Balkesh Digital

دوایین بڵاوکراوەکان

13768 بابەت
هەواڵ
07-04-2023

کەشناسی: شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم لە رایگەیاند، لە ماوەی نێوان دووشەممە تا ڕۆژی هەینی هەفتەی داھاتوو، شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات. ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی دوشەممە سەرەتا بارانبارینی کەم لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت و رۆژی سێشەممە و چوارشەممە شەپۆڵی بارانبارین بەهێزتر دەبێت بە گوێرەی نەخشەکانی بارانی پێشبینیکراو لەسەر ناوچەکەمان ئاستی دابارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقەو هەندێ کات بەرزبونەوەی ئاستی ئاویش دەبێت لەگەڵ نزمبونەوەی پلەکانی گەرما. ھەروەھا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە 11ی ئەم مانگەوە نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەراستەوە بەفراوانی بۆ سەر ناوچەکانمان چالاک دەبێت، شێوازی دابارینەکان تا زیاتر بەرەو وەرزی گەرما برۆین بە زۆری دەگۆرێت بۆ لێزمە باران و شەستە باران کە لەماوەیەکی کەمدا بڕێکی زۆر باران ئەبارێت و ئەمەش زۆرکات لەبەھێزی حاڵەتەکان ئەبێتە ھۆی دروستبونی لافاوی کتوپر لەسەر ناوچەیەک. ڕاشیگەیاند، تا دواین گۆرانکاری لەماوەی ئەم شەپۆلەدا بۆ سەرجەم ناوچە نزمەکان لە ٣٠ تا ١٠٠ ملیممەترە بەجیاوازی ناوچەکان وە لەناوچە شاخاویەکان زیاتر لە ١٠٠ تا ١٥٠ ملیممەتر چاوەروان دەکرێت.

هەواڵ
07-04-2023

ماڕلین مۆنرو، قوربانیەکی درەوشاوە

ماڕلین 1926-1962 کە ئایکۆنی جوانیە، تەنها 36 ساڵ ژیا، ئەو هەرچەندە دەنگی زۆرخۆش نەبوو بەڵام کرا بەگۆرانیێژ و نزیکەی 30 گۆرانی تۆمارکرد، سەرباری ئەوەشی ئاستی نواندنی بەرز نەبوو بەڵام بەشداری 29 فلیمی کرد و فیلمەکانی 200 ملیۆن دۆلاری پەیاکرد "بەهەڵسەنگاندی ئەمڕۆ نزیکەی 2 ملیار دۆلارە". ماڕلین ئاستی خوێندەواری بەرزنەبوو، ژیانی مناڵی و هەرزەکاری دوور لەدایک و باوک و دوور لە سۆزی خێزان بەسەربردوە، بەڵام لەپڕ لەتەمەنی 21 ساڵیەوە کەوتە ناو مەکینەی هۆڵیودەوەو بوو بە ئەستێرەی بێ رکابەی سینەما بەڵام وەک پڕۆژەیەکی هونەری تەواو نەکراو مایەوە.ماڕلین بەرهەمێکی "سەرکەوتوی" پیشەسازی ئەستێرەسازی هۆڵیود بوو، ژیانی بەشێوەیەکی زیاد لەپێویست و خێرا گۆڕا، بەڵام سادەیی ناوەوەی وەک خۆی مابۆوە، هەر بۆیە ژیانی لەنێوان ساکاری ناوەوەی و شوهرەی دەرەوەیدا دوولەت بوو، مەکینەی پڕوپاگەندەیی هۆڵیود ئەوەندەی فوپیاکرد تەقی، ئەوەندەیان لەسەر ئەستێرەیی ئەو بنیادنا تا ڕمـا. ئەستێرەسازی هۆڵیود بەئەندازەیەک ژیانی ئەم خانمە ڕۆح سوکەی ڕوناککردەوە، تاوەکو پنتێکی تایبەتی نەما، بوو بەهاوکێشەیەکی زانراو و مەتەڵێکی هەڵهێنراو، ئیتر نەپارە نەشوهرە نەهاوڕێیەتی هیچیان کۆمەکیان بەڕاز و لاواندنەوەی برینەکانی نەئەکرد. ماڕلین کەتێکڕای ساڵی 1962 ناڕەحەت و شپرز بوو، 5 ئابی ئەو ساڵە کەچوە ژوورەکەی خۆی نەهاتەوە دەرێ بە جەنازەیی نەبێ.. تا ئەمڕۆش لێکۆڵینەوەو فیلم و دۆکیومێنتەری لەسەر نهێنی مردنی ئەم خانمە بەردەوامە. توانا عوسمان

هەواڵ
07-04-2023

نێچیرڤان بارزانی: داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، پابه‌ندی كات...

له‌میانه‌ی بەشدارییان لە پرسەی شێخەڵڵا ئیبراهیم پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوامان له‌ تیمی یه‌كێتی كردووه‌، بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو حكومه‌ت. نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، داوا له‌ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، پابه‌ندی كاتی دیاریكراوی هه‌ڵبژاردن بن. له‌باره‌ی شێخه‌ڵڵا ئیبراهیم پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان، نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: تێكۆشه‌رێكی ناسراوی گه‌له‌كه‌مانه‌، هه‌میشه له‌ناو پێشمه‌رگه‌، كادیرانی پارتی و له‌هه‌ر شوێنێك خه‌باتی كردبێت،‌ جێگه‌ی رێز بووه. سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی یه‌كێتی بۆ ناو حكومه‌ت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، خۆم و كاك مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوامانكردووه‌ تیمی یه‌كێتی بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو حكومه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌یان زۆر پێویسته‌. ده‌شڵێت: "كێشه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌توانرێت كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ له‌ناو حكومه‌تدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ ته‌ئكیدیش چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌". هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "پێش ده‌ركردنی مه‌رسوومی هه‌رێمی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، هیوادارم ئه‌و رۆژه‌ی به‌راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دامانناوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن، ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هاوكاربن و پێوه‌ی پابه‌ندبن". له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتنێكی زۆر گرنگه‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقدایه‌، ئێمه‌ ته‌ئكیدیمان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌رێكی عێرقییانه‌ هه‌بێت. گوتیشی: "ئێمه‌ پێشتریش بۆ رێككه‌وتن ئاماده‌بووین، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ حكومه‌ت له‌ به‌غدا ئاماده‌بوو بۆ رێككه‌وتن". هیواشی خواست ئه‌م رێككه‌وتنه به‌ زووترین كات‌ بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن،  كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدایه‌.

هەواڵ
07-04-2023

کۆشکی سپی: کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان هەڵەی ترەمپ بوو

کۆشکی سپی بۆ یەکەم جار لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان راپۆرتێکی لەو بارەیەوە خستەڕوو و ئۆباڵی "کشانەوە تۆقێنەرەکە" دەخاتە ئەستۆی دۆناڵد ترەمپ و زانیاریی هەڵەی هەواڵگرییەوە. ترەمپیش دەڵێت: "هەمووی هەڵەی بایدنە."  رۆژی پێنجشەممە 6ـی نیسانی 2023، کۆشكی سپی چەند بەڵگەنامەیەکی هەستیار و نهێنی لەبارەی کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان لە ئابی 2021دا، خستەڕوو، دواتر بۆ کۆنگرێس نێردرا کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی زۆرینە کۆماری لێکۆڵینەوە لە "شکستی جۆ بایدن" لە کاتی کشانەوەکەدا دەکرێت.  رۆژی 30ـی ئابی 2021، دوایین سەربازی ئەمریکا ئەفغانستانی جێهێشت. دوای ئەوەش بزووتنەوەی تاڵیبان جارێکی دیکە دەسەڵاتی وڵاتەکەی گرتەوە دەست. ئەوکات، جۆ بایدن هەشت مانگ بوو ببووە سەرۆکی ئەمریکا.  هەڵەی هەواڵگری لەکاتی راگەیاندنی کورتەیەک لە بەڵگەنامەکان، جۆن کێربی، گوتەبێژی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دانی بەوەدا نا کە لەکاتی چۆڵکردنی ئەفغانستان "هەڵە روویداوە".  کێربی گوتی: "کۆتاییهێنانی جەنگ، هەر جەنگێک کارێکی ئاسان نییە. بەتایبەتیش لەدوای 20 ساڵ. ئەوەش مانای ئەوە نییە کە کۆتاییهێنانی ئەو جەنگە لە ئەفغانستان شایەنی ئەوە نەبووە بکرێت."  کۆشکی سپی بەشێوەیەکی گشتیی لۆمەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای کرد بەوەی کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئەودا، دۆخێکی هێناوەتە ئاراوە کە سەری ناوەتە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان.  هاوکات، دانی بەوەشدا نا کە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا شکستی هێناوە لەوەی لە ئاستی "بەهێزی تاڵیبان و لاوازی هێزەکانی حکومەت تێبگات" لەکاتێکدا وڵاتانی رۆژئاوا دوو دەیەیان لە بەهێزکردنی سوپاکەدا خەرجکردبوو. کێربی گوتی: "بە راشکاوی، ئێمە لەبارەی هەواڵگرییەوە شتەکانمان نەپێکا."   گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا باس لەوە دەکات، لە کۆتاییدا هیچ شتێک رێڕەوی دەرچوونەکەی نەگۆڕی و "لە کۆتاییدا سەرۆک بایدن رەتیکردەوە نەوەیەکی دیکەی ئەمریکییەکان بنێرێت بۆ شەڕێک کە دەبوو زۆر لەمەوبەر بۆ ئەمریکا کۆتایی پێهاتبا."  کشانەوەکە کە لە 30ی ئابی 2021 کۆتایی هات، ئەمریکییەکان و هاوپەیمانەکانی ئەمریکای تووشی شۆک کرد، کاتێک تاڵیبان لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا ئەو هێزانەی ئەفغانستانی راهێنراو لەلایەن رۆژئاواوە لە دەسەڵات لادا و دەسەڵاتی گرتەوە دەست.  لە 26ی ئابدا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابوول تەقینەوەیەکی خۆکوژی روویدا؛ 13 سەربازی ئەمریکی و 170 هاووڵاتیی ئەفغانی کوژران. ئەوەش لەکاتێکدا بوو کە لە ئۆپەراسیۆنێکی گواستنەوەی ئاسمانی بێ وێنەدا لە ماوەی چەند رۆژێکدا زیاتر لە 120 هەزار کەس لە وڵاتەکە برانە دەرەوە. پێش ئەوەی سەربازانی ئەمریکا بتوانن ئاسایشی تەواوی فڕۆکەخانەکە کۆنتڕۆڵبکەن، جیهان دیمەنێکی "دڵتەزێنی" بەخۆیەوە بینی؛ ژمارەیەک هاووڵاتی خۆیان بە فڕۆکەکاندا هەڵواسی لەکاتێکدا دەفڕین و کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا.   هەڵەی ترەمپ لە راپۆرتەکەیدا، کۆشکی سپی ئۆباڵی هەڵەکان دەخاتە ئەستۆی رێککەوتنێکی شوباتی 2020ـی ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان و دەڵێت، ئەو رێککەوتنە حکومەتەکەی بایدنی خستووەتە دۆخێکی ئەستەمەوە.   کۆشکی سپی دەڵێت: "ئیدارەی ترەمپ رێککەوتنی کشانەوەی بۆ ئیدارەی بایدن جێهێشتبوو، بەڵام هیچ پلانێکی بۆ جێبەجێکردنی کشانەوەکە دیارینەکردبوو. لەدوای چوار ساڵی بێباکی، سیستمی بنەڕەتی، نووسینگەکان و کاری ئاژانسەکان کە بۆ کشانەوەیەکی سەلامەت پێویست بوون، پەککەوتبوون."  هاوکات، کۆشکی سپی دەشڵێت، ترەمپ لە 11 مانگی کۆتایی ئیدارەکەیدا بەشێوەیەکی بەردەوام ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکای لە ئەفغانستان کەمکردبووەوە، بەجۆرێک لە کاتی دەستبەکاربوونی ئیدارەی بایدن لە کانوونی دووەمی 2021دا، تەنیا دوو هەزار و 500 سەربازی هێشتبوویەوە.  لای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ رۆژی پێنجشەممە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی کشانەوەی ئەمریکای لە ئەفغانستان بە "خۆ بەدەستەوەدان" ناوبرد و گوتی کە ئیدارەی ئێستای ئەمریکا لێی بەرپرسە. ترەمپ نووسی:" بایدن بەرپرسە، هیچ کەسێکی دیکە بەرپرس نییە."  لە راپۆرتەکەیدا، کۆشکی سپی باس لەوە دەکات لە ماوەی 20 ساڵدا، ئەمریکا 2 ترلیۆن دۆلاری لە ئەفغانستان خەرجکردووە و 300 هەزار سەربازی پێگەیاندووە. بەڵام وەکو خۆی دەڵێت، دەزگای هەواڵگرییەکەیان شکستیهێناوە لەوەی پێشبینی ئەوەیان نەکردبوو کە "بەو خێراییە سوپای ئەفغانستان هەرەس دێنێت" و تاڵیبان دەست بەسەر وڵاتدا دەگرێت.  ژێدەر رووداو

هەواڵ
06-04-2023

پێشەوا هەورامان: رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەم کاتەدا پێویست بوو...

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی، لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەینێت، رێککەوتن هەموو کاتێک باش بووە، ئەم رێککەوتنەش ئەم نیەتە بووە کە سەرۆکوەزیران لە یەکەم رۆژی دەسبەکاربوونی کابینەکەی رایگەیاندووە، هەروەها گشت مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراوە. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەم کاتەدا پێویست بوو بۆ هەرێمی کوردستان لەپێناو سەقامگیری زیاتر، بە تایبەت لە بواری وزە کە لە ماوەی رابردوو حکومەتی عێراقی بە رێگای سیاسی و یاسایی فشارێکی زۆری خستبووە سەر کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، کێشەی بۆ کارکردنیان دروستکردبوو. وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت، جگە لەوەی حکومەتی عێراقی فشاری لەسەر کۆمپانیاکان دەکرد، پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوتیش بە سیستی کاری لەسەر دەکرا و هەندێک کۆمپانیا نزیک بوون تووشی زیان بن و هەرێمی کوردستان جێبهێڵن، بۆیە ئەم رێککەوتنە لە کاتێکی وەک ئێستا باشترین کاری سەرۆکوەزیران بوو بۆ تێپەربوون لەم بارودۆخە، بەو رێککەوتنە هەردوولا سوودمەند بوون. پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشکرد، لەم رێککەوتنە کۆمەڵێک خاڵی هاوبەشی ئەرێنی هەبوو لە بەرژەوەندی هەردوولا، بۆیە هەولێر و بەغدا جددی بوون لەسەر جێبەجێکردنی، بۆیە ئەم رێککەوتنە بە مانای تەسلیمبوون نایەت، بەڵکو لەپێناو بەرەژەوندی گشتی، هەردوولا رازیبوون لەسەر ئەو لێکتێگەشتنە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن. پێشەوا هەورامانی ئەوەشی روونکردەوە، لایەنەکانی دیکە لە سەرەتاوە داوای رێککەوتنیان نەدەکرد، بەڵکو داوای تەسلیمبوونیان دەکرد بە بەغدا، بەڵام سەرۆکوەزیران لەپێناو تەسلیم نەبوون بە بەغدا و زامن کردنی مافەکانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەم رێککەوتنەی ئەنجامدا، رێککەوتن بە واتای تەسلیم بوون نایەت بەڵکو بە واتای لێکتێگەشتن دێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی. رۆژی (سێشەممە 4ی نیسان/ ئێپڕڵی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لێکرا، پاشان بە ئامادەبوونی هەردوولا لە رێوڕەسمێکدا رێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی هاوبەش لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی واژووکرا. k24

هەواڵ
06-04-2023

فریاکەوتنی رۆژئاوا: ئەم ئێوارەیە سەگ پەلاماری شەش کەسی داوە

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایگەیاند، تەنیا ئەم ئێوارەیە شەش برینداریان تیمارکردووە کە سەگ پەلاماری داون. نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر دەڵێ " تکایە تکایە چارسەرێکی بە پەلە بۆ ئەم سەگە بێ لانانە بدۆزنەوە بەس ئەم ئێواریە (٦)حالەتی سەگ گەستن هاتۆتە نەخۆشخانەکەمان بەراستی ئەگەر چارەسەرێك نەکرێ کارەساتی خراپتر رودەدا" لەبارەی وێنەکەشەوە نووسیویەتی "ئەم وێنەیە هی باوک و کورێکە کە ئەم ئێواریە بە داخەوە سەگ پەلاماری داون".

گشتی
06-04-2023

وەستا حەسەن کۆچی دوایی کرد

وەستا حەسەن، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، کۆچی دوایی کرد. بەگوێرەی زانیارییەکان، وەستا حەسەن، بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتەی مێشك، رەوانەی نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی كرابوو. وەستا حەسەن، پێشتر بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بووە، هەروەها لە كۆنگرەی چواری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بە ئەندامی سەركردایەتی هەڵبژێردرا.

هەواڵ
06-04-2023

دۆخی تەندروستی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ناجێگیرە

وەستا حەسەن، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.بەگوێرەی زانیارییەکان، وەستا حەسەن، بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتەی مێشك، رەوانەی نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی كراوەو ئێستا لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.وەستا حەسەن، پێشتر بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بووە، هەروەها لە كۆنگرەی چواری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بە ئەندامی سەركردایەتی هەڵبژێردرا.

هەواڵ
06-04-2023

فڕۆکەخانەی سلێمانی لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتە...

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: ئاگادارییەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە بەهۆی داخستنی ئاسمانی توركیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیاوە تا ٣ى تەمموزی ٢٠٢٣ئاگاداری گەشتیارانی بەڕێزی گەشتی ژمارە (DE 827) لەنێوان (دۆسلدۆرف ــ سلێمانی _ دۆسلدۆرف) دەكەین، بەهۆی پێنەدانی ڕەزامەندی بە تێپەڕبوونی فڕۆكەی هێڵی ئاسمانی كۆندۆر بەسەر ئاسمانی تووركیادا گەشتی كۆمپانیای ناوبراو هەڵوەشاوەتەوە . لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان و گەشتیارە بەڕێزەكانمان، فڕۆكەخانەمان لە ڕێگای كەناڵی پەیوەندییە ڕەسمییەكانەوە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە و ئاسایی كردنەوە گەشتەكان، لە هەر گۆڕانكارییەك هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە . فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی‏‎بەشی پەیوەندییەگشتییەكان و ڕاگەیاندن٢٠٢٣/٤/٦

هەواڵ
06-04-2023

ئیسرائیل موشەکباران دەکرێت

لە باشوری لوبنانەوە چەند موشەکێک ئاراستەی ئیسرائیل کرا و زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو وڵاتە لێدرا. کەمێک پێش ئێستا ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە باشوری لوبنانەوە زیاتر لە 30 موشەک ئاراستەی وڵاتەکەی کراوە. ڕاگەیاندنی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کەسێک برینداربووە و هەروەها بنیامین ناتانیاهۆ لەگەڵ بەرپرس و فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان لە کۆبوونەوەدایە. بەهۆی موشەکبارانەکەوە، ئیسرائیل گەشتە ئاسمانیەکانی ڕاگرتووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە حیزبوڵای لوبنانی ڕەتیدەکاتەوە ئەو موشەکبارانە ئەو بووبێت.

هەواڵ
06-04-2023

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی و کۆمەڵایەتیی ناوداری کوردستان مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵلا بەحرکەیی، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کە سوکاری بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هاوخەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵ
06-04-2023

گەشتە ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا بۆ فرۆکەخانەی سلێمانی راگیران

گەشتە ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا بۆ فرۆکەخانەی سلێمانی راگیران نوێ دەکرێتەوە..

1 2 ... 389 390 391 ... 1147 1148