوێكی مێژوویی وەسف كرد." دەقی راگەیەنراوەکە: سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكات ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 4ی نیسانی 2023 سەرۆك مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی (واژۆكردنی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لەبارەی هەناردەكردنی نەوت)ـی بە هەنگاوێكی مێژوویی وەسف كرد. هەروەها سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بۆ هەوڵەكانی لەمەڕ چارەسەركردنی كێشەكان و سەرخستنی ئەو ڕێككەوتنە گرنگە. سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە ئەگەر نیازپاكی و ئیرادەی چارەسەركردن هەبێت، بە دڵنیاییەوە چارەسەركردنی كێشەكان ئاسان و مومكین دەبێت و هیواشی خواست كە ئەو ڕێككەوتنە ببێتە دەروازەیەك بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق. هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دووپات كردەوە.
پێش جەژنی رەمەزان، مووچەی مانگی سێ دابەش دەکرێت. وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێنجشەممە 06-04-2023 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت و سبەی لیستی مووچەش رادەگەیێندرێت. خشتەکە بە جۆرێک دەبێت، کە پێش جەژنی رەمەزان دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست باڵکێش کەوتوە، حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر چوار خاڵی سەرەکی ڕێککەوتوون کە ڕێککەوتنەکە بە کاتی وەسف کراوە. رێكکەوتنەکە بەم جۆرەیە 1.جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق-سۆمۆ دەدرێت بە هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کەسە دیاری دەکات. 2.حساب بانکیەک دەکرێتەوە و پارەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەوێ کۆدەکرێتەوە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان یان کەسێک ئەو رای سپاردبێت دەتوانێت ئەو پارەیە بەکار بێنێت. 3. پێکهێنانی لیژنەیەکی چوار کەسی، لە کۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی نەوت و دوو ئەندامی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، کاریان فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت. 4.ئەم لیژنەیە کار بۆ دەرچوواندنی یاسای نەوت و غاز دەکات.